05/06/2025
چەژنتان پیرۆز بیت
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
داهێنان"خەبات"زانست
05/06/2025
چەژنتان پیرۆز بیت
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
11/05/2025
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی- سمیستەری دووەم /خولی یەکەم/ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) خوێندنی ئێواران
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
29/03/2025
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دەکەم
هیوادارم خودای گەورە ڕۆژ و عیبادەتی هەموولایەکی قەبوڵکردبێت و جەژنێکی پڕ خێر و خۆشی و بەرەکەت بێت بۆ هەموو لایەک.
طه طلعت
بەرپرسی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
20/03/2025
نەورۆزتان پیرۆز بێت
ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو سەری ساڵی نوێ ی کوردی( ٢٧٢٥ ) لەکوردستانیان وبنەماڵەی سەربەزی شەھیدان، پێشمەرگە نەبەردەکان و مامۆستایان و قوتابیان و ھاونیشتمانیان لەھەموو جیھان پیرۆز دەکەین .
نەورۆز ھێمای کۆڵنەدان و سەرکەوتنە، بەیەکبوون و بەردەوامی و ئیرادەی بەھێزمان، ھەمیشە کوردستان سەردەکەوێت .
جەژنی نەتەوەیی نەورۆزتان پیرۆز بێت .
طه طلعت
بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی_ئيواران
17/03/2025
سڵاوى زانست و خەبات
كاتى وێنەگرتنی قوتابیان گشت قۆناغەکان لە دەوامی بەیانیان و ئێواران .
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
14/03/2025
بەرز و پیرۆز بێت ١٤ـی ئادار ساڵیادی لەدایکبوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی گەلی کورد مەلامستەفا بارزانی
08/03/2025
سڵاوی زانست و خەبات
قوتابیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 10-4-2025 ڕۆژی وێنەی دەرچوونی قۆناغی چوارەمی کۆلێژەکەمانە.
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
08/03/2025
سڵاوی زانست و خەبات
بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.
لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە.
ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شاديدا بژین.
لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی/ئێواران
28/02/2025
{ بــەنـــاوی خـــودای مــــــــــەزن و دلۆڤـــــان }
به بۆنهی هاتنهوهی مانگی پیرۆزی رهمهزان، گهرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی مسوڵمانان و مامۆستایان و قوتابیان دهكهین له خوای مهزن داواكارین خێر و خۆشی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت مانگی پیرۆزی ڕهمهزان بهزهیی و لێبوردهیی و چاكهیه، دهرفهتێكه بۆ بههێزكردنی برایهتی و پێكهوهژیان و نوێكردنهوهی گیانی برایەتی له ناو كۆمهڵگهدا هیوادارین ئەمانگە پیرۆزە ئارامی و سهقامگیرییهكی زیاتر بۆ كوردستان و ناوچهكه بهێنێت .
خوای مهزن ڕۆژوو و پهرستشی ههمووان قبووڵ بكات .
٢٠٢٥/٢/٢٨
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
سڵاوی زانست و خەبات
یەکەم فیستیڤاڵی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی _ ئێواران،
لە سالڕۆژی دامەزراندنی یەکیتی قوتابیانی کوردستان، ڕاگرایەتی کۆلێژ بەهەماهەنگ لەگەل لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان ئێواران یادی ئەم ڕۆژە مەزنەی کردەوە.
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
22/02/2025
سڵاوی زانست و خەبات
لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕۆژی زمانی دایک،
هەردوو بەرپرسی لێژنەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەیانیان و ئێواران قەڵغانی سوپاس و پێزانینان پێشکەشی بەڕێز (پ.ی.د. مزگین عبدالرحمان احمد )ڕاگری کۆلێژیان کرد بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی و لەپای ئەو هەماهەنگانەی ڕاگری کۆلێژ لەگەل لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان.
بەڕێز(محمد فاخير اكرم ) بەرپرسی لیژنەی قوتابیانی بەیانیان .
بەڕێز(طه طلعت ) بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی ئێواران .
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
18/02/2025
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەرز ڕاگرتنی سالڕۆژی دامەزراندنی یەکیتی قوتابیانی کوردستان
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2025 ڕۆژی سێشەممە
بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕێز ( پ.ی.د. مزگین عبدالرحمان احمد ) و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر و بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی ئێواران بەڕێز ( طه طلعت ) و بەرێز سەرۆک بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
مامۆستا و قوتابیان خۆشەویست،
سالڕۆژی ( 72 ) ساڵەی پڕ لەشکۆ و سەروەری دامەزراندنی یەکیتی قوتابیانی کوردستان بەرز ڕاگیرا،
و هەڵساین بە کردنەوەی ڤیستیڤاڵی لە ژێر ناونیشانی( قوتابیان پارێزەری کلتور و هونەری کوردیین ) چەندین چالاکی زانستی و کلتوری و هونەری جیاواز بەڕێوەچوو.
بەرز و پیرۆز بیت ئەم یادە پڕ شکۆ و شانازیە.
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی پەروەردەی بنەڕەتی_ئێواران
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥