پەروەردەی مندال و هەرزەکار

پەروەردەی مندال و هەرزەکار

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پەروەردەی مندال و هەرزەکار, Education, ashty, .

21/02/2025

پەروەردەکردنی منداڵ کارێکی گرنگ و ئەرکێکی گرنگ و بەرپرسانەیە و پێویستی بە هەوڵ و تێگەیشتنی زۆر هەیە.
بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بە شێوەیەکی دروست و کاریگەر، دەبێ ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەین.
1ـ خۆشەویستی و پشتیوانیان بۆ پیشان بدەین،
منداڵەکانمان پێویستیان بە خۆشەویستی و پشتیوانی هەیە. دڵنیابە لەوەی کە هەمیشە خۆشەویستیت بۆیان دەربڕیت و بەبێ جیاوازی ئەوانت خۆشدەوێ وەک و باوک یان دایک، وەک قەڵایەکن لەپشتی منداڵەکان، هەروەها لەمیانی پشتیوانیکردنیان گوێگرتن خاڵێکی گرنگە و گوێ لە منداڵەکانت بگرە و بۆچوون و قسەکانیان بە گرنگ وەسف بکە، ئەمە یارمەتیان دەدات هەست بە بەهایەکی زۆر زیاتر بکەن.
2ـ هەمیشە مەوداو سنورێک لەنێوان خۆتان و منداڵەکانتان دابنێن. سنوورێکی ڕوون و گونجاو کە یارمەتی منداڵەکان دەدات ڕەفتاری دروست بکەن و بە وریاییەوە مامەڵەبکەن، هەروەها لەگەڵ هەموو منداڵەکانت بە یەک شێوە مامەڵە بکە و ڕێساکان بە شێوەیەکی یەکسان جێبەجێ بکە.
3ـ ڕەفتاری گەورەکان پەروەردەی منداڵەکانە بۆیەنمونەیەکی باش بن.
ڕەفتاری دروست منداڵەکان زۆربەیجار منداڵەکان لە ڕەفتاری دایک و باوک یان پەروەردەکارەکانیان کۆپی هەڵدەگرن و دووبارەی دەکەنەوە، بۆیە هەوڵ بدە نمونەیەکی باش بیت، هەروەها ڕێزگرتن بکە بنەمای پەروەردە ڕێز لە خەڵکی تر بگرە و ڕەفتاری ئەخلاقی لەخۆبگرە، چونکە منداڵەکان لە تۆ فێر دەبن و هەست بەو ڕێزو خۆشەویستیە دەکەن و هەوڵدەدەن دووبارەی بکەنەوەو لەخۆیان بەرجەستەی بکەن.
4ـ هاوبەشی و بەژداری بکە لەگەڵیان لەچەندین چالاکی و یاری سوودبەخش.
هانیان بدە کە هاوبەشی بکەن لەگەڵ کەسانی تر لەئەنجامدانی کاری باش و چالاکی بەسوود، هەروەها
لە چالاکیە هونەری و ئەکادیمی یەکان هاوکار و هابەشیان بە کە هەم چێژێک بە منداڵەکە دەبەخشێ هەم لایەنێکی گرنگی پەروەردەی منداڵ دەبێت.
5ـ فێربوون و بوون بە مامۆستای منداڵەکەت.
هانی منداڵەکانت بدە کە حەزیان لە فێربوون بێت و پشتگیریان بکە لە قوتابخانە و لە ماڵەوە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵیان بە تا ئەوکاتەی دەتوانن خۆیان بڕیاری دروستی خۆیان بدەن،
هانی منداڵەکانت بدە کە بەشداری چالاکییە هونەری و وەرزشییەکان بکەن لە گەشتی قوتابخانە ئامادەبێت وهانی بدە خوێندنەوەی بۆ دەوروبەری هەبێ.
6ـ کات بۆ منداڵەکەت تەرخان بکە.
کاتی تایبەتیان بۆ دابین بکە و چالاکییە پێکەوە بکەن کە پەیوەندییەکەتان بەهێز بکات،گوێگرتن و گفتوگۆ گفتوگۆی ئاسان و کراوە لەگەڵ منداڵەکانتدا بکە و هەستەکانیان بە تێگەیشتن تێبگەو هەوڵ بدە بەهرەکانیان بدۆزیتەوە بۆئەوەی پەرەی پێبدرێت.
7ـ ڕایبێنە کەتوانای هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی هەبێ.
بەرپرسیارێتی لەکارەکانی ماڵەوە یان بەرامبەر هاوڕێ و دەوروبەرو دایک و باوک و کۆمەڵگا فێری بکە و هانی بدە چێژ لە بەرپرسیاری وەربگرێت نەک وەک ئەرکبیبینێ، فێریان بکەو تێیانبگەیەنە خۆشەویستی خاک و نیشتیمان بەرپرسیاربوون بەرامبەر وڵات و خاک واجبە، تێبگەن هەڵبژاردنەکانیان کاریگەری لەسەر دەرئەنجامەکانیان هەیە، بۆیە بەچاوی بەرپرسیارانەوە سەیری شتەکان بکات.
8ـ پشتگیری منداڵ لە کاتی کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکان.
لە کاتی کێشەکاندا لای منداڵەکانت بەو تا دوا قۆناغی چارەسەر بەجێینەهێڵی و لەماڵ و قوتابخانەو تەنانەت کۆڵانیش لەژێر چاودێری خوتدابێ و پشتگیریان بکە، هەروەها فێریان بکە کە چۆن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و لە هەڵەکانیانەوە فێربن.
9ـ پەروەردەکردنی دینی و ئەخلاقی.
بۆ منداڵەکەت ڕۆنبکەرەوە کە ئێمە لەسەر چ ئاینێکین و بەرنامەی ئاینی ئێمە و زۆربەی ئاینەکان لەگەڵ باشی و چاکی و ڕاستگۆیی و کردەوەی باشە،
هەروەها بەهای ئەخلاقی فێریان بکە کە چۆن ڕێز لە بیروباوەڕەکانی خۆیان و خەڵکی تر بگرن.
10- تەندروستی جەستی و دەروونی منداڵ.
زۆر گرنگە هەمووکات دڵنیابە لەوەی کە منداڵەکانت خۆراکی تەندروستە و لەڕووی جەستەیی وەک بینین و بیستن بەشەکانی تر سلامەتە و چالاکییەتەندروستی و دەروونیەکانی باشن، دڵنیابی لەوەی منداڵەکەت بەهۆی ڕەفتارێکی تۆ یان هاوڕێ یان منداڵەکانی هاوڕێی تووشی هیچ دڵەڕاوکێیەک نەبووە، دڵنیابە لەوەی کە منداڵەکانت کاتێکی خۆشگوزەرانیان هەیە و لە ژیانیان چێژ وەردەگرن و خۆشی دەبینن.
11ـ پەروەردەکردنی منداڵ کارێکی بەردەوامە، بۆیە و پێویستی بە تێگەیشتن و هەوڵی زۆر هەیە. هەمیشە بیر لەوە بکەرەوە کە هەر منداڵێک جیاوازە و پێویستییە تایبەتییەکانی هەیە و تا دوا قۆناغ هاوکار و هاوڕێیانین.

ریبەند عثمان

21/03/2024

ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئەو سێ شتە لە بیر بکەیت:
ا- ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:
١-هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.
کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
٢- شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.
٣-خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.
٤-گۆشتی سور:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.
٥-مریشک و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
٦-خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.
٧-سەوزەی گەڵادار.
٨-چەرەسات وەکو گوێز و بایەم و فستەق.
٩-میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.
١٠-ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.
ب-خەوێکی باش و تەندرووست:
نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟
۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.
۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:
ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟
نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :
۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر
بە شەو ۸ کاتژمێرو نیو
۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر
۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ کاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر
٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ کاتژمێر
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ کاتژمێر
۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو
۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر و نیو.
۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو.
لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.
ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بکات کە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەکو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

13/08/2023

ڕاگەیاندن بە گشت جۆرەکانییەوە کاریگەرییەکی گرنگیان هەیه لەسەر زمان و پەروەردەی تاک و ڕەفتاری کۆمەلایەتی تاك بەگشتی و مندال بەتایبەتی، بۆیە گرنگە کەنالەکانی گەیاندن بەگشت جۆرەکانیانەوە ئەوە لەبەرچاو بگرن کە چ بەرنامە و پەیامیک دەخەنە بەرچاوو گوێ ی بیسەرو بینەر، بەخستنە پیش چاوی ڕابردوو گرنگی داهاتوو پلان بۆ بەرنامە پەخشکراوەکان دابنیین، بەتایبەت كەنالى گەياندنى تلفزیۆن كە ڕاستەوخۆ كاريگەرى دادەنێت لەسەرتاکەكانى كۆمەڵگا بەگشتى و مندال بەتایبەتى، بؤيه پيويسته كەناڵە تیڤیەکان پلان دابنين بۆئەوەیى بزانن لەچ كاتيك دا چ بەرنامەیەك پەخش دەکەن، بۆنموونە ناكرێت لەسەرەتاى ئيواره کە کاتی بەئاگابوونی منداڵ و کۆبوونەوەی خێزانە لەسەر سفرەو دیار تیڤی زنجیرەیەك يان فيلميك بةخش بكريت كەلەگەڵ بيركردنەوەى مندال ناگونجێت، ياخود ناكرێت زنجيرەو بڕگە کارتۆنيە منداڵانیەكان بەشێوەیەك بيت كە وشەو كردەوەى نەگونجاوى تيدابيت و ببيته هۆى گۆڕينى زمان و ڕەفتارى مندال بةشێوەیەكى نەرێنى لەدواجاردا، هەروەها ئەركى خيزانه و بەتایبەت دايك و باوك دەبێ ئاگادارى منداڵەكانيان بن كەسەيرى چ بەرنامه و زنجيرەیەكى منداڵانە دەكەن، پێشتر دەبێ زانياريان هەبيت لەسەر ناوەڕۆكى ئەو پەخشكراوه، هەروەها نابيت مندال لەگەل خۆيان دابنيشێنن بەديار زنجيرەیەكەوه كه وشەى زبر و نەگونجاوو هەڵس و كەوتى خراپيان تيدا ڕەنگ بداتەوه، چونكه سەيركردنى هەر زنجيرەو بەرنامەیەكى نەگونجاو منداڵێک باردينێت كه زمانى زبر بيت و كردەوانيك ئەنجام بدات كه نەويستراون لەلایەن خيزان و كۆمەڵگاو دواجار داهاتووی ناڕوون دەبێ بەتایبەت لەڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە.
...........،،،،،،،،............
رێبەند عوسمان

توێژەری کۆمەڵایەتی

Photos from ‎پەروەردەی مندال و هەرزەکار‎'s post 11/12/2022

گلەیی دەکەین گەنجەکانمان داهێنەرنین و خاوە پڕۆژەی خۆیان نین، گلەیی دەکەین کە ئەوان ئینتمای نیشتیمانیان نیە، دەی والله خودی حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکان لێی بەرپرسن، ئەوان گەنجیان کوشت، هەر ئەوانیش ڕێگرن لەوەی دایک و باوک پەروەردەیەکی جوانی منداڵەکانیان بکەن، لەبابەتی دواتر ڕوونی دەکەینەوە چۆن ڕێگرن.

27/09/2022

پرسیارێکی جددی توێژەران
باشە حکوومەت و وەزارەتەکانی بۆ بوێری ئەوەیان نیە دەرچووانی بەشەکانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی دابمەزرێنن؟،
ــ ئایا نایەوێ کۆمەڵگا لەو پشێویە ڕزگاریبێ؟
ـــ ئایا لە دەرچووانی ئەو بەشانە دەترسێ و نایەوێ کۆمەڵگا هۆشیاربێتەوە؟
ـــ ئایا ڕاستە دەڵێن حوکمڕانەکان لە دەرچووانی ئەو بەشانە دەترسێن و نایانەوێ بیانبەنە ناو قوتابخانەو شوێنە هەستیارەکان؟

15/06/2022

نەدەبوو ئەو کوردە تیکۆشەرە
ئەوها بیچارەبا
نەئاوی هەبێ، نە بەنزین
نە کارەبا
حەق بوو هەبێ کەسێ
چاکەکاربێ
خاوەنی ئەو کارەبا
حاکمی عەدلی
ئەو ولات و ئەو خاک و
ئەو شارەبا
ئاخۆ کەی بێ
ئەبێ کێ بێ
مەردانە بێ
جاڕی ئەو بڕیارە با.

ن: ڕیبەند
...
تێبینی/ ئەوە سڕەی بەنزینە لە گەڕەکی ژیان، شەقامی کەرکووک، چوار ساید سەیارە ڕاوەستایە ئەوجا لێکەوتەکانی ئەو خەپسەیە هەر لێگەڕێ کە ڕۆژانە لەو شەقامە ڕوودەدات بەو بۆنەیەوە.

02/06/2022
10/05/2022

بڕوانە ئەم سروشته
کوردستانە
ئاوو خاکی
بۆ نەخۆشان دەرمانە
کوردستانە ئەم بەهەشتە
گیانم فیدای
زۆرکەس ڕۆیشتن لە پێناوی
بوون بە فیدای
‌ R

23/01/2022

ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئەو سێ شتە لە بیر بکەیت:

ا- ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:

١-هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.

کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.

٢- شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.

٣-خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.

٤-گۆشتی سور:

دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.

٥-مریشک و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
٦-خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.

٧-سەوزەی گەڵادار.
٨-چەرەسات وەکو گوێز و بایەم و فستەق.
٩-میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.
١٠-ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.

ب-خەوێکی باش و تەندرووست:

نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.

۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.

ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:

ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟

نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :

۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر
بە شەو ۸ کاتژمێرو نیو

۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر

۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ کاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر

٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ کاتژمێر
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر

٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر

٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ کاتژمێر

۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو

۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر و نیو.

۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو.

لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.

ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بکات کە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەکو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

09/01/2022

ڕەسمی.
چرکە ساتی دەسپێکردنی بازرگانی، بە میللەت و دەنگ و دەنگدەرانەوە، پیرۆزە لە گەلی هۆشیار.

31/12/2021

هەمووان بڵێن امین.

Want your school to be the top-listed School/college?

Website