بەرەو رۆشنایی baraw roshnay

بەرەو رۆشنایی baraw roshnay

Share

بە دیدێکی پەروەردەییانە، خۆمان و دەورووبەرەکەمان بەرەو رۆشنایی دەبەین.

31/01/2025

ڕۆژى جومعە (١) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان

١. مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
٢. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
٣. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
٤. چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
٥. بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
٦. مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
٧. ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
٨. ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
٩. پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
١٠. مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
١١. هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
١٢. تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
١٣. پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
١٤. سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
١٥. ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (٣٠) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
----------------------

12/06/2024

(٢٠)ئامۆژگارى بو سوود وەرگرتن لەكاتە زيرينەكانى
(*رۆژى عةرفەى مەزن*)

روژى عەرفە رۆژێكە لاى خواى گەورە پلەوپايەى
بەرزى هەيە جياواز لەرۆژانى ترى ساڵ،
خواى گەورە سوێندى پێ خواردوە وفەرمويەتی*:

(*وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ*).(الفجر:٣)

واتە:سوێند بە ڕۆژی جەژن وڕۆژی عەڕەفە، وەدفەرموێ :

(*وَشَاهِدٍ وَمَشْهُدٍ*)(البروج:٣)

واتە:سوێند بەڕۆژی هەينی وعەرەفە، ڕۆژی عەڕەفە ڕۆژی لێخۆشبوونی گوناهەکانە، وەڕۆژی گەردەن ئازاد بوونە لە دۆزەخ.

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - فەرموويەتی:(*مَا مِن يَومٍ أَكثرَ مِن أَن يُعتِقَ اللَّهُ فِيهِ عَبدًا مِنَ النَّارِ، مِن يَومِ عَرَفَةَ*)(صحيح مسلم:١٣٤٨)

واتە هيچ ڕۆژێک نيە کە خوای گەورە زیاتر بەندەکانی لە ئاگری دۆزەخ ئازاد بکات وەک ڕۆژی عەڕەفە. بۆيە هەرکەسێک حەز دەکات گەردەنی خۆی ئازاد بکات لە ئاگر،وەخوا لەگوناهەکانی خۆشبێت پێویستە هۆکارەکانی لێخۆشبوون ئەنجام بدات،
کەیەکیان بە ڕۆژووبونی عەڕەفەيە، پێغەمبەری خوا
- صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی

(*صيام يوم عرفه احتسب على الله أن يكفرالسنة التي قبله والسنة التي بعده*)(صحيح مسلم:١١٦٢)

واتە بەڕۆژوبوونی ڕۆژی عەرفە ئومێدەوارم خوای گەورە گوناحی ساڵی رابردوو وساڵی داهاتوو ڕەشبکاتەوە.

ئەم بەرنامەی خوارەوە پێشنیارە بۆ رۆژی عەڕەفە:

١-پێویستە شەوی عەڕەفە زووبخەویت بۆئەوەی بەهێز و بەتوانابی لەسەر خواپەرستی.

٢-پێش نوێژی بەیانی هەستە بۆپارشێو کردن بەنیەتی بەڕۆژوبوونی ئەم ڕۆژە پیرۆزە.

٣-پاشان دوو یان چوار رکعات شەونوێژ بکە بەلایەنی کەمەوە ،لەدوایدا زۆر بپاڕێوە لەپەروەردگارت بەتایبەتی لەسوژدەدا و داوای چاکەی دونیا و دوا ڕۆژی لێبکە وە سوپاسی خودا بکە کەتۆی گەیاندیتە ڕۆژێک کەڕەحمەت ولیخوشبونی تیا دادەبەزێت.

٤-پیش بانگی بەیانی هەندێک کات تەرخان بکە بە(*أستغفر الله*)وە ئیستغفارکردن تاکو لەلای خودا لەوکەسانە بنوسرێیت کەداوای لێخوشبوون دەکەن لەکاتی بەرەبەیان.

٥-خۆت ئامادەبکە بۆ نوێژی بەیانی پێش بانگدان
دەستنوێژ بگرەو وا هەست بکە کە تاوانەکانت لە لاشەتدا دەردەچێت لەگەڵ کۆتا دڵۆپی دەستنوێژدا.

٦-دوعای دوای دەستنوێژ شوشتن بخوێنە.

٧-دوای بانگدان دوو ڕکات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی بکە ، پاشان نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئەنجام بدەو لە شوێنی نوێژکردنەکەت بمێنەوە
تاوەکو (١٥) خولەک دوای ڕۆژهەڵاتن.

٨-دوای سەلام دانەوە لە نوێژدا دەست بکە بە تەکبیرلێدان ، وە تەکبیرلێدان شێوازی جیای ھەیە، لەمانە :(*الله أكبر الله أكبر الله أكبر ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ، الله أكبر ، ولله الحمد*).

٩-کەلەشوێنی نوێژکردنی خۆت دەمێنیتەوە تاوەکو ڕۆژ هەڵدێت خەریکی قورئان خوێندن و تەسبیحات و زیکرەکان بە بەتایبەتی خوێندنی زیکری بەیانیان.

١٠-دوای ڕۆژهەلاتن نوێژی چێشتەنگاو بکە تاکو پاداشتی حەج و عومرەیەکی تەواو وەربگری وەک پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - موژدەی داوە، ونوێژی سوننەتی (*چێشتەنگاو*) لای کەمەوە دوو ڕەکعاتە یا چوار ،وە ئەگەر هەشت ڕەکعات بکەی ئەوە زۆرترین خێرە.

١١-پاشان دەتوانی بخەوی یان بڕۆیت بۆ کارێکی پێویست، بەڵام ئەگەر بتوانی نەخەوی تەواوی ئەو ڕۆژە، وهیچ چرکەیەک بەفیڕۆ نەدەی بەردەوام خەریکی زیکر و دوعا کردن بیت ئەوە زۆر چاکترە ، وە دڵنیابە خوای گەورە وەڵامت دەداتەوە و دوعات قبوڵ دەکات.

١٢-دەتوانیت پشوەک بدەیت،و بۆنموونە کاتژمێرێک بخەوی بە نیەتی ئەوەی هێز و توانات هەبێ لەسەر خواپەرستی.

١٣-پاشان لەخەو هەڵدەستی و دەستنوێژ دەشۆی و نوێژی سوننەت دەکەیت و دواتر چەند جۆرێک لەخوا پەرستی ئەنجام بدە تاوەکو بێزاروماندوونەبی وەک بەخشینی مال ئەگەرلەتوانات داهەبێت بابڕەپارەیەکی کەمیش بێت ،یان سەردانی نەخوشێک یان هەواڵی خزمێک بپرسیت بابەتەلەفۆنیش بێت یان دوو موسلمان ئاشت بکەیتەوە ئەگەر نێوانیان تێکچوبوو یا ئاموژگارییەکی پیویست بۆبراوخوشکە موسڵمانێک پێشکەش بکەیت،یادڵنەوایی غەمبارێک بکەیت

١٤/هەندێک زیکرو دوعا هەیە لەبیریان نەکەیت لەو ڕۆژەدا لەمانە:
(*سبحان الله والحمدلله ولا اله إلا الله والله أكبر*)
کەئەم وشانە خۆشترین ووشەن لای خوای گەورە
وەک لە فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم -هاتوە
(*اللهم صل على سيدنا محمد*)یەک صەڵاوات لێ بدەیت خێری دە صەڵاواتت بۆدەنوسرێ،چونکە چاکە پاداشتی یەک بەدەیە

(*لا اله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير*)بەتایبەتی سونەتە ئەو زیکرە زۆر دووبارە بکرێتەوە لەم ڕۆژەدا

(*سبحان الله وبحمده*)
پاداشتی ئەم زیکرەش هەرکەسێک لەڕۆژێک (١٠٠)جار بڵی ئەواخوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت

(*سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم*)
ئەم دووزیکرەش ووتنی ئاسانە لەسەر زمان خۆشەویستن لای خوا،قورسن لە تەرازووی کردارەکان ،وەک لە صەحیحی بوخاری و موسلیم دا هاتووە

(*لا حول ولا قوه الا بالله*)ئەم وتەیەش گەنجیە یەکە بەگەنجینەکانی بەهەشت ،وەکو لە صحيحی بوخاری و موسلیم دا هاتووە ،

(*سبحان الله وبحمده عدد خلقه ورضا نفسه وزنه عرشه ومداد كلماته*)
ئەم زیکرەش گەلێک گەورە یە،وەک لە فەرموودەی پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم _هاتووە

١٥/نوێژی نیوەڕۆ بکە ودەست بکەبەتەکبیر لیدان وتەسبیحات کردن و قورئان خوێندن.

١٦/نوێژی عەسر بکە وتەکبیرلێبدە وپاشان زیکرەکانی ئێواران بخوێنە ،پاشان خەریکی قورئان خوێندن و زیکروتەسبیحات بە تاوەکو کاتژمێرێک پێش بانگی مەغریب ،

١٧/دەست بکە بە دوعا کردن بە ملکەچی وخشوع زوربپاڕێوە ،بۆخوشک وبرا موسلمانەکانت لەبیرمەکە لەهەموو شوێنێک

١٨/زۆر داوا لە خودای گەورە بکە کەخۆری ڕۆژی عەرفەی ئاوا نەبێ تاوەکو گەردنی تۆلەئازادکراوانی ئەوڕۆژەنەبی لەئاگر

١٩/زۆر دوعا بکە خودای گەورە یارمەتی دەرمان بێ بۆکردەوە چاکەکان وخودای گەورە لەئێمەو ئێوەش قبوڵ بکات ،

٢٠/کەبانگی مەغریبی دا دەست بکە بە ڕۆژووشکاندن ولەبیرمەکە کەڕۆژووەوان دوعایەکی هەیە خودا ڕەتی ناکاتەوە ،ئەمەش بەبیرکەس وکارو خۆشەویستانتان بهێنەوە ،خودای گەورە ئێمەو ئێوەش لەئاگری دۆزەخ رزگاربکات کاری خێرمان قەبوڵ بکات خودای گەورە پاداشتی ئەوکەسە بداتەوە کە پێشنیازی ئەم نووسینەی کردوە و وەئەوەی نوسیەتی و ئەوەی بەچاپی دەگەێنێت .

12/06/2024
01/06/2024

ڕۆژی جومعە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانە کە دەکاتە7/ 6 / 2024

🌻فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة (نۆمینەی حاجیان)
خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك کات و کرداری داناوە کە دەبێتە مایەی بەرەکەت و زیادبوونی چاکەکانمان، جا لەو کاتە موبارەکانە (دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیانە (ذي الحجة))..
🌸بەڵگە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە:

(١) خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە: (والفجر، ولیالٍ عشر) الفجر:١-٢
ابن کثیر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: مەبەست لەو دە ڕۆژەی مانگی ذي الحجةیە.

(٢) هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ) الحج:٢٨
واتە: بۆی یادی خوا بکەن لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە دە ڕۆی مانگی حاجیانە)..

(٣) پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
(هیچ ڕۆژێك نییە کردەوەی چاکە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خوا وەکو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە) رواه البخاري.

* حافظ ابن الحجر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وتوویەتی:
ئەوەی ڕوون بێت لە هۆکاری تایبەتمەندێتی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیە کە لە گەورەترین پەرستشەکانی تیا کۆبۆتەوە، ئەوانیش (نوێژ و ڕۆژوو و صەدەقەو حەج) کە ئەمانەش لە هیچ کاتێکی تردا کۆنابنەوە..

* پرسیار کرا لە شیخ الاسلام ابن تیمیة، ئایا دە ڕۆژی یەکەمی ذي الحجة باشترە یان دە ڕۆژەکەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان؟
ئەویش فەرمووی: دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة باشترە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان بە هۆی ڕۆژی عەرەفەوە، وە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان چاکترە لە دە شەوی سەرەتای مانگی ذي الحجة بەهۆی شەوی (لیلة القدر)ەوە

ئەو کردارانەی سوننەتن لەم ڕۆژانە ئەنجام بدرێن:

١. زۆر ئەنجام دانی کردەوە چاکەکان بە گشتی: قورئان خوێندن و زیکر و خێرکردن...هتد.

٢. نوێژکردن: کردنی نوێژە فەرزەکان لە کاتی خۆیدا، نوێژی سوننەتی پێش و پاش نوێژە فەرزەکان، سوننەتی چێشتەنگاو، شەونوێژ، سوننەتی دەستنوێژ...

٣. ڕۆژوو گرتن: ئەمەش لە کردەوە گەورە و چاکەکانە، سوننەتە ڕۆژووگرتنی نۆ ڕۆژی سەرەتای ذي الحجة، لە هەندێك لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم:
«كان النبي صلى الله عليه وسلم يصوم تسع ذي الحجة، ويوم عاشوراء، وثلاثة أيّام من كل شهر». [رواه أحمد وأبو داود والنسائي وغيرهم]
واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نۆ ڕۆژی ذي الحجة و ڕۆژی عاشورا و سێ ڕۆژ لە هەر مانگێك بەڕۆژوو دەبوو..

٤. ڕۆژووی عەرەفە: بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوەن و لە حەج نین سوننەتە ڕۆژی عەرەفە (٩ی ذي الحجة) بەڕۆژوو بن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
ڕۆژووی عەرەفە چاوەڕوانم خوا بیکاتە مایەی سڕینەوەو کەفارەتی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێكیش لە دوایەوە.. رواه مسلم

٥. تکبیر و وتنی الله اکبر:
سوننەتە لە هەموو کاتەکانی ئەم دە ڕۆژە زیکری (لله اکبر..) بکرێت بەم شێوەیە:
الله اکبر.. الله اکبر.. لا اله الا الله .. والله اکبر.. الله اکبر، ولله الحمد..

٦. قوربانی کردن لە ڕۆژی جەژندا.
خوای پەروەردگارهەموو ئەو خەیرانە بیکات بە نسیبی هەموولایەکمان ...
ئامین یارب العالمین

22/03/2024

لەسونەتە لەبیر کراوەکان
لەدایکمان عائشە ڕەزای خوای لەسەربێت دەربارەی ئەوەی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) لەدوای نوێژی چێشتەگاو (الضحی ) 100جار ئەم دوعایەی کردوە
کەزۆربەی خەڵک لەبیریان کردوە و لێی بێئاگان دوعاکەش
اللهم اغفر لي وتب علي ٳنك ٲنت التواب الرحیم .

نوێژی وتر کەکۆتا نوێژە لەدوای نوێژی شەونوێژ دەکرێ

کاتێک سەلامی داوەتەوە لەنوێژی وتر
۳ جار سبحان الملک القدوس وەلەسێیەم جار دەنگی بەرزتر دەکردەوە دەیفەرموو
سبحان الملک القدوس ۰

11/03/2024

پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم )
دەفەرموێ لەم فەرمودەیە :
ئەگەر گەیشتنە کۆتایی تەحیات لەناو نوێژبا پەنا بگرن بەچوار شت
بڵێن اللهم انی اعوذ بك من عذاب جهنم وعذاب القبر ومن فتنة المحيا والممات و فتنة المسیح الدجال .واتا
خوایە پەنات پێ دەگرم لەئاگری جەهەنەم و عەزابی ناو گۆڕ و فتنەی مردو زیندوەکان و فتنەی دەجالی مەسیح

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

Irbil