29/05/2012
هەلێکی زێڕین بۆ قوتابیانی تواناسازی
دووری لە ووڵات ئەگەر بۆ سەردانێکی کاتیش بێت زۆرجار گەشتیار تووشی دڵە ڕاوکە دەکات، ئاخۆ تۆ بڵێی گەشتەکەم سەرکەووتوو بێت، هیچم بەسەر نەیەت لەم گەشتەمدا، ون نەبم، چی و چۆن و چۆن چۆنین گەشتەکەم بەسەر بچێت، تۆ بڵێی کێشەی زمان گەشتەکەم لێ تێك نەدات؟. هەموو ئەمانە وا دەکات ئێمە بە جدی بەدوای هاوڕێیەكدا بگەڕێین کە هاوسەفەرو هاوخەممان بێت، زۆر بە تایبەتتر بەدوای ئەو هاوڕێیەدا دەگەڕێین کە هەم شارەزای ئەو ووڵاتە بێت کە گەشتەکەی بۆ دەکەین وە هەم زمانەکەی، ئەوسا ئاسودەی باڵی خۆیمان بەسەردا دەکێشێ و سەفەرەکەمان ئەگەر کێشەشی تێدا بێت کەمترین دەبێت.
ئێمە لە (هاوکورد ئیدۆکەیشن) دەمانەوێت هاوڕێ و هاوکاری ئەو قوتابیانەبین کە دەیانەوێت لە بەریتانیا بخوێنن، هەر بۆ ئەو مەبەستە تۆڕێکمان دروست کردووەو کە گشت پێداویستیەکانی قوتابی تێدا بەرجەستە ببێت وەك:
١-کێشەی زمان و گەشتن بە ئاستی پێویست.
٢-وەرگرتنی ئۆفەر لە زانکۆکانی بەریتانیا.
٣-ڕێنموونی سەفەرکردن و چۆنیەتی گەشتن بە بەریتانیا.
٤-پێشوازیکردنی قوتابیان لە فڕۆکەخانە.
٥-دابین کردنی جێگەی نیشتەجێ بوون.
٦-ڕێنموونی و هاوکاری کردن لە خوێندنەکەیدا.
٨-ڕێنموونی لەو خزمەتگوزاریانەی کە دەتوانێت لێی سودمەند ببێت.
٩-یارمەتی دانی بۆ کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندنەکەی.
١٠-هەر یارمەتیەکی تر کە پێویست بێت.
هەموو ئەمانە بەسەرپەرشتی کەسانی پسپۆرو شارەزاو خاوەنی بڕوانامەی باڵا هەر لە ماستەرەوە تا پلەی پرۆفیسۆر.
هەموو ئەو یارمەتیانە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی ئێمەوە دەچنە بەریتانیا.
بۆ پەیوەندی کردن و سەردانمان
خانووی ژمارە ١٠٩
شەقامی ڕووناکی
00964 (0) 7508383035
00964 (0) 662585721
00964 (0) 7707286263
Fax: 0044 (0) 1212100248
E-mail: [email protected]
Web: www.hke.ac