18/09/2021
Gara typical secondary school
پەیجی فەرمی دواناوەندی گارای تێکەڵاو
18/09/2021
16/09/2021
گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه
به‌شی (4 له 6)
خۆ ئاماده‌كردن له ڕووی چۆنییه‌تی خوێندن بۆ ساڵی نوێ؛
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی؛ دانا سه‌لام
رێنماییكاری ده‌روونی
له‌وانه‌یه ئه‌م خۆ ئاماده‌كردنه له‌لای هه‌ندێك له قوتابیان گرانترین ئاماده‌باشی بێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بۆ نموونه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پشووی هاوینه‌وه له خوێندن دابڕابێت یان هه‌نگاوه‌كانی خوێندنێكی سه‌ركه‌وتوو باش نازانێت. بۆیه هه‌ندێ قوتابی پێیان وایه كه گرانه بتوانن دووباره به زوویی یان به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندن و تێگه‌یشتن و ئه‌زبه‌ركردنی بابه‌ته‌كان، له‌به‌ر ئه‌مانه پێویسته قوتابی هه‌ر له‌ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات؛
1. خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك (فه‌هرست)ـی هه‌موو بابه‌ته‌كان؛ هه‌ر له‌كاتی وه‌رگرتنی كتێبه‌كانی ئه‌م ساڵی خوێندنی، بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه به وردی و سه‌رنجه‌وه به‌لیستی بابه‌ته‌كانی ناوه‌ڕۆكی هه‌موو بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كانیدا بچێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی گشتی و پێشینه وه‌ربگرێت له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كانی ئه‌م ساڵی خوێندنی.
2. دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خوێندن؛ هه‌ر پێداویستییه‌ك بۆ خوێندن پێویست بوو، به گوێره‌ی توانا ده‌سته‌به‌ری بكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی باش ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكه‌یت.
3. دابینكردنی ژووری خوێندن؛ زۆر گرنگه قوتابی ژورێك یان گۆشه‌یه‌ك له ماڵه‌وه كه توانێت وانه‌كانی تێدا بخوێنێت بۆ خۆی ته‌رخان بكات و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و كتێب و پێداویستییه‌كانی له‌به‌رده‌ست بێت. هه‌تا بكرێتیش شوێنه‌كه دوور له ژاوه ژاو و قه‌ره‌باڵغی و ساردی یان گه‌رمی بێت.
4. ڕێكخستنی كات؛ ئه‌و قوتابییه‌ی به‌ئامانجی سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوون ده‌چێته قوتابخانه ده‌بێت كاته‌كانی بۆ خوێندن بۆ یاری بۆ پشوو بۆ هه‌ر كارێكی تر ڕێكبخات، به‌بێ دابه‌شكردنی كاته‌كان و هه‌ڕه‌مه‌كی بوون ئه‌سته‌مه قوتابی بتوانێت به ئامانجه‌كانی بگات و ڕۆژانه پێداچوونه‌وه به بابه‌ته‌كانی بكات یان خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكات.
سه‌رچاوه؛ وێب سایتی نه‌جاح نێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه
به‌شی (3 له 6)
خۆ ئاماده‌كردن له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ ساڵی نوێی خوێندن؛
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی؛ دانا سه‌لام
رێنماییكاری ده‌روونی
به‌هۆی پشوه‌كان هاوین و دابڕان له خوێندن قوتابیان شێوازی خه‌وتن و هه‌ڵسان له‌خه‌و و هه‌ندێ كاری تر له‌ژیانی ڕۆانه‌یان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مانه هه‌موو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندامه‌كانی هه‌یه، بۆیه پێویسته قوتابی ئه‌م شێوازانه ڕێكبخاته‌وه، بۆ نموونه؛
1. زوو خه‌وتن؛ پێویسته قوتابیان خۆیان به‌دوور بگرن له‌وه‌ی كه شه‌وان تا دره‌نگ نه‌خه‌ون و به‌شتی تره‌وه سه‌رقاڵ بن، ده‌بێت ڕۆژانه زوو بخه‌ون، وه هه‌موو شه‌وێك (8) كاتژمێری ته‌واو بخه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته هیلاكی لێده‌ربچێت و بحه‌سێته‌وه. زوو خه‌وتن و باش كه‌وتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مێشك به‌باشی كار بكات و سه‌رنج و ئاگایی و تێگه‌یشتن و له‌به‌ركردنی بابه‌ته‌كانی باشتر ببێت.
2. خواردنی ته‌ندروست بخۆن؛ پزیشك و ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن هه‌میشه ڕێنمایی به قوتابیان و ته‌نانه‌ت هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌ن كه خواردنی ته‌ندروست و باش بخون چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته به‌گشتی و چالاكییه‌كانی مێشك هه‌یه. هه‌روه‌ها پسپۆڕانی ته‌ندروستیش ڕێنمایی ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن كه پێویسته له خواردنی زۆری خواردنه‌وه گازییه‌كان و چه‌ورییه‌كان دوربكه‌وینه‌وه.
3. ئه‌نجامدانی وه‌رزش؛ ئه‌نجامدانی جۆره جیاوازه‌كانی وه‌رزشكردن وه‌ك (پیاسه‌كردن، تۆپێن، پایسكل ئاژووتن، مه‌له‌وانی...) ده‌بێته هۆی چالاكبوونی جه‌سته و به‌هێز بوونی ماسولكه‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر لابردنی بیرۆكه نه‌رێنییه‌كان، وه ده‌بێته هۆی چالاك بوونی خوێن ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته و مێشك هه‌یه.
4. پاكوخاوێنی جه‌سته و جلوبه‌رگ؛ پێویسته قوتابی له ڕووی جلوبه‌رگه‌وه پاكوخاوێن بێت جلوبه‌رگی قوتابخانه‌ی له‌گه‌ڵ هی ده‌ره‌وه و ماڵه‌وه‌ی جیا بێت، هه‌روه‌ها رۆژانه یان یان حه‌فته‌ی چه‌ند جارێك خۆی بشوات، كه زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خوێندن و كاره‌كانی.
سه‌رچاوه؛ وێب سایتی نه‌جاح نێت.
14/09/2021
گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه
به‌شی (2 له 6)
خۆ ئاماده‌كردن له ڕووی ده‌روونییه‌وه بۆ ساڵی نوێی خوێندن؛
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی؛ دانا سه‌لام
رێنماییكاری ده‌روونی
بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م ساڵی نوێی خوێندن ببڕێت، ئه‌وا ده‌بێت گرنگی به‌م لایه‌نه بدات، وا بكات له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو ئاماده بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م چه‌ند خاڵه جێبه‌جێ بكات؛
1. دیاری كردنی ئامانجی خوێندنی ئه‌م ساڵ؛ قوتابی ده‌بێت پێش ده‌ستپێكردنی خوێندن ئامانجی خۆی دیاری بكات، كه ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ چۆن بێت و نمره‌كانی چۆن بێت، ئایا ده‌یه‌وێت نمره‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت و به خولی یه‌كه‌م له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ربچێت یانیش ده‌یه‌وێت بكه‌وێته خولی دووه‌م؟ چونكه هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه به‌رامبه‌ر به‌خۆی ده‌بێته پاڵنه‌ر و بزوێنه‌ر بۆ كۆی ساڵی خوێندنی.
2. خۆ ڕزگار كردن له بیرۆكه نه‌رێنییه‌كان؛ ده‌بێت قوتابی ئه‌و بزانێت كه هۆكاری زۆربه‌ی كێشه‌كه و كه‌م سه‌رنجی، نه‌بوونی كات بۆ خوێندن، بێتوانایی، بیربڵاوی... هیتر، زۆربه‌یان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه قوتابی تێڕوانینی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به‌خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه ده‌ست بكات به گۆڕین ئه‌م بیرۆكه نه‌رێنییانه بۆ ئه‌رێنی بۆ نموونه؛ من توانایه‌كی زۆر باشم هه‌یه، من زیره‌كم، من له زمانی ئینگلیزی زۆر باشم... هیتر.
3. گۆڕینی ڕێگاكانی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رنه‌كه‌وتن و ده‌رنه‌چوون؛ ده‌رنه‌چوون یان سه‌رنه‌كه‌وتن ڕاستییه‌كه و به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا دێت، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سه‌كان بزانن چۆن به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه و چۆنیش سه‌رنه‌كه‌وتن ده‌گۆڕن بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ نموونه قوتابی ده‌بێت بزانێت ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه وای كردبوو ئه‌و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستنه‌هێنێت چی بوو؟ ئایا ئیهمالی خۆی بوو؟ كه كاته‌كانی به‌باشی دابه‌شنه‌كردبوو وه ڕۆژانه بابه‌ته‌كانی نه‌ده‌خوێند یانیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سوود له كه‌سانی ده‌روروبه‌ر وه‌ك (خێزان، مامۆستاكان، ڕێنماییكارانی په‌روه‌رده‌یی و هاوپۆلییه‌كان) وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
سه‌رچاوه؛ وێب سایتی نه‌جاح نێت.
ئاگاداری بۆ قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان تەنها ئەو پەیجە پەیجی فەرمی قوتابخانەیە لە هیچ پەیجێکی تر بەناوی قوتابخانەکەمان ئیمە بەرپرس نین بۆ ئاگاداری ئیوەی بەرێز
14/09/2021
ناوی قوتابیانی وەرگیراوی پۆلی حەوتەمی بنەرەتی کە لە تیروپشک ناویان دەرچووە لە قوتابخانەکەمان
ئاگادار
بەیانی رۆژ ی (سێ شه ممە) ڕێکه وتی ٢٠٢١/٩/١٤ده ستپێکی سالی نوێ ی خوێندنی (٢٠٢١_٢٠٢٢) ده بێت به و بۆنه یه وه پیرۆز بایی له مامۆستا به رێزه کان و قوتابیه خۆشه ویسته کان ده که ین خوێندن به ئاماده بوونی ته واوی ناو پۆل ده بێت واتا له ڕۆژی شه مه تا پێنج شه مه له ناو پۆل وانه ده خوێنن به جێ به جێ کردنی هه موو رێنمایه کانی ته ندروستی و یه ک پۆشی
ئاگاداری : ئاگاداری گشت دایک و باوکی ئه‌و قوتابیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه فۆرمی پۆلی حەوتیان پیشكه‌ش به قوتابخانه‌کەمان كردیه به‌یانی دووشه‌مه 2021/9/13 كاتژمیر 12 نیوه‌رۆ تیروپشك ئەنجام دەدرێت به شیوه‌ی لایڤ له‌و پەیجه له‌گه‌ل ریزماندا.
05/09/2021
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی( ٧ )ی بنه ره تی ده که ینه وه ...به یانی ڕۆژی دووشه ممه سه ردانی قوتابخانه بکه ن به مه به ستی وه رگرتنی فۆرم کاتژمێر( 30-11به یانی تا 30-1 )دابه ش کردنی فۆرم تاکو8/9/2021 به رده وام ده بێت.
تێبینی/
1-پێویسته قوتابی کۆی نمره ی گشتی له(90) که متر نه بێت.
2/کۆنمره ی وانه کانی (ئینگلیزی و زانست و بیرکاری) له (85) که متر نه بێ.
3/ بۆ وه رگرتنی فۆرم کارتی پۆلی( 6 )ی قوتابی بهێنن.
04/09/2021
ئاگاداری قووتابیا نی خۆشه ویست ده که ینه وه جل و به رگی فه رمی قوتابخانه بۆ سالی خوێندنی 2021ـ2022به م شێوه یه ده بێ...قوتابیانی قۆناغی ناوه ندی قه میسی سپی پانتۆلی نیلی ـ قوتابیانی قۆناغی ئاماده یی قه میسی سپی پانتۆلی ڕه ش تکایه پابه ندی ڕێنماییه کان بن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Irbil