Dler Hamid Braem

Dler Hamid Braem

Share

مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە ئامادەیی نانەکەلی کچان

27/09/2024

سەیرە
مێشکی چۆلەکە دوو غرامە بەدوای ئازادی دا دەگەڕێ، هەندێ مروڤیش مێشکی چوار کیلۆیە بەدوا کۆیلایەتی دا دەگەڕێ!!!!

08/01/2023
19/09/2022

بەهیوای زیاتر ئاسانکردنى بابەتەکە بۆ قوتابییانی خۆشەویست....
ببێتە جێگای سوود بینینی هەمووان ...

Photos from Dler Hamid Braem's post 15/01/2022

پرسیار وەلامەکانی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی کۆتایی وەرزی یەکەم 2021-2022
ئامادەیی نانەکەلی کچان

10/09/2021

بەهیوام
هاوکارێکی باش بێت بۆ فیرخوازانی دوازدەیەمی ئامادەیی بۆ بەدەست هێنانی نمرەی بەرز

Photos from Dler Hamid Braem's post 07/09/2021

بەهیوای نمرەی باش بۆ هەموو قوتابییانی خۆشەویست

01/09/2021

سالی تازەی خوێندن 2021-2022

08/11/2019

هەمیشە لەوەی کە هەتانە بیبەخشن، بەخشندەیی تەنها پەیوەست نیە بە گیرفان و پارەوە، شۆفێری کردن بە ڕەوشتەوە جۆرێکە لە بەخشندەیی،
ڕێزگرتنی منداڵ و پیر و پیادە لەسەر شەقام بەخشینی (سەلامەتی)ە بەوانی تر ،
فڕێنەدانی پاشماوەی خواردن و کلێنس و توێکڵی گوڵە بەڕۆژە لە جامی ئوتومبێل و نەشکاندنی دار و درەخت و نەکوشتنی ئاژەڵ و باڵندە و قڕ نەکردنی پەلەوەر وماسی جۆرێکە لە بەخشین ،
ڕێزگرتنی مرۆڤ بۆ سروشت ، بەخشینی (ژیانە) بەوانی تر
ڕوی خۆش و پێکەنین بە ڕوی ئەوانی تردا جۆرێکە لە بە خشندەیی
فێرکردنی خەڵکی لەو زانست و زانیاریەی کە هەتە و نەشاردنەوەی جۆرێکە لە بەخشندەیی
بەخشندەیی خۆ تەنها پەیوەندی نیە بە بونی پارەوە
، دڵ پێویستی بە بەخشندەییە ، دڵ پێویستی بەوەیە ستایش بکرێت ، هەست بکات خەڵکی خۆشیان دەوێت ، هاوسۆزن لەگەڵی ، هەست بە ئازارەکانی دەکەن
ڕستە بەناو بانگەکەی (ستیڤ جۆبز) دێنینەوە یادمان کە دەڵێ :- ( ئێستا لەسەر تەختی نەخۆشخانە کەوتوم و کۆتا ساتەکانی ژیانم بە ڕێ دەکەم ، ئا لەم ساتەشدا بە هۆی پارەکانمەوە دەتوانم خەڵکێکی زۆر بە کرێ بگرم ڕۆژانە پارەم بۆ پەیدا بکەن ، بەڵام بەو هەموو پارەیەی کە هەمە ناتوانم تەنها یەک کەس بدۆزمەوە و بە کرێی بگرم کە لە بری من ئازار بچێژێت)
ژیان هەست کردنە بە ئازاری ئەوانی تر ، ببەخشن لەوەی کە هەتانە ، لە (ڕێز ، لە زانست ، لە پێکەنین ، لە خۆشەویستی ، لە پارە ، زەردەخەنە ، لێبوردەیی) هەرگیز لە بەخشندەیی مەترسن ، مرۆڤ هیچ کات لە بەخشندەیی زیان ناکات
ئەگەر زۆرت هەبوو ناچاری ئەو کارە بکەیت ، چونکە زۆری بابەتێک و نەبەخشین لێێ دەبێتە هۆی خراپ بوونی ، ئەگەر کەمیشت هەیە هەر ناچاریت ببەخشیت ، ئاوێکی کەمیش بۆ ئەوەی سەرچاوەکەی کوێر نەبێتەوە ناچارن بە جام لێێ هەڵگۆزن و لێی ببەخشن ، ئەکارە هەم ناهێڵێت سەرچاوەی روناکیەکە کوێر بێتەوە و هەم بەردەوام ئاوی تر دێتەوە شوێنی
ئێمەش بۆ ئەوەی سەرچاوەی ئاسودەگی و خۆشبەختیمان کوێر نەبێتەوە و خاڵی نەبین، ناچارین دەبێت ببەخشین
ببەخشن (سڵا و ، خواردن ، جل ، پارە ، ڕێز ، خۆشەویستی ، پێکەنین ، هاوسۆز بوون ، یارمەتی ، ئومێد ، هیوا) بەوانەی کە دەیانناسن و بە وانەشی کە نایانناسن ، بەوانەی کە چاکەیان لەگەڵ کردوون و بەوانەشی کە خراپەیان لەگەڵ کردوون
وەرگیراوە....

13/09/2019

ئاگاداری قوتابییانی پۆلی ھەشت و یازدە و دوازدەی خۆشەویست دەکەین کە ڕۆژانی شەممە و دواتر ٢٠١٩/٩/١٤سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنی پەرتوکی ساڵی تازە ......

08/05/2019

لاپەڕی سۆما.......
قوتابییانی ١٢زانستی بۆ سوود وەرگرتن و شارەزابوون لە چۆنیەتی وەلامدانەوە

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


ئازادی
Irbil