#ڕەخنە
سەرنج لەسەر بابەتێکی زۆر گرنگ.
لە پۆلی یەکی سەرەتایی خوێندن تاکو 12ی ئامادەیی، وانەکان لە چەند شتێکی کلاسیک و ستاندارد و مردوو تێپەڕ ناکات.
ئایا لە سەردەمی ئێستاماندا چ شتێک بە قەد کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیا ژیانمانی داگیر کردووە؟ ئەی کوا بایەخەکەی لەناو سیستەمی خوێندندا؟
باشە مەعقول چیە ئێمە بگەینە قۆناغی زانکۆ تا ئێستا نەزانین باینەری و سیستەمی ژمارەکان چییە؟ تا ئێستا نەزانین وێب چۆن کار دەکات و پرۆگرامسازی چییە و چۆن دەکرێ؟ تا ئێستا نەزانین کە کۆمپیوتەر سەدان جۆر سیستەمی هەیە نەک تەنها ویندۆز؟ بۆچی تەمەنت بگاتە 20 ساڵ تا ئێستا نەزانی کە جیاوازی نێوان دەیتا و ئینفۆرمەیشن چییە؟ مەعقول چییە هەزاران کەس ئێستا کۆمپیوتەر و مۆبایل بەکار دێنن نازانن جیاوازی نێوان رام و رۆم و ستۆرەیج چییە؟ بۆچی نەزانی ئەکاونتێک یان ئیمەیلێک دروست بکەیت؟ تا ئێستاش ملیۆنان خەلک هەن دەچن لە بازارەکان ئیمەیل و ئەپل ئایدی دروست دەکەن، ئەخەر ئەم ڕێڕەوە سەقەتە تاکەی بەردەوامبێ؟
- وانەی کوردی: ئایا فێربوونی رێزمان و شیعر و ئەدەبی کوردی گرنگترە لە بەکارهینانی تەکنەلۆجیا؟ تۆ کە ئێستا خوێندکاری زانکۆیت 12 ساڵی تەمەنت شیعر و رێزمانت خوێند چ سوودێکی بە داهاتووت گەیاند ( جگە لە ئەلف و بێی کوردی ) ؟
- وانەی مێژوو: چەندین ساڵ مێژووی نیاندرتاڵی خورافی و مێژووی میرنشینە کوردیەکان و جەنگ و کوشتارگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستت خوێند، چ سوودێکی بە ئێستا و داهاتووت گەیاند؟
وانەی جوگرافیا: باشە بە من و تۆ چی کە لە قووڵایی هەزاران مەتری زەوی پلەی گەرمی گڕکانەکان چەندە و جەمسەری باکوور چەند پلە لە ژێر سفرە؟
وانەی هونەر: 12 ساڵ لە مەکتەب هونەرمان خوێند، ئێستاش فێری نۆتێکی مۆسیقا بووی؟ توانیت فێری وێنەکێشان بیت؟
وانەی وەرزش: کامەتان بوونە یاریزانی تیپێکی ناوخۆ یان نێودەوڵەتی؟ جگە لە دوو گۆڵی فێری چ زانستێک لە وەرزش بوویت بۆ تەندروستی خۆت؟
ئەمانە چەند نموونەیەکی ئەو وانە بێ کەڵکانەن کە هەرگیز شایەنی ئەوە نینە لەسەر خوێندکار فەرز بکرێ و مامۆستا رۆژ نەبێ دوو لە تەلەبەیەک نەدات تەنها لەبەر ئەوەی کە پابەند نەبووە پێیان، من کە دەڵێم سوودیان نەبوە مەبەستم ئەوە نییە هەر زەربی سفریان بکەم، بەڵام مەبەستەکەم ئەوەیە شایەنی ئەو هەموو کات و ماندووبوونە نەبوونە و کەسیان نەکرد بە هیچ.
سەیرکە بۆچی گەنج بێ کارە، بۆچی هۆشیاری تەکنەلۆجی کەمە و رۆژ نییە سەدان کەس لەو کوردستانەی ئێمە هاک نەکرێن یان ئەکاونتیان بە ناو دا نەنرێ و نەزانن چۆن ریپۆرتی بکەن.
چەندین بەشمان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بینی داخران بە هۆی زۆری دەرچووان و ناپێویستی بازاڕی کار بەو پیشانە.
ئایا دەزانی تا 10 ساڵیتر هەزاران پیشەی ئێستا کۆتاییان پێهاتووە و هەزاران پیشەیتر دروست دەبن؟
کوا وانەی بنچینەکانی کۆمپیوتەر؟
کوا فێربوونی بەکارهێنانی سیستەمە جیاوازەکانی وەگەڕخستنی ئامێرەکان؟
کوا بنچینەکانی پرۆگرامسازی؟
کوا شیکاری دەیتا؟
کوا پاراستنی زانیاری و سیکوریتی؟
کوا ڕەوشت و پەروەردەی بەکارهێنانی ئامێرە ئیلیکترۆنییەکان؟
ئەمانە و چەندین وانەیتر پێویستە لە قۆناغە سەرەتاییەکان بخوێنرێ نەوەک لە زانکۆ، سەیری ئەو سیستەمە سەقەتە بکە دەگەیتە زانکۆش لەبەر بێ مەنهەجی و بێ بەرنامەیی هێشتان لە قۆناغی یەکدا قەوانی کوردی و کوردۆلۆجی دانراوە، ئەخەر 12 ساڵ نەتوانن خەڵک فێری خۆشویستنی نیشتیمان و ناسینی نەتەوەکەی نەکەن بە تەمان تازە بە تازە قەوانی زمان و شیعر و ئەدەبی کوردی بۆ خوێندکار لێ بدەنەوە؟
گەر سیستەمی خوێندن ئاوا بڕوات ئەوا تا 10 ساڵیتر ووڵات وێران دەبێ و بێکاری 3 هێندەی ئێستا زیاد دەکات و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیش ئەوە هەر باس مەکە.
پەيجى ئامادەيى ئايندەى نموونەيى كوران
Am Pagea Taebata Ba Amadaey Aynday Nmunay Kuran
Iraq Kurdistan Dimucraci Irbil Rzgare
Phone Numbe Am Pagea Taebata Ba Amadaey Aenday Kuran
15/04/2022
15/04/2022
ئەم پەیجەش ھاککرا
23/01/2022
04/03/2016
14/05/2015
Qutabiani Amaday Aynday Nmunay Kuran
Yade Baxer
A.H.S
02/05/2015
له گه ل هاوریان له چوار قوڕنه
Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
به يجى ئامادەیی ئاییندە
Irbil
123123
Irbil
123123