07/02/2023
بۆ ئەکەسانەی ئارەزووی پارێزرویان هەیە
زه‌مین له‌رزه رووداويكى سروشتی یه كه بریتی یه له هه‌ژانى رووى زه‌وى , زه‌مین له‌رزه ده‌توانێ ببێته گه‌وره‌ترین كاره‌سات كه زیان به مرۆڤ و خانووبه‌ره‌و بالةخانه بگه‌ینێت.
به ملیون جار زه‌مین له‌رزه له‌سه‌ر رووى زه‌وى رووده‌دات به شێوه‌ى جیاواز هه‌ندێكیان زۆر مه‌ترسیدارن و هه‌ندێكیشیان هه‌ستى پێناكرێ,به گشتى هه‌تا پله‌ى(3) هه‌ستى پێ ناكرێ یاخود مه‌ترسیدار نین به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌نه پله‌ى (7) یاخود به‌سه‌روه‌وه مه‌ترسیدارن .
شیێوه‌ى ریخته‌رى زه‌مین له‌رزه مەترسیەکانی :-
لە پلەی رێختەری ٦
وێنه‌ى هه‌ڵواسراوى سه‌ردیواره‌كان ده‌كه‌وێ,كورسى و مێز ده‌جولێن و هه‌ندێك له دیواره‌كان ده‌ره‌ز ده‌به‌ن.
لە پلەی رێختەری٧
شه‌ق بوون له زه‌وى روودات یان له جشەقامی قیر تاو یان کۆنکریت وە ئه‌و باڵەخانەی بە خراپ دروست كراون ده‌روخى ، ئه‌وانه‌ى تریش زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێ.
لە پلەی رێخەری ٨
له‌م پله‌یه زۆر به كه‌مى باڵه‌خانه هه‌یه زیانى به‌ر نه‌كه‌وێ زۆربه‌شیان ده‌روخین وه پرده‌كانیش ده‌روخێن وه به‌ردى سه‌رچیایه‌كان هه‌ندێكیان ده‌كه‌ون .
پلەی رێخەری ٩
لەم پلەیەدا یان به‌سه‌ره‌وه هه‌موو شتێک خاپوور ده‌بێت.
ئایه راسته له‌كاتى زه‌مین له‌رزه زۆر گرنگه بچیته ژێر میز؟
له‌راستى وانیه چونكه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ووڵاتانى بیانى وه‌رگیراوه به تایبه‌تى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه خانووه‌كانیان له دار دروست كراوه وه بنمیچى خانووه‌كانیان له دار دروست كراوه, ئه‌وه‌ش مێزیكى به‌هێز ده‌توانێ ببێته هۆى پاراستنى كه‌سه‌كه به‌ڵام له وو‌ڵاتى ئێمه وه ده‌توانین بڵین له رۆژ هه‌لاتى ناوه‌راست زۆربه‌ى خانووه‌كان له سه‌ب دروستكراون و به تایبه‌تى سقفى هه‌ندێك له خاووه‌كان ده‌گاتى 18 سم كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بكه‌وێته سه‌ر كه‌سێك هیچ میزێك ناتوانى ببێته پاراستنى كه‌سه‌كه بۆیه شاردنه‌وه له ژێر مێز هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه .هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامى ئه‌وه‌یه ئایا له‌كاتى كاره‌ساتى زمین له‌رزه باشرین شوێن له ماڵ بیت یان له ده‌ره‌وه بویه ده‌لێن به پێى تایبه‌تمه‌ندى شوینه‌كه ده‌گورێ.
ئه‌و رێنمایانه‌ى گشتی و جیهانی کە مرۆڤ پێویسته له‌كاتى روودانى.
#به‌جێهێشتى له وشوێنانه‌ى كه‌مترسى رووخانى له سه‌ره به‌تایبه‌تى خانووه كۆنه‌كان.
• #هێوركردنه‌وه‌ى كه‌سانى ترسا‌و به تایبه‌تى منداڵان
و ئافره‌تان.
• به‌كارهێنانى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد بۆ ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێبێت.
#لابردنى وێنه‌و كاژیر و شته هه‌ڵواسراوه‌كان.
• #شكنینى خانوو یاخود باڵه‌خانه‌كان له كاتى ته‌وابوونى زه‌مین له‌رزه به تایبه‌ت دڵنیابوونه‌وه له‌و بۆرى غاز و نه‌وت نه‌ك زیانى به‌ركه‌وتووبى.
# دووركه‌وتنه‌وه له نزیك ته‌لى كاره‌با یاخود ژێرداره‌كان كه ئه‌وانه مه‌ترسیى به‌ربوونه‌ویان كه‌وتنیان هه‌یه.
#بەکارهێنای پەیژەی خزمەت گوزاری. نابێت مصعد بەهیچ شێوەک بەکاربهێنریت بۆ خۆدەربازکردن.
• #گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك ناوچه شاخاویه‌كان یاخود كه‌نار ده‌ریاكان.
• #وێبیستى رێنمایى بوون له رادیۆ و ته‌له‌فزیون به‌تایبه‌تى له دووباره بوونوه‌ى كاره‌ساتى پێشبینى كرا‌و.
• #له‌كاتى شوفێرى زۆر پێویسته ئۆتۆمبێل له شوفێركردن بووه‌ستى له شوێنێكى دوور له ته‌زووى كاره‌با و یاخود داره به‌رزه‌كان وه گوێبیستى رادێو بێت تاكوتایى زه‌مین له‌رزه یاخود كاره‌ساته
#هه‌بوونه‌ى جانتاى سه‌لامه‌تى سوودى زۆرى هه‌یه به‌تایبه‌تى بۆ زامداربوو.
کورتراوەی لە کتێبی
زانستی خۆپارێزی
نوسینی محمد انور