سەنتەرى راهێنانى پیشەیى پەیمانگەى پیرمام

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەنتەرى راهێنانى پیشەیى پەیمانگەى پیرمام

سەنتەرى راهێنانى پیشەیى پەیمانگەى پیرمام ناوەندێک بۆ راهێنانی پیشەیی لە شاری هەولێر

28/09/2026
دانیشتنێک تایبەت بە پەرستار و مامان سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام، و نۆرینگەی پەرستاران و دایکان، دانیشتنێکیا...
27/09/2026

دانیشتنێک تایبەت بە پەرستار و مامان

سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام، و نۆرینگەی پەرستاران و دایکان، دانیشتنێکیان رێکخست بۆ بەرێز (پ.د.حەمدیە میرخان احمد) دکتۆرا لە پەرستاری ئافرەتان بە ناونیشانی (بەهێزکردنی توانای پەرستار و مامان لە چاودێریکردنی ئافرەتانی دووگیان).

لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو لایەنانەی کە پێویستە پەرستاران پەرەی پێ بدەن بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی ئافرەتان لە پێش و ماوە و دوای لە دایکبوون، وە هەروەها ئەو بوارە سەرەکیانە چین کە پێویستە پەرستار و مامان پێویستیانە لە ئەنجامدانی کارەکانیان لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکان.

بەخێرهاتنی بەشداربووانی ئەزیزمان دەکەین، کە بە تێبینی و گفتوگۆو و پرسیارەکانیان دانیشتنەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

لە کۆتایدا لەلایەن بەرێز راگری پەیمانگەی پیرمام (د.کاروان عبدالخالق) سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەرێز (پ.د.حەمدیە میرخان) کرا.

24/09/2026

کۆتا رۆژی راهێنانی ستاف و مامۆستایانی پەیمانگەی پیرمام

لە کۆتا رۆژی راهێنان تیشکخرایە سەر (هونەری داڕشتنی نووسراوە کارگێرییەکان لە نێو دامەزراوە پەروەردەییەکاندا)، لە لایەن بەرێز (م.مصطفی نجاح رشید) پێشکەش کرا.

21/09/2026

داهاتووت لێرە دەست پێ دەکات..

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی بەشەکانی پەیمانگەی پیرمام سەردانمان بکەن، تا لە نزیکەوە ئاشناتان بکەین بە تەواوی خزمەتگوزاری و ئۆفەرە بەردەستەکان بۆ ئەم ساڵی خوێندن.

تیمی وەرگرتن هەموو رۆژێکی هەفتە لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا 6:00 ئێوارە لە پێشوازیتان دەبن(جگە لە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 2:30 تا 6:00 ئێوارە).

ژمارەی پەیوەندی:
07505214545
07715954545

ناونیشان: هەولێر - گەرەکی سەربەستی(32 پارک)، بەرامبەر ئیمپایەر دایمۆند.⁩

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی راهێنانی (دابەشکردنی میرات)بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەڕێز (حاکم کاوە صدیق)، ...
20/09/2026

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی راهێنانی (دابەشکردنی میرات)

بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەڕێز (حاکم کاوە صدیق)، لێکۆڵەری دادوەری بەڕێز(د.بکر قادر)، راگری پەیمانگەی پیرمام (د.کاروان عبدالخالق)، بەرێوەبەری سەنتەری راهێنانی پیشەیی، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بڕوانامە دابەشکرا بەسەر بەشداربووانی راهێنانی (دابەشکردنی میرات- قسامي شرعي/یاسایی).

دووبارە پیرۆزبایی لە بەشداربووە ئەزیزەکانمان دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەیان بۆ دەخوازین..

سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام بە هەماهەنگی لەگەل (نۆرینگەی پەرستاری دایکان و ئافرەتان)، دانیشتنێک رێک دەخات ب...
19/09/2026

سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام بە هەماهەنگی لەگەل (نۆرینگەی پەرستاری دایکان و ئافرەتان)، دانیشتنێک رێک دەخات بۆ گشت دەرچووانی بەشی مامانی و پەرستاری لە ژێر ناونیشانی (بەهێزکردنی توانای مامان لە چاودێریکردنی ئافرەتانی دووگیان)

ئامانجی ئەم چالاکیە بریتییە لە:
- تیشک خستنە سەر لێهاتوویەکانی مامان لە چاودێریکردنی ئافرەتی دووگیان.
- ⁠توێژینەوەی مەیدانی بۆ لێکۆڵینەوەکردن بۆ حالەتەکانی دووگیانی.
- ⁠راهێنانێکی چڕ بۆ بەهێزکردنی توانای مامان
- ⁠دابینکردنی هەلی کار لە چوارچێوەی کاری مامانی و چاودێریکردنی ئافرەتی دووگیان.

چالاکیەکە لەلایەن بەرێز (پ.د.حەمدیە میرخان احمد) دکتۆرا لە پەرستاری ئافرەتان بەڕێوە دەچێت، لە رێکەوتی 26/ 9/ 2026.

دانیشتنەکە بە خۆڕاییە و تایبەتە بە دەرچووانی بەشی مامانی و پەرستاری.
بۆ ناو تۆمارکردن پێویستە نامە بنێرن بۆ پەیج یاخوود تیلیگرامی ئەم ژمارەیە:
0750 582 45 45

ناونیشان: هەولێر- گەرەکی سەربەستی، بەرامبەر ئیمپایەر دایمۆند.

16/09/2026

خەڵکانێک پەناتان بۆ دەبەن، دەبێت ئێوە ببنە قەڵغان بۆیان
ببن بە زمان حالی ئەم خەڵکە!

ووتەی میوانانی قسەکەر لە مەڕاسیمی کۆتایی راهێنانی (دابەشکردنی میرات).
لە کۆتا رۆژی راهێناندا، میوانداری هەر یەک لە بەرێزان حاکم (کاوە صدیق حسین)، وە لێکۆڵەری دادوەری و مامۆستای زانکۆ(د.بکر قادر )کرد.
بەڕێزان بە پێشکەشکردنی بابەتەکانیان، ئیلهام و ووزەی ئەرێنیان بەخشی بە بەشداربووانمان، بە تیشک خستنە سەر گرینگی کاری پارێزەری بە گشتی، وە بوون بە شارەزای میرات بە تایبەتی کە ئەرکێکی پڕ لە بەرپرسیارییەتیە و پێویستی بە ئەمانەتپارێزی هەیە.

مەڕاسیمی کۆتایی راهێنانی (دابەشکردنی میرات)بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەڕێز (حاکم کاوە صدیق حسین)، وە لێکۆلەری دادوەری ب...
16/09/2026

مەڕاسیمی کۆتایی راهێنانی (دابەشکردنی میرات)

بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە بەڕێز (حاکم کاوە صدیق حسین)، وە لێکۆلەری دادوەری بەرێز (د.بکر قادر محمد)
راگری پەیمانگەی پیرمام (د.کاروان عبدالخالق)، وە بەرێوەبەری سەنتەری راهێنانی پیشەیی، مەراسیمی کۆتایی راهێنانی (دابەشکردنی میرات) بەڕێوەچوو.
لە ووتەیەکدا بەرێوەبەری سەنتەر، وێرای بەخێرهاتنی میوانان، تیشکی خستە سەر گرینگی ئەم راهێنانە بۆ بەشداربووان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی بوون بە شارەزای میرات.

جێی ئاماژە پێدانە ئەم راهێنانە ماوەکەی پێنج هەفتەبوو کە بەشداربووان فێری تەواوی ووردەکارییەکانی دابەشکردنی میرات (قسامي شەرعی و یاسایی) بوون، کە لەلایەن شارەزای میرات و مامۆستای زانکۆ بەرێز (پ.ی.د.هەڵمەت محمد قادر) وانەکان ووترانەوە.

هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووانی ئەزیزمان دەخوازین، ئومێدەوارین لە هەنگاوی دواتریاندا، بتوانن خزمەتێکی راستەقینەی بوارەکە و کۆمەڵگە بکەن..

تایبەت بە قوتابی و دەرچووی بەشە پزیشکییەکانبەشداربە لە راهێنانی Suturing لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام و ر...
15/09/2026

تایبەت بە قوتابی و دەرچووی بەشە پزیشکییەکان
بەشداربە لە راهێنانی Suturing لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی پەیمانگەی پیرمام و رێکخراوی Class For Life

ئەم راهێنانە دەرفەتێک دەبێت بۆ فێربوونی:
- جۆرەکانی برین: ناسینەوە و هەڵسەنگاندنی جیاوازییەکانیان.
- ڕێگاکانی دوورینەوە: بەکارهێنانی باوترین جۆر و تەکنیکەکانی تەقەڵدان.
- ڕێنمایی کرداری: هەنگاو بە هەنگاوی 4 لە باوترین جۆرانەی دوورینەوە.
- چاودێریکردنی برین (Wound Care): چۆنیەتی گرنگیدان بە برین لە دوای تەقەڵدان.
- کێشە نەخوازراوەکان (Complications): ناسینەوەی گرنگترین گرفتەکانی دوای دوورینەوە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان.

راهێنانەکە تەواو کردارەکی دەبێت، هەر بۆیە ژمارەی بەشداربووانمان سنووردارە.
بۆ ناو تۆمارکردن نامە بنێرن بۆ پەیج، یان (تیلیگرام یان ڤایبەر)ی ئەم ژمارەیە:
0750 582 45 45

ناونیشان: هەولێر گەرەکی سەربەستی(32 پارک)، بەرامبەر ئیمپایەر دایمۆند

Address

Erbil Province, 32Park
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەنتەرى راهێنانى پیشەیى پەیمانگەى پیرمام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category