With isl4m

With isl4m

Share

اللهم صل على محمد وعلى آل محمد

11/11/2023

بە سەرەپەنجەکەیدا زانیم ئەوە برامە..!

ئەنەسى کوڕی نەضر (ڕەزای اللە تعالی لێ بێت) نەیتوانى لە جەنگى بەدردا بەشدار بێت، بۆیە دواى جەنگى بەدر چوویە خزمەت پێغەمبەری ئازیز ﷺ و گوتى ئەی پێغەمبەرى اللە ﷺ لە یەکەم جەنگدا کە دژ بە بێباوەڕان ئەنجامت دا من ئامادە نەبووم، سوێند بە اللە ئەگەر ئەمجار الله دەرفەتم بدات جەنگى بێباوەڕان ببینم و بەشدار بم تیایدا خواى گەورە دەبینێت چی دەکەم.
ئەوەبوو جەنگى ئوحود هات و تیایدا ئەنەسی کوڕی نەضریش بەشداری کرد، کاتێ موسڵمانان شکان و بڵاوەیان تێکەوت ئەنەس گوتى خوایە من پۆزش دێنمەوە لەوەى ئەوانە کردیان -واتە موسڵمانەکان- وە لەبەردەم تۆدا دوورە پەرێز دەبم و تەبەرا دەکەم لەوەى ئەوانە بۆی هاتون و دەیکەن -واتە بێباوەڕان- دواتر، سەعدى کوڕی موعاذی (ڕەزای اللە تعالی لێ بێت) بینی گوتى ئەی سەعد ئەوە بەهەشتە لە خواروو ئوحودەوە سوێند بە اللە بۆنى دەکەم، سەعد دەڵێت ئەوەى ئەنەس کردى من نەمتوانى بیکەم، ئەوە بوو ئەنەس لەو جەنگەدا شەهید بوو، ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێت ئەنەسی مامم نزیکەى هەشتاو ئەوەندە جار بەرکەوتبوو بە تیر و شمشێر و ڕم بەر جەستەى کەوتبوو، دواتر چوون بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى، وا تەرمى شێوێنرا بوو کە نەدەناسرایەوە، روبەیعى خوشکی دەڵێت تەنها بە سەرەپەنجەکەیدا زانیم ئەوە ئەنەسی برامە، ئەنەسی کوڕی مالیک (ڕەزای اللە تعالی لێ بێت) دەڵێت: ئێمە وا دەمانڕوانى ئەم ئایەتە لەسەر ئەنەسى کوڕی نەضر و هاوشێوەکانى دابەزیوە.

(مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌۭ صَدَقُوا۟ مَا عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَيْهِ) له‌ناو ئه‌و بڕوادارانه‌شدا پیاوانی وایان هه‌بوو، ئه‌و په‌یمانه‌ی به‌ خوایاندابوو، ڕاستیان له‌گه‌ڵ كرد و زۆر به‌باشی پابه‌ندیشبوون پێیه‌وه‌ و كاتێكیش كه‌وتنه‌ جه‌نگه‌وه‌ مه‌ردانه‌ جه‌نگیان كرد.

- صحيح البخاري، الرقم 2670
ـ صحيح مسلم، الرقم 3614
ـ صحيح ابن حبان، الرقم 4845
ـ سن الترمذي، الرقم 3206
ـ مسند أحمد بن حنبل، الرقم 13391

07/11/2023

پاداشتی بەخێوکردنی کچ

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: «مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ كَهَاتَيْنِ» وَضَمَّ أَصَابِعَهُ.

واتە: هەر كەسێك دوو كچ پەروەردە بكات -لەسەر ئاینی ئیسلام- تاوەكو پێدەگەن و باڵغ دەبن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت پێكەوە دەبین ئاوا، هەردوو پەنجەی جووت كرد.

رواه مسلم ٢٦٣١.

#حدیث #️صحیح

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Irbil