14/05/2026
قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی یاسا، بە سەرپەرشتی د. شایى سالار و د. یونس عثمان علی، سەردانێکی زانستییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ئەنجامدا، بە مەبەستی پەرەپێدانی لایەنی پراکتیکی و ئەکادیمیی قوتابیان.
لە ماوەی سەردانەکەدا، قوتابیان ئاشنا کران بە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەی چاکسازی، کاروبارە یاساییەکان و سیستەمی خوێندن و چاودێری لە ناو دەزگای چاکسازیدا.
14/05/2026
کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژیری دەستکرد بەڕێوەچوو لە زانکۆی ئاکرێ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک زانکۆی حکومی و ناحکومی، لە نێوانیاندا ( پ.د عبدالقادر نەقشبەندی ) ، سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و زانستی.
لە کۆبوونەوەکەدا باس و گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییە زانستی و تەکنیکییەکانی کۆنفرانس کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان زانکۆکان بۆ سەرخستنی ئەم ڕووداوە زانستییە نێودەوڵەتییە کرا.ئەم کۆنفرانسە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پەرەپێدانی توێژینەوە و ئالوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە بواری ژیری دەستکرد لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
14/05/2026
On Thursday, May 7th, 2026, the Department of English Language held a national workshop entitled “Celebrating the Book Shelf Society: Book Club Journey“. The workshop was presented by Lect. Meram Salim and Asst. Lect. Ala Beshank, lectures at the English Language Department. They focused on the importance of the books they have chosen for each session of the book club throughout the year.
12/05/2026
بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی (Math Competition)
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١١/٥/٢٠٢٦، بەشی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، پێشبڕکێی (Math Competition) بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم بەڕێوەبرد، بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانیاری و پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری بیرکاری و پسپۆڕییەکانیاندا.
ئەم پێشبڕکێیە بە بەشداریی هەردوو بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و IT ئەنجامدرا، و لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی پێشبڕکێکە.
هەروەها، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە هەموو بەشداربووان پێشکەش کرا، و لە کۆتاییدا هەردوو تیمەکە وێنەی یادگارییان گرت.
12/05/2026
On May 12, 2026, Stage One students in the Department of English Language in the College of Education and Language conducted an exhibition titled “Communicative Grammar in Practice.” The activity was organized under the supervision of Asst. Lect. Lana D. Miran.
The purposes of the exhibition were:
• Applying communicative grammar in practice.
• Promoting teamwork and collaboration.
• Improving students’ presentation skills
10/05/2026
ڕۆژی دووشەممە ، ڕێکەوتی ١١ ی ٥ ی ٢٠٢٦ ، کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانس ، بەشی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، پێشبڕکێیەک بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم ڕێکدەخات لە ژێر ناونێشانی ( Math Competition ) , بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی زانیاری و تواناکانیان لە بواری خۆیاندا.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووان دەخوازین.
10/05/2026
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە زانکۆکەمان لە کەشێکی ئارام و ڕێکخراودا دەستیپێکرد، لەگەڵ سەردانی سەرۆکاییەتی زانکۆ بۆ دڵنیابوون لە باشی پڕۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازین.