01/02/2024
سەردانی ئەمڕۆی بەڕێز لیۆ یۆجین قونسولی گشتی کۆماری میللی چین بۆ بەشی زمانی چینی کە لە لایەن بەڕێزان٬ پ.ی. دکتۆر سامان حسین راگری کۆلێژی زمان و دکتۆر بارزان شێخ جعفر سەرۆکی بەشی زمانی چینی و مامۆستایان و قوتابیان پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
لە دیدارەکەدا بەڕێز لیۆ یوجین دڵنیایی دایە بەشەکەمان کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پاڵپشتی بەشەکە و لەم ساڵیشدا بە دڵنیایەوە بەشمان لە سکولەرشیپی زانکۆکانی چین دەبێت و پۆلێکی تری قوتابیانی بەشەکەمان سەردانی وڵاتی چین دەکەن بۆ بەشداری لە کەمپی هاوینە.