CSPro.TV

CSPro.TV

Share

Watch & Read, Digital Information Ocean for CSPros.

25/06/2022

کەلێنەکانی ئەکاونتی فەیسبووک و ئاسانکاری بۆ هاککردنی.

هەندێک کەلێن هەن لە فەیسبوکەکانماندا پێی نازانین یاخود بە شتێکی ئاسایی وەریدەگرین، بەڵام ئەم کەلێنانە ڕێگاخۆشکەرن بۆ ها.. ک کردنی ئەکاونت.

هەندێک لەو کەلێنانە

1_پەبلیک کردنی موالید، ئیمێڵ، ژمارە، هەندێک زانیاری کەسی.

2_ دانەنانی ئیمێڵ یان ژمارە، سکوێرێتی نەکردنی ئیمێڵ و ئەکاونت.

3_دانانی چەند ئەکاونتێک لەسەر هەمان ژمارە ئەمەش کاری ئاسانیە بۆ کەسی ها. کەر کە بەئاسانی دەتوانێت ژمارەی بۆ دابنێت ئەکاونتەکەت لەدەست بەرێت.

4_ خۆناساندن بەکۆمپانیایی فەیسبووک لەڕێی دانانی ئایدی.

5_ چالاک نەکردنی ئیمێڵەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەتی ئەگەر لەجۆری یاهوو بێت، دروست دەکرێتەوە ئەکاونتەکە دەبرێت.

16/05/2022

ئایا Arithmetic Logic Unit (ALU) چییە؟

زاراوەکان:
- یەکەی چارەسەر = CPU
- قەبارە (ی یەکەی چارەسەر) = CPU) Space)
- ڕەقەکاڵا = Hardware
- نەرمەکاڵا / نەرمەواڵە = Software

بە یارمەتی خوای بەخشندە و باڵادەست (اللە).

بریتییە لە پێکهاتەیەکی هەرە سەرەکی یەکەی چارەسەر (CPU) لە نێو کۆمپیوتەرەکەماندا و لەهەمانکاتدا ناسراوە بە Integer Unit (IU) کە بەرپرسە لە شیکارکردن و جێبەجێکردنی هەموو کردارە ژمێریاری و لۆژیکیەکان ، و جێگەی سەرنجە کە ALU لەلای بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی microprocessor ـــەوە دابەش دەکرێ بەسەر دوو بەشدا کە بریتیین لە Arithmetic Unit (AU) و Logit Unit (LU).

ئەم پێکهاتەیە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپیوتەرەوە دیزایین ئەکرێ بۆ ئەنجامدانی هەموو کردارێکی ئاسان و ئاڵۆزی بیرکارییانە لە یەکەی چارەسەر (CPU)ـــدا ، و هەر کاتێک کردارەکان قورستر و ئاڵوزتر ببنەوە ALU گرانتر و گرانتر ئەبێت لە ڕووی نرخەوە و قەبارەیەکی زیاتر لە یەکەی چارەسەر (CPU) داگیر ئەکا و وزەیەکی گەرمی زیاتر دەرەدا ، هەر بۆیەش لەمڕۆی تەکنەلۆژیادا ئەندازیارانی ڕەقەکاڵا (Hardware)ـــی کۆمپیوتەر سەرنجێکی زۆر ئەخەنە سەر ئەم پێکهاتەیە و بەپێی ئاڵۆزی کردارەکان ALU بەهێزتر و بەهێزتر دیزایین ئەکەن بۆ ئەوەی کۆمپیوتەر توانای جێبەجێکردنی هەر نەرمەکاڵا (Software) ێکی هەبێ ، بەبێ خاوبوونەوە ، گەرچی قورس و بەهێزیش بێ.

گەر بێتو بە دیاریکراوی ئەرکە سەرەکیەکانی ALU دیاری بکەین ئەوا ئەتوانین لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورتی بکەینەوە:

• کردارە لۆژیکیەکان (Logical Operations): بریتیین لەو کردارە بیرکاریانەی کە لە ڕاپۆرتی پێشووی (Logic Gate)ـــەکاندا باسمان لێوە کرد ، بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە کلیک لەم بەسەتەرەی خوارەوە بکە:
https://www.facebook.com/115780411105374/posts/123586463658102/

• کردارەکانی گۆڕینی بیت (Bit-Shifting Operations): ئەمەش چەند کردارێکە بۆ گۆڕین و ڕێکخستنی شوێنی بیتەکان لە ڕاست بۆ چەپ و بە پێچەوانەوە.

• کردارە ژمێریاریاریەکان (Arithmetic Operations): ئەمەش هەموو کردارە بیرکاریەکان ئەگرێتەوە وەک (دابەش ، جاران ، کۆ ، کەم).

احسان فەرامەرز -

13/05/2022

پیرۆزبێت زیادبونی زمانی کوردی ناوەندی لە پڕۆگرامی گۆگڵ ترانسلەیت

سودەکانی زیاد بونی زمانی کوردی ناوەندی لە کۆمپانیایی گۆگڵ:

1_بەدەست هێنانی زمانی کوردی، ناساندنی نەتەوەی کورد بە جیهان.

2_بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر و بابەتی گشتی بە هەموو زمانە جیهانیەکان.

3_ دەتوانرێت بە زمانی کوردی، کێشە و گرفتەکان و سکاڵاکان، بگەیەنرێت بە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا.

4_سڕینەوە و لادانی پۆست و بابەتی نەشیاو ناتەندروست، لەلایەن ئەددمینەکانی کۆمپانیاکان.

-

13/05/2022

ئێمە وەک ستافی سوپاسی تاک بە تاکی ئەو وەرگێڕە ماندوونەناسانە ئەکەین کە ماوەی چەند ساڵێکە هەوڵ بۆ باشترکردن و بەفەڕمی کردنی زمانی کوردی ناوەندی ئەیەن بۆ وەرگێڕی گۆگل ، لێرەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو کورد زمانێک ئەکەین.

ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسێکی تایبەتیش بۆ زۆر بەڕێز کاک بۆکان بۆ ئەو ماندووبوونە پڕبەها و ئامانجدارە ، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ بەڕێزیان ئەخوازین.
https://www.facebook.com/bok.hasan

ستافی CSProTV لە فەیسبووک.

09/05/2022

ئایا .MSI چییە و جیاوازی چییە لەگەڵ .EXEــدا؟

زاراوەکان:
- زانیاری = Data
- وەگەڕخەڕ = Operating System
- نەرمەواڵە / نەرمەکاڵا = Software
- دامەزراندن = Installation
- دابەزاندن = Downloading
- نوێکاری = Updates

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
بریتییە لە پاکێجێکی وێندۆوس کە زانیاری دامەزراندن (Installation Informations) و (ئەو فایلانەی کە پێویستە دابمەزرێنە سەر سیستەم)ـــی تایبەت بە پڕۆگرامێک لەخۆ ئەگرێ ، کە ئە ئەکرێ بەکاربهێندرێ لە نوێکاریکانی وەگەڕخەر (Operating System)ـــی ویندۆوس یاخوود ئەو نەرمەواڵانەی کە بۆ وەگەڕخەڕی ناوبراو درووست ئەکرێن.

ئایا جیاوازی چییە لەگەڵ فایلی .exeـــدا؟

فایلی .msi هاوشێوەی فایلی .exe ـــە و ڕووی لێکچوویان ئەوەیە کە هەردووکیان فایلی جۆری executableـــن واتە لەکاتی کردنەوەیان کار دەکەنە سەر وەگەڕخەر (OS) بە باش و بە خراپ ، و هەرواها هەردووکیان بەکاردەهێندرێن بۆ کردنەوەی نەرمەواڵەیەک یاخوود دامەزراندنی ئەپڵیکەیشنێک بەڵام یەک جیاوازیان هەیە کە ئەویش ئەوەیە کە:

- فایلی جۆری .exe مەرج نییە هەمووکات فرمانی دامەزراندن (Install) کردن لەخۆ بگرێ بەڵکو ئەکرێ لەگەڵ کردنەوەیدا ڕاستەوخۆ پڕۆگرامەکە Run بکا و کردارێک جێبەجێ بکات ، لەکاتێکدا کە فایلەکانی جۆری .msi هەمیشە هەڵگری فایلی دامەزراندن (Installer File)ـــەکان و زانیاری دامەزراندن (Installation Information)ـــنن.

تێبینی/ هەرچەندە کە فایلەکانی جۆری .msi بە زۆری بۆ نوێکاری (Update)کردنی نەرمەواڵەیەک یان چاککردنەوە Bug بەکار دهێندرێت لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە بۆ وەگەڕخەری ویندۆوس یاخوود لەلایەن لایەنی سێیەمەوە کە گەشەپێدەرەکانن بۆ نوێکردنەوەی نەرمەواڵەکانیان ، بەڵام پێویستە ئاماژەی پێ بدەن کە ئەم جۆرە فایلەش ئەکرێ malware ێکی لەخۆگرتبێت بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتن یاخوود تێکشکاندنی وەگەڕخەر (OS)ــەکەمان ، بۆیە پێویستە ئاگاداربین پێش کردنەوەیان دڵنیابەرەوە کە فایلەکەت لەشوێنێکی هەڵەوە دانەبەزاندووە یاخوود لەڕێی کەسێکی ترەوە وەرت نەگرتووە و سەرچاوەکەی متمانەپێکراوە.

احسان فەرامەرز -

07/05/2022

ئایا Logic Gateــەکان چیین؟

زاراوەکان:
- دەروازە لۆژیکییەکان = Logic Gates
- ئەنجام = Output

بەناوی تاقانەی باڵادەست.

لە نێوۆخۆیی کۆمپیوتەرەکەماندا بە بڵیۆنان یەکەی بنچینەیی بچووک (Unit) هەن کە پێیان ئەوترێ Transistors کە هەر یەک لەو Transistor ـــانە وەک پلاکی دیواری گڵۆپێکی کارەبایی کار دەکەن ئەمەش واتە تەنیا دوو ئەگەری هەیە یاخوود داگیرساوە یان ئەوەتە دانەگیرسێنراوە ، لە جیهانی کۆمپیوتەردا بۆ حاڵەتێک کە پلاکەکە داگیرسابێ بە مانای ئەوەی کە ئەگەر تەزووی کارەبای تێدا تێپەڕ ببوو ئەوا بە ژمارە یەک (1) پێناسە ئەکرێ ، و ئەگەر بێتو تەزووی کارەبا نەبوو ئەوا بە ژمارە سفر (0) پێناسە ئەخەمڵێندرێت ، کە ئەو سفر و یەکانەش زمانێک دروست ئەکەن کە پێی ئەوترێ باینەری (Binary) کە بنچینەی زمانی کۆمپیوتەر پێک دێنێت و بەرپرسە لە هەموو پڕۆسەکانی نێو کۆمپیوتەرەکەمان و بەهۆی ئەو سفر و یەکانەوە ئێمە ئەتوانین لەسەر کۆمپیوتەر جۆرەها کردار ئەنجام بدەین لەوانە (حسابات ، نووسین و درووستکرنی دۆکیومێنت ، بینینی وینە ... هتد.).

بەڵام ئایا ئەم کردارانە چۆن ڕوو ئەدەن؟

لەم بابەتەدا باسی ستراکچەری دەروازەکانی کۆمپیوتەر ئەکەن کە پێیان ئەوترێ Logic Units کە بەهۆیانەوە ئەم سیستەمە ئاڵۆزەی ئێستا کە بەکاری دێنین دروست کراوە.

لە ڕێگەی ئەو Transistor ــانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کۆمپیوتەر زانیاریەکان هەڵەگرێ و ئاڵوگۆڕی پێ ئەکا کە هەر Transistor ێک 1bit له زانیاری هەڵەگرێ کە بریتییە لە یەک (1) یاخوود سفر (0) بەڵام هەر وەک دیارە کە کۆمپیوتەرەکان تەنیا زانیاری هەڵناگرن ، بەڵکو ئاڵوگۆڕیشی پێ ئەکەن کە ئەم ئاڵوگۆڕکردنانەش لەڕێگەی دەروازەی لۆژیکی (Logic Gate )ــەکانەوە ئەنجام ئەدرێ کە بەهۆیانەوە هەر کردارێک کە ئێمە ئەنجامی بدەین کە پێی ئەوترێ (Input) دەگۆڕدرێ بۆ ئەنجام کە پێی ئەوترێ (Output) ، ئەم دەروازانەش لەسەر چەند یاسایەک بنیادنراون کە لە خوارەوە بە درێژی باسیان لێوە ئەکەین و چۆنیەتی کارکردنیان ئەخەینە ڕوو:

1- NOT Gate ( ➢∘ )
یەکێک لە هەرە ئاسانترین دەروازە لۆژیکیەکانە کە بنچینەی کارکردنی گۆڕینی ژمارەی سفڕ (0)ـــە بۆ یەک (1) ئەمەش واتە گەی بێتو نرخی سفر ڕەوانەی ئەو دەروازەیە بکرێت نرخەکە پێچەوانە ئەکرێتەوە و ئەکرێ بە یەک و ئەگەر بێتو ژمارە یەک ڕەوانەی ئەو دەروازەیە بکرێ ئەوا پێچەوانەی ئەکاتەوە لە Output و ئەیکا بە سفڕ کە ئەمەش لۆژیکی کارکردنیەتی ، وەک ئەم نەخشەیەی خوارەوە:
Input[1] ---➢∘--- Output[0]

2- AND Gate ( I⊃ )
لە حالەتێکدا کە گەر بێتوو پێویست بکا مامەڵە لەگەڵ زیاتر لە 1bit لە زانیاریدا بکات ئەوا دەروازەی لۆژیکی AND بەکار دەهێنێ بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکانی کە ئەم دەروازەیەش دوو Input وەردەگرێ و یەک ئەنجام (Output) دەردەکات کە کردارە بیرکاریەکانیشی ئاوایە ، گەر بێتوو یەکێک لەو دوو Input ــە 0 بێت و ئەوەی تریان 1 بێت ئەوا Output ـــەکەی ئەبێتە 0 و ئەگەر بێتو هەردووکیان 0 بن ئەوا Output هەر ئەبێتەوە بەسفڕ ئەمەش واتە تەنیا لە حاڵەتێکدا Output دەبێ بە 1 کە هەردوو Input ــەکە نرخی 1یان هەڵگرتبێت وەک ئەو نەخشەیەی خوارەوە:
Input[1] ------
I⊃------ Output = [0]
Input[0] ------

3- OR Gate ( ≻⊃ )
یەکێک لە هەرە سەرنجڕاکێشترین دەروازە لۆژیکیەکان بریتییە لە OR Gate کە دوو Input وەردەگرێ و یەک ئەنجام (Output) دەردەدا ، ئەم دەروازەیە بەرپرسە لە جێبەجێکردنی کردارێکی ئیجباری بە مانای ئەوەی کە گەر بێتو تەنیا یەکێک لە Inputــەکان سفر بن ئەوا ئەنجامەکە ئەکاتە (1) و ئەمەش واتە لە هەموو حاڵەتێکدا ئەنجام ئەکاتە یەک (1) جگە لەو حاڵەتەی کە هەردوو Input ــەکان سفڕ بن ئەوکات ئەنجام (Output) ئەکاتەوە سفڕ (0) ئەمەش خوارەوەش نموونەیەکە لە OR Gate:
Input[1] ------
≻⊃------ Output = [1]
Input[0] ------

4- NAND Gate ( I⊃∘ )
ئەمەش یەکێکە لە دەوازە لۆژیکیەکان (Logic Gate) کە تێکەڵەیەکە لە AND Gate و NOT Gate کە دوو Input وەردەگرێ و 1 ئەنجام (Output) دەردەکا و شێوازی جێبەجێکردنی فرمان لەم دەروازەیە زیاتر لە NOT Gate ــەوە نزیکترە بۆ نموونە گەر بێتو هەردوو Input ــەکە سفڕ بوون ئەوا ئەنجام (Output) ئەکاتە یەک (1) ، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە NOTـــی پێوەیە و کۆتا پڕۆسە لەلایەن NOT ــەکەوە جێبەجێ ئەکرێ و نرخەکە پێچەوانە ئەکرێتەوە بەمانایەکی تر سەرەتا کردارەکانی AND جێبەجێ ئەکرێن و ئینجا کردارەکانی NOT کەواتە ئەگەر بێتو هەردوو Input ــەکە سفڕ بن ئەوا لە حاڵەتی AND ــدا هەر سفڕ دەردەچێ بەڵام کە دەگاتە NOT ئەوا نرخەکە پێچەوانە ئەکرێتەوە و ئەنجام (Output) ئەبێتە یەک (1) و ئەمەش واتە تەنیا لە حاڵەتێکا ئەنجام (Output) ــی کۆتایی ئەبێتە سفڕ ئەویش ئەگەر بێتوو هەردوو Input ــەکە 1 بن ئەوکاتە لە حاڵەتی AND ــا هەر یەک دەرەچێ بەڵام کە گەیشتە NOT ئەوا پێچەوانە ئەکرێتەوە و ئەنجامی کۆتایی ئەبێتە سفڕ (0) وەک ئەم نموونەیەی خوارەوە:
Input[1] ------
I⊃ ---- Output[1] ---∘ ≡≡ Output = [0]
Input[1] ------

5- NOR Gate ( ≻⊃∘ )
ئەمەش جۆرێکی ترە لە دەروازە لۆژیکیەکان کە دوو Input وەردەگرێ و یەک ئەنجام (Output) ئەداتەوە ، بریتییە لە تێکەڵەیەکە لە NOT Gate و OR Gate وەک ئەوەی لە هێماکەیەوە دیارە دووبارە هێزی دەروازەی NOT زاڵە بەسەر هێزی دەروازەی OR ئەمەش واتە هەر نرخێک لە OR ــەوە دەردەچێ ئەوا لەلایەن NOT ــەوە دەگۆڕدرێت بۆ پێچەوانەکەی ، بۆ نموونە گەر بێتوو هەردوو نرخەکە سفڕ (0)بن ئەوا ئاسایی لە پڕۆسەی OR نرخەکە سفڕ دەردەچێتەوە بەڵام کاتێک ئەگاتە پڕۆسەی NOT ئەوا نرخەکە وەردەگێڕدرێتەوە و دەکرێ بە یەک (1) ، و ئەگەر بێتوو هەردوو Input ــەکە یەک (1) بن ئەوا ئاسایی لە پڕۆسەی OR هەر 1 دەردەچێتەوە بەڵام کاتێ ئەگاتە پڕۆسەی NOT نرخەکە وەردەگێڕدرێتەوە و دەکرێت بە سفڕ (0) ، ئەمەی خوارەوەش شیکاری پڕۆسەیەکە کە یەکێک لە Input ــەکان (1)ــە و ئەوەی تریان (0):
Input[1] ------
≻⊃--- Output[1] ---∘--- ≡≡ Output = [0]
Input[0] ------

6- XOR { )≻⊃ }
ئەم جۆرەشیان پێی ئەوترێ Exclusive OR Gate شێوازی کارکردنی بە تەواوەتی وەک OR Gate ــە ، دوو Input وەردەگرێ و یەک Output ئاداتەوە ، بۆ نموونە ئەگەر بێتوو هەردوو نرخەکان سفڕ بوون ئەوا ئەنجام (Output) هەر ئەکاتەوە 0 و ئەگەر یەکێکیان سفڕ بوو ، ئەوەی تریان یەک بوو ئەوا ئەنجام (Output) ئەکاتە یەک (1) و تاکە جیاوازی ئەوەیە کە گەر بێتوو هەردوو نرخەکە یەک (1) بوون ئەوا ئەنجام ئەکاتە سفڕ (0) وەک ئەم شیکاریەی خوارەوە:
Input[1] ------
)≻⊃ ------ Output[0]
Input[1] ------

7- XNOR { )≻⊃∘ }
ئەمەش یەکێکی ترە لە دەروازە لۆژیکییەکان کە دوو Input وەردەرگرێ و یەک ئەنجام (Output) دەردەدات ، بریتییە لە کۆکراوەی تەکنیکی هەردوو دەروازەی Exclusive OR و NOT Gate ، و جیاوازیەکی زۆری هەیە ، بۆ نموونە گەر هەردوو Input ــەکە سفڕ بوون ئەوا ئەنجام دەکاتە 1 و ئەگەر بێتوو هەردوو Input ــەکە یەک (1) بوون ئەوا ئەنجام (Output) هەر ئەبێتەوە یەک (1) ، و ئەگەر بێتو یەکێکیان سفڕ (0) بوو ، ئەوەی تریان یەک (1) ئەوا ئەنجام ئەکاتە سفڕ (0) وەک ئەم نموونەیەی خوارەوە:
Input[0] ------
)≻⊃--- Output[1]---∘---Output = 0
Input[1] ------

هەر یەک لەم دەروازە لۆژیکییانە (Logic Gate) بە شێوەیەکی زۆر سادە کار ئەکەن پێکەوە و کرداری زۆر گەوە پشانی ئێمە ئەیەن وەک (وێنە ، ڤیدیۆ ، نووسین ، ژمێریاری ... هتد).

احسان فەرامەرز -

05/05/2022

ئایا RSSI چییە؟

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان.

لە ناو جیهانی پەیوەندییە دیجیتاڵیەکاندا RSSI کە کورتکراوەی وشەی received signal strength indicatorـــە بریتییە لە پێوانەی هێزی سیگناڵیکی رادیۆیی هەناردەکراو کە ئاماژە بەوە ئەکا کە ئامێرەکەمان توانای بیستنی سیگناڵ کە لە لایەن Router یان AccessPointـــێکەوە هەناردە ئەکرێ تا چ ئاستێک بەهێزە.

جیاوازی RSSI و dBm چییە؟

هەر چەندە باسی dBm مان نەکردووە بەڵام بە بەراوردکردنی لەگەڵ RSSI زۆر بە ئاسانی لێی تێ ئەگەیت ، هەردووکیان بریتیین لە دوو یەکەی پێوانەیی ئاماژە (Signal) کە هەردووکیان هەمان شت ئەنوێنن ، تاکە جیاوازیان ئەوەیە کە RSSI یەکەیەکی پێوانەیی ڕێژەیی (Relative)ـــە لەکاتێکدا کە dBm یەکەیەکی پێوانەیی بێ مەرج (Absolute)ـــە کە هەردووکیان هێزی ڕێژە (Signal)ێک پێوانە ئەکەن و بە یەکەی mW (MilliWatts) پشانی ئەیەن.

شایەنی باسە کە یەکەی پێوانەیی RSSI بەپێی ستانداردی IEEE 802.11 کە یەکێکە لە باشترین ڕێبەرەکان بۆ دروستکرنی ئامێرەکانی Wi-Fi دیاریکردووە کە RSSI لەتوانایدایە کە لەنێوان ڕێژەی 0 بۆ 255 ـــدا بێت کە هەر یەک لە بەرهەمهێنەرەکانی Chipset ئەتوانن بە دڵی خۆیان نرخی گەورەی RSSI_Max دیاری بکەن ، بۆ نموونە Cisco لە 0 بۆ 100 بەکار دێنێت و Atheros لە 0 بۆ 60 بەکاردێنێت.

پێناسەیەکی گەڕەکی بۆ ئەوانەی بەو شێوازە ئەکادیمیە تێنەگەیشتن:

ئەتوانین بە شێوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێڵ لە RSSI بڕوانین کە هەر ئۆتۆمبێڵێک و بزوێنەرێکی بەهێزتری هەیە کە یەکێکیان لە یەکێکیان بەهێزترە ئەمەش لەسەر زۆری ژمارەی پستنەکانی ئەوەستێت کە بۆ نموونە 2 پستمان هەیە 4 مان هەیە 6 مان هەیە 8 مان هەیە و 12 شمان هەیە کە بە پێی ژمارەی ئەو پشتنانە تا بەرەو سەرەوە بڕۆین خێراتر ئەبێت مەبەست لەو ڕێژەیەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کە بریتی بوو لە 0 بۆ 255 یش ڕێک ئەتوانین وەک پشتن سەیری بکەین کە تاکو بەرەو سەرەوە بێت هێزی سیگناڵەکانی زیاتر ئەبن کە لە ئێستادا Cisco بەهێزترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەرە کە 0 بۆ 100 بەکار دێنێت بۆ Chipset ـــەکان بە بەراورد بە کۆمپانیاکانی تر.
احسان فەرامەرز -

04/05/2022

زنجیرەی ناساندنی File System.
- بەشی دووەم/ ئایا NTFS چییە؟

زاراوەکان:
- پەڕگە = File
- بوخچە = Folder
- گەشەپێدان = Development
- وەگەڕخەڕ = Operating System
- بیرگە = Hard Disk
- جۆر/شێواز = Format
- زانیاری = Data

بەناوی پەرستراوی بەحەق (اللە).

کورتکراوەی وشەی (New Technoloy File System)ـــە کە لەلایەن گەورە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە گەشەی پێدراوە و بەکاردەهێندرێت بۆ ڕێکخستنی پەڕگە (File) و بوخچە (Folder)ــەکانی نێو بیرگە (Hard Disk)ـــێک کە وەگەڕخەر (Operating System)ـــی Windowsـــی لەسەر جێگیر کرابێ ، و بۆ یەکەم جار لەگەڵ سیستەمی Windows NTـــی وەشانی 3.1 کە لە 27ـــی خەرمانانی ساڵی 1993 ڕاگەیێندرا ، بە شێوەیە بنەڕەتی (Default) لەگەڵ وەشانەکە جێگیر کرابوو.

شایەنی باسە کە NTFS بەهۆی ئەوەی دەتوانێ شێواز (Format)ـــی خۆی بگۆڕێ بۆ هەر یەک لە جۆرەکانی File Systemـــی FAT و HPFS بەبێ Overwrite کردنی فایلەکان بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی File System دا ئەنرێت هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەی هەرە زۆری دابەشکراوەکانی Linux پشتگیری ئەم جۆرە File System ـــە ئەکەن.

تایبەتمەندیەکانی چین؟

۱- جێبەجێکردن (Performance): NTFS ڕێگە بە پەستاوتن (Compression)ــی فایلەکان دەدات کە بەم هۆیەشەوە سپەیسێکی زۆرتر لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

۲- ئاسایشی دەستگەیشتن و کۆنتڕۆڵکردن (Security Access Control): فایل سیستەمی NTFS ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەیا کە سنووری ڕێپێدان (Permission) بۆ بەکارهێنەران دابنێیت و ڕێگە بە هەموو یوزەرێک نەیەیت کە دەستی بە پەڕگە (File) یاخوود بوخچە (Folder) بگات ، کە ئەمەش لە کاتێکا سوود بەخشە کە کۆمپیوتەرێک چەند کەسێک ئیشی پێ بکەن و چەند یوزەرێکی هەبێت جا لە فەرمانگەیەکی حکومی بێت یاخوود لە ماڵەوە یان لە هەر شوێنێکی تر...

۳- متمانەپێدان (Reliability): NTFS یارمەتیت ئەیات بۆ گەڕاندنەوەی زانیاری (Data)کانت لەکاتی لەدەستانی وزەی کارەبایی (Electric Power) یاخوود هەر گرفتێک کە بۆ سیستەمەکەت بێتە پێش.

٤- پێدانی زانیاری (File system journaling): فایل سیستەمی NTFS زانیاری فایلە دەستکاریکراوەکان و زیادکراوەکان و سڕدراوەکان هەڵەگرێتەوە (Log) یان ئەکا کە ئەو Log ــەش پێی ئەوترێ Master File Table (MFT).

لایەنە خراپەکانی NTFS چین؟

ئەم جۆرە File System ــە ئەتوانم بڵێم تەنیا دوو لایەنی خراپی هەیە کە بریتیین لەمانەی خوارەوە:
۱- ئەو کۆمپیوتەرانەی کۆمپانیای ئەپڵ کە وەگەڕخەڕ (OS)ــی Macـــیان لەسەر جێگیر کراوە دەتوانن زانیاری (Data)ــای نێو Drive ێکی هەڵگری شێواز (Format)ـــی NTFS بخوێنێتەوە بەڵام توانای نییە زانیاری (Data)ـــی تری بۆ زیاد بکات بەبێ بەکارهێنانی نەرمەواڵەیەکی دەرەکی.

۲- وەگەڕخەری Android یش پشتگیری File Systemـــــی جۆری NTFS ناکا.

چ وەگەڕخەڕ (OS)ـــێک NTFS بەکاردێنێت؟

لە کۆنەوە تاکو ئێستادا NTFS بە شێوەیەکی چڕ لەلایەن ئەم وەشانانەی وەگەڕخەڕی Windows ــەوە پشتگیری دەکرێ کە بریتیین لە:
• Windows NT
• Windows 2000
• Windows XP
• Windows Vista
• Windows 7
• Windows 8
• Windows 10
• Windows 11
• Linux Distributions
و هەروەها وەگەڕخەری BSD کە کورتکراوەی وشەی (Berkely Software Dristribution) یاخوود (Berkely Standard Distribution)ـــە و لەسەر بنچینەی Research Unix بنیاد نرابوو لەلایەن گرووپێکی قوتابیانی زانکۆی کالیفۆرنیا بەناوی CSRG ـــەوە گەشەیپێدرابوو کە ئێستا نەماوە ، پشتگیری NTFSـــی ئەکرد.

احسان فەرامەرز -

03/05/2022

زنجیرەی ناساندنی File System

زاراوەکان:
- پەڕگە = File
- بوخچە = Folder
- گەشەپێدان = Development
- وەگەڕخەڕ = Operating System
- بیرگە = Hard Disk

بەناوی تاقانەی هەموو گەردوون.

1- ئایا HFS یاخوود +HFS چییە؟
کورتکراوەی وشەی (Hierarchical File System)ـــەمە کە لەلایەن کۆمپانیای Apple ــەوە گەشەی پێدراوە بەکاردەهێندرێ بۆ ڕێکخستنی پەڕگە (File) و بوخچە (Folder) ــەکانی نێو هارد دیسکی سیستەمی سیستەمی Macintosh.

جێی سەرنجە کە ئەم ستانداردە تایبەتە بە سیستەمی Macintoshــی سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ ئەمەش واتە ئەگەر بێتو هارد دیسکێک ئامادە (Format)کرا بۆ سیستەمی Macintosh ، ئەوا سیستەمێکی وەک Windowsــی سەر بە کۆمپانیای Microsoft ناتوانێ بیخوێنێتەوە چونکە سیستەمی Windows یش جۆرێکی تر لە File System بەکار دێنێت کە بریتیین لە WIN32 یاخوود NTFS کە لە بابەتی داهاتوودا بە تایبەت باسی ئەکەین.

ئایا +HFS چییە؟

لەکاتێکدا کە HFS توانای هەڵگرتنی بیرکە (Hard)ـــی قەبارە گەورەتر لە 100GBـــی نییە و ئەمەش بووە هۆی کێشە بەرامبەر بەکارهێنەرانی سیستەمی Macintosh چونکە لە ئێستادا بیرگەی قەبارە گەورەتر بەرهەم دەهێندرێت و لە زۆر بواردا پێویست بە بیرگە (Hard)ــی قەبارەی گەورەتر ئەکا بۆ هەڵگرتنی زانیاری (Data)ــکانمان بۆیەش کۆمپانیای Apple هەڵسا بە گەشەپێدانی وشانێکی نوی لە فایل سیستەمی HFS کە پێی ئەوترێ +HFS و لەگەڵ وەشانی وەگەڕخەر (OS) ـــی MacOS v8.1 ــەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی (Defualt) لەسەری جێگیر کرا.

احسان فەرامەرز -

02/05/2022

تەکنەلۆژیای Hologram ، داهێنەری دەستی سولەیمان پێغەمبەر علیە صلاة و سلام.

بە ناوی خوای بەخشندەی باڵا دەست.

تەکنەلۆژیای Hologram یەکێکە لە جۆرەکانی پڕۆژەی three-dimensional (3D) کە دەتوانرێ له هەموو گۆشەیەکەوە بە چاو ببینرێ بەبێ یارمەتی هیچ ئامێرێکی تایبەتی وەک (کامێرا ، چاویلکە ...هتد) ، کە ئەمەش لە ڕێگەی وێنەیەکی جێگیر و نەجووڵاو یاخوود وێنەیەکی GIF واتە جوڵاو (Animated)ـــەوە دروست ئەکرێ کە پێیان ئەوترێ Holographic.

بۆچی بەکار دەهێندرێت؟

ئەم تەکنەلۆژیایە بە زۆری لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێندرێ لەکاتی گەنگەشەکردنی دکتۆرەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ کە بۆ ئەم مەبەستە وێنەی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ کە پێشتر لە ڕێی ئامێری ترەوە وینەی کێشراوە دەکرێ بە 3D و لە کۆنگرەی پزیشکیدا بەکاردەهێندرێ ، و هەروەها لە بواری پڕۆگرامی تیڤی کە زۆر جار بۆ گەسایەتیە بەناوبانگەکانی جیهان بەکارهێندراوە بە ئەگەری ئەوەی کە نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەژداری لە پڕۆگرام یاخوود ڤیستیڤاڵێکدا بکەن لەبەر هۆکاری ئەمنی چەند وێنەیەکی جوڵاوی ئەو سەرکردەیەیان هێناوە بە یارمەتی ژیری دەستکرد (AI) و تەکنەلۆژیای Hologram ئەو سەرکردەیەیان خستۆتە سەر ستەیج کە لە زۆر حاڵەتدا بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بوە گەر لە دوورەوە سەیریان بکردایە کەس نەیئەزانی کە خۆی نییە.

تەکنەلۆژیای Hologram/3D لە سەردەمی سولەیمان پێغەمبەر ﷺ و چیرۆکی بەڵقیس و ئیمانهێنانی بە خوا لە ڕێگەی Hologram/3D.

سولەیمان پەیامبەر ، سوڵتانی مرۆڤ و جن و حەیواناتەکان ، کوڕی پیامبەر داوودی کوڕی یهوذا ، یەکیک بوو لە پەیامبەران کە بۆ بەنی ئیسرائیل نێردرابوو ، کەسێکی ژیر و دەسەڵاتدار و بەهێزبوو ، هەر لە تەمەنی 13 ساڵانەوە دوای وەفاتی باوکی داوود ﷺ لەسەر تەختی پاشایەتی باوکی دانیشت و فەرمانڕەوایی بەنی ئیسرائیلی کرد و دوایی لە لایەن فریشتەی پەیامبەر جوبرائیلی ئەمینەوە سوورش (وەحی) بۆ هاتووە ، دیارە هەر لە دوای ئەوەی کە بوو بە پەیامبەری خوا ، سولەیمان ﷺ داوای لە خوای گەورە کرد کە دەسەڵات و هێزێکی پێ ببەخشێ کە هیچ کەسێک لەوەو پێش نەیبووبێ و دوای ئەویش بەکەسی تری نەبەخشێ ، و خوای گەورەش دووعاکەی لێ قبوول کرد و کردیە بەهێزترین سەرۆکی جن و ئینسان و حەیواناتەکانی سەر زەوی هەتا بایەکانیش خرانە ژێر فەرمانی پەیامبەر سولەیمان کە دووەم کەس بوو دوای باوکی (داوود ﷺ) زمانی هەموو جۆرە ئاژەڵێکی ئەزانی و پەیوندی هەبووە لەگەڵ هەموویاندا ، کە ئەمەش بێ شک و گومان لە قورئانی پیرۆزدا سەلمێنراوە ، و شایەنی باسە کە سولەیمانی پایەدار بەمەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری لەنێوان جن و ئینسان و ئاژەڵەکان سوپایەکی لە پێکهاتەی هەموویان پێک هێنابوو ، هەر یەکەو کارێکی پێ سپاردبوو ، بەردەوام چاودێریان ئەکرد بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموویان لەسەر کارەکانیانن و لەژێر فەرمانی خۆیدا کارەکانیان جێبەجێ ئەکەن.

ڕۆژێک لە کاتی چاودێریکردنی سوپاکەیدا پەیامبەر سولەیمان ﷺ هەستی بەنەبوونی باڵندەی هودهود (باڵندەی پەیامبەر) کرد و زانی کە لە شوێنی خۆی نییە و ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی پەیامبەر سولەیمان و داوای کرد بیدۆزنەوە تاکو سزای بدات بەڵام بەر لە دۆزینەوەی ، باڵندەی هودهود گەڕایەوە و پێغەمبەر سولەیمان بەدەنگی باڵەکانیدا زانی کە لە شوێنێکی دوور ئەگەڕێتەوە.

هودهود ڕۆیشتبوو بۆ شانشینی (سەباء) و هەواڵی بۆ پەیامبەر سولەیمان هێنابوو ، لە کاتی نیشتنەوەیدا هود هود بەم شێوەیە باس لەو ڕووداوانە ئەکا کە بینیویەتی و لە قورئانی پیرۆزدا بەم شێوەیە باسی لێ کراوە:
بە ڕاستی من بۆم دەرکەوت کە ئافرەتێک فەرمانڕەوایی ئەو شانشینە ئەکا کە هەموو ناز و نیعمەت و دەسەڵاتێکی پێ دراوە و تەختێکی پاشایەتی گەورەشی هەیە و بینیم کە خۆی و قەومەکەی سووجدە بۆ خۆر ئەبەن و ئەیپەرستن لە جیاتی خوای گەورە و شەیتان کردەوە خراپەکانیانی بۆ ڕازاندۆتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هیدایەت وەرنەگرن و خوای تاک و دەسەڵاتدار نەپەرستن ، سولەیمانیش وڵامی هودهودی دایەوە و فەرمووی: بەڕاستی ئێمە لەو هەواڵەی تۆ ئەکۆڵینەوە تاکو بزانین ئایا ڕاست ئەکەیت یاخوود لە ڕیزی درۆزنانیت ، پاشان پەیامبەر سولەیمان لە ڕێگەی هەمان هودهودەوە پەیامێکی بۆ فەرمانڕەوای ئەو شانشینە ڕەوانەکرد کە ناوی (بەڵقیس) بوو ، دوای خوێندنەوەی نامەکە بەڵقیس بانگەشەی یەکتاپەرستی سولەیمان بۆ خوای گەورەی بە سووپاکەی ڕاگەیاند و دوای مشتومڕ ڕێککەوتن لەسەر ناردنی چەند دیارییەک بۆ پەیامبەر سولەیمان تاکو بزانن کاردانەوەی چی دەبێ ، و کاتێ نوێنەری شانشینەکە گەیشتە لای سولەیمان بەڵام سولەیمان بە هەڕەشەیەک و دیاریەکانەوە ڕەوانەی شانشینەکەی کرد و ئینجا فەرمانی بە سووپاکەی کرد و فەرمووی: کام یەک لە ئێوە ئەتوانێ تەختی فەرمانڕەوایی بەڵقیسم بۆ بهێنێتە ئێرە پێش ئەوەی خۆی بگاتە لامان؟ ئینجا کۆمەڵەی جنەکان کە هێز و دەسەڵاتێکی یەکجار زۆریان هەبوو هەر یەکەیان لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکی و وتیان من ئەی پەیامبەری خوا ، و ئینجا یەکێک لە خواترسان و پەیڕەوانی تەوڕات وتی من ئەی پیامبەری خوا ، لە چاوتروکاندنێکدا تەختەکەت بۆ دەهێنمە ئێرە ، ئینجا دەستی بە نزاو پاڕانەوە کرد و خوای گەورە تەختەکەی بۆ گواستەوە پێش سولەیمان تەنیا لە چاوتروکاندنێکا.

ئینجا سولەیمان علیە سلام فەرمانی دا وتی تەختی بەڵقیس دەستکاری بکەن و هەندێ ڕەنگ و شتی بگۆڕن و شتی تری بۆ زیاد بکەن و ئینجا سەرنج ئەدەی بزانین کە ئایا بەڵقیس ئەیناسێتەوە یاخوود نا؟!
دوای ئەوەی بەڵقیس گەیشت پێیان وت ئایا ئەمە تەختی فەرمانڕەوایی تۆیە؟ ئەویش هەر دەیوت ئەوە و ئەو نییە بەڵام ئەوان پێش ئەو کاتەش لە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی سولەیمانیان بیستبوو بۆیە تەسلیم بوون و وازیان لە شەڕکردن هێنا بەڵام ئەو شتانەی کە بەڵقیس و گەلەکەی ئەیانپەرست ببوونە بەربەست لە دڵی بەڵقیس بۆ ئەوەی واز لەو شتانە بێنێ و بڕیاری دا واز لە پرستراوەکانی غەیری خوای گەورە بهێنێ و ئینجا سولەیمان کۆشکێکی بۆ بەڵقیس دروست کردبوو لە شووشە و وتی دە بڕۆ ناوی ، کە بەڵقیس دەیویست بڕواتە نێو کۆشکەوە وای زانی ژێرەوەی بە ئاو دروست کراوە و قاچی تەڕ دەبێ بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تەنیا لە دیدگای بەڵقیسەوە بوو ، تەنیا بەشێک بوو لە تەکنەلۆژیای 3D کە ئێستا پێی ئەوترێ Hologram و ئەوەندەی ئەو کاتە بەهێز نییە و هەروەها کۆمەڵی گڵۆپ لەو کۆشکەدا بەسترابوون بە شێوەی خۆر بەبینین ئەمانە بەڵقیس زانی کە لە پەرستشێکی هەڵەدا بوون و دەستی کرد بە گریان و پاشکەس بوویەوە لە پەرستنی خۆر و دەستی بە یەکتاپەرستی خوای گەورە و بێنیازی کرد.

[+] سوڕەی نەمل (20-44)

ئەمەش واتە هەم تەکنەلۆژیای Hologram/3D و هەم گڵۆپیش لەم سەردەمەدا هەبووە و دروست کراوە بە شێوەیەکی باشتر لە ئێستا و ئەوەی ئێستا هەیە هەرگیز نتوانێت بگاتە ئاست ئەو هێزەی کە سولەیمان هەیبوو بۆ ئەم تەکنەلۆژیایە.

احسان فەرامەرز -

30/04/2022

ئایا IPS و IDS چیین؟
- بەراوردکردنیان
- خاڵی هاوبەشیان
- گرینگیان
- جیاوازییان
زاراوەکان:
- ترافیک = Traffc
- ڕایەڵە = Network
- ڕاژە = Server
- نەرمەواڵە / نەرمەکاڵا = Software
- دەرچە = PORT

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.

سەرەتا پێش هەموو شتێک با بە کورتی باسی هەر یەکەیان بکەین و پێناسەیەکی کورتیان بۆ بکەن:

ئایا IDS چییە؟

سیستەمی ناواندی پشکنین (intrusion detection system [IDS]) بریتییە لە ناوەندێکی پاراستن کە چاودێری ترافیکی ڕایەڵە (Network) ئەکات و شیان ئەکاتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە واژوو (Segniture) و جیاکردنەوەی ترافیکی زیانبەخش و بێ زیان ، ئەگەر بێتو هێرشێکی ئەلیکترۆنی بکرێتە سەر ڕایەڵە (Network)ـــەکەت ئەوا ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە ئاگادار ئەکرێیتەوە ، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا هیچ ڕێگریەک نابێ بەرامبەر بە هێرشەکان و ئاسایی ترافیکەکان بەردەوام ئەبن لە هاتووچۆکردن.

ئایا IPS چییە؟

سیستەمی ناوەندی پاراستن و ڕێگریکردن (intrusion prevention system [IPS]) بە هەمان شێوەی IDS ترافیکی ڕایەڵە (Network) ئەپشکنێ و ساغکردنەوەیان بۆ ئەکا ، بەڵام کاتێک شتێکی نائاسایی ڕوو دەدات، ترافیکەکان بە هەموو شێوەیەک دەوەستێندرێن هەتاکو تۆ لێکۆڵینەوە دەکەیت و بڕیار دەدەیت بۆ کردنەوەی دووبارەی دەروازەکان و خستنەوەگەڕی ڕایەڵە (Network)ــەکە.

ئایا کامیان باشترینە؟

ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی کە بە زۆری لە کاتی چاوپێکەوتنی هەڵی کاردا ئاراستەی گەشەپێدەر و شارەزایانی نێتوۆرک ئەکرێ ، بەڵام بەشێکی زۆریان وڵامێکی گونجاویان پێ نییە یاخوود توانای بڕیاردانیان نییە ، هەرچەند ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە چونکە زۆربەی هەرەزۆری شارەزایانی نێتوۆرک و سکوێریتیش هێشتا نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدەن ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە هەدوو سیستەمەکە خاڵا لاواز و بەهێزیان هەیە کە لەوی تریانا نییە ، هەر بۆیەش ڕا و بۆچوونی زۆربەی هەرە زۆری شارەزایان سەبارەت بەم پرسیارە ئەوەیە کە تێکهەڵکێشکردنی هەردوو سیستەمی IDS/IPS باشترین چارەسەرە بۆ پاراستنی ڕاژە (Server)ـــەکەمان.

خاڵی هاوبەش و جیاوازی نێوان IDS و IPS چییە؟

هەر یەک لەم سیستەمانە چەند خاڵێکی هاوبەش و جیاوازیان هەیە بەرامبەر بە یەکتری کە بریتیین لەمانەی خوارەوە:

١- سیستەمی IDS تەنیا توانای چاودێریکردن و پێناسەکردنی ترافیکەکانی هەیە و ناتوانێ لەخۆیەوە بڕیار لەسەر ڕەتکردنەوە یاخوود وەرگرتنی ترافیکەکە بدات ، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا ڕێگە بە تێپەڕبوونی ترافیکەکان ئەیا بە باش و خراپەوە.

- سیستەمی IPS توانای چاودێریکردنی و پێناسەکردنی جۆری پاکەتە هاتووەکانی هەیە و توانای بڕیاردانیشی هەیە لەسەر ئەوەی کە چ پاکەتێک زیانبەخشە و ناتوانێت دەرباز ببێت و چ پاکەتێک بێ زیانە و دەتوانێت دەرباز ببێت ، ئەمەش بە یارمەتی ئەو یاسایانەی کە پێیدراوە.

۲- ئەگەر بێتو IDS هەستی بە هەبوونی شتێک نامۆ کرد هەوڵ ئەیا ئاگادارت بکاتەوە کە لەم حاڵەتەدا سیستەمەکە هێشتا لەژێر هێرشدایە تا ئەوکاتەی تۆ دەستبەکار ئەبیت و بەرگری ئەکەی ئەمەش واتە تەنیا تۆ ئاگاداری لەم ڕووداوە ، لە کاتێکدا کە گەر بێتو IPS هەستی بە هەبوونی هەڵە کرد بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گەر نەیتوانی سەرچاوەی هێرشەکەکۆنتڕۆڵ بکات ئەوا خزمەتگوزاریەکان لەکار ئەخا و ئینجا ئاگادارت ئەکاتەوە ئەمەش واتە جگە لە تۆ هەموو بەکارهێنەران بەر ئەم شاڵاوە ئەکەون و هەست بە هەبوونی هەڵە ئەکەن لە سیستەمەکەدا.
٭ خاڵی هاوبەشی هەردووکیشیان ئەوەیە کە: هەردوو سیستەمەکە توانای پشکنین و پێناسەکردنی پاکەتەکان و گۆڕینی بۆ سەر شێوازی thread ی خۆی هەیە.
ئێستا با بێین بە قولی باسی هەردووکیان بکەین یەک بە یەک:


ئایا IDS چییە و سوودی چییە؟

تۆی خاوەن کۆمپانیا یاخوود ڕێکخاو دەتەوێت پارێزگاری لە زانیاریەکانت بکەیت لەسەر ڕاژە (Server)ــەکەت ، بەڵام ناتەوێت کە ترافیکەکان خاو ببنەوە ، هەتا ئەگەر کێشەیەک ڕووبدات ، هەر بۆیەش سیستەمی ناوەندی پشکنین و سەلماندن (IDS) لەوانەیە چارەسەرێک بێت کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت ، چۆن؟

پێنج جۆری سەرەکی IDS مان هەیە کە بریتیین لەمانەی خوارەوە:

۱- ڕایەڵە (Network): لەم ڕێگەیەوە ئەتوانیت پۆینتێک دیاریبکەیت و هەموو ئەو ترافیکانەی کە لەلایەن ئەو پۆینەوە هەناردە ئەکرێن بپشکنیت لەسەر هەموو ئامێرەکان و باقی هەموو ترافیکەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی بەجێبێڵیت و هیچ یاسایەکیان بۆ دانەنێیت.

۲- هۆست (Host): لەم ڕێگەیەوە ئەتوانیت ترافیکی ئەو ئامێرانە سنوورداربکەیت کە سەربەخۆن و باقی هەموو ترافیکەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی بهێڵیتەوە و بەربەست نەخەیتت پێشیان.

۳- بنکەی ڕامیاری (Protocol-Base): لەم ڕێگەیەوە ئەتوانیت بەربەستێکی پاراستن جێگیر بکەیت لەنێوان ئامێرەکان و ڕاژە (Server)ــەکەت کە چاودێری هەموو ترافیکەکان بکات کە ئاڵوگۆڕیان پێوە ئەکرێت لەنێوان ئامێرەکان و ڕاژە (Sever)ــەکەتدا.

٤- تێکهەڵکێشکردن: ئەتوانیت هەموو ئەم ڕێگایانەی سەرەوە باسکران تێکەڵیان بکەیت و سیستەمێکی تایبەت بخۆت دروست بکەیت لەسەر ستانداردی IDS.

لە میانەی بەکارهێنانی سیستەمی IDS ، سیستەمەکە لە یەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا ئاگادارکردنەوەت بۆ ئەنێرێ:

- ئەگەری هەیە زۆربەی ئاگادارکردنەوەکان بۆ پاکەتی قەبارە گەورە یاخوود ترافیکی بێسوود یاخوو هەر شتێکی تری نایاسای بن کە ئەگەری هەیە زیان بە ڕاژە (Server)ـــەکەت بگەیێنێت.

ئایا IPS چییە؟

بۆ نموونە تۆ دەتەوێت هێرشێک بوەستێنیت دەستبەجێ لەو کاتەی کە هەستی پێکرا ، تەنانەت ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی ڕاگرتنی ترافیکی یاسایییش لە پێناو پاراستنی ڕاژە (Server)ــەکەت ، سیستەمی ناوەندی پاراستن و ڕێگریکردن (IPS) لەم حاڵەتەدا باشترین هەڵبژاردەی تۆی خاوەن کۆمپانیا یاخوود ڕێکخاو یاخوود پڕۆژەیەکی گەورەیە.
لێرەشدا چوار ڕێگەی سەرەکی هەن بۆ دامەزراندنی سیستەمی IPS کە بریتیین لە:

١- ڕایەڵە (Network): هەمیشە فایەروۆڵ بەکار بێنە لەسەر نێتوۆرکەکەت و بە جوانی ڕێکی بخە و هەموو نەرمەکاڵا (Software)ـــەکان نوێبکەوە بەبەردەوامی بۆ ئەوەی ترافیکە زیانبەخشەکان کار نەکەنە سەر ڕایەڵە (Network)ــەکەکەت.

۲- وایەرلێس (Wireless): چاودێری هەر شتێک بکە کە لە ناو تۆڕێکی وایەرلێسدا ڕوو دەدات و بەرگری بکە لە دژی هێرشێک یان ئەگەرێک کە ئەگەری هەیە لەوێوە سەرهەڵبدات.

٣- دارچەکانی ڕایەڵە (Network Behavior): مەبەست لەمانە دەرچە (PORT)ــەکانە ، هەمیشە پشکنیک بۆ پۆرتەکان بکە و ئەو پۆرتانەی پێویست نەبن دایانبخە ئەگەری هەیە ڕۆژێک ببێتە کەلێنێکی مەترسیدار و بەهۆیەوە هێرشبەر بتوانێ دەستی بگاتە تەواوی تۆڕەکەت.

٤- لایەنی خانەخوێ (Host-Based): هەمیشە پشکنین بۆ هەموو ئەو نەرمەواڵە (Software)ــانە بکە کەلەسەر ڕاژە (Server) یاخوود هۆستەکەت داتمەزراندووە ، و دڵنیابەرەوە کە هەموویان کۆتا وەشانی نوێیان پێگەیشتووە بۆ پاراستنی ڕاژە (Server)ــەکەت لە هەر 0day ێک کە ئەگەری هەیە یەکێک لەو نەرمەواڵانە هەیبێت کە لەسەری داتمەزراندووە.
ئەمانەی باس کران گرینگترین خاڵ بوون بۆ هەبوونی سیستەمیکی IPS بۆ پاراستنی زانیاریەکانت لەدەست هێرشبەران.

و هەروەها جێیگای سەرنجە کە زۆربەی خاوەن کۆمپانیا یاخوو ڕێکخراوەکان یان پڕۆژەکان IPS بە شیوەیەکی ڕاستەوخۆ لەدوای Firewall ــەوە دائەمەزرێنن ، بەڵام مەرج نییە کە هەمیشە ئەوەی کەسێکی تر ئەنجامی ئەیا ڕاست و تەواو پارێزراو بێ بۆیە تۆش بەبێ دوودڵی ئەتوانیت بەو شێوەیەی خۆت ئەتەوێت IPS دابمەزرێنت بۆ پاراستنی تۆڕەکەت لە هێرشە نەخوازراوەکان.

ئایا IPS چۆن مامەڵە لەگەڵ ترافیکی نائاسایی ئەکات؟

هەر وەک ئەوەی ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە کە IPS ترافیکەکان ئەپشکنێ و پێناسیان ئەکا و توانای ڕێگریکردنیشی هەیە بەرامبەریان کە زۆرجار بەم ڕێگایانەی خوارەوەدا دەڕوات:

۱- پچڕاندنی پەیوەندی (Close Session): لەم حاڵەتەدا کاتێک IPS ترافیکێکی زیانبەخش دەبینێت هەڵەستێ بە بلۆک کردنی سەرچاوەی نێردەر و پچڕاندنی پەیوەندی بۆ پاراستنی تۆڕەکەت لە هەر دزەپێکردنێکی نەخوازراو.

۲- بەهێزکردنی دیواری ئاگرین (Firewall): بەهەر ئەگەرێک بێت لە کاتی دۆزینەوەی کەلێنێک کەسی هێرشبەر هەموو هەوڵێک ئەیا بۆ تێپەڕکردن (Bypass) یاخوود شکاندنی Firewall بۆ دەستگەیشتن بە سیستەمەکەت ، بۆیە هەمیشە ئاگاداری Firewall بە و بەبەردەوامی نوێی بکەوە و بەهێزی بکە کە ئەگەر بێتو ئەو نەرمەواڵەیەی دروستت کردووە کەلێنێکی سکوێریتی هەبوو نەتواندرێت بە ئاسانی Exploit بکرێت.

٣- خاوێنکردنەوە (Clean Up): IPS توانای پشکنینی سیستەمەکەتی هەیە هەوڵ ئەیا ئەو نەرمەواڵە و فایلە بێسوودانە بدۆزێتەوە و بیانسڕێتەوە کە زیانیان بۆ ڕاژە (Server)ـــەکەت هەیە و هەروەها لە کۆتاییدا سیستەمی IPS ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو پشکنین و کارانەی ئەنجامی داوە ئامادە ئەکات بۆ تۆی خاوەن پڕۆژە بۆ ئەوەی بتوانیت لە سیستەمەکەت بەهێزتر بکەیت لە بەرامبەر بە هێرشەکانی داهاتوو.
و هەروەها جێگای ئاماژەپێدانە کە ئەتوانیت هەردوو سیستەمەکە پێکەوە بەکاربێنیت بۆ نموونە ئەتوانیت IPS بەکار بێنیت بۆ لایەنی تۆڕ بۆ بەرگریکرن لە هێرشە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر تۆڕەکەت و IDS بەکار بێنیت بۆ ئامادەکردنی ڕیپۆرت سەبارەت بە هەڵەکان وئاگادارکردنەوەی خۆت لە هەبوونی هەڵە بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بە لایەنی سکوێریتی پڕۆژەکەت و ڕاژە (Server)ـــەکەت و تۆڕەکەت بدەیت و پشت بە خۆت ببەستیت لە جیاتی بەکارهێنانی سیستەم و تەکنەلۆژیای لایەنی دووەم.

احسان فەرامەرز -

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address

108M Ankawa
Irbil