24/04/2026
فایەق زیوەر لە وەسفی مامۆستادا دەڵێت :
مامۆستا گیان تۆ لای من زۆر پیرۆزی
تۆ لە باوکم زیاتر بۆ من دڵسۆزی
جوان هەست ئەکەم بە زوبانێکی شیرین
پێم ئەبەخشی زانستی خۆت چین بە چین
مامۆستایەتی تەنها پیشەیەک نیە بۆ بژێوی ژیان ، بەڵکو پێشەنگی و ڕابەرایەتی کردنە بۆ گۆڕانکاری و ئاڕاستەکردنی نەوەکانی میللەتێک بۆ هەموو ژیان !!!!!!
یەکێکیش لە ڕێگەکانی گۆڕانکاری بەخشینی خەڵات و هاندانی قوتابیانە لەلایەن مامۆستایانەوە ، ئەوەش وا لە قوتابی دەکات کە هەستی باوەڕ بەخۆبوون و بەرپرسیاری و گۆڕانکاری لەناخیدا چرۆ بکات ..
بۆ ئەومەبەستەش (مامۆستائەژین نەریمان /پسپۆری وانەی کوردی/ پۆلی پێنجەم )
خەڵاتی بەخشی بەو قوتابیانەی کە لە کۆششی رۆژانەو تاقیکردنەوەکانی ئەوساڵدا پلەی نایابیان بەدەست هیناوە .
دەستخۆشی لە ست ئەژین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئەوقوتابیە خۆشەویستانە دەخوازین و ، نمونەتان زۆربێت 💐
24/04/2026
گرنگیدان بە ئارامی دەروونی قوتابیان لەکاتی تاقیکردنەوەکان ئامانجمانە /
ستافی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە ، بە مەبەستی پاڵپشتی و فەراهەم کردنی دەروونێکی ئارام بۆ قوتابیانی خۆشەویست ، رۆژانە لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەم / وەرزی دووەم / خولی یەکەم /
سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان دەکەن …
- بەهیوای سەرکەوتن و دەرونێکی ئارام بۆ گشت قوتابیانی خۆشەویستمان 💐
21/04/2026
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٤/٢١
بەڕێز مامۆستا محمد سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان ،
لەسەردانێکیدا بۆ قوتابخانەکەمان هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بەسەرکردەوە ، دەست خۆشی لە مامۆستایانی ماندونەناس کرد بۆ ڕەخساندنی ئەوکەشە ئارام و گونجاوە بۆ قوتابیان و
وە هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیە ئازیزەکانمان خواست .
19/04/2026
بەڕێوە چوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی /وەرزی دووەم /خولی یەکەم /پۆلی
نۆیەمی /بنەڕەتی لە کەشێکی گونجاوو ئارامدا ..
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیە خۆشەویستەکانمان
٢٠٢٦/٤١٩
14/04/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیان و دایکان و باوکانی بەڕێز /
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ، ڕێنمایی و خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی (دووەم) خولی یەکەم بۆ پۆلی نۆیەم
بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
بە پێی ئەو خشتەیەی خوارەوە دەبێت :
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیە خۆشەویستەکانمان
لەگەڵ ڕێزماندا
کارگێری قوتابخانە ی مصطفى عوزێری بنەڕەتی تێکەڵاو
13/04/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەم /
ئاماژە بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ، بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەم بەم شێوەیەی خوارەوەیە :