22/09/2026
یەکەم هەنگاو بەرەو گەشتی فراوانی فێربوون 📖
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ٢٢-٩-٢٠٢٦ لە کەشێکی پڕ لە شادی و بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەڕێز، یەکەمین پاکێجی پەڕتووکی خوێندن بەسەر قوتابییە چاوگەشەکانی پۆلی یەکەمدا دابەشکران. 📚
ئەم پەڕتووکانە تەنها سەرەتایەک نین بۆ فێربوونی پیت و ژمارەکان، بەڵکو دەروازەیەکی گەورەن بۆ ناسینی جیهان و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوە بۆ نەوەکانمان.
ئامادەکردنی ئەم کەشە هاوڕێیانەیە و ڕازاندنەوەی پۆلەکان بە باڵۆنی ڕەنگاوڕەنگ، بۆ ئەوەیە منداڵەکانمان بە خۆشەویستی و وزەیەکی بەرزەوە پێشوازی لە پرۆسەی خوێندن بکەن.🎈
هیوای سەرکەوتن و ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت بۆ هەموو قوتابییە ئازیزەکانمان دەخوازین. پێکەوە لە پێناو کوردستانێکی پێشکەوتوو بەرەو داهاتوویەکی گەشاوە هەنگاو دەنێین …
قوتابخانەی مصطفی عوزێری بنەڕەتی /تێکەڵاو
٢٢-٩-٢٠٢٦زایینی هاوکات بە ٣١-خەرمانانی -٢٧٢٦کوردی