17/05/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/5/2026
بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی پاراستنی ڕووەک، لە مەراسیمێکی زانستیدا، سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە قوتابی قۆناغی چوارەم (لارا ابراهیم محمد) کە لە پۆستەری ئەکادیمی قۆناغی چوارەم توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ ی.د. تاڤگە سلیمان). هەروەها قوتابی (ئەحمەد نورالدین حسن) کە لە باشترین پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچون توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. سەهەند کمال و م.ی. ئەژین پیرباڵ).
لە کۆتاییدا سەرۆکی بەش بەڕێز (پ.ی.د. پشتیوان عبداللە) دەست خۆشی لە هەموو قوتابییەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە پڕۆژەی توێژینەوەکانیاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست.
15/05/2026
بە ئامادەبوونی مامۆستایانی كۆلێژ سیمینارێك بەناونیشانی (Insect as a biological weapons) لە لایەن بەڕێز پ.ی.د. پشتیوان عبدالله سەرۆكی بەشی پاراستنی ڕووەك ئەنجامدرا.
پێنجشەممە
ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/١٤
ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.
13/05/2026
مەراسیمی ڕێزلێنانی پڕۆژە و پۆستەرە زانستییەکانی کۆلێژ
ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/١٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( پ. ی .د. جۆشان مجید) ڕاگری كۆلێژو و (پ. ی.د. ایوب یونس) یاریدەدەریی ڕاگرو سەرۆك بەشە بەڕێزەكان و مامۆستایان مەراسیمێکی شایستەی ڕێزلێنان بۆ ئەو سەرپەرشتیار و قوتابیانە ڕێکخرا کە پڕۆژە و پۆستەرە ئەکادیمییەکانیان پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمیان لەسەر ئاستی کۆلێژ بەدەستھێنابوو.
سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک دەست خۆشی و پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێز (پ.ی.د. تاڤگە سلیمان) لەگەڵ قوتابییەکەی (لارا ابراهیم) توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن لە پۆستەری ئەکادیمی لەسەر ئاستی کۆلێژ.
وە بەڕێزان (پ.ی.د. سەهەند کمال) و (م.ی. ئەژین پیرباڵ) لەگەڵ قوتابییەکەیان (احمد نورالدین) توانییان پلەی سێیەم بەدەست بهێنن لە باشترین پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچوون لەسەر ئاستی کۆلێژ. دوبارە پیرۆزە
10/05/2026
بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەش، وۆرکشۆپێک لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. گزنگ طاهر) لەسەر گۆڕانکاری و پڕکردنەوەی پڕۆفایلی نوێی ئەکادیمی زانکۆ بۆ مامۆستایانی بەشەکەمان ئەنجامدرا.
یەکشەممە 10/5/2026
06/05/2026
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی لێژنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان کرد.
ڕێککەوتی ٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.ی.د.ئازاد عزیز” بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ کرد کە لە لێژنەکانی کوالیتی گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵتییەکان کار بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان دەکەن .
بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە بەڕێز (پ.ی.د تاڤگە سلێمان رشید ) دەكەین وەك یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان.
01/05/2026
لیژنەی کۆمەڵایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک، بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د رمضان يوسف) هەڵسان بە سازدانی نیوەڕۆخوانێک و گەشتێک بۆ مامۆستایانی بەشی پاراستنی ڕووەک بۆ پارکی سامی عبدالرحمن. بەبۆنەی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەکادیمی بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەسەرکەوتوویی و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ یەکتر.
پێنج شەممە ٣٠/٤/٢٠٢٦
30/04/2026
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی قوتابی (لارا ابراهیم محمد) قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان دەکەین، بەبۆنەی بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لە باشترین پۆستەری ئەکادیمی پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچوون لەسەر ئاستی کۆلێژ دوای بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش. هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیارەکەی بەڕێز (پ.ی.د. تاڤگە سلیمان) دەخوازین. دووبارە پیرۆزە.
پێنج شەممە 30/4/2026
30/04/2026
بەشداری کردنی قوتابی (احمد نورالدین حسن) قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی پاراستنی ڕووەک، لە پێشبڕکێی باشترین پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچوون وە بەدەست هێنانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژ دوای بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین
چوارشەممە 29/4/2026
26/04/2026
دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢١/٤/٢٠٢٦، لە لایەن ئەنجوومەنی بەشەوە، هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ پڕۆژەکانی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام درا. دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد، باشترین پڕۆژەی توێژینەوە و باشترین پۆستەری ئەکادیمی لەسەر ئاستی بەشی پاراستنی ڕووەک بەم شێوەیەی خوارەوە دەستنیشان کران:
١. باشترین پڕۆژەی توێژینەوە
قوتابی: احمد نورالدین حسن
سەرپەرشتیار: پ ی.د. سەهەند کمال و م.ی. ئەژین پیرباڵ
ناونیشانی توێژینەوە:
(Formulation and Physiochemical Evaluation of Citric Acid Based Insecticide)
٢. باشترین پۆستەری ئەکادیمی
قوتابی: لارا ابراهیم محمد
سەرپەرشتیار: پ.ی.د. تاڤگە سلیمان
ناونیشانی پۆستەر:
(Integrated use of soil based nanoclay and Pseudomonas fluoresences for biocontrol of Stewarts within corn)
بە ناوی سەرۆکایەتی بەش و لیژنەی زانستییەوە، پیرۆزبایی لەم قوتابییە ئازیزانە و مامۆستایانی سەرپەرشتیار دەکەین. دەستخۆشی لە هەموو ئەو قوتابیانەش دەکەین کە بە پڕۆژەکانیان بەشدارییان کردووە. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
23/04/2026
بەهۆی هەوڵ و دڵسۆزیی چەند مامۆستا و دكتۆرێكی بەڕێز، (د.دلین،م.محمد زرار،م.دلزار،م.بڕوا)،تاقیگەی خوێندنی باڵای بەشی پاراستنی ڕووەك بە شێوەیەكی جوان پاككراوە و ڕێكخراوە.
بە ناوی سەرۆكایەتی بەش سوپاس و دەست خۆشی تایبەتی بۆ ئەم كەسانەی بەهەستی بەرپرسیاری و خزمەتكردنی زانست، هەنگاوێكی گرنگیان ناوە بۆ باشتركردنی ژینگەی خوێندن و توێژینەوە.
ڕاگەیاندنی بەشی پاراستنـــی ڕووەك.
٢٣ـــ٤ـــ٢٠٢٦
٥ شەممە