09/05/2025
تازەترین وێنەی مانگی دەستکرد بە پلەی روونی ٣٠ سم لە جیۆلاب دەست دەکەوێت
بۆ وێنە کۆنەکان نرخ = ٢٠ دۆلار بۆ هەر کم ٢
بۆ وێنەی تازە و داواکراو بە پێی ناوچەی خۆت نرخ = ٢٢ دۆلار بۆ هەر کم٢
نۆ زانیاری زیاتر نامە بۆ پەیج بنێرە
04/03/2025
ئێستا لە جیۆ لابەوە داتای کوالێتی بەرزی مانگی دەستکرد بۆ ئەم شارو شارۆچکانەی خوارەوە بەردەستە بە هەرزانترین نرخ .
تێبینی ئەم کۆمەلە داتایە پلەی ڕونیان لە نێوان ٣٠ سم بۆ ١٣٠سم و بەردەستن بۆ ئەو رێکەوتانەی کە لەژێر ناوی هەریەک لە شاروشارۆچکەکان دا ئاماژەی پێ دراون.
17/12/2024
𝟲 𝗳𝗿𝗲𝗲 𝗚𝗜𝗦 𝗰𝗼𝘂𝗿𝘀𝗲𝘀 𝗼𝗽𝗲𝗻 𝗳𝗼𝗿 𝗲𝗻𝗿𝗼𝗹𝗹𝗺𝗲𝗻𝘁 𝗼𝗻 𝗚𝗲𝗼𝘃𝗲𝗿𝘀𝗶𝘁𝘆 🌐 📚
Secure your spot in our 6 free online courses, now open for enrollment:
🌾 UAVs in Precision Agriculture: https://buff.ly/4gxeTEw
💻 Geo Web App Building with OS Tools: https://buff.ly/3ZT3Lwi
🌊 Introduction to Agent Based Modelling: https://buff.ly/41xXc3H
👥 GeoTechE: Introduction to Geotechnology Ethics (New module available): https://buff.ly/3ZF50hn
📊 Introduction to ClimateSERV: https://buff.ly/4gE7S4S
🏙️ Introduction to Collect Earth Online: https://buff.ly/49JPXYj
Introduction to Collect Earth Online - Geoversity™
Collect Earth Online, or CEO, is an open source satellite image viewing and interpretation platform developed in part by SERVIR. CEO allows users to conduct im…
28/11/2024
کۆنترین وێنەی ئاسمانی شارەکانی هەولێرو سلێمانی و زاخۆ و شارۆچکەی پردێ .
ئەم وێنانە لەرێگەی فرۆکەی هێزی ئاسمانی شانشینی بەریتانی تۆمارکراون لە نێوان سالانی ١٩١٩-١٩٣٨ .
وێنەکان دوای پرۆسێس کردن و سکان کردنی لە لایەن زانکۆی UCL institute of Archeology لە شاری لەندەن ، خراونەتە بەردەست بۆ بینین و دواتریش لەرێگەی داواکردنەوە دەتوانی بیانکریت بۆ بابەتی توێژینەوەو بواری بەکارهێنەنەکانی دیکە.
لێرەدا کۆمەلێک لەو وێنانەتان بۆ دادەنیم کە لە گیۆلابەوە کڕدراون تەنها بۆ مەبەستی بینین.
لە گیۆلابەوە ئامادەین ئەو وێنانە بە کوالێتی بەرز دەستبخەین بۆ بواری توێژینەوە.
تێبینیەک لەسەر وێنەی شار هەولێر دیقەت بدەن لە مانگی ٦ دا تۆمارکراوە واتە ناوەراستی وەرزی هاوین بەلام بەفر لەسەر لوتکە چیاکانی دەوروبەری دەبینرێت . ئەمەش نیشانەیەکی دیار و حاشا هەلنەگر بۆ گۆرانکاری لە ئاوهەوای ناوچەکەمان
Credit : UCL Institute of Archaeology and apaame
25/09/2024
کۆنترین وێنەی مانگی دەستکرد بۆ هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئێستا لە گیۆلاب دەست دەکەوێت .
نمونەی شاری هەولێر ٦١ ساڵ پێش ئێستا .
دیقەت بدەن رووبەرو قەبارەی زەویە چێندراوەکان لەوکات چەند گەورەو زۆربون لە کاتێک دا ژمارەی دانیشتوان لەوکاتەدا نیو هێندەی ئێستاش نەبوە .
04/09/2024
لە جیۆلابەوە ئامادەین بۆ دەستخستنی هەر ئامێرو پێداویستیەکی تاقیگەیی لەبواری زانستی هەستکردن لەدورە.
لەگرنگترین ئەو ئامێرو پێداویستیانەی کە لەبواری تاقیگەی و کاری مەیدانی بەکاردەهێنرین و ئێمە دەتوانین لە پرۆسەی کرین و داواکردنی دا هاوکاربین و باشترتن جۆرەکانیتان بۆ دەستنیشان بکەین بریتین لە :
١- ئامێری ASD یاخود هاوشێوەکانی کە تایبەتن بە بواری تۆمارکردنی تیشکی هەڵگەراوە . ئەم ئامێرە دەتوانرێت لە تاقیگە یاخو لە کاری مەیدانی بەکاربهێنریت.
٢- ئامێری لایکۆر بۆ تۆمارکردنی رووبەری گەلای روەک کە پێوانەیەکی بەهێزە بۆ بواری تەندروستی روەک و بابەتی پەیوەندی دار بە بڕو توانای بەرهەمداری بەربومە کشتوکالیەکان.
٣- ئامێرەکانی وەکو سپاد و کلۆرۆفیل میتەری دەستی کە راستەوخۆ دەتوانی لەرێگەیەوە بڕی کلۆرۆفیل و هەروەها نزیکراوەی بڕی نایترۆجین لە روەکدا دەستنیشان بکات
٤- هەمو جۆرە سێنسۆرێک کە لە درۆندا بەکاردێت بە تایبەتی ( مەڵیتی سپێکچرال ٨ باندنی ) ( هایپەرسپێکچرال ١٢٠ باندنی ) و گەرمی هەڵگەراوەو هەروەها LIDAR
03/09/2024
ئێستا لە جیۆلاب ،داتای Hyperspectral بۆ هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە بە هەرزانترین نرخ.
داتاکە خاوەنی ٢٨٥ باندە (تیشک) و پلەی رونی بۆ هەر پیکسڵێک ٦٠ مەترە بۆ هەر پیکسلیک.
ئەم جۆرە داتایە بەسودە بۆ بوارەکانی جیۆلۆجی و خاک و کشتوکال کردنی زیرەک
16/08/2024
هەلێکی زێرین بۆ وەرگتنی کۆرسی کورتخایەن لە زانکۆی توێنتا و وەرگرتنی سکۆلەرشیپی ناسراو بە مینا.
تێبینی : یەکەم جار دەبێت ئەو کۆرسەکە هەلبژێریت کە دەتەوێت و پاشان داواکاریەکەت پێشکەش بە زانکۆ دەکەیت ! دوای وەرگرتنی قبول دەتوانی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی مینا پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی پارەی خوێندنەکەت بۆ بدات .
دوو کۆرس لە ئێستادا بەردەستن
Advance Geoinformatics
Remote sensing and Digital Image Processing
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن 20-Sep-2024
لینکی پێشکەشکردن و زانیاریەکان لە کۆمێنت دنراوە
02/08/2024
تازەترین وێنەی مانگە دەستکردەکان لەلای ئێمە بە هەرزانترین نرخ دەست دەکەوێت بۆ گشت شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
وێنەی هاوپێچ: چیایی ئەزمەر - سلێمانی
رێکەوت : ٣٠-٧-٢٠٢٤
پلەی ڕونی ٣ مەتر بۆ هەر پیکسلێک