Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام

Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام

Share

📞0750 527 4545 📞0771 595 4545

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 29/04/2026

میوانداریکردنی بەڕێز (پ.ی.د. سەنگەر محمد احمد)، سەرۆکی بەشی تەندروستی گشتی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی "ئاستەنگەکانی سیستەمی چاودێری تەندروستی".

دکتۆر سەنگەر بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگارییە نوێیانەی لە کەرتی تەندروستیدا دێنە پێشەوە.
لە بڕگەی کۆتایی سیمینارەکەدا گفتوگۆو و دیبەیتێکی کراوە ئەنجامدرا لە نێوان قوتابیانی بەشی پەرستاری و میوانی ئازیز.
قوتابیانمان بە پرسیارە ورد و زانستییەکانیان ئاستی هۆشیاری و خولیای خۆیان بۆ تێگەیشتن لە واقیعی پیشەکەیان کە پەرستاریە نیشان دا.
لەکۆتایدا لەلایەن سەرۆکی بەشی پەرستاری (م.سۆلین رفیق) سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی میوانەکەمان کرا.

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 28/04/2026

پڕۆگرامی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، دامەزراوەی شەهید ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی پڕۆگرامی نێودەوڵەتی "سەرکردایەتی" بەڕێوەبرد.

ئەم پڕۆگرامە ١٧ ڕۆژەییە، کە بە ئامانجی پەرەپێدانی نەوەیەکی سەرکردەی گەنجی چالاک و بەتوانا ڕێکخرابوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

بەخۆشحاڵییەوە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام میوانداری ڕێوڕەسمی دەرچوونی کرد، کە تێیدا ٤ قوتابی لە پەیمانگەی پیرمام بەشداربوون.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، هەر یەک لە بەڕێزان د. محمد علی سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی شەهید، د. فەرهاد حەمە ئەندامی باڵای بۆرد و ڕاگری پەیمانگەی پیرمام د. کاروان عبدالخالق ئامادەبوون.

دواتر د. محمد علی وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی وەبەرهێنان لە توانست و وزەی گەنجان.

هەروەها، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە وتاردەران و بڕوانامەی بەشداربوونیش بە قوتابییان درا.

م. مەروە عبداللە، ڕێکخەری پڕۆگرامەکە، سوپاسی هەموو بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆگرامەکە.

پڕۆگرامەکە چەندین بابەتی گرنگی لەخۆگرتبوو وەک بنەماکانی سەرکردایەتی، پەیوەندی و قسەکردن بە ئینگلیزی، هۆشیاری ئەخلاقی و کولتووری، و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە چوارچێوەی کوردستاندا، کە یارمەتی قوتابییانی دا بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە سەرکردایەتی بەرپرسیار و چارەسەرکردنی کێشەکان.

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 27/04/2026

ئەلبوومی چوارەم

مەڕاسیمی ئاهەنگی وێنەگرتنی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگەی پیرمام، بە چەندین چرکەساتی جوان و یادگاری لەبیرنەکراو بەڕێوەچوو.

ئەوەی لە ڕۆژ و ساڵەکان دەمێنێتەوە یادگاریەکانن، ئوميد دەکەین ڕۆژێکی پڕ لە شادیتان هەبووبێت..

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 26/04/2026

ئەلبوومی سێ یەم

مەڕاسیمی ئاهەنگی وێنەگرتنی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگەی پیرمام، بە چەندین چرکەساتی جوان و یادگاری لەبیرنەکراو بەڕێوەچوو.

ئەوەی لە ڕۆژ و ساڵەکان دەمێنێتەوە یادگاریەکانن، ئوميد دەکەین ڕۆژێکی پڕ لە شادیتان هەبووبێت..

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 26/04/2026

ئەلبوومی دووەم

مەڕاسیمی ئاهەنگی وێنەگرتنی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگەی پیرمام، بە چەندین چرکەساتی جوان و یادگاری لەبیرنەکراو بەڕێوەچوو.

ئەوەی لە ڕۆژ و ساڵەکان دەمێنێتەوە یادگاریەکانن، ئوميد دەکەین ڕۆژێکی پڕ لە شادیتان هەبووبێت..

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 26/04/2026

ئەلبوومی یەکەم

مەڕاسیمی ئاهەنگی وێنەگرتنی خولی دووەمی دەرچووانی پەیمانگەی پیرمام، بە چەندین چرکەساتی جوان و یادگاری لەبیرنەکراو بەڕێوەچوو.

ئەوەی لە ڕۆژ و ساڵەکان دەمێنێتەوە یادگاریەکانن، ئوميد دەکەین ڕۆژێکی پڕ لە شادیتان بەڕێکردبێت..

24/04/2026

دووەمین ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام

بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی بینینی ساتەکانی دڵخۆشیتانین بە هەنگاوێک نزیکبوونەوە لە خەونەکەتان.

ئەزیزانی پیرمام، ئێوە بۆ هەمیشە بەشێک دەبن لەم ناوەندە، سوپاسگوزارین بۆ متمانەکردنتان بە پەیمانگەی پیرمام، هەوڵ و کۆششی دوو ساڵەتان بەرز دەنرخێنین.

ئێمە بەڵێنی زانستیانەمان بۆ بردنە سەر، ئێوەش دەبێت لەسەر ڕێچکەی خزمەتکردنی نیشتمانمان بەردەوام بن..

چرکەساتەکانی ئەم دوایەی خوێندنتان دەبێتە یادگاری لەبیر نەکراوی ژیانتان، وەرن با لەم شەمەیەدا لەگەڵ خێزانەکانتان ئەمڕۆژەی تەمەن بە شادی تێدەپەڕێنین..

شوێنی وێنەگرتن

https://maps.apple.com/maps?ll=36.18873557007812,43.98829568457758&q=36.18873557007812,43.98829568457758&t=m

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 23/04/2026

English/کوردی

On the occasion of World Book Day and to enhance the general knowledge of students, the Career Development Center (CDC), in collaboration with the English Language Department, organized a field visit to the "Youth Hub."

During this visit, students were introduced to the latest scientific and literary resources.

Following a tour of the center's various departments, the head of the department, teachers, and students engaged in an open discussion highlighting the fundamental role of reading in developing language skills and meeting the requirements of the modern labor market.
-----------------------------------------------------------------------

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێب خوێندنەوە و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری گشتی قوتابیان، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوکاری سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی، سەردانێکی مەیدانییان بۆ "سەنتەری گەنجان" ڕێکخست.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا قوتابیان ئاشنای نوێترین سەرچاوە زانستی و ئەدەبییەکان بوون، دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی ناو سەنتەرەکە، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا سەرۆکی بەش و مامۆستایان و قوتابیانمان تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی بنەڕەتی خوێندنەوە لە پەرەپێدانی کارامەییەکانی زمان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری سەردەم.

Photos from ‎Pirmam Technical and Vocational Inst - پەیمانگەی پیرمام‎'s post 23/04/2026

زەوی ئەو باوەشە میهرەبانەیە کە هەموومانی کۆکردۆتەوە، پاراستنی لە سەرووی هەموو ئەرکە زانستییەکانمانەوەیە

بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زەوی، خێزانەکەی پیرمام و ڕێکخراوی هەسار بە کردار بەشداربوون لە سەوزکردنی پەیمانگەمان.

چاندنی هەر نەمامێک بە هێمایەک دەبینین بۆ گەشە و بەردەوامی زانست، وە هیوایەک بۆ داهاتوویەکی سەوزتر..

20/04/2026

سیمیناری زانستی

خۆشحاڵین بە میوانداریکردنی بەڕێز (پ.ی.د. سەنگەر محمد احمد)، سەرۆکی بەشی تەندروستی گشتی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی:
(ئاستەنگەکانی سیستەمی چاودێری تەندروستی).

ئەم سیمینارە تایبەتە بە قوتابیانی بەشی پەرستاری، بە مەبەستی ئاشنابوونی زیاتریان بە ئاڵەنگارییەکانی چاودێری تەندروستی.

ڕۆژ: سێشەممە 2026/4/21
کات: 10:30ی بەیانی
شوێن: هۆڵی سیمینار - پەیمانگەی پیرمام

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


32 Park Garaki Sarbaste
Irbil
44001