18/07/2026
ئاگاداری بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز...
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ دەوامی هاوینەی کارگێری قوتابخانە بەو شێوەیە دەبێت:
* دەوامی کارگێری قوتابخانە لە ڕۆژانی (یەک شەممە)
و(چوارشەممە) لە کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیانی تا (١١) ی نیوەڕۆ ئامادە دەبن بە مەبەستی تۆمارکردنی قوتابیانی پۆلی (یەکەم) و وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (حەوتەم) وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی (یەکەم)ی بنەڕەتی بە پێی نزیکی و سنوری جوگرافی قوتابخانە دەبێت.
*وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی( حەوتەم ) قوتابخانەکانی (دڵدار،گوڵان،پایان،دەستوور)بە پێی سنوری جوگرافی وەردەگیرێن....ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٦ دەست پێ دەکات ، ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت،
لە دایکبوی (١/١/٢٠٢٠) تا (٣١/١٢/٢٠٢٠) وەردەگیرێن.
تکایە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە ئامادەبکەن بۆ گشت قۆناغەکانی وەرگرتنی قوتابیان :
١- سێ (٣) وێنەی تازەی قوتابی.
٢ - کۆپی (استنساخ)ی کارتی نیشتمانی قوتابی.
٣-کۆپی (استنساخ)ی کارتی نیشتمانی (دایک و باوک)
٤- گروپی خوێنی قوتابی.
٥- پێویستە قوتابیەکە لەگەڵ دایک یان باوکی ئامادە بێت.