Smart Student Exchange Hub

Smart Student Exchange Hub

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Smart Student Exchange Hub, Education Website, Erbil, Irbil.

19/01/2024

پێداویستیەکانی سکۆلەرشیپی تورکیا:

‏‎ #تێبینی// پێویستە سەرجەم بەڵگەکان بە زمانی ئینگلیزی بیت.
‏‎1ــ وێنەی کەسی
‏‎2ــ پاسپۆرت
‏‎3ــ برونامەی دەرچون (بە زمانی ئینگلیزی )
- بروانامەی ئامادەیی بۆ پێشکەشکارانی بەکالۆریۆس
- بروانامەی ئامادەیی و بەکالۆریۆس بۆ پێشکەشکارانی ماستەر
- بروانامەی ئامادەیی و بەکالۆریۆس و ماستەر بۆ پێشکەشکارانی دکتۆرا
‏‎4ــ بڕوانامەی خ*ل و کاری خۆبەخشی (ئەگەر هەبێت)
‏‎5ــ وتاری هاندان
‏‎6_پشتگیری دوو کەسایەتی ئەکادیمی
‏‎7_ سیڤی
‏8_ پرۆپۆزەڵی توێژینەوە / خطە بحث ( بۆ پێشکەشکارانی ماستەر و دکتۆرا)‎

‏‎* دەتوانن ئەم پێداویستیانە ( وتاری هاندان، سیڤی، پرۆپۆزەڵی توێژینەوە) بە ئێمە بسپێرن و لەلایەن ستافی تایبەتی سکۆلەر ستەدی بە نرخێکی گونجاو بۆتان ئامادە دەکەین.

09/01/2024

قوتابیە خۆشەویستەکانمان

ئایا دەزانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەرفەتەکانی داواکاری پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپیە نایابەکان کۆتایی دێت؟ 🤑

بەڵێ باسی ئەو دەرفەتە زێڕینانە دەکەم کە چاوەڕێی ئێوەن بۆ گەیشتن بە خەونە ئەکادیمی و پیشەییەکانتان! 📚

⿡ سکۆلەرشیپی ئیڤڵ 👈 ١٠ی مانگی یەک
⿢ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندن لە فەرەنسا 👈 ١٠ی مانگی یەک
⿣ سکۆلەرشیپی هەنگاریا 👈 ١٥ی مانگی یەک
⿤سکۆلەرشیپی سوید 👈 ١٦ی مانگی یەک
⿥سکۆلەرشیپی گەیتس کامبریج👈 ٣١ی مانگی یەک
⿦ پرۆگرامی ڕادبۆد بۆ زانستە پزیشکییەکان: 31ی مانگی یەک
⿧ سکۆلەرشیپی نەمسا 👈 ٣١ی مانگی یەک
⿨ سکۆلەرشیپی زانکۆی ماستریکت لە هۆڵەندا 👈 ١ی مانگی دوو

بەهیوای سەرکەوتن و سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک♥

02/01/2024

سکۆلەرشیپی تورکیا دوای ٩ ڕۆژدی دەبێتەوە
پەلە بکە دۆکۆمێنت و شتەکانتان ئامادە بکەن بۆ تقدیمات

بۆ هەر پرسیارێک تکایە نامە بنێرە لە خزمەت دادابین

16/12/2023

Only 2 Days Left to Apply for the Fully Funded TechGirls Exchange Program in the USA

Link:

>> No Application Fee

link: https://techgirlsglobal.org/apply/
web : https://techgirlsglobal.org/

The TechGirls will cover

1) Visa fee for international participants
2) Round trip international airfare
3) Housing
4) Meals
5) Local Transportation
6) Cultural events organized by Legacy International
7) Emergency health insurance

Deadline: December 8, 2023.

14/08/2023

رێکخراوی (DAAD) ی ئەڵمانی چەندین دەرفەتی خوێندنی بە شێوەی سکۆڵەرشیپ ( زەمالە ) ی بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و مامۆستا و توێژەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی رەخساندووە
هەواڵ

زەمالەی رێکخراوی(DAAD) ی ئەڵمانی

رێکخراوی (DAAD) ی ئەڵمانی چەندین دەرفەتی خوێندنی بە شێوەی سکۆڵەرشیپ ( زەمالە ) ی بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و مامۆستا و توێژەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی رەخساندووە بەم شێوەیە:

- سکۆلەرشیپ بۆ معید و دەرچوانی زانکۆ بۆ خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (تەلارسازی – هونەرە جوانەکان – دیزاین – فیلم - هونەری نمایش – موزیک)
- سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانی دکتۆرا و پۆست دکتۆرا و توێژەرانی گەنج لە گشت بوارەکاندا ، کە خوێندنی دکتۆرا (PhD) لە ئەڵمانیا دەگرێتەوە
- سکۆڵەرشیپ بۆ مامۆستایانی زانکۆ لە هەموو بوارەکاندا وە لە ناویاندا دەرچوانی پێشوو(Alumni) کە لە زانکۆکانی ئەڵمانیا بڕوانامەیان وەرگرتوە لە چوارچیوەی زەمالەی DAAD.
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەو پرۆگرامانەی پەیوەستن بە توێژینەوەوە رۆژی (٣١/٨/٢٠٢٣) دەبێت وە بۆ خوێندنەکانی دیکە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم دەبێت .

بۆبەدەستهێنانی وردەکاری زیاتر و زانیاری دەربارەی مەرج و داواکاریەکان سەردانی ماڵپەری رێنماییەکان بکە لە:
کلیک لێرە بکە.

بەمەبەستی وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک یان روونکردنەوەی زیاترتکایە پەیوەندی بە ئیمەیڵی [email protected] بکەن.

KDI School of Public Policy and Management 14/08/2023

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

یەکەم /ئەم زەمالەیە بۆ ھەموو کەسێکە دامەزراو و دانەمەزراو دەتوانێت پری بکاتەوە

دووەم/ تەقدیم کردن لە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٨ تاوەکو ٢٠٢٣/٩/١٥ بەردەوام دەبێت و دەتوان داواکاری پێشکەش بکەن

سێ یەم بوارەکانی ئەم زەمالەیە پێک دێت لەم بەشانە (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردوە،

بەم مەرج و ڕێکارانەى خوارەوە.

هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

ماستەر:

• پێشکەشکاری دەمەزراو دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

پێشکەشکاری دانەمەزراو پێویست بە ساڵی خزمەت ناکات بەلام ئەگەر لەکەرتی تایبەت پشتگیری کاری ھەبێت بەھێزتر دەبێت پێشکەش کردنەکەی

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر
نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتووی دامەزراو لەلایەن وەزارەتەکەی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو دامەزراو و دانەمەزراو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:

•پێشکەشکاری دانەمەزراو پێویست بە ساڵی خزمەت ناکات بەڵام ئەگەر پشتگیری خزمەتی کارکردنی ھەبێت لە کەرتی تایبەت بێت یان گەشتی داواکاریەکەی بەھێزتر دەکات.

• پێشکەشکاری دامەزراو دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی
هەبێت.

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی
ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتووی دامەزراو لە لایەن وەزارەتەکەی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.

تێبینی:
- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار بۆ کەسی دامەزراو مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بۆ کەسی دانەمەزراویش دواتر یەکسانکردنی بۆ ناکرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕ یان یوتوبی زەمالەکە بکەن.

https://youtube.com/

https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

KDI School of Public Policy and Management KDI School of Public Policy and Management

09/08/2023

پێشانگای دۆحەی قەتەر ٢٠٢٣ ، بۆ ئەم ساڵ ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت :

- کشتوکاڵی مۆدێرن.
-تەکنەلۆژیا و داهێنان.
- هۆشیاری ژینگەیی.
- بەدرەوامی.

09/08/2023

پێشانگای دۆحەی قەتەر 2023 | بەخۆڕایی | خۆبەخشی پێشانگای دۆحە بۆ سالی 2023

ئیستا بەردەستە بۆ تقدەمکردن

تایبەتمەندییەکانی دەرفەتەکە :
♦️ پیدانی ڤیزەی قەتەر.
♦️ شوێنی نیشتەجێبوون بەخۆڕایی.
♦️ ژەمەکان بەخۆڕایی.
♦️ مووچەی مانگانە.
♦️ پشتگیری خۆبەخشی.

08/08/2023

سکۆلەرشیپی ولاتی قەتەر

فۆللی فاند سکۆلەرشیپی ولاتی قەتەر بەردەستە بۆ سالی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤

ئەمانە لە خۆدەگریی
- کری خۆێندن
- پارەی مانگانە
- تکتی تیارە
- بیمەی تەندروستی

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Erbil
Irbil