بنکەی گوڵان
بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز
(بەناوی خودای گەورە و میهرەبان )
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٩/٢٧ ئاهەنگی کۆتایمان ئەنجام دا
کە تێیدا خەڵات بەسەر مامۆستایان و قوتابیان دابەش کرا
سوپاس بۆ مامۆستایانی ماندو نەناس و قوتابیانی زیتەڵ
( ئیدارەی بنکەی گوڵان )
بەناوی خوای پەروەردیگار
!ئاگاداری
بنکەکەمان بنکەی گوڵان هەڵدەستێت بەوەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێ
ناونووسین دەست پێدەکات
لە ٩/٢٠ تاکو ١٠/١٥
ناونیشان هەولێر ۱۲۱ی گوڵان مزگەوتی د.عیسا پیرەبابی
(بسم اللەالرحمن الرحیم )
ڕۆژی شەممە 26/4/2025/ی لەدایکبون/ بەرامبەربە27/شوال /1446/ی کۆچی بنکەکەمان (بنکەی گوڵان )هەستابەسازکردنی بەهارەگەشتێک بۆمامۆستایانی بنکە.بۆدەڤەری دەشتی شەمامک سوپاس بۆ( اللەتعالی ) گەشتەکەمان زۆر سەرکەوتوبو . مامۆستایان ڕوناکی ڕێگان و شایەنی خزمەت و ڕێزی زیاترن .
(عبداللطیف وەرتی )
ڕۆژی شەممە ٥/ی جمادالٲول /١٤٤٦/ی کۆچی بەرانبەربە ٧/ی١٢/ی ٢٠٢٤/ی لەدایک بون: ادارەی بنکەکەمان وەک پیشەی ساڵانە هەستا بەسازکرنی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆبەشی ئافرەتان بەبۆنەی لەبەرکردنی تەواوی قوڕئانی پیرۆز بۆ یەک قوتابی و ٢٠/ جزء یەک قوتابی و ١٥/ جزء چوار قوتابی و ١٠/ جزء یازدە قوتابی ٥/ جزء دەقوتابی و ٢/جزء هەژدە قوتابی .دەست خۆشی لەم بەشە پێشکەوتوەمان دەکەین و پیرۆزبایی گەرمیش ئاراستەی (حافظة) کانمان دەکەین . شایەنی باسە هەدیەو دیاری بەسەر مامۆستایان و قوتابیاندا دابەشکرا .
ادارەی بنکەی گوڵان .
ئاهەنگی خولی هاوینەی بنکەکەمان کەلەلایەن بەشی مناڵان بەڕێوەچو دەست خۆشی لەسەرپەرشتیارو مامۆستایان وئەو خێرخوازەبەڕێزانە دەکەم کەپێداویستی قوتابخانەیان بۆکوڕان و کچەکان دابین کرد هەم لەبنکەو هەم لەمزگەوت خوای باڵادەست پاداشتی خێریان بداتەوە
بەڕێوەبەری بنکەی گوڵان
لطیف عبدالرحمن
وەرتی
تاقی كردنه وه ی كۆتایی خولی هاوینه ی قوتابیانی بنكه كه مان له به شی مناڵه چاوگەشەکان .
چاوەڕوانی ئاهەنگە خنجیلانەکەیان بن .
ئەمەش بڕگەیەکی تر
بڕگەیەک لەبڕگەکانی بەڕێوەچونی ئاهەنگی کۆتایی ساڵ کەدوێنێ ١١/ ی ربیع الٲول / ی ساڵی ١٤٤٦/ ی کۆچی بەرانبەر بە ١٤/٩/٢٠٢٤ لەدایکبون بۆ پۆلێک لەقوتابیانی بنکەکەمان بەڕێوەچو ٳن شاء الله لەڕۆژانی داهاتو چەند بڕگەیەکیترتان بۆ دادەبەزێنین .
بسم الله الرحمن الرحیم
شەوی سێ شەممە ڕێکەوتی ٥/ی ربیع الٲول /١٤٤٦ی/کۆچی بەرانبەر/ ٩ /لە سەر ١٠/ی /١٤٢٤/ی لەدایکبون هەستاین بەخەڵات کردنی ئەو قوتابیە چاوگەشانەی کەبەژداریان کردبو لەخولی هاوینە بۆفێربونی قوڕئانی پیرۆز . لەمزگەوتی دکتۆر عیسی پیرە بابی .زۆر سوپاس بۆ مامۆستایان و خێرخوازان . خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە.
ئاهەنگی پێشبڕکێی ڕەمەزان کە بەشی پەپولەکان لە بنکەکەمان (بنکەی گوڵان )سازیان کردبو بۆ پەپولە چاو گەشەکانمان دەست خۆشیان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .
( ادارەی بنکە )
٢٥/شوال/١٤٤٥کۆچی
٤/٥/٢٠٢٤/میلادی
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
44001