02/08/2025
پێشەوامان (عەلی کوڕی ئەبوتالیب) خودا لێی ڕازی بێت، لە ماوەی ژیانیدا 9جار هاوسەرگیری کردووە، هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر منداڵی هەبووە، کە پێکهاتبوون لە 14کوڕ و 17کچ...
هەندێك لە منداڵەکانی تەمەنیان کوورت بووە و هەر بە بچووکی مردوون، تەنها 5 لە کوڕەکانی نەوەیان هەبووە، ئەوانیش: (حەسن، حوسەين، محمد کوڕی حەنەفییە، عەبباس، عومەر کوڕی تەغلەبییە).
سیان لە کوڕەکانی ناویان (محمد) بووە، کە گەوورەکەیان (محمدی حەنەفییە) بووە.
لە خۆشەویستیشی بۆ هاوەڵانی بەڕێز، سیان لە کوڕەکانی ناولێناوە (ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان)! کەچی شیعەکان لەژێر ناوی خۆشەویستی و لایەنگریان بۆ (عەلی) ڕق و سوکایەتی خۆیان هەڵدەڕژن بەرامبەر بەو 3هاوەڵە بەڕێزەی پێغەمبەرمان ﷺ.
جگە لە (حەسەن، حوسەین) کوڕەکانی تری پێشەوا (عەلی) بەناوی هۆز و بنەماڵەی دایکیانەوە ناوبراون، بۆ ئەوەی لە نەوەکانی پێغەمبەر ﷺ جیایان بکەنەوە، بۆ نموونە: (محمد کوڕی حەنەفییە، عومەر کوڕی تەغلەبییە)، هەر بۆیە زۆر جار کە باسکراون، نەزانراوە کە کوڕی پێشەوا (عەلی)ین، ئەگەر نا جێدەستیان هەبووە لە مێژووی ئیسلامدا.
هەینیتان پیرۆز، صلوات لەبیرمەکەن...
الّۣلّۣهّۜـۣۜـۣۜمّۣ صۣۣۜۜـۣۜـّۣۜلّ عّۣۜلّۣۜـۣۜـۣۜـۜـۣۣىۣﻣۣۣۖۖحّۣۣۖمّۣۖـۣۖـۣـۣۨۖۛـۣـۣۖدوّۣۜاّۣلّۖ محمّۣۖـۣۖـد
سەرچاوە:
📖 تأریخ _ (ابن جریر الطبري).
-------------------------