بەشی تەکنیکی ژمـێریاری _Accounting Techniques Dept.

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەشی تەکنیکی ژمـێریاری _Accounting Techniques Dept.

بەشی تەکنیکی ژمـێریاری _Accounting Techniques Dept. لاپەرەی فەرمی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی_ بەشی ژمێریاری

چالاکی زانستیی:ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای مامۆستا تاڤگە مهدی عزيز بە سەرکەوتوویی ئەنجا...
21/09/2026

چالاکی زانستیی:
ئەمڕۆ دووشەممە (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای مامۆستا تاڤگە مهدی عزيز بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
​بەناوی سەرجەم مامۆستایان و ستافی بەشەکەمانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕؽزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

سەرۆکایەتی بەشی ژمێریاری

بەناوی سەرجەم مامۆستایان و ستافی بەشی ژمێریاری، پیرۆزباییەکی گەرم لە مامۆستای ئازیز دکتۆرە ڕازاو دەکەین بەبۆنەی تاوتوێکر...
20/09/2026

بەناوی سەرجەم مامۆستایان و ستافی بەشی ژمێریاری، پیرۆزباییەکی گەرم لە مامۆستای ئازیز دکتۆرە ڕازاو دەکەین بەبۆنەی تاوتوێکردنی تێزی دکتۆراکەی بە سەرکەوتوویی. هیوادارین هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن و پێشکەوتندا بیبینین.
سەرۆکایەتی بەشی ژمێریاری
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١)ی ئەنجوومەنی کۆلێژى تەکنیکى کارگێڕى بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەنجامدرارۆژی چوارشەممە ٩/٩/ ٢٠...
10/09/2026

کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١)ی ئەنجوومەنی کۆلێژى تەکنیکى کارگێڕى بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەنجامدرا

رۆژی چوارشەممە ٩/٩/ ٢٠٢٦، بە سەرۆکایەتی پ.ى.د. محسن شریف شێروانى، ڕاگرى کۆلێژ و بە ئامادەبوونی گشت ئەندامان، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١)ی ئەنجوومەنی کۆلێژ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە هۆڵی خوێندنی باڵای بەشی کارگێڕی کۆلێژمان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتاى کۆبوونەوە، ڕاگرى کۆلێژ بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجوومەنى کرد و پیرۆزبایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانى کۆلێژى کرد و هیواى خواست کە ساڵى نوێ، ساڵێکى پڕ لە دەسکەوتى ئەکادیمى بێت بۆ کۆلێژمان. لەم کۆبوونەوەیەدا، جەخت لە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پرۆسەى خوێندن و دابینکردنى تەواوی پێداویستییە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانى کۆلێژ، کرایەوە و چەندین بابەتى گرنگ تاوتوێکران. لە کۆتاییدا، پلانى کارو چالاکییەکانى بەشە زانستییەکانى کۆلێژ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ لە لایەن سەرۆک بەشەکانەوە خرایە بەردەم ئەندامانى ئەنجوومەن و هەڵسەنگاندنى بۆ کرا.

05/09/2026

قوتابیانی بەڕێزی بەشی ژمێریاری،

​بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و ساڵێکی پڕ لە دەستکەوتتان بۆ دەخوازم.
​ئاگادارتان دەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، هەردوو پرۆسەی خوارەوە دەست پێدەکەن:​
خۆتۆمارکردن بۆ خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) سمستەری پایزە بۆ قۆناغەکانی (٣، ٥، ٧) بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەست پێدەکات، بۆیە تکایە لە کاتی خۆیدا پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
​دەستپێکردنی دەوامی فەرمی و خوێندن لە هەمان ڕۆژدا لە هۆڵەکانی خوێندن دەست پێدەکات.​

لەگەڵ ڕێز و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم،

پ.ی.د. کاوە ولی محمد علی
سەرۆک بەشی ژمێریاری

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی قوتابیان/ خوێندکاراندا دەکاتەوە​سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ه...
04/09/2026

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی قوتابیان/ خوێندکاراندا دەکاتەوە

​سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرجەم قوتابیان/ خوێندکارانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026 دەرگای بەشەناوخۆییەکان دەکرێنەوە.

قوتابیان دەتوانن لە دوای تەواوکردنی ڕێککارە کارگێڕییەکان، سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن و شوێنی مانەوەیان وەربگرن.

​زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو، کار بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی و تەندروستی و سەلامەتی دەکات. لەم ڕوانگەیەشەوە، داوا لە قوتابیانی ئازیز دەکات پارێزگاری لە کەلوپەلەکان بکەن و خاوێنیی ژینگەی بەشەناوخۆییەکان بپارێزن.

پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
04/09/2026

پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧

26/08/2026

ئاگاداری

سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی كوردستان / لقی هەولێر
خ*لێکی پێشکەوتوو و پیشەیی درێژخایەن بۆ ژمێریاران و وردبینان ڕادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی:
(خ*لی پێگەیاندن و بەهێزکردنی ژمێریاران بۆ داڕشتنی تەرازووی پێداچوونەوە و ڕاپۆرتە داراییەکان) ئەم خ*لە دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی تواناکان و ئاشنابوون بە نوێترین ڕێکارە داراییەکان.
زانیارییەکانی خ*ل و ناونووسین:
• ماوەی تۆمارکردن: لە ڕێکەوتی ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٦ دەستپێدەکات تاوەکو ١٤ / ٩ / ٢٠٢٦.
• شوێنی ناو تۆمارکردن: سەردانی باڵەخانەی سەندیکا بکەن لەشاری هەولێر بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداریکردن.

📋 مەرجەکانی بەشداریکردن:
١- پێشکەشکار پێویستە ئەندامی ڕەسەن بێت لە سەندیکامان( واتا خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە ژمێریاری).
٢- تەمەنی ئەندامی پێشکەشکار نابێت لە (٣٥) سی و پێنج ساڵ زیاتر بێت واتا لە دایكبووی ( ١٩٩١) بەسەرەوە.
٣- پێشکەشکار پێویستە شارەزایی باشی هەبێت لە ئامێری سەردەمیانەی کۆمپیوتەر.
٤- ماوەی خ*ل بریتی دەبێت لە (٣٠)سی ڕۆژی کار و ڕۆژانە دوو کاتژمێر بەکاتی ئێوارە، وە دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا.
٥- ڕێکەوتی ناو تۆمارکردن لە ٣٠/٨/٢٠٢٦ دەست پێدەکات تاكوو ١٤/٩/٢٠٢٦.
٦-ئەندامی پێشکەشکار پێویستە لە ماوەی دیاریکراو سەردانی سەندیکا بکات لەشاری هەولێر بۆ خۆ تۆمارکردن و لەهەمانکاتدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت.

هەموو ژمێریارێکی دڵسۆز و خوازیار ئەگەر مەرجەكانی تیادا هەبێت دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات و لەم خ*لە سوودمەند بێت.

سەندیكای ژمێریاران و وردبینانی هەرێمی كوردستان

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستى لە لایەن مامۆستایەکى بەشى ژمێریارى کۆلێژى تەکنیکى کارگێڕىلە نوێترین کارى زانستیى د. سلوان...
17/08/2026

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستى لە لایەن مامۆستایەکى بەشى ژمێریارى کۆلێژى تەکنیکى کارگێڕى

لە نوێترین کارى زانستیى د. سلوان نعمت حنا، مامۆستا لە بەشى ژمێریارى کۆلێژمان، توێژینەوەیەکى بە ناونیشانى ( الدور المعدل لتناغم قيم الثقافة المحاسبية في العلاقة بين القيم المفضلة لمعايير IFRS/IAS والنهج المتأثر بعقلية المحاسبة التقليدية في العراق - دراسة تحليلية لآراء عينة من اكاديميي المحاسبة في جامعات العراق
) لە گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سەلاحەدین بڵاوکردەوە.
لینکى توێژینەوە:
https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/en/article/view/4913/2403?fbclid=IwRlRTSATs-VRwZG9mAWZkaWQWUMg70tBUaLYpyUmc80_8gKk-DMkzPmV4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkCjY2Mjg1NjgzNzkAAR6psF0bBZz-zlH23PEzDDuglQAVOOYXLtriDZ9WalSW5eEo9W8Pal8t45aKKg_aem_XHf0eyIBVkdpparYNqITJQ

 ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ۲۰۲٦، پ.ی.د. محسن شریف شێروانی ڕاگری کۆلێژ بە ئامادەبوونی و پ.ى.د. کاوە وەلى محمد سەرۆک ب...
05/08/2026



ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ۲۰۲٦، پ.ی.د. محسن شریف شێروانی ڕاگری کۆلێژ بە ئامادەبوونی و پ.ى.د. کاوە وەلى محمد سەرۆک بەشى ژمێریاری ، بە ناوی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی بەش ، پیرۆزبایی کرد لە ( م. دیلان صلاح ابراهیم) مامۆستا لە بەشى بەشى ژمێریارى کە پلەى زانستیى لە مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا بەرزبوویەوە. بەرێزیان هیوای خواست ئەم پلە بەرزکردنەوەیە سەرەتای دەسکەوتی زانستی گەورەتر بێت لە ژیانی ئەکادیمییان و پاڵنەرێک بێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی بەش و کۆلێژ و زانکۆمان.

بەشداریی درەوشاوەی بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە شەشەمین کۆنفڕانسی زانستی زانکۆ​بە شانازییەوە، قوتابی لێهاتوو (شیماء شهاب مصط...
09/05/2026

بەشداریی درەوشاوەی بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە شەشەمین کۆنفڕانسی زانستی زانکۆ
​بە شانازییەوە، قوتابی لێهاتوو (شیماء شهاب مصطفی) لە بەشی تەکنیکی ژمێریاری، بەشداریی کرد لە شەشەمین کۆنفڕانسی زانستی پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی زانکۆمان کە لەژێر دروشمی "بیرۆکەکانمان داهاتوو دەنەخشێنن" بەڕێوەچوو.
​شایەنی باسە توێژینەوەکەی ناوبراو لەژێر ناونیشانی:
​(دور تحليل البيانات الضخمة في تحسين كفاءة نظم المعلومات المحاسبية)
​پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی توێژینەوەکانی دەرچوونی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بەدەستهێنا و وەک باشترین توێژینەوە نوێنەرایەتی بەشی کرد لە کۆنفڕانسەکەدا.
​بەناوی سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی ژمێریاری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابی (شیماء شهاب) و مامۆستای سەرپەرشتیار (م. تاڤگە مهدی) دەکەین. دەستخۆشی لە ماندووبوونیان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستیدا.

Address

هەولێر_ شەقامی ۱۲٠ ی_ گەرەکی زانکۆ
Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی تەکنیکی ژمـێریاری _Accounting Techniques Dept. posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share