10/04/2026
ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦
29/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە
🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .
🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .
وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦
27/03/2026
یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
06/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٦ی ٣ ی ٢٠٢٦
03/03/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێت
"بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە"
پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیدەکاتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٣/٣) بە نوسراوى ژمارە (٤٢٢٥) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و تیایدا هاتووە؛ ئاماژە بە نوسراوێکى تازەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/ سەرۆکایەتى دیوان کە بە نوسراوى ژمارە (٧٠٢) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کردوە کە بریتییە لە کۆنوسى لێژنەى پێکهێنراو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (١٦٨) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٩/٧) کە ناوەرۆکى کۆنوسەکە جەختدەکاتەوە لەسەر (هەڵوەشانەوەى بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى).
هەر لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا بۆ وەزارەتى پەروەردە رونکراوەتەوە کە بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵدەوەشێتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین ، واتە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم.
لە نوسراوەکەیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە وەزارەتى پەروەردە دەکات بفەرمون بە دوبارە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان بە مەبەستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیان هەروەک پێشتر بە نووسراومان ژمارە (٩٨٨٤) لە ڕێکەوتى (٢٠/ ٥/ ٢٠٢٥) ئاراستەیان کرابوو.
نوسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى؛
https://drive.google.com/file/d/1uLnb1D65tx72x2tPnlmrxg7CcUA2ZfX-/view?usp=sharing
28/02/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
16/11/2025
ئينگليز دةلئ ( خواردنى سێويك باشتره له چوونه لاى دكتۆر) واته ئەوەی سێو بخوات کەم دەچێتە لاى دكتۆر.
سێو چهندین سوودی دیكهی ههیه، لهوانهش دهبێته هۆی بههێزكردنی بةرگرى لةش و مێشك و دڵ و گهده، ههروهها ههرسكردن ئاسان دهكات ، ههروهها چارهسهرێكی باشه بۆ جومگهكان و دژی قهبزی و سكچوونه، ددان دهپارێزێت له ڕزین و كلۆربوون، وهزۆر یارمهتیدهرێكی باشه بۆ توانهوه بهردی گورچیله ، ههروهها ئازاری ههوكردن و ئهعساب هێور دهكاتهوه...
باشترین كات لؤ سيو خواردن بةيانى زوو لةگةل 3 پةرداخ ئاو پيش نان خواردن
له رابردوو سێو ڕۆلێكی زۆر گرنگی بینیوه له چارهسهری نهخۆشیدا، كاتی خۆی یۆنانیهكان به شهربهتی سێو چارهسهری نهخۆشی ڕیخۆليهیان پێكردووه، ههندێك كهس بهسێۆ چارهسهری نهخۆشی ڕۆماتیزمیان كردووه.....
15/09/2025
ساڵنامەی وەرزی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026
22/02/2025
خشتەی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی١٢(2024-2025).
06/02/2025
🔶 بەهۆی زۆری پشووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی و پشووەکانی سەری ساڵ ، پرۆگرامەکانی خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵاوە کەمکرانەوە بۆ پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان
٦ی ٢ی ٢٠٢٥