عــلماء کوردستان_الـعراق

عــلماء کوردستان_الـعراق زانایانی کورد لە کوردستانی عێراقەوە
لە پیج وکەنالی علماء کوردستان_عێراق
بــنـاســـە

20/09/2026

مامۆستارزگار بێراوەیی

18/09/2026

مامۆستایەکی ئایینی دیار و ناسراوە، کە تەمەنێک لە ژیانی تەرخان کردووە بۆ پێشنوێژی، وتاربێژی و خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خەڵکی ناوچەکە.
​17 ساڵ خزمەتکردنی بەردەوامی لە مزگەوتی (حاجی زیاد) لە شاویس (کەلەکین)، نیشانەی وەفاداری و خۆشەویستییەتی لەنێو ئاوەدانکەرەوە و نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتەدا.
​گرنگترین کارە باشەکان و خزمەتەکانی مامۆستا:
​پێشنوێژی و وتاربێژی: پێشکەشکردنی وتاری هەینی و وتارە ئایینییەکان بە شێوازێکی ئاسان و ڕوون بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر فەرموودە، قورئانی پیرۆز و مامەڵەی ڕۆژانەی موسڵمانان.
​خزمەتی کۆمەڵایەتی و ئاشتبوونەوە: مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتبوونه‌وه‌ی خێزان و بنەماڵەکان.
​وانەوتنەوە و پەروەردە: گوێدان بە پرسیارە شەرعییەکانی گەنجان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوت بە خولی فێرکاریی قورئان و حوکمەکانی شەرع.
​ڕێنماییکردنی گەنجان: ئامۆژگاریکردنی نەوەی نوێ بەرەو ڕەوشتی بەرز، دوورکەوتنەوە لە بەدڕەوشتی و پابەندبوون بە بەها ئیسلامی و مرۆییەکان.

پپیرۆزبایی و دەستخۆشییەکی گەرم لە مامۆستا مەلا مخلص کاوانی بۆ 17 ساڵ خزمەتی بەردەوام و پڕ لە بەرەکەت لە مزگەوتی حاجی زیاد.
​بەڕاستی 17 ساڵ خزمەتکردنی ماڵی خوا، وتاردان، پەروەردەکردنی نەوەکان و خزمەتکردنی دین و موسڵمانان سەرمایەیەکی گەورەیە. ئاواتەخوازین ئەم قۆناغە نوێیە لە مزگەوتی چرای ئیسلام ببێتە مایەی بەرەکەت، سەرکەوتن و خێرێکی زیاتر بۆ مامۆستا و تەواوی نوێژخوێنانی ناوچەکە.
​خوای گەورە هەموو هەوڵ و ماندووبوونەکانی 17 ساڵی ڕابردووی لە تەرازووی حەسەناتی بنوسێت و هێز و توانای زیاتری پێ ببەخشێت بۆ درێژەدان بەم پەیامە پیرۆزە لە مزگەوتی چرای ئیسلام.

اللغة العربية:
​ هو شخصية دينية بارزة ومعروفة، كرّس حياته للإمامة والخطابة وخدمة الدين الإسلامي الحنيف وأبناء المنطقة.
​تُعدّ 17 عاماً من خدمته المتواصلة في مسجد (حاجي زياد) في شاوينس (كلكين)، دليلاً على وفائه ومحبته بين عمّار المسجد والمصلين فيه.
​أبرز أعماله الجليلة وخدماته:
​الإمامة والخطابة: تقديم خطب الجمعة والمواعظ الدينية بأسلوب بسيط وواضح لتوعية الناس بالأحاديث النبوية، القرآن الكريم، والمعاملات اليومية للمسلمين.
​الخدمة المجتمعية والإصلح: يؤدي علماء الدين في مناطق كردستان دائماً دوراً رئيسياً في حل المشكلات الاجتماعية وإصلاح ذات البين بين العائلات والعشائر.
​التدريس والتربية: الإجابة عن الأسئلة الشرعية للشباب وعمارة المساجد بدورات تعليم القرآن الكريم وأحكام الشريعة.
​إرشاد الشباب: توجيه الجيل الجديد نحو الأخلاق الفاضلة، والابتعاد عن الرذائل، والتمسك بالقيم الإسلامية والإنسانية.
​أجمل التهاني وأطيب التبريكات للشيخ ملا مخلص الكاواني بمناسبة 17 عاماً من الخدمة المتواصلة والمباركة في مسجد حاجي زياد.
​إنّ خدمة بيت الله، والخطابة، وتربية الأجيال، وخدمة الدين والمسلمين على مدى 17 عاماً لهي رصيدٌ عظيم. نتمنى أن تكون هذه المرحلة الجديدة في مسجد چراى إسلام (سراج الإسلام) فاتحة خير وبركة ونجاح للشيخ ولجميع المصلين في المنطقة.
​نسأل الله العلي القدير أن يجعل كل جهوده ومتاعبه خلال الـ 17 عاماً الماضية في ميزان حسناته، وأن يمنّ عليه بالمزيد من القوة والتوفيق لمواصلة هذه الرسالة المباركة في مسجد چراى إسلام.

17/09/2026

🔶دروستکردنی مزگەتێکی گەورە لە ئاکرێ، بەم شێوەیە شیش دەبەنە سەرەوە…

🗞️فەزڵی بڵاوکردنەوەی زانست و بانگەوازکردن بۆ لای خوای گەورە، شوێنەوارێکی بەردەوام و پاداشتێکی نەپچڕاو:​یەکێک لە مەزنترین...
17/09/2026

🗞️فەزڵی بڵاوکردنەوەی زانست و بانگەوازکردن بۆ لای خوای گەورە، شوێنەوارێکی بەردەوام و پاداشتێکی نەپچڕاو:
​یەکێک لە مەزنترین و بەرزترین پەرستشەکان لەلای خوای گەورە، بەشداریپێکردن و بڵاوکردنەوەی زانستی بەسوود و گەیاندنی وتەی چاکەیە بە خەڵکی. بانگەوازکردن بۆ سەر ڕێگای چاکە تەنها کورت نابێتەوە لەسەر مینبەرەکان، بەڵکو تەواوی ئەو ئامرازانەش دەگرێتەوە کە هاوکارن بۆ بیرهێنانەوەی خەڵکی بە ڕێنماییەکانی شەرع و ڕەوشتە جوانەکانی ئیسلام، تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی ملصق (ستیکەر)ێکی بیرخەرەوە یان پەیامێکی کورتی بەسوودەوە بێت کە ئارامی ببەخشێتە دڵەکان.

🔺​خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
​﴿وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ﴾ (فصلت: ٣٣)

واتە/ کێ هەیە وتاری ڕازاوەتر و قسەی پەسەندتر بێت لەوەی کە بانگەواز دەکات بۆ لای خوای گەورە و کاری چاکەش ئەنجام دەدات و دەڵێت: بەڕاستی من لە موسڵمانانم.

🚨​ڕێنماییەکانی پێغەمبەری خدا ﷺ لەسەر بڵاوکردنەوەی چاکە:
​⭕- قَالَ ﷺ:​"مَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَعُمِلَ بِهَا بَعْدَهُ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ عَمِلَ بِهَا وَلَا يَنْقَقُصُ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ." (رواه مسلم)

واتە: کەسێک لە ئیسلامدا ڕێگایەکی چاک بهێنێتە ئاراوە و لە دوای ئەو کاری پێبکرێت، پاداشتی ئەوانەی بۆ دەنوسرێت کە کاریان پێکردووە بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەوانیش هیچ کەم ببێتەوە.

​⭕- قَالَ ﷺ:​"مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الْأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا." (رواه مسلم)

واتە: کەسێک بانگەواز بکات بۆ سەر ڕێگای هیدایەت و چاکە، پاداشتی وەک پاداشتی شوێنکەوتووانی بۆ دەبێت بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەوان هیچ کەم ببێتەوە.

​⭕- قَالَ ﷺ: ​"إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ:

إِلَّا مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ." (رواه مسلم)
واتە: کاتێک مرۆڤ دەمرێت، کردەوەکانی دەپچڕێت مەگەر لە سێ شتدا نەبێت: صدقەیەکی جاریە، یان زانستێک کە سوودی لێ ببێنرێت، یان منداڵێکی چاککار کە دوعای بۆ بکا).

​🛑 ولذلك فإنَّه ﷺ: لَهُ مِثْلُ أَجْرِ الْأُمَّةِ كُلِّهَا.
واتە: لەبەر ئەوەش پێغەمبەر ﷺ پاداشتی تەواوی ئومەتەکەی بۆ هەیە چونکە ڕێنیشاندەری هەمووان بووە بۆ چاکە.

​⭕- وَكَانَ ﷺ: ​"إِذَا خَطَبَ النَّاسَ وَذَكَّرَهُمْ يَقُولُ لَهُمْ ﷺ: لِيُبَلِّغِ الشَّاهِدُ الْغَائِبَ فَرُبَّ مُبَلَّغٍ أَوْعَى مِنْ سَامِعٍ."
(رواه البخاري)

واتە: کاتێک ﷺ وتاری بۆ خەڵکی دەدا و بیرخەرەوەی پێدەدان دەیفەرموو: با ئەوەی ئامادەیە پەیامەکە بگەیەنێتە ئەوەی ئامادە نییە، چونکە زۆر جار ئەوەی پەیامەکەی پێدەگات تێگەیشتووتر و کارپێکەرترە لەوەی گوێبیستی بووە.

🌟​وتەی زاناکان لەسەر بەهای بڵاوکردنەوەی زانست:

​🎙️ قَالَ الْحَافِظُ الْمُنْذِرِيُّ:

​"نَاسِخُ الْعِلْمِ النَّافِعِ لَهُ أَجْرُهُ وَأَجْرُ مَنْ قَرَأَهُ أَوْ نَسَخَهُ أَوْ عَمِلَ بِهِ مِنْ بَعْدِهِ، مَا بَقِيَ خطُّهُ."
واتە: ئەوەی زانستی بەسوود بڵاوبکاتەوە یان بنووسێتەوە، پاداشتی خۆی و ئەوانەشی بۆ هەیە کە دەیخوێننەوە یان کاری پێدەکەن تا ئەو کاتەی شوێنەواری نووسینەکەی بمێنێتەوە.

​🎙️ قَالَ ابْنُ الْجَوْزِيِّ:

​"مَنْ أَحَبَّ أَنْ لَا يَنْقَطِعَ عَمَلُهُ بَعْدَ مَوْتِهِ فَلْيَنْشُرِ الْعِلْمَ."
واتە: کەسێک حەز بکات دوای مەرگی کردارەکانی نەپچڕێن، با زانست بڵاو بکاتەوە.

​🎙️ قَالَ ابْنُ الْمُبَارَكِ:

​"لَا أَعْلَمُ بَعْدَ النُّبُوَّةِ دَرَجَةً أَفْضَلَ مِنْ بَثِّ الْعِلْمِ."
ۆاتە: لە دوای پلەی پێغەمبەرایەتی، هیچ پلەیەک بەرزتر لە بڵاوکردنەوەی زانست شک نابەم.

​🎙️ قَالَ ابْنُ عُثَيْمِينَ:

​"نَشْرُ الْعِلْمِ وَإِظْهَارُهُ وَبَيَانُهُ مِنْ أَسْبَابِ الْمَغْفِرَةِ."
واتە: بڵاوکردنەوە و ڕوونکردنەوەی زانست، یەکێکە لە هۆکارەکانی لێخۆشبوونی گوناھەکان.

​🎙️ قَالَ زُبَيْدُ بْنُ الْحَارِثِ:

​"سَمِعْتُ كَلِمَةً فَنَفَعَنِي اللَّهُ بِهَا ثَلَاثِينَ سَنَةً."
واتە: گوێم لە وتەیەک بوو، خوای گەورە سی ساڵ بەهۆی ئەو وتەیەوە سوودی پێ گەیاندم.

📌​لە کۆتاییدا، با هەمیشە ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە دەرفەتەکانی بڵاوکردنەوەی چاکە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا زۆر ئاسانتر بوونەتەوە. ناردنی ڕستەیەکی جوان، فەرموودەیەکی ڕاست، یان ئامۆژگارییەکی کورت بۆ هاوڕێ و ئازیزانمان، دەکرێت بێتە هۆی ڕووناککردنەوەی ڕێگای کەسێک و پڕکردنەوەی تەرازووی چاکەکانمان لە ڕۆژێکدا کە هیچی تر سوودمان پێ ناگەیەنێت.

​🤲 ئەی پەروەردگارا بمانکەیت بە
بانگەوازکارانی ڕێگای چاکە، و پێشەوایانی هیدایەت، و کلیل بۆ کردنەوەی دەرگاکانی چاکە و قوفڵ بۆ بەستنی دەرگاکانی شەر.
🤲ئەی پەروەردگارا سوودمان پێ ببەخشە بەوەی فێرت کردووین، و فێرمان بکە ئەوەی سوودمان پێ دەگەیەنێت، و زانستمان زیاد بکە، و سەرجەم کردەوەکانمان تەنها بۆ ڕەزامەندیی زاتی پیرۆزی خۆت بپەرێزێنە.

🤲ئەی پەروەردگارا هاوکارمان بە لەسەر یادکردنەوەت و سوپاسگوزاریت و باش پەرستنت، و ئەوەی بڵاوی دەکەینەوە بیکە بە توێشوو بۆمان لە دوای مەرگ، و بە صدقەیەکی جاریەی نەپچڕاو تا ڕۆژی دوایی.
​آمِينَ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ.

م،عبدالخالق ڕۆناکی.

17/09/2026


ئەگەر خراپە لەو شوێنەدا دەرکەوت کە تۆ چاکەت تێدا چاندووە؛
چونکە خاکی خراپ، تەنانەت چاکترین تۆوەکانیش باش سەوز ناکات.
یونس باویانی
2026/9/13

17/09/2026

مامۆستایەکی ئایینی لە شاری حەلەب لە سوریا لە ساڵی 2011 کتێبخانەکەی خۆی لە ناو دیواری ماڵەکەیدا دەشارێتەوە بۆ ئەوەی لە وێرانکاری و تاڵانی چەتەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بیانپارێزێت؛ دوای زیاتر لە 13 ساڵ دەگەڕيەتەوە و دووبارە کتێبەکانی دەدەهێنێتەوە.

پیــــرۆزەد.حسن پشدەری  نوسیویەتی:بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانسوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ پەروەرێنی میهرەبان کە باری شان...
15/09/2026

پیــــرۆزە

د.حسن پشدەری نوسیویەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ پەروەرێنی میهرەبان کە باری شانمی قورستر کرد بە بەخشینی نیعمەتێکی دیکە لە خەزێنە نەبڕاوەکەی، بەوەی کە هیدایەتی دام بۆ بڕینی دوا پلەی زانستیی خوێندنی ئەکادیمیی، لە تایبەتمەندیی زانستە ئیسلامییەکان، هەرچەندە هێشتاش خۆم بەقوتابییەکی سەرەتایی دەزانم لەو زانستەدا.
پلەی زانستیم بەرز کرایەوە لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پرۆفسۆر
لێرەوە زۆر سوپاسی باوک و دایک و هاوسەر و ماڵباتەکەم دەکەم بۆ پشتگیریی بەردەوامیان تا گەیشتم بەم پلە زاستییە.
پاشان سوپاسی هەموو مامۆستاکانم دەکەم لە یەکەم ڕۆژی خوێندنمەوە بەتایبەتی باوک و مامۆستای ئازیزو ڕەحمەتیم مامۆستا مەلا موحەممەد شیوەڕەزی، خوایەگیان لەهەمویان خۆش بیت و پلەو پایەیان بەرز کەیت .
هەروەها زۆر سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و سەرۆکایەتی بەشی شەریعە دەکەم بۆ ئاسانکاری و پشتگیری بەردەوامیان.

10/09/2026

مردن لەکاتێکدا کە مرۆڤ خەریکی ووتنی شەهادەت ("أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمداً رسول الله") یان پێشکەشکردنی ووتارێکی ئایینی و خێرخوازییە، لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە بە نیشانەیەکی زۆر دیار و گەورەی حوسنی خاتیمە (کۆتایی باش) دادەنرێت.
​نیشانە و فەزڵەکانی ئەم جۆرە کۆتاییە:
​کۆتاییهاتنی تەمەن بە شەهادەت: پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: «مَنْ کَانَ آخِرُ کَلَامِهِ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ دَخَلَ الْجَنَّةَ» (ئەوەی دوایین قسەی 'لا إله إلا الله' بێت، دەچێتە بەهەشتەوە).
​مردن لەسەر کردەوەی چاک: مرۆڤ لەسەر ئەو کردەوەیە حەشردەکرێتەوە کە لەسەری مردووە؛ مردن لەکاتی ووتاردان یان ئامۆژگاریکردنی خەڵک، نیشانەی تەرخانکردنی کۆتایی تەمەنە بۆ ڕێگای خوا.
​بەخشینی ڕەحمەت و دڵنەوایی: ئەم جۆرە وەفاتکردنە بۆ کەسوکار و خۆشەویستانی کۆچکردوو دڵنەواییەکی گەورەیە کە بەڵگەیە لەسەر ڕەزامەندی خوا و وەرگیرانی کردەوەکانی

09/09/2026

ڕێزگرتن و هەستانەوەی فەقێیان و
مامۆستایانی ئایینی وتەواوی دانیشتوانی مزگەوت
لەبەر دکتۆر عثمان هەڵەبجەیی.

 #سوجدەبردن بۆ خودا یەکێکە لە مەزنترین و پیرۆزترین عیبادەتەکان لە ئیسلامدا، نیشانەی کەمتەرخەمی و ملکەچیی تەواوەتی بەندەی...
07/09/2026

#سوجدەبردن بۆ خودا یەکێکە لە مەزنترین و پیرۆزترین عیبادەتەکان لە ئیسلامدا، نیشانەی کەمتەرخەمی و ملکەچیی تەواوەتی بەندەیە لە ئاست بەرزیی و گەورەیی پەروەردگار. لە سوجدەدا مرۆڤ نزمترین شوێنی جەستەی (ناوچەوانی) دەخاتە سەر زەوی، بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرزترین پلەی ڕوحی و لە هەموان نزیکتر دەبێتەوە لە خودا.
①​چەند لایەنێکی گەورەیی سوجدە بردن:
​نزیکبوونەوە لە خودا: پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەت کە بەندە تێیدا لە پەروەردگاری نزیک بێتەوە، کاتی سوجدەبردنیەتی؛ بۆیە زۆر دوعای تێدا بکەن.»
②​بەرزبوونەوەی پلە و سڕینەوەی گوناهـ: بەپێی فەرموودەکان، بە هەموو سوجدەیەک کە بۆ خودای دەکەیت، پەروەردگار پلەیەک بەرزت دەکاتەوە و گوناهێک لەسەر شانت لادەبات.
③​ئارامی ڕوح و دڵنیایی: سوجدەبردن یارمەتیدەرە بۆ پاکبوونەوەی دڵ لە خۆبەگەورەزانین و لادانی دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی، چونکە مرۆڤ تێیدا هەموو خەم و داواکارییەکانی ڕاستەوخۆ دەسپێرێت بە پەروەردگاری.
④​نیشانەی ئیمان و خاکیبوون: سوجدە کەسایەتی مرۆڤ لە لووتکەی خۆبەگەورەزانین ڕزگار دەکات و هۆشیاری دەکاتەوە لەوەی دروستکراوێکە و پێویستی بە داهێنەری میهرەبان هەیە.
⑤​بەرگری لە ئاگری دۆزەخ: لە فەرموودەدا هاتووە کە ئاگری دۆزەخ شوێنی سوجدەی سەر جەستەی مرۆڤەکان ناخوات، چونکە خودای گەورە لە ئاگری حەرام کردووە شوێنی سوجدەکان بسووتێنێت.

Address

Irbil

Telephone

+9647514494750

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عــلماء کوردستان_الـعراق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category