30/01/2026
هەڵمەتی پشتیوانی لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی کورد. لە کاتێکدا ئامانجی یەکەمی کۆکردنەوەی 75 هەزار دەنگ بوو، بەڵام بەهۆی کەمپینی گەورەی کوردانەوە، لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەی دەنگەکان لە 228 هەزار نزیک دەبێتەوە."
دەتوانن لەم لینکەوە دەنگ بدەن:
https://www.change.org/p/urge-us-senators-to-support-lindsey-graham-s-save-the-kurds-act?recruited_by_id=87eb03d0-fbd4-11f0-8a1b-9328c0e26d39&utm_source=share_petition&utm_campaign=psf_combo_share_initial&utm_term=petition_dashboard&utm_medium=copylink
31/07/2025
داتا (Data):بریتییە لە زانیارییە کەسییەکان کە دەتوانرێت پاشەکەوت بکرێت ، مامەڵەی پێبکرێت یان شیکاری بکرێت لە بنەڕەتدا، داتا هەر جۆرە زانیارییەکی تۆمارکراوە کە دەکرێت پێوانەی بکرێت یان بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی زانیاری یان وەرگرتنی بڕیار.
جۆرەکانی داتا:
1.(Quantitative Data):
ژمارەییە و دەتوانرێت پێوانەی بکرێت.
نموونە:،نرخی فرۆشتن، کاتژمێر.
2. (Qualitative Data):
وەسفییە و شیکاری دەکرێت بە وشە.
نموونە:ڕەنگەکان، هەستکردنەکان، ناوی بەرهەم.
نمونەی داتا لە ژیانی ڕۆژانە:
- ژمارەکان:ژمارەی مۆبایل، بانکی ژمارە.
-دەق:ناو، ناونیشانی ئیمێڵ، کۆمێنتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
- وێنە/ڤیدیۆ:وێنەی کەسییەکان، کلیپ.
- دەنگ:تۆمارە دەنگییەکان.
- شوێن:GPS، ناونیشانی ماڵ.
29/04/2025
لە سوودەکانی تری لەبەرکردنی قورئان ::
ئەی لەبەرکاری بەڕێزی ئەهلی قورئان ئەوە بۆت بەسە کە دانیشتنت بۆ لەبەرکردنی قورئان کاتە بەنرخەکانت بۆ دەپارێزێت لە زایە دان و بەتاڵی .
چەند شانازیە بۆت کە لە ڕۆژی دوایی دا پێت بوترێت کاتەکانت بەچی بەسەرد برد ؟
• تۆش بڵێیت لە خزمەت قورئان •
23/11/2024
ژیری دەستکرد چیە و چۆن کار دەکات؟
ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence - AI) لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە ئامانجی پەرەپێدانی سیستەم و نەرمەکاڵایە کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی هەیە کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤ هەیە، وەک فێربوون و بیرکردنەوە و بڕیاردان و تێگەیشتن لە زمان عەقڵ شێوازی کارکردنی ژیری مرۆڤ تقلید دەکات، بەڵام پشت بە داتا و پرۆسێسی حیساباتی دەبەستێت نەک ئیستدلالکردنی مرۆڤ.
ژیری دەستکرد چۆن کاردەکات؟
ژیری دەستکرد لە ڕێگەی هەنگاوە سەرەکییەکانەوە کاردەکات کە بریتین لە:
کۆکردنەوەی زانیاری: سیستەمەکان پشت بە بڕێکی زۆر داتا دەبەستن لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە، وەک دەق و وێنە و ڤیدیۆ.
پرۆسێسینگکردنی داتا: داتاکان بە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتوو شیکاری دەکرێن بۆ دۆزینەوەی نەخش و ڕەوتەکان.
فێربوون: پەیوەستە بە تەکنیکەکانی وەک:
فێربوونی ئامێر: ڕاهێنانی سیستەمێک بە داتای پێشوو بۆ ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت.
فێربوونی قووڵ: پرۆسێسکردنی داتا ئاڵۆزەکان بە بەکارهێنانی تۆڕە دەمارییەکان (NLP).
بڕیاردان: دوای فێربوون، سیستەم دەتوانێت بڕیار بدات لەسەر بنەمای داتای نوێ، وەک پێشنیارکردنی بەرهەم یان پێشبینیکردنی ڕووداوەکان.
خۆ باشترکردن: سیستەمەکە بەردەوام خۆی پەرەپێدەدات لەسەر بنەمای ئەزموون و داتای نوێ.
جۆرەکانی ژیری دەستکرد:
1. ژیری دەستکردی سنووردار: تایبەتە بە ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت، وەک وەرگێڕان یان ناسینەوەی وێنە.
2. مێشکی دەستکردی گشتی: دەتوانێت هەر ئەرکێک کە مرۆڤ ئەنجامی بدات بە هەمان کارایی (هێشتا لە قۆناغی گەشەکردندایە) ئەنجام بدات.
3. سەروو ژیری دەستکرد: لە هەموو بوارەکاندا لە زیرەکی مرۆڤ سەرووترە (بە داهاتوویەکی تیۆری دادەنرێت).
نموونەی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد:
یاریدەدەری کەسی زیرەک: سیری و یاریدەدەری گووگڵ.
شیکاری وێنەی پزیشکی: بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجە.
ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕین: وەک تێسلا.
بازرگانی ئەلیکترۆنی: پێشنیاری بەرهەم.
ئاسایشی ئەلیکترۆنی: دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان.
تا ئێستا مامەڵەت لەگەڵ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد کردووە؟ ئەزموونەکەت لە کۆمێنت لەگەڵمان باس بکە! 👇
03/08/2024
زیرەکی دەستکرد لە زمانی ئینگلیزیدا Artificial intelligence کە بە کورتی پێی دەوترێت AI، لە ڕاستیدا تەکنەلۆژیایەکە کە توانای بیرکردنەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان هەیە بێگومان ئەم توانای بیرکردنەوە زۆر جیاوازە لەوەی کە ئێمە بە بیرکردنەوەی مرۆڤ دەیزانین، بەڵام لە ڕاستیدا هەوڵی لاساییکردنەوەی دەدات.
زیرەکی دەستکرد لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە بەرهەمهێنانی ئامێری زیرەک کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەیان هەبێت کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤ هەیە. زیرەکی دەستکرد لە ڕاستیدا جۆرێکە لە ھاوشێوەکردنی زیرەکی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر، زیرەکی دەستکردیش لە ڕاستیدا ئامێرێکە کە بەرنامە بۆ داڕێژراوە بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بیربکاتەوە و توانای لاساییکردنی ھەڵسوکەوتی مرۆڤی ھەیە. ئەم پێناسەیە دەتوانرێت بۆ هەموو ئەو ئامێرانە بەکاربهێنرێت کە وەک عەقڵی مرۆڤ کاردەکەن و دەتوانن ئەرکەکانی وەک چارەسەرکردنی کێشە و فێربوون ئەنجام بدەن.
ئامانجەکانی AI
بنەمای زیرەکی دەستکرد بریتییە لە پێناسەکردنی زیرەکی مرۆڤ و شێوازی کارکردنی بەشێوەیەک کە ئامێرێک بە ئاسانی جێبەجێی بکات و ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدات
مەبەست لە زیرەکی دەستکرد لە ڕاستیدا لەسەر سێ بناغە دامەزراوە:
فێربوون-✅
ئیستدلالکردن-✅
تێگەیشتن-✅
01/08/2024
رۆژی 1ی ئابی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانیی وێب دیاریكراوە، چونكە بەبێ وێب، جیهان شوێنێكی زۆر تەنها دەبوو، بەهۆی ئەوەی بەر لە دروستكردنی تۆڕی وێبی جیهانی (WWW) خەڵك دەبوو پارەیەكی زۆر بدەن بۆ پەیوەندیكردن بە كەسێكی دوورەوە، بەڵام ئەمڕۆ پەیوەندییە دەنگی و نووسراوەكان و گفتوگۆ ڤیدیۆییەكان تەنها بە كلیكێك بەردەستن.
ئەمە تەنها روویەكی ئەو تایبەتمەندییەیە كە تۆڕی وێبی جیهانی بۆ جیهانی فەراهەمكردووە، لەكاتێكدا گەڕان بەدوای زانیاری، دەستگەیشتن بە ئاواز و گۆرانی، گەڕان بەدوای هەواڵ لە ئینتەرنێت و هەزارانی دیكە لە ئەمڕۆدا لەڕێی ئەو تۆڕانەوە بەردەستن.
28/07/2024
لای هەمووان ئاشکرایە سەرچاوەی سەرەکیی وەرگرتنی ڤیتامین D بۆ جەستە لە رێگای تیشکی خۆرەوەیە، بەڵام چۆن و لە چ کاتێکدا جەستە سوود لەو ڤیتامینە وەردەگرێت؟
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی بۆ ئەوەی جەستە سوود لە تیشکی خۆر وەربگرێت بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکرێت:
- لەو کاتانەدا کە تیشکی خۆر لە بەرزترین ئاستیدایە، پێویستە رۆژانە 10-15 خولەک لە بەردەم تیشکەکەیدا بمێنیتەوە، لە رۆژانی هەوردا 20-30 خولەک پێویستە.
- کاتژمێر 11:00 بۆ 3:00ی دواینیوەڕۆ باشترین کاتە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D لە تیشکی خۆرەوە.
- دەست و پێیەکان رووتبکرێن بۆ بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەسن بۆ ئەوەی سوودی لێببینیت.
- ئەگەر رەنگی پێستت تۆخە پێویستت بە کاتی زیاترە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D بەراورد بەو کەسانەی رەنگی پێستیان کاڵە.
19/07/2024
سەلام ئازیزان
كاتێك لە سناپ چات ئەچینە بەشی Add Friend
ئەم سێ بەشەمان پێ ئەدات
چین و بۆ چ شتێك بەكاردێن؟
سەرەتا بەشی Hidden From Quick Add
ئەم بەشە بۆ پێشنیاری ئاددە
كاتێك وەك پێشنیار چەند کەسانێکت بۆ دێت ئەڵێ ئاددیان بکە تۆش گەر ناتەوێت ئاددیان بكەی لێرەوە ئەتوانی سەیریان بكەیت و لایان بەیت
Ignored from add meبەشی
ئەمەیان بۆ ئەوەیە کاتێک کەسێک ئاددت بۆ ئەنێرێت تۆش ئاددەکەی ئەو وەرناگریت دێتە ئێرە و لێرەوە پێت دەلێت ئاددی کێت وەرنەگرتووە و هەروەها ئەو كەسانەش كە ڕیمۆڤ فرێندیان ئەكەیت ئەوانیش دێنە ئێرە
Recently Add friend بەشی
لەم بەشە ئەو كەسانە هەیە كە ئاددت كردون و وەریان نەگرتوی
ئەتوانی لێرە سەیری ئەوانە بكەی كە ئاددەكەیان وەرنەگرتوی و بیگەڕێنیتەوە
بەهیوای سود🧑💻
19/07/2024
یەكێك لە باشترین vpn ــەكان بۆ ئایفۆن زۆرینەی وڵاتانی تیایەو فریە
دایبەزێنن پێویستتان ئەبێت
فەرمون🧑💻
VPN · Private Relay