Q zhyare hawre bnarate

Q zhyare hawre bnarate

Share

معلومات مدرسیە

20/05/2026

پەیــامی کـــۆتایی ســاڵ

‎ ئەمڕۆ، ڕۆژی چوارشـەممە ڕێکەوتی٢٠-٥-٢٠٢٦ کۆتا ڕۆژ سوپاس بۆ خودا کە هەمووان بە یەکەوە توانیمان ویژدان و دەروونمان ئاسودە بکەین لە گەیاندنی زانست و زانیاری پەروەردەیەکی دروست بۆ قوتابیان، سوپاس و دەست
خۆشی بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئازیز لە لێژنەکان…

🔸 ئــەزمـوونەکان ( کۆنتڕۆڵ )
🔸لێژنەی ووردبینی
🔸لێژنەی پشکنین
🔸داخل کـردنی نمرەکان
🔸 مامۆستایانی چـاودێر
🔸دابەشـکردنی ئەنجـامی کـارت ( بازنەی یەکەم )
🔸نــووسەر و فەرمانبەران
🔸سـوپاسی زۆر لەدایک و باوکانی بەڕێز دەکەین کە هاوکاربوون

کە تواندرا پرۆسەیەکی ڕێک و پێک بەڕێوەبچێت و ڕۆڵیان لە پرۆسەکەدا گرینگ و بەرچاو بوو خزمەت و دڵسوزی و ماندوبوونتان بەرز دەنرخێنین لەپای خزمەتکردنی ئەم ساڵی خوێندن جێگای شانازی و ڕێزن. ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی ئەنجامی دڵپەسەند بۆ سەرجەم قوتابیانی ئازیز دەخوازین و هەمیشە لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بیانبینین و هیوادارین داهاتوویەکی پڕشنگدار و گەشیان هەبێت. ئومێدی لەش ساغی و پشوویەکی خۆش بۆ هەمووان خودای گەورە خۆمان و وڵاتمان بپارێزێت..

لەگەڵ ڕێزدا✨💐
عوسمان رسول یونس
بەرێوەبەر ٢٠-٥-٢٠٢٦

18/05/2026
Photos from Q zhyare hawre bnarate's post 18/05/2026

کردنەوەی خولی هاوینە
دایک و باوکی قوتابیان و قوتابیان ئاگادار دەکەینەوە کە قوتابخانەکەمان بە هاوکاری ئامادەیی کوردستانی ئایندە هەڵدەستی بە کردنەوەی خوڵی هاوینە بۆ قوتابیان لە پۆلی ۱ تا ۹ هەر کەسێک ئارەزوی بەژداریکردنی هەیە با سەردانی شوێنی ناو براو بکات بۆ ناونوسین
تەواوی زانیاریەکان بڵاو کراوەتەوە

Photos from Q zhyare hawre bnarate's post 17/05/2026
14/05/2026

بەو رێگایە نمرەی قوتابیان وەربگرنەووە

14/05/2026

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە :

♦️ ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) ی قوتابخانە حکومیەکان دەکەینەوە ، لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)ەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ی منداڵەکانتان وەربگرنەوە.

🔹 بۆ زانیاری زیاتر بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی بەڕێز : ژمارەی قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن بەم جۆرە بوو لە قوتابخانە حکومییەکان :

🔵 ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەم : ١٢٩،٩٩٥

🔴 ژمارەی قوتابیانی پۆلی دووەم : ١٢٥،٥٢٠

🔵 ژمارەی قوتابیانی پۆلی سێیەم :١٣٤،١٢٢

کۆی گشتیی : ٣٨٩،٦٣٧ قوتابی

پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە

١٤ ی ٥ ی ٢٠٢٦

13/05/2026

سڵاو بەرێزان
بۆ سود گەیاندن بە قوتابیانی خۆشەویست لەماوەیەکی کەم توانیمان ئەم گروپانە رابگەیێنین وە تارادەیەک ئامانجی خۆمان دیاری کرووە لێره
بەڵام ئەوەی مەبەست بێ ئەوەیە لەو ماوەیە تایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەکان بەشێک لە دایک و باوکان و هەندێک جار خودی قوتابیان نامە بۆ مامۆستایانی بابەت دەنێرین یاخود پەیوەندی بە مامۆستایانی بابەتەکان دەکەن کە شێوازی پرسیارەکانیان پێ بڵێن یاخود هەندێ جار داوای خودی پرسیارەکان دەکەن کە ئەمەش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیەو رێگا پێدراو نیە
هەندێک لە پەیوەندیەکان ڵەکاتی زۆر نەگونجاوە

13/05/2026

ئاگاداری کەس و کاری قوتابیان پۆڵەکانی ۱...۲...۳ دەکەینەوە کە ئەوانەی کۆدی قوتابیانیان بزر کردیە ئەوە دەتوانن سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی کۆدەکانیان بۆ ئەوەی لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان لە رێگای ئەپلیکێشنی ئێ هەلسەنگاندن ئەنجامەکانین وەربگرنەوە

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil