قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو

قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو, School, Koya Road, Irbil.

19/06/2025

دوا بەدوای دواخستنی تاقیکردنەوەکان خشتەی نوێ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم / خولی دووەم

14/06/2025

🔴 ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :

لەبەر بەرژەوەندی گشتیی ، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە ١٤ ی ٦ ی ٢٠٢٥ وە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە ؛ وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو. لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن .پاشتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
١٣ ی ٦ ی ٢٠٢٥

31/05/2025

ئاگەداری قوتابیان و بەخێوکارانی خۆشەوییستی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەیانی رێکەوتی ١ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٥ کاتژمێر ٤:٠٠ ئێوارە لە قوتابخانە ئامادەبن ێۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە وە بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی قوتابیان و بەخێوکارانیان دەکەین دەستی ماندووبونیان دەگوشین
بە ھیوای سەرکەوتن بۆ گشت لایەک

تێبینی :- تکایە کتێبەکانیش بینەوە لەگەڵ خۆتان

20/06/2022

سڵاو دایک و باوکانی بەڕێز و قوتابیانی خۆشەویست ئەم کاتەتان باش.

ئاگاداری....

ڕۆژی 4 شەممە ڕێکەوتی 22، 6، 2022 کاتژمێر( 9.30) ی بەیانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان(کارت) ی خولی دووەمی پۆلی (حەفت و هەشت) دابەشدەکرێت. ئەوقوتابیانەی دەرچوونە هەموو کتابەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.

بەهیوای سەلامەتی و سەرکەوتن.

کارگێڕی قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو

29/05/2022
چوونه‌ژوره‌وه‌ 09/10/2020

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە :
۱ـ قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن.
۲ـ لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیارییان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن.
۳ـ قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی :
www.ewane.krd
قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان ، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان :
یەکەم : کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغانە ( ۳ تا ۱۱) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گروپی (٥ تا ٦ )قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە ، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤە کردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان.
دووەم : لە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن .
سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن کە لە ڕێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن ( گروپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام ) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی ۳ ی بنەرەتیی تا ۱۱ ی ئامادەیی پەخش دەکات.
٤ـ قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومیەکان ، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەیە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن .
٥ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
٦ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ۱۰ ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن ، ئەمەش لەماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە.
۷ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروپی (٥ تا ٦ ) قوتابی هەیە.
٨ ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کەئەو شێوازی دەوامکردنە و پشت بەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی ۱۰ی ۲۰۲۰

چوونه‌ژوره‌وه‌

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

Koya Road
Irbil

Opening Hours

Wednesday 09:00 - 12:00
Sunday 09:00 - 12:00