بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

  • Home
  • Iraq
  • Ibrahim Ahmad
  • بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەتوانی لە بنکەکەمان فێری جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ببیت و قورئان لەبەر بکەیت.

23/01/2026

📣 ئاگادارییەک لە بنکەی بەهەشتەوە
​بۆ/ سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانی خۆشەویست
بابەت/ ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی کەشوهەواوە
​سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...
بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و نالەباری کەشوهەواوە، و لەپێناو سەلامەتی هەمووان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بڕیارماندا هەردوو ڕۆژی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم بەشەکانی بنکەکەمان (بەشی ئافرەتان، پیاوان و خوێندنی شەوان).
​📅 ڕۆژانی پشوو:
​شەممە: ٢٤ی ١ی ٢٠٢٦
​یەکشەممە: ٢٥ی ١ی ٢٠٢٦
​پشتیوان بە خوا، دەوامی ئاسایی بنکەکەمان ڕۆژی دووشەممە (٢٦ی ١ی ٢٠٢٦) دەستپێدەکاتەوە.
​خوای گەورە هەمووان پارێزراو بکات.

📣 ئاگادارییەک لە بنکەی بەهەشتەوە​بۆ/ سەرجەم فێرخوازان بابەت/ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی​سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...​ئاگادار...
19/01/2026

📣 ئاگادارییەک لە بنکەی بەهەشتەوە
​بۆ/ سەرجەم فێرخوازان
بابەت/ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی
​سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...
​ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و سەختی کەشوهەواوە، بڕیارماندا کە هەردوو ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم بەش و دەوامەکانی بنکەکەمان (دەوامی ئافرەتان، پیاوان و دەوامی شەوان).
​ ڕۆژانی پشوو:
​سێشەممە: ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦
​چوارشەممە: ٢١ی ١ی ٢٠٢٦
​دەوامی ئاسایی بنکەکەمان، پشتیوان بە خوا لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی ١ی ٢٠٢٦) دەستپێدەکاتەوە.

ڕێگای قوتابخانە لە ڕێگای قورئان دوورت ناخاتەوە... بەڵکو بەرەو لای دەتبات.​لەناو جەنجاڵی خوێندن و ئەرکەکانی قوتابخانەدا 📚...
01/01/2026

ڕێگای قوتابخانە لە ڕێگای قورئان دوورت ناخاتەوە... بەڵکو بەرەو لای دەتبات.
​لەناو جەنجاڵی خوێندن و ئەرکەکانی قوتابخانەدا 📚

قورئان وەک ڕووناکییەکە ئەقڵ ڕێنمایی دەکات و دڵ پاک دەکاتەوە
لە بنکەی بەهەشت
بەشی فێرکردنی قورئانی پیرۆز و لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی زانستی تەجوید و ئیجازەی خەتمی قورئان دەبەخشرێت بە فێرخوازانی ئەزیز.
هاوکات فێی ئاکار و ڕەوشتی جوان دەکرێن.
بێگومان لەگەڵ دەوامی فێرخوازانی ئەزیز دا دەوامی بنکەیان بۆ دەگونجێنین.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
07707792179
07511661322
#قورئان #قوتابی
#فێرخواز
#سلێمانی #دەرس
#قوتابخانە

📢 مژدە بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆزئایا دەتەوێت قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی دروست و بەپێی یاساکانی تەجوید بخوێنیتەوە؟ بنکەی...
27/12/2025

📢 مژدە بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز

ئایا دەتەوێت قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی دروست و بەپێی یاساکانی تەجوید بخوێنیتەوە؟ بنکەی (بەهەشت) هەڵدەستێت بە کردنەوەی خ*لێکی نوێی "زانستی تەجوید" بۆ هەموو تەمەنێک.

🌟 تایبەتمەندییەکانی خ*ل:
✅ وانەکان هەفتەی تەنها یەک شەو دەوترێنەوە (
✅ کتێب و مەنهەجی پێویست لەلایەن بنکەوە دابین دەکرێت.
✅ خ*لەکە بۆ هەموو تەمەنێکە.

⚠️ مەرجی وەرگرتن: بەشداربوو پێویستە توانای خوێندنەوەی قورئانی هەبێت (خوێندنەوەی سەوادی باش بێت یان هەڵەی کەم بێت)، خ*لەکە تایبەتە بە فێربوونی ئەحکامەکان.

📍 شوێن: بینای بنکەی بەهەشت 📝 تێبینی: ژمارەی بەشداربووان سنووردارە! هەر ئێستا ناوت تۆمار بکە.
ناونیشان: سلێمانی - إبراهیم أحمد
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم ژمارانەوە:
07707792179
07511661322
ژمارەی ئاسیاکە وەتس ئەپی لەسەرەوە دەتوانیت بە نامەیەک ناوی خۆت تۆمار بکەیت بۆ خ*لەکە.
زانیای پێویست بۆ خۆ تۆمارکردن:
ناوی سیانی + ناونیشان + ژمارەی مۆبایل + تەمەن
تێبینی: ئەم خ*لە تایبەتە بە پیاوان

پشووەکەت بە بەتاڵی بەڕێ مەکەفێرخوازە ئازیزەکانی بنکەی بەهەشت، پیرۆزبایی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانتان لێ دەکەین! ماندوو ن...
27/12/2025

پشووەکەت بە بەتاڵی بەڕێ مەکە

فێرخوازە ئازیزەکانی بنکەی بەهەشت، پیرۆزبایی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانتان لێ دەکەین! ماندوو نەبن و هیوای نمرەی بەرزتان بۆ دەخوازین.

ئێستا کە لە خوێندنی قوتابخانە پشووتان داوە، باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی دڵ و دەروونتان بە نووری قورئان ئاوەدان بکەنەوە. پشووی دروست ئەوەیە کە تەنها بۆ خەوتن و یاری نەبێت، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیشمان بێت لەگەڵ خودا.

لە بنکەی بەهەشت چاوەڕێتانین بۆ:
✅ درێژەدان بە وانەکانی قورئانی پیرۆز.
✅ فێربوونی ڕەوشتە جوانەکان و ئادابی ئیسلامی.
✅ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێکانتان.

📍 ناونیشان: [ سلێمانی إبراهیم أحمد ] ⏰
کاتەکان:
دەوامی پیاوان: دوای عەسران/ هەموو رۆژێک جگە لە ڕۆژی هەینی
دەوامی ئافرەتان: بەیانیان / کاتژمێر 08:30 -
11:00
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم ژمارانەوە:
07707792179 - 07511661322

بۆچی منداڵەکەت بنێریت بۆ حەڵەقەی قورئان؟ 🕌ناردنی منداڵەکەت بۆ فێربوونی قورئان، باشترین دیارییە کە پێشکەشی بکەیت. ئەمەش ٥...
25/12/2025

بۆچی منداڵەکەت بنێریت بۆ حەڵەقەی قورئان؟ 🕌
ناردنی منداڵەکەت بۆ فێربوونی قورئان، باشترین دیارییە کە پێشکەشی بکەیت. ئەمەش ٥ سوودی زێڕینی هەیە:

١. ژینگەی پاک و هاوڕێی چاک: 🤝 منداڵەکەت لەجیاتی شەقام و شاشەکان، لەگەڵ هاوڕێی باش و لە ماڵی خودا کات بەسەر دەبات.

٢. بەهێزکردنی زیرەکی: 🧠 لەبەرکردنی قورئان ڕاستەوخۆ "میمۆری" و تەرکیزی منداڵ بەهێز دەکات و لە وانەکانی قوتابخانەش باشتر دەبێت.

٣. فێربوونی ڕەوشت و ئەدەب: 🌹 لەوێ تەنها قورئان ناخوێنێت، بەڵکو فێری ڕێزگرتن، ئەدەب و ڕاستگۆیی دەکرێت.

٤. زمانی پاراو: 🗣 فێری خوێندنەوەی دروست و دەربڕینی پیتەکان دەبێت، کە زمانی عەرەبی و کوردییەکەی بەهێز دەکات.

٥. ئارامیی دەروون: 🤍 منداڵێک قورئان لە دڵیدا بێت، خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و دەروونێکی ئارام دەبێت.

بیرت بێت: باشترین سەرمایە بۆ دوای مردنمان، منداڵێکی ساڵحە کە نزای خێرمان بۆ بکات. با ئەمڕۆ ئەو تۆوە بچێنین.

شەوانی زستان بۆ ئەهلی قورئانپێشینە چاکەکانمان (سەلەفی ساڵح) دەیانفەرموو: "زستان بەهاری باوەڕدارە؛ ڕۆژەکانی کورتن بۆ ڕۆژو...
25/12/2025

شەوانی زستان بۆ ئەهلی قورئان
پێشینە چاکەکانمان (سەلەفی ساڵح) دەیانفەرموو: "زستان بەهاری باوەڕدارە؛ ڕۆژەکانی کورتن بۆ ڕۆژووگرتن، و شەوەکانی درێژن بۆ شەونخوونی و قورئان خوێندن."

بۆ ئەوانەی دڵیان بە قورئان ئاوەدانە، شەوی زستان تەنها کاتێک نییە بۆ خەو، بەڵکو وێستگەیەکە بۆ نوێبوونەوەی ئیمان. لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینە ڕوو کە بۆچی ئەم شەوانە بۆ ئەهلی قورئان گرنگن:

١. کاتی زیاتر بۆ تێڕامان (التدبّر)
شەوی زستان درێژە، ئەمەش ڕێگەت پێ دەدات دوای خەوێکی پێویست، هێشتا چەند کاتژمێرێکت لەبەردەست بێت پێش نوێژی بەیانی. ئەم کاتە بێدەنگە، باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی بەسەر ئایەتەکاندا بگریت و تێیان بڕامێیت، دوور لە جەنجاڵی و ژاوەژاوی ڕۆژ.

٢. گەرمکردنەوەی دڵ بە کەلامی خودا
لە کاتێکدا هەمووان پەنا بۆ ئاگر و ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەبەن بۆ پاراستنی جەستەیان، ئەهلی قورئان دڵ و دەروونیان بە نووری قورئان گەرم دەکەنەوە. خوێندنی قورئان لە شەودا ئارامییەک بە ڕۆح دەبەخشێت کە ساردیی زستان ناتوانێت ڕێگری لێ بکات.

٣. شەونخوونی (قیام اللیل) بە قورئانەوە
گەورەترین جیاکەرەوەی ئەهلی قورئان ئەوەیە کە قورئانەکەیان لە ناو نوێژی شەودا دەخوێنن. درێژیی شەو واتە دەتوانیت بەبێ پەلەکردن، سووڕەتە درێژەکان بخوێنیت و چێژ لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگارت وەربگریت.

٤. دەرفەت بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوە
بۆ ئەو کەسانەی سەرقاڵی لەبەرکردنی قورئانن، کاتی سەحەر لە زستاندا بەرەکەتێکی بێ وێنەی هەیە. مێشک ئارامە و جەستە پشووی داوە، ئەمەش وادەکات ئایەتەکان بە قووڵی لە یادگەدا جێگیر ببن.

"خۆشبەخت ئەو کەسەیە کە کاتێک خەڵکی لە خەوێکی قووڵدان، ئەو لەبەر دەم گەورەیی ئایەتەکاندا لە سوجدەدایە."

09/12/2025

بابەت/ ئاگاداری

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت...
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی خۆشەویست دەکەینەوە لە هەردوو بەشی پیاوان و ئافرەتان (دەوامەکانی ڕۆژ و شەو)، کەوا سبەی چوارشەممە بەرواری (١٠/١٢/٢٠٢٥) . دەکرێتە پشووی فەرمی لە بنکەی بەهەشت.

داوای پارێزراوی و تەندروستی بۆ هەمووان دەخوازین.

بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە ئێستا پێویستی بە نەوتە بۆ گەرمکردنەوەی بنکەکەمان تاوەکو فێرخوازنی ...
15/11/2025

بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە ئێستا پێویستی بە نەوتە بۆ گەرمکردنەوەی بنکەکەمان تاوەکو فێرخوازنی بەڕێز بە ئاسوودەیی وانەکانیان بخوێنن لە بنکەکەمان.
بەشدار بن لەم خێرە گەورە، خوای گەورە پاداشتی خەیرتەن بداتەوە .
بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارەنەوە:
07511661322
07707792179
یان باڵانس بنێرن بۆ ئەم ژمارانە

بنکەی بەهەشتبۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزسلێمانی - ئیبراهیم ئەحمەدبنکەی بەهەشت دەستپێکی وەرگرتنی فێرخوازی نوێ ڕا...
25/09/2025

بنکەی بەهەشت
بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز
سلێمانی - ئیبراهیم ئەحمەد
بنکەی بەهەشت دەستپێکی وەرگرتنی فێرخوازی نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز
لە سێیەم قۆناغەکاندا:
قۆناغی سەرەتایی ( خوێندی پەرەتووکی فتح الرحمن )
ڕاستکردنەوەی خوێندنەوە ( سەرەتایی )
زانستی ( تەجوید )
ڕاستکردنەوەی خوێندنەوە ( پێشکەوتوو )
لەبەرکردنی ( قورئانی پیرۆز )
خەتمەی قورئانی پیرۆز ( بەخشینی ئیجازە )
کاتی ناو تۆمارکردنی پیاوان: ڕۆژانە پاش نوێژی عەسر
کاتی ناو تۆمارکردنی ئافرەتان: ڕۆژانە بەیانیان ٨:٣٠ تا ١١:٠٠
شوێن: ئیبراهیم ئەحمەد - بەرامبەر مزگەوتی بەهەشت
بۆ پەیوەندیکردن: 07707792179

خ*لێکی نوێی فێربوونی "تەجویدی موبین" دەکرێتەوەئاگاداری گشت خوازیارانی فێربوونی زانستی تەجوید دەکەینەوە کە لە بنکەکەمان خ...
13/09/2025

خ*لێکی نوێی فێربوونی "تەجویدی موبین" دەکرێتەوە

ئاگاداری گشت خوازیارانی فێربوونی زانستی تەجوید دەکەینەوە کە لە بنکەکەمان خ*لێکی نوێ بۆ کتێبی "التجويد المبين لعامة المسلمين" دەکرێتەوە.
وردەکارییەکانی خ*لەکە:
ماوەی خ*ل: مانگ و نیوێک
شێوازی تۆمارکردن: ناوی خۆت بنێرە بۆ ژمارە واتسئەپی بنکە.
07707792179
ژمارەی بەشداربووان سنووردارە، پەلە بکە لە ناو تۆمارکردن بۆ مسۆگەرکردنی شوێنی خۆت.
تێبینی: تەنها بۆ پیاوانە
بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز

02/09/2025

✨ مزگەینییەکی گەورە بۆ ئارەزوومەندانی قورئانی پیرۆز ✨

بە خۆشحاڵییەوە، بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، کردنەوەی دەرگای ناونووسین بۆ وەرزی نوێ ڕادەگەیەنێت. 📖
لە ئەمڕۆوە، ٢ / ٩ دەتوانن سەردانمان بکەن و ناوی خۆتان یان منداڵە ئازیزەکانتان تۆمار بکەن. پەلە بکەن و ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست مەدەن! 🌟
📋 مەرج و تێبینییەکانی ناونووسین:
👧👦 تەمەن:
فێرخواز لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە وەردەگیرێت (واتە پۆلی یەکی سەرەتایی تەواو کردبێت).
🗓 شێوازی دەوام:
هەر فێرخوازێک هەفتەی سێ ڕۆژ وانە دەخوێنێت، کە بەسەر ئەم دوو گرووپەدا دابەش دەبێت:
گرووپی یەکەم: (شەممە، یەکشەممە، دووشەممە)
گرووپی دووەم: (سێشەممە، چوارشەممە, پێنجشەممە)
تێبینی: کات و ڕۆژەکانی دەوام بەپێی خشتەی قوتابخانەی فێرخوازان دەگونجێندرێت بۆ ئەوەی کێشەیان بۆ دروست نەبێت.
⏱️ کاتەکانی ناونووسین:
🧕 بەشی ئافرەتان: بەیانیان، کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٠٠.
🧔 بەشی پیاوان: لە دوای نوێژی عەسر تا ٢٠ خ*لەک پێش بانگی مەغریب.
📝 شێوازی ناونووسین:
ناوتۆمارکردن تەنها بە شێوەی ئامادەبوون لە بنکەکە دەبێت. لە ڕێگەی تەلەفۆن و نامەوە ناو تۆمار ناکرێت.

📍 ناونیشان: [ سلێمانی- إبراهیم أحمد بەرامبەر مزگەوتی بەهەشت ]
📞 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانە:
07707792179
07511661322

Address

Ibrahim Ahmad
Ibrahim Ahmad

Telephone

+9647508502700

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بنکەی بەهەشت بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category