Islam 4 Kurd

Islam 4 Kurd سەلامی خوداتان لێبێت، ئێمە سەربەخۆین خزمەتی ئیسلام ئە?

مژدەیەک بۆ ئافرەتان لەڕەمەزانداپێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێت: هەركەسێ بەربانگ بۆ ڕۆژووەوانێ ئامادە بكات وەك ئەو پاداشتی بۆ هەیە ب...
18/03/2024

مژدەیەک بۆ ئافرەتان لەڕەمەزاندا

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێت: هەركەسێ بەربانگ بۆ ڕۆژووەوانێ ئامادە بكات وەك ئەو پاداشتی بۆ هەیە بەبێ ئەوەی هیچ لە پاداشتی ڕۆژووەوانەكە كەم ببێتەوە.

چەند ڕێنماییەك بۆ خوانی ئێوارانی ڕەمەزان:
۱ - زیادەڕەوی مەكە لە درووستكردنی چەند جۆر چێشت و خواردن و خواردنەوە .
۲ - بیرت لای دراوسێ و خزمە هەژارەكەت بێ بەشی ئەوانیشت بیرنەچێ .
۳ - بەهیچ شێوەیەك وێنەی خوان بڵاو مەكەرەوە .
٤ - زۆر خۆری مەكە بۆئەوەی نوێژی تەراویح و عیبادەتەكانی ترت بەجوانی بۆ ئەنجام بدرێ.

13/10/2023

پێغەمبەری خــوا ﷺ فەرموویەتی :
خـوای گەورە فەرمـوویەتی:
" ئەی نەوەی ئادەم !
ئەگەر تـۆ لەنەفسی خۆتدا یـادم بکەیت ، من لەلای خۆم یادت دەکەم ،
وە ئەگەر لەناو کۆمەڵێکدا زیکر و باسم بکەیت ، لەناو کۆمەڵێکی چاکتر لەواندا زیکرو باست دەکەم ،
وە ئەگەر بستێک لێم نزیک بیتەوە ، بــاڵێک لێت نزیک دەبمەوە ،
وە ئەگەر باڵێک لێم نزیک بیتەوە ، بــاوەشێک لێت نزیک دەبمەوە ،
وە ئەگەر بەڕۆیشتن بـــەرەو مـــن هـــاتیت ،
مــن بــەڕاکــردن بەرەو تـــۆ دێم."

صحیح الجامـع / ٤۳۳٦

بەناوی خوای بەخشندەومیهرەبان چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه‌، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌، هیچ...
16/03/2023

بەناوی خوای بەخشندەومیهرەبان
چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه‌، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌.
سوڕەتی هود ئایەتی ٥٦
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بائێمەش هەر پشت بەو پەروەردگارە مەزن و بەهێزو بەدەسەڵاتەببەستین چونکە سەرئەنجام هەر بۆلای ئەودەگەڕێینەوە هەرئەوڕێبازەی ئەوزاتەمەزنە فەرموویەتی ڕێگای ڕاست و ڕاستەقینەیە لەقورئانی پیرۆزدا بائێمەش بڵێین پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری جیهانیان
❤ لاالەالااللە❤

11/09/2022

پێغمبەر محمد صلى الله عليه وسلم، لە کاتی خەودا دلی بەخەبەر بوە.

بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :ئاو بە ۳ جار بخۆنەوە ؟خواردنەوەی ئاو بە یەک جار و بێ قوم لێدان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئا...
05/09/2022

بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
ئاو بە ۳ جار بخۆنەوە ؟
خواردنەوەی ئاو بە یەک جار و بێ قوم لێدان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری جگەر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جگەر .

پێغەمبەر ﷺ دەفه‌رمووێت :
(إذا شرب أحدكم فليمص الماء مصاً ، ولا يعب عباً ، فإنه من الكباد) (البيهقي) .

واتە
کاتێک هه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ ئاوی خوارده‌وه‌ با به‌ قوم بیخواته‌وه‌ و یه‌کسه‌ر هه‌ڵی نه‌دا چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی ئازاری جگه‌ر .

به‌ تاقیکردنه‌وەی زانستی سه‌لمێنراوە که‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ یه‌ک جار و به‌بێ قوم لێدان ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازاری جگه‌ر و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر که‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ تێکچونی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر .

خۆ ئه‌گه‌ر بێتوو بە قوم قو‌م به‌شێوه‌یه‌کی یه‌ک به‌ دوای یه‌ک بخورێته‌وه‌ ئه‌وا هه‌رگیز پله‌ی گه‌رمی جگه‌ری تێکنادات و پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی هاوسه‌نگ ده‌مێنێتەوە .

هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌بێ ده‌م به‌ردان لێی هه‌مان زه‌ره‌ری هه‌یه‌ بۆ جگه‌ر ، هه‌روه‌ک ئیمامی ترمذی ڕیوایه‌تی کردووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ﷺ که‌ دەفه‌رمووێت :

(لا تشربوا نفسا واحدا كشرب البعير ، ولكن اشربوا مثنى وثلاث ، وسموا إذا أنتم شربتم ، واحمدوا إذا أنتم فرغتم)

واته‌
مه‌خۆنه‌وه‌ به‌ یه‌کجار و به‌ بێ ده‌مبه‌ردان هه‌روه‌ک خواردنه‌وه‌ی حوشتر که‌ تێر ده‌خواته‌وه‌ و ده‌م به‌رنادات له‌ ئاوه‌که‌ به‌ڵکو دوو دوو ، سێ سێ جار بخۆنه‌وه‌ وه‌ ناوی خوا بێنن که‌ کاتێک ویستان بخۆنه‌وه‌ وه‌ سوپاسی خوا بکه‌ن کاتێک ته‌واو بوون له‌ خواردنه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ پێی زانست ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ کاتێک که‌سێک هه‌ست به‌ تینوێتی ده‌کات ئه‌وه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌یه‌ که‌ ئاگاداری که‌سه‌که‌ ده‌کات چونکه‌ هه‌ر کاتێک که‌سێک به‌ یه‌کجار ئاو بخواته‌وه‌ ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی له‌ ناکاو ده‌چێت بۆ جگه‌ر که‌ ئه‌مه‌ش تووشی نه‌خۆشی جگه‌ری ده‌کات ، به‌ڵام کاتێک ئاو به‌شێوه‌ی ۳ جار ده‌خورێته‌وه‌ له‌ جاری یه‌که‌مدا واته‌ قومی یه‌که‌م ده‌بێته‌ هۆی ئاگادارکردنه‌وه‌ی جگه‌ر کەوا له‌ جگه‌ر ده‌کات خۆی ئاماده‌ بکات بۆ قومه‌ ئاوی داهاتوو که‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌سه‌که‌ تێر بخواته‌وه و زیانی پێ نەگات و جگەری سەلامەت بێت .

04/09/2022

ئەو کەسانەی گرینگی بە التوحید ئەدەن، لای خودا
پلەیان چۆنە؟

لایکی پەیج لەبیر مەکە.

03/09/2022

پشت بەستن بە خودا، ڤیدیۆیەکی مانادارو غیرەت ئامێز.

03/09/2022

ئەولیای خودا زۆرن.

نوێژ نەکردن واز هێنان لە نوێژ گەورەترین تاوانە (اکبر من القتل) گەورەترە لە قەتل گەورەترە لە زینا دڵت پاکە؟  دڵێک ئەگەر خ...
03/09/2022

نوێژ نەکردن
واز هێنان لە نوێژ گەورەترین تاوانە (اکبر من القتل)
گەورەترە لە قەتل گەورەترە لە زینا دڵت پاکە؟ دڵێک ئەگەر خۆشەویتستی پەروەردگارتی تیا نەبێ ئەگەر دڵێک ترسی خودای تێدا نەبێت ؟ پاکی لە کوێیە ؟؟ ئەگەر دڵێک ؟؟ ساحێبی ئەو کەسەی کەوا فەزڵی هەیە بەسەرەوە نەناسێت ئەبێ دڵی لە کوێ پاک بێت ؟؟

03/09/2022

پێش مردن بگاتە لات تەوبە بکە

20/01/2021

خوشک و برایان ڕەحمەتی خواتان لێبێت وەرن بەدەم گریان و ناڵە و هاواری ئەم منداڵەوە ئەم منداڵە زەکەری نییە و لەکۆمیەوە میز دەکات خەریکە هەردوو گورچیەی دەوەستێ لەبەر خوای گەورە گەر بەهەزار دیناریش بێت بەژداربە لای خوای گەورە ون نابێت .
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە
07721552935
07501520105
20/1/2021 بەسەرپەرشتی کاک حاجی فەرمان ..

ھیچ کاتێ درەنگ نیە بۆ ئەوەی تێکەل بیتەوە بە ژیان، بۆیە ھەندێ کات پێویستە ھەلوەستەیەک بکەین و بوەستین و نەفسمان محاسەبە ب...
19/01/2021

ھیچ کاتێ درەنگ نیە بۆ ئەوەی تێکەل بیتەوە بە ژیان، بۆیە ھەندێ کات پێویستە ھەلوەستەیەک بکەین و بوەستین و نەفسمان محاسەبە بکەین و بزانین تاچەن لە رێگای راست(رێگای قورئان و سوننەت) لامانداوە، ژیانەوە واتای تەواوی دەستگرتنە بە قورئان و سوننەت تاچەن نزیک بیت لێیەوە ئەوەندە ژیانت ئارامتر ئەبێت، ئەمەش تەنھا ڕایەک نیەو بێ کرداربێ بەلکو ھیچ نەقسەیەک نیە لە بابەتە شەرعیەکان، با دەستبگرین بە قورئان و سوننەت تا قیامەت و مردنی یەک بەیەکمان نەھاتووە، چونکە کە دەرگای گۆرمان لێ دائەخێرێ و ژیانی گۆڕ دەست پێ ئەکا گەر کەمتەر خەم بووبین و گوێڕایەلی خودامان نەکردبێ ئەوا داوا ئەکەین خودایە بمان گەڕێنەوە بۆ دونیا تا گوێڕایەلی خودا بکەین(بەلام گەرانەوە نیە) بۆیە وا خۆت حساب بکە ئێستا لەناو گۆریت و گەڕاندرایتەوە دونیاو وا بکە گوێڕایەلی خودای گەورە بکە، ھیچ قورسەیەک مەھێنە پێش چاوت، ھەر شتێکت ئەوێ پشت بەخودا ببەستە سوێند بە شکۆی خودا ھیچ ئەستەنگێک دروست نابێت نەلە دونیا نە لە قیامەت .

Address

Hawler
Hawler

Telephone

+9647507564849

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Islam 4 Kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Islam 4 Kurd:

Shortcuts

Share