Tanha bo xoshawistakam

Tanha bo xoshawistakam Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Tanha bo xoshawistakam, College & University, azadi, Hawara Barza.

23/07/2023

My first time making a video and i hope you will like it and im using an voice changer and my first time using obs studio

منێكى خوێڕی، بێ ئەخلاق، نامەرد، بێ وەفا، حەرام خۆر و چاو لەدەربەڵام دەوڵەمەندمتۆ يەكى بە ئەخلاق، جوامێر، دەستپاک و داوێن...
08/04/2021

منێكى خوێڕی، بێ ئەخلاق، نامەرد، بێ وەفا، حەرام خۆر و چاو لەدەر
بەڵام دەوڵەمەندم
تۆ يەكى بە ئەخلاق، جوامێر، دەستپاک و داوێن پاک، دڵسۆز و میهرەبان
بەڵام هەژاری
وەرە دەچینە خوازبێنی کچێک بزانە ئەیدەن بە کاممان .؟
گەر کچەکەش تۆی خۆشی بوێت باوک و دایکی نایدەن و ئەڵێن کچم ژیانت مەشێوێنە!
من گەر کچەکە ڕقیشی لێم بێت دایک و باوکی ئەڵێن کچم ماڵ و حاڵی هەیەو داماو نابیت و دەی ئیشەڵا ئەشگۆڕێ و باش ئەبێت.
بۆ منی خوێڕی ئەڵێن خوا هیدایەتی ئەدات
بۆتۆی هەژار ناڵێن خوا ڕسقی ئەدات
❤️د.فەرهاد پیرباڵ❤️
ھاوپێج وێنەی خۆی و دایکی

10/03/2021
28/02/2021

ڕۆژێک دێت تێدەگەیت
کە خۆتت نیگەران کردووە بۆ کەسانێک
کە ئەوان هیچ گرنیان بە تۆ نەدەدا.
ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە هەڵەبوویت
کە هێندە گرنگی بەو خەڵکانە بدەیت
کە هیچ تۆیان لا گرنگ نیە و تەنها ئازاریان داویت.
ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە چەندە ساویلکە بوویت کە ڕێگەت بە نزیکەکانت دەدا
کە بە ئارەزووی خۆیان ئازارت بدەن،
دەستکاری خەونەکانت بکەن،
درز لە ڕۆحتدا دروست بکەن ،
پارچەی تر لە دڵت بدوورن و
ڕەنگی تر لە ئەندێشەکانت ببڕن چونکە بە دڵی ئەوان نیە
ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە تۆ هیچ نەژیاویت ،
بەڵکو خەڵک وەکو ئامێرێک بەکاریان هێناویت. تێدەگەیت کە کۆنترۆلی ژیانی خۆتت بە دەستەکانی خۆت داوەتە دەست خەڵک،
کەچی گلەیی لە ژیان دەکەیت
کە بۆچی دڵت خۆش نیە و ئاسوودە نیت.
بۆت دەردەکەوێت کە بە درێژایی ژیانت
بە قسەی نەریت و سیستەم و کۆمەڵگا و کولتوور و هاوڕێ و خێزان و ئەم و ئەو ڕۆیشتوویت
تەنها بۆ ئەوەی قەبوڵت بکەن و تۆیان بەدڵ بێت.
ڕۆژێک دێت تێدەگەیت کە هەڵەبوویت ،
تێدەگەیت کە تەمەنی خۆتت بەفیڕۆداوە بۆ شتانی بێ بەها

27/02/2021

مەچنە لای بەناو مامە شێخە ساحیرەکان
دایک و باوکان خوشکان برایان خزمان هاوڕێان خۆشەویستەکانم بەبێ جیاوازی ئەگەر ژیانت ناخۆش بو کەوتیتە تەنگانەوە لەخوا داوا بکە سەیرێکی ئاسمان بکە ووربەرەوە لەدرووستکراوەکان بزانە خوای گەورە چەند باڵا دەستە تۆ پێوست بەوە ناکات داوا لەهیچ کەس بکەیت بەس اللە نەبێت. ئەگەر کەسێکت خۆشویست بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەی بڕۆ داوا لە خوا بکە. ئەگەر ڕقت لە کەسێک بوو یان حەقێکت لای بوو ڕاستەوخۆ ئاگاداری بکەرەوە یان بەرەو ڕووی بەرەوە مەچن بە سێحرو جادوو تۆڵە بکەنەوە وا ڕۆژێک یان ساڵێک یان هەتا مردن عەزێتت دا یان ماڵیت یان مناڵیت لەناو برد ئەی خۆت ئەی ماڵ و منداڵی خۆت چونکە خوایەک هەیە هەموومان باش ئەزانیت.برواتان هەبیت ئەوەی ئەوکارانە ئەکات لەوانیە بۆ کاتێکی کاتی دڵ خۆش بیت یان شتێک بەدەست بێنێ بەڵام هەم خۆی هەم ماڵو مناڵی هەتا هەتایە ئیسراحەت ناکەن لەدواجارا تەنها چارە سەر بەرماڵ و پاڕانەوە لە اللە تەنها ڕێگە چارەیە لە کۆتایدا لە دوعای خیر بیبەشمان نەکەن

ڕۆژێک کلکی ڕێویەک لە ڕووداوێکدا قرتا .ڕێویەکانی گروپ لێیان پرســــی کلکت چیی لێــــهاتووە!!؟؟لە بەر ئەوەی ڕێویەکان لە نە...
01/02/2020

ڕۆژێک کلکی ڕێویەک لە ڕووداوێکدا قرتا .
ڕێویەکانی گروپ لێیان پرســــی کلکت چیی لێــــهاتووە!!؟؟
لە بەر ئەوەی ڕێویەکان لە نەوەیەکی فێڵبــازن،ووتی : خۆم بڕیومە!!!
ووتیان بۆچــــی !؟ ئەمە خۆ زۆر خراپــــە و ... و....
ڕێوییەکە ووتی: نا! ئێستا ئازادم و سوک و سۆڵم ...
هەست بە ئاسوودەیی دەکەم !
کاتێک کە ڕێ دەکەم وائەزانم کە خەریکە دەفڕم.
ڕێویەکی دیکە کە زۆر ساویلکە بوو،
ڕۆشت و کلکی خۆی قرتاند.
لە بەر ئەوەی ئازارێکی زۆری هەبوو و نەیدەتوانی بەرگەی بگرێت چوویەوە بۆ لای یەکەم ڕێویەکە و ووتی :
برا خۆ تۆ ووتت ســـوک بوومە و هەست بە ئاسوودەیـــی دەکەم...
من‌ که زۆر ئازارم هەیە!!

ڕێویی یەکەم ووتی: وس بە و باسی مەکە!
ئەگینا هەموو ڕێوییەکانی دیکە پێمان پێدەکەنن!
هەموو ساتێک خۆشحـاڵیی خۆت دەرببڕە و شانازی بکە
تاکوو ژمارەی ئێمە زیاد بکات؛
ئەگینا بە درێژایی تەمەنمـــــــان گاڵتەمان پێ دەکرێت!!

هەر ئەوە بوو کە ژمارەی کلک قرتاوەکان ئەوەندە زۆر بوو
کە دوایی بە ڕێوییە کلکدارەکان پێ دەکەنین!!
ـــــــــــــــــ

کاتێک لە کۆمەڵگایەک کەسانی خراپ زۆر دەبن ئەو کات بە کەسە بە شەرەف و بەڕێزەکان پێ دەکەنن!!!
ڵ
وەرگیراوە به سوپاسه وه

سوێند بەخوا، هەربۆ ئەتک و سوکایەتی بەکەرامەتیپیاوەکان مەلا مەزهەریان خستۆتە ئەوقەفەسەوەچونکە من دادگای کردنی قاتڵم دیوە ...
27/01/2020

سوێند بەخوا، هەربۆ ئەتک و سوکایەتی بەکەرامەتی
پیاوەکان مەلا مەزهەریان خستۆتە ئەوقەفەسەوە
چونکە من دادگای کردنی قاتڵم دیوە کەلەپیچەی
دەست کراوەو دووپۆلیس لەتەنیشت بوون بەس.
بەڵام مەلا مەزهەر هێشتر حوکم نەدراوە بۆ ئەبێت
لەقەفەس بنرێت؟؟ تەنانەت سەدام حسین وای لێ نەکرا
ئەوە یەعنی ئافرەتان چی ئەکەن بی کەن
پیاو ئەگەر قسەی کرد ئەوا چارەنوسی
وەک مەلامەزهەرە
وای بۆ ئەچم کە یەکیەتیەکانی ژنان
پێش ئەو دادگایە چەند دانیشتن و ژوانیان
هەبوو بێت لەگەڵ کاربەدەستان بۆ ئەوەی
بەجوانی بەقینەوە هاوکاربن
بۆ تێچاندنی مامۆستا مەزهەر

Address

Azadi
Hawara Barza
00964

Telephone

+491631998080

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tanha bo xoshawistakam posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share