ئامادەيى بێراتى تێکەڵاو

ئامادەيى بێراتى تێکەڵاو پەروەردە لەسەر بنەمای متمانە بەخۆبوون
خوێندن لەپێناو داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتن

03/08/2026
🎯 لێهاتوویی لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتایبەت بە قوتابیانی پۆلی ١٢ ـی زانستی و وێژەیی 📚زانیاریت هەیە، بەڵام لە تاقیکردنەو...
26/07/2026

🎯 لێهاتوویی لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان

تایبەت بە قوتابیانی پۆلی ١٢ ـی زانستی و وێژەیی 📚

زانیاریت هەیە، بەڵام لە تاقیکردنەوکان دڵەڕاوکێت هەیە؟
ئایا کاتت بەسەردا تێدەپەڕێت و ناتوانیت هەموو پرسیارەکان بە کاتی دیاریکراو وەڵام بدەیتەوە؟
دیارییەکی تایبەتی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین بۆ قوتبیانی زانستی و وێژەیی پۆلی ١٢

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی خولی :
«ستراتیژی و تەکنیکەکانی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پۆلی ١٢»
بۆ ئەم وانانەی خوارەوە📚

ئینگلیزی-م.دیدار فاخر
عەرەبی -م.ئاری قاسم
بیرکاری -م.عومەر ڕۆستەم
کیمیا-م.بڕوا اسماعیل

لە کۆرسەکەدا چی فێردەبیت؟

⏱️ بەڕێوەبردنی کات
🎯 شیکردنەوەی پرسیار و ناسینەوەی تەکنیکەکان
🧠 کۆنترۆڵکردنی ترس و دڵەڕاوکێ
✅ ستراتیژیی وەڵامدانەوە و پشکنینی وەڵامەکان

👨‍🏫 لە لایەن مامۆستایانی شارەزا و بەئەزموون

📅 بەروار: [١/٨/٢٠٢٦]
⏰ کات: [١٠ی بەیانی ]
📍 شوێن: [شەقڵاوە-پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین- باڵەخانەی وەرزش ولاوان ]

🎁 هاتن‌وچوون و هەموو تێچووی خولەکە لە ئەستۆی پەیمانگەیە

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە خۆتان تۆمار بکەن

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScPYrn6YjkO4OQ-HuyX1fld988qG5FuriQuQHjiuzmwX3itLg/viewform?usp=dialog

قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەمەودوا ڕۆژانی یەکشەمە دوای نیوەڕۆ لەقوتابخانە دەبین بۆ وەرگ...
12/07/2026

قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەمەودوا ڕۆژانی یەکشەمە دوای نیوەڕۆ لەقوتابخانە دەبین بۆ وەرگرتنی پێداویسیتیەکانی
خۆتۆمارکردن بۆ پۆلی دەیەمی ئامادەیی کەبریتین لە

فایل
دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ نوێ بن و پشت سپی بێ
کۆپی کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی
فۆڕمی زانیاری پڕکرابێتەوە

وە بۆ ساڵی داهاتوو شێوازی جل و بەرگ گۆڕاوە بەوشێوەیە کەلەوێنەکە هاتووە بۆ هەرسێ قۆناغی دەیەم و یازدەم دوازدەم.

قوتابیانی خۆشەویست ...ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە تەنها کۆتایی قۆناغێک نییە، بەڵکو دەستپێکی ڕێگایەکی نوێیە بە...
11/07/2026

قوتابیانی خۆشەویست ...
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە تەنها کۆتایی قۆناغێک نییە، بەڵکو دەستپێکی ڕێگایەکی نوێیە بەرەو داهاتوو.
​ئەوانەی بە سەرکەوتوویی و بە نمرەی بەرز ئەم قۆناغەیان تێپەڕاند، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەم, ماندووبوونتان بەرهەمی ماندووبونی خۆتان و مامۆستایان و خانەوادەکانتانە و شایەنی خۆشی دەربڕینن.
​هەروەها بۆ ئەو ئازیزانەشم کە بۆ خوولی دووەم ماونەتەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەمە کۆتایی دنیا نییە، بەڵکو تەنها هەلێکی دیکەیە بۆ دووبارە سەلماندنی توانا و ورەتان. هێشتا کات ماوە و بە ورەیەکی بەرزەوە دەتوانن ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنن. ئێمە لە ئاست ئێوەداین و متمانەمان بە تواناکانتان هەیە.
ئەمە چەند نمونەیەکە لەنمرە بەدەستهاتووەکان ئێمە هەمیشە پێشەنگین لەئەنجامی باشتر .

پیرۆزە لەهەمووان
پیرۆزە لەسنورەکەمان
پیرۆزە لەمامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکان.

دەستەی کارگێڕی
11_7_2026

23/06/2026

ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەکەینەوە کە خوڵی دووەمیان هەبوو ، ئەمشەو کاتژمێر 11 لەڕێگەی مەسنجەری ئەم پەیجە ناوی سیانیتان بنێرن و داوای ئەنجامەکان بکەن بۆتان دەنێرین.

ئاگاداری ئەو قوتابیانەی خولی دووەمیان هەیە لەپۆلەکانی دەیەم و یازدەم سبەی دووشەمە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکان د...
14/06/2026

ئاگاداری
ئەو قوتابیانەی خولی دووەمیان هەیە لەپۆلەکانی دەیەم و یازدەم سبەی دووشەمە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکەن بەپێی ئەم خشتەیە

خشتەی ئەزموونەکانی خولی دووەمڕۆژانەی کاتژمێر 1 دەست پێدەکات.
31/05/2026

خشتەی ئەزموونەکانی خولی دووەم
ڕۆژانەی کاتژمێر 1 دەست پێدەکات.

30/05/2026

ئاگاداری
هەرقوتابیەک پەرتوکی خولی دووەمی وەرنەگرتووە یان ناسنامەی ئەزموونی یان هەر پێویستیەکی تر سبەی سعات 3 سەردانی قوتابخانە بکات.

ئەوقوتابیانەی ئەنجامەکانیان وەرنەگرتۆتەوە ئێستا دەتوانن لەئەپی وەزارەت وەری بگرنەوە🔴ئاگاداری بەخێوکاری قوتابیان دەکەینەو...
24/05/2026

ئەوقوتابیانەی ئەنجامەکانیان وەرنەگرتۆتەوە ئێستا دەتوانن لەئەپی وەزارەت وەری بگرنەوە

🔴ئاگاداری بەخێوکاری قوتابیان دەکەینەوە لە پۆلەکانی ٤ تا ٨ ی بنەڕەتی و پۆلەکانی ١٠ و ١١ ئامادەیی ، نمرەی قوتابیان لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بە شێوەی دیجیتاڵی بەردەستە.

پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٤ ی ٥ی ٢٠٢٦

Address

Harir

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەيى بێراتى تێکەڵاو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share