Shine private school

Call Contact the school

Shine private school for a shine future choose Shine Educational Foundation.

ئاگاداریڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەبەرواری 2026/9/30 و 2026/10/1پشووی فەرمی باخچە و قوتابخانەیە.قوتابخانەی ( شاین )ی ناحک...
29/09/2026

ئاگاداری
ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە
بەرواری 2026/9/30 و 2026/10/1
پشووی فەرمی باخچە و قوتابخانەیە.
قوتابخانەی ( شاین )ی ناحکومی.

27/09/2026

Challenge accepted.Bringing energy, passion, and fun to our school community every single day. Watch till the end to see how it went and let us know what challenge we should tackle next. #هەریر

26/09/2026

🎓✨ A New Year. New Goals. New Dreams.
Welcome to the 2026–2027 academic year at Shine Private School!
We asked our students about their goals, enthusiasm, and preparation for the journey ahead.
Dream big. Learn more. Achieve more. 🚀📚

24/09/2026

Grade:one
Subject: Math 🧮
Big learning starting with the very first number!

پەیامی  کارگێری قوتابخانەی ( شاین ) بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) دایک و باوکە بەڕێزەکان، مامۆستا دڵ...
20/09/2026

پەیامی کارگێری قوتابخانەی ( شاین ) بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)
دایک و باوکە بەڕێزەکان، مامۆستا دڵسۆزەکان، و فێرخوازە ئازیزەکانمان،
لەگەڵ کرانەوەی دەروازەکانی ساڵێکی نوێی خوێندن، بە دڵێکی پڕ لە ئومێد و وزەیەکی نوێوە پێشوازی لەم وەرزی زانست و گەشەکردنە دەکەین. دەستپێکردنی ساڵی خوێندن تەنها گەڕانەوەیەکی ئاسایی نییە بۆ پۆلەکان، بەڵکو دەستپێکی گەشتێکی نوێیە بۆ چاندنی هیوا، دروستکردنی کەسایەتی، و نەخشاندنی ئاینده‌ لە دڵی ڕۆڵەکانماندا.
فێرخوازە ئازیزەکان:
ئێوە سەرچاوەی رووناکی و زیندوویەتی قوتابخانەکەی ئێمەن. ڕێگەی زانست پێویستی بە هەوڵدان، ئارامگری و بڕوابوون بە خۆت هەیە. ئێمە لێرەین تا لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتان هاوڕێ، پاڵپشت و ڕێنماییکارتان بین تا بگەنە بەرزترین لووتکەی سەرکەوتن و خەونەکانتان بکەنە ڕاستی.
مامۆستا ماندوونه‌ناس و خەمخۆرەکان:
ئێوە جەمسەری سەرەکی ئەم پڕۆسەیەن. بە هەنگاوە بێدەنگەکانتان، بڕوابوونتان بە توانای فێرخوازان و هەوڵە بەردەوامەکانتان، تەنها وانە ناڵێنەوە بەڵکو ژیان و داهاتوو دروست دەکەن. سوپاس بۆ دڵسۆزی، سەبر و بەخشندەیی بێپایانتان.
دایک و باوکە بەڕێزەکان؛
هاوبەشی و متمانەی ئێوە لەگەڵ قوتابخانە، بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی منداڵەکانتانە. ئێمە زۆر بە بەرپرسیاریەتییەوە دەڕوانینە ئەم متمانەیەی ئێوە و بەڵێن دەدەین کە ژینگەیەکی ئارام، زانستی، و هاوچەرخیان بۆ دابین بکەین تا بە تەندروستی و شایستەیی پەروەردە ببن.
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، بە هیوای ساڵێکی پر لە دەستکەوتی مەزن، درەوشانەوە و ئارامی بۆ گشت لایەک.
قوتابخانەی ( شاین )ی بنەرەتی ناحکومی.

20/09/2026

ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت
2027-2026
سەرەتایەکی نوێ، بۆ ئاینده‌یەکی گەشتر!
بە خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەوە، دەروازەکانی قوتابخانەی شاینی بنەڕەتیی ناحکومی دەکەینەوە بۆ پێشوازیکردن لە ڕۆڵە ئازیزەکانمان لە ساڵی نوێی خوێندنی
2027-2026
لێرە لە قوتابخانەی شاین، ئێمە تەنها وانە ناڵێینەوە؛ بەڵکو ژینگەیەکی زانستی، ئارام و هاوچەرخ دافراهەم دەکەین تا تواناکانی منداڵەکانتان بگەشێنینەوە بە بەرزترین ئاستی ڕەوشتی و زانستی.
پەروەردەکردنی نەوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجامی هاوکاریی بەردەوامی نێوان ماڵ و قوتابخانەیە. سوپاسی متمانەی بێپایانی دایک و باوکان دەکەین و بەڵێن دەدەین ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و شادی بێت بۆ هەموو فێرخوازانمان.
پیرۆزبێت ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابیان، دایک و باوکان و مامۆستا ماندوونه‌ناسه‌کان.

سالی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێتبەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابییە...
19/09/2026

سالی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت
بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابییە ئازیزەکانمان و کەسووکاری بەڕێزیان دەکەین. ئاواتەخوازین ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، شادی و بەدەستھێنانی نمرەی بەرز بێت بۆ هەموو لایەک.

ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠-٩-٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنە. داواکارین لە هەموو قوتابییە ئازیزەکان کاژێر ٨:٣٠ی بەیانی لە حەوشەی قوتابخانە ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی دەستپێکی ساڵی نوێ.
بە هیوای ساڵێکی پرشنگدار بۆ هەمووان.
قوتابخانەی ( شاین )ی بنەرەتی ناحکومی.

🎓 داهاتووی منداڵەکەت لە شوێنێکی دروستەوە دەست پێدەکات! 🌟ئێمە ژینگەیەکی فێرکاری وا دابین دەکەین کە منداڵەکەت نەک تەنیا لە...
02/09/2026

🎓 داهاتووی منداڵەکەت لە شوێنێکی دروستەوە دەست پێدەکات! 🌟
ئێمە ژینگەیەکی فێرکاری وا دابین دەکەین کە منداڵەکەت نەک تەنیا لە ڕووی ئەکادیمییەوە، بەڵکو لە ڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتیشەوە گەشە بکات.
چی ئێمە جیاواز دەکات؟
✨ پروگرامی بەهێز بۆ ئامادەکردنی منداڵان بۆ داهاتوو.
✨ ستاڤی لێهاتوو: مامۆستایانی شارەزا، خاوەن ئەزموون.
✨ کەمی ژمارەی قوتابی: کەمتری لە ۱٥ قوتابی لە هەردوو پۆلێکدا بۆ بەخشینی سەرنج و چاودێری زیاتر.
✨ دەوامی تا کاتژمێر دوو: کاتێکی گونجاو بۆ فێربوون و چالاکی.
✨ هاتوچۆی سەلامەت: پاسی مۆدێرن و نوێ لەگەڵ خزمەتگوزاری چاودێری.
✨ خواردنی تەندروستی ڕۆژانە: ژەمە خواردنی جۆراوجۆر و هاوسەنگ بە چاودێری پسپۆڕی تغذیە.
✨ داهاتوویەکی ڕوون شایستەی منداڵەکەتە!
📞 بۆ تۆمارکردن و زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن: [ 07507905358
07809407676]
📍 ناونیشان: [هەریر / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی هەریر]

🌸 أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🌸لە یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری خۆشەویستمان (...
25/08/2026

🌸 أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🌸

لە یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری خۆشەویستمان (محمد) درودی خوای لەسەر بێت، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو ڕابەرە مەزنەی کە مرۆڤایەتی لە تاریکییەوە دەرهێنا بۆ ڕووناکی.

یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی پیرۆز بێت لە گشت موسوڵمانان .

سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە بۆ باخچە و قوتابخانەی (شاین)ی ناحکومیبە مەبەستی بەسەرکردنەوەی کۆتایی خولی پێداگۆجید...
19/08/2026

سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە بۆ باخچە و قوتابخانەی (شاین)ی ناحکومی

بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی کۆتایی خولی پێداگۆجیدا و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ڕاهێنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٦،
بەڕێز م. ( خدر حەمەد )بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، لەگەڵ بەڕێز م. ( ئاریان یاسین ) لێپرسراوی بەشی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان، سەردانی باخچە و قوتابخانەی (شاین)ی ناحکومییان کرد.
ئەم سەردانە لە کۆتایی خولی پێداگۆجیدا ئەنجام درا، کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو و بە سەرپەرشتی
م. ( ئومێد یاسین )بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، بەڕێزان دەست‌خۆشی و سوپاسیان لە ڕاهێنەر و مامۆستایانی بەشداربوو کردووە، بەرامبەر بە هەوڵ و ماندووبوونیان لە ماوەی ئەم خولەدا، و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ خواستن.

سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و هەموو بەڕێزان دەکەین بۆ ئەم سەردانە و پشتیوانی و هەڵسەنگاندنیان بۆ پرۆسەی پەروەردەیی.

شاین؛ بەرەو پەروەردەیەکی باشتر و داهاتوویەکی ڕوونتر.
قوتابخانەی ( شاین )ی بنەرەتی ناحکومی.

Address

Harir Mean Street
Harir
44001

Telephone

+9647507905358

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shine private school posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Shine private school:

Shortcuts

Share

Category