سروشتی شــــاره زوور

شاره زوور

Operating as usual

29/04/2021
01/04/2021
23/03/2021
06/08/2020
27/07/2020
03/02/2020

تەپی سەفا

02/02/2020
02/02/2020

سروشتی شــــاره زوور

02/02/2020
02/02/2020
02/02/2020
02/02/2020
16/11/2019
16/11/2019
16/11/2019
23/10/2019
23/10/2019
23/10/2019
23/10/2019
23/10/2019
23/10/2019
09/10/2019
08/10/2019
08/10/2019
08/10/2019
02/10/2019
15/09/2019
09/09/2019
07/02/2019

چــۆن چۆنی بـڕیاری ڕاست بـدەیــن؟
مرۆڤ بوونەوەرێکە هەمیشە زوو بڕیار لەسەر شتەکان دەدات، جا ئەو بڕیارە پەیوەندی بەخودی خۆیەوە بێت، یان پەیوەندی بە ئەوانی ترەوە هەبێت. بۆیە زوو بڕیار دان مرۆڤ دووچاری کومەڵێک کێشە دەکات، کە هەندێک جار تامردن دەردو ڕەنج دەکێشێ لەگەڵ ئەو بڕیارەی کەداویەتی. ئەوەی لێرەدا گرنگە هەر تاکێک بیزانێ ئەوەیە کە " خۆمان لە پێش بڕیار " بپارێزین. واتە بەمانایەکی تر زوو بڕیار یان حکم لە سەر هیچ شتێک نەدەین.....
پێوستە گومان لە هەمووشتێک بکەین، واتە هیچ شتێک ڕاستەو خۆ کە دەیبینین یان دەیبیستین بڕیاری له سەر نەدەین بەڵکو دەبێ گومانی لێ بکەین، بەڵام گومان لە پێناو گوماندا نا، بەڵکو گومان لە پێناو گەیشتن بە ڕاستی دا، ئەگەر هیچ شتێکم لە هەنگاوی یەکەمدا وەک ڕاستی وەر نەگرت و گومانم لێی کرد، ئەوە دەتپارێزێ لە بڕیاری کوێرانە. لێرە وتەیەکی ژان ژاک ڕۆسۆ هەیە کە دەڵێت ئەوانەی درەنگ قبوڵ دەکەن، قوڵترین مرۆڤەکانن.بۆیە هیچ شتێک لەدەرەوەی گومان نیە....
بوونی زانیاریەکی تەواو لەسەر ئەو شتە یان ئەو کارەی کە دەمانەوێت بڕیاری لە سەر بدەین، واتە مرۆڤ ناتوانێ بێ مەعریفە هیچ بڕیارێک بدات، زانینیش تەنها بەوە نیە کە خۆت پێت وایە زانیاریت زۆرە، یان خودی خۆت پێ زۆر هزرڤان و ئەقڵمەندە، هەر بۆیە دیکارتی فەیلەسوف دەڵێت: تاکەشتێک کە بە یەکسانی دابەش کرابێ بەسەر مرۆڤایەتیدا، ئەوە ئەقڵە، چونکە هیچ کەس وابیر ناکاتەوە کە کەمی پێ دراوە. بۆیە با لە بڕیارەکان وریا بین و مەعریفەیەکی باشمان دەربارەی هەبێ....
شرۆڤەکردنی کێشەکان یاخود تحلیل کردنی کێشەکە، بۆ بچوکترین بەش، تاوەکو بتوانین هەموو لایەنەکانی بەباشی ببینین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، چونکە هەر کێشەیەک یا خود هەر شتێک یان دیاردەیەک لەکۆمەڵێک شتی تر پێک هاتووە، کاتێک ئێمە دێین ئەو کێشە یان بابەتە تەتڵە و شرۆڤە ده کەین بۆ بچوکترین بەش، ئەوە بیگومان بەرچاو ڕۆشینیمان دەداتێ، کە بڕیارێکی هەمە لایەنە بدەین....
بڕیار نەدان بەهیچ شێوەیە لەکاتی دڵخۆشی و لەکاتی نارەحەتی دا یان توڕە بووندا، چونکە لەو کاتەدا بڕیارەکەت هیچ بنەمایەکی مەعریفی و هیچ یەکێک لەو خاڵانەی سەرەوەی تێیدانیە.ئەمەش وات لێ دەکات بڕیارەکە بەزیانی خۆت بشکێتەوە.....

06/05/2018
14/02/2018

نیشانەکانی مریشکی نەخۆش پێش خواردنی:

زۆربه‌ى جار ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانمان بریتییه‌ له‌ مریشك ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌ مریشكیش نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى توش ده‌بێت ، بۆیە پێویسته‌ دڵنیا بیت له‌ ته‌ندروستى مریشك ئینجا بیخۆیت.

‎چۆن ده‌زانیت ئه‌و مریشكه‌ نه‌خۆشه‌و ناته‌ندروسته‌ :
‎•مریشکی نەخۆش چاوه‌كانى سور دەبنەوە .
* هه‌ناسه‌ی توندە .
‎• له‌كاتى سه‌ربڕینیدا ناجوڵێت و په‌له‌قاژه‌ ناكات.
‎• ره‌ِنگى گۆشتى مریشكه‌كه‌ شینە.
‎• په‌ڕه‌كانی هه‌ڵدەوەرێت.
* پێستى لینجه‌ مادده‌یەک دەردەدات .
‎• له‌پاش لێنانى بۆنێكى ناخۆشى لێ دێت.
‎• گۆڕان له‌ تامى مریشكه‌كه‌.
‎له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ ڤانیا

19/01/2018

( کوزەڵە):- گیایەکی خۆڕسکی لێوار جۆگەلە و کانیاوو چۆمەکانی کوردستانە.
کوزەڵە لە تیرەی "شەوبۆکان" (Cruciferae) کە باڵای لە ١٠ تاکوو ٦٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ، گەڵای ورد و سەوزی هەیە و گوڵەکانیشی هێشووی و بچووکە و رەنگ سپین، لاسکێکی نێو بۆشی هەیە کە بەسەر ئەرزدا ئەکشێ.
لەبەر ئەوەی لە گیای کوزەڵەدا ئاسن، کالسیۆم و ئەسید فولیک و کەمێکیش ڤیتامین A و B و C هەیە بۆ دەرمان بەکاری دێنن.
لە ساڵی ٢٠١٠دا زانایەک لە زانستگای ساوتیمتۆن، ئەوەی ڕوون کردەوە کە بە تاقیکاری بۆی دەرکەوتووە کە تەنیا پاش چەند کاتژمێرێک لە بەکارهێنانی ٨٠ گرام کوزەڵە، ڕادەی مولوکولەکانی دژی شێرپەنجە لە خوێندا زیادیان کردووە و لە بەهێزبوونەوەی خانەکانی شێرپەنجە لە مەمکدا، بەرگری دەکا. هەربۆیە کوزەڵە لە بەرگری لە پەرەسەندنی زیاتری نەخۆشی شێرپەنجەدا یارمەتیدەر و دەرمانی باشە.
لە وتارێکی ژورناڵ "هەمووگیرناسی شێرپەنجە"دا کە لە ساڵی ١٩٩٥دا چاپ کرا، باس لە کەم کردنەوە و لاواز بوونی نەخۆشی شێرپەنجە لە لەشی کەسانی سیگاریدا دەکا کە رۆژانە ٥٧ گرەم کوزەڵەیان خواردووە.
ناوە لاتینیەکەی (ناوی زانستی) کوزەڵە واتە " nasturtium aquaticum.
بە سویدی Källfräne پێ دەڵێن
بە فارسی ترەتیزەک وحشی
بە ئەڵمانیش Brunnenkresse.
بە هەورامی پێی دەڵێن کوزڵێ و هەروەها "بەرگە"شی پێ دەڵێن.
٭ دژە شێرپەنجە یه بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک
٭ دژە ئیلتهابە و خانمان دەتوانن حەمام بە ڕەگی کوزەلە بکەن
٭ چارەسەری بەردی گورچیلە دەکات بەکولاندنی و خواردنی ئاوەکەی

٭ ئەو کەسانەی جگەرەکێشن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆ ئەندامی هەناسەیان کەم دەکاتەوە

٭ بەرگری لەش بەهێز دەکات و بەمەش جەستە توانای روبەڕوبوونەوەی جۆرەها نەخۆشی دەبێت.

٭ بڕێکی باش لە مادەی یۆدی تێدایە.

٭ هەرسکردنی خۆراک ئاسان دەکات.

٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست و هەڵوەرینی قژ و گەشەکردنی پێست و باشبوونەوەی زیپکە دەکات.

٭ بۆ کۆنتڕۆڵی شەکرە بەسوودە و خوێن پاک دەکاتەوە و شیری دایکیش زۆرتر دەکات
٭ ریژەی ئاسنی زیاترە و بەمەش چارەسەری نەخۆشی کەمخوێنی دەکات

بەهیوای لەش ساغی بۆ هەمووان،

(کاشمه‌ و به‌ڕه‌زا لووشه‌ و ترشکــــــه‌
کوزه‌ڵه‌ و کاردوو، پوونگه‌ و به‌نگۆکه‌)
"پیره‌مێرد" سەیری بەریەمێ و بەرگەمێ بکە

سەرچاوە:-
کورد فلۆرا

17/01/2018

ئه‌كتیڤی فه‌یسبووك له‌ نێوان بنه‌ماى زانستى و لایک و کۆمێنت دا !
ئەکتیڤ دابەزین و پۆست نەبینین و تا دوایی، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە؟

ئه‌و لایک و کۆمێنتانەی بۆ ئێمە ئه‌نوسرێ ته‌نها بۆ یه‌ك چركه‌ و بۆ یه‌ك تۆسقاڵ سوودى نیه‌ بۆ ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌مان ..

لایه‌نه‌ زانستیه‌كه‌ى :

له‌ رووى زانستیه‌وه‌ شتێك نیه‌ به‌ ناوى دابه‌زینى ئه‌كتیڤى ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌ت ، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌نها په‌یجى فه‌یسبووك ئه‌كتیڤى به‌رز ئه‌بێته‌وه‌و دائەه‌به‌زێت ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر پۆستى په‌یجه‌كه‌ ، گه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ كۆمێنت و لایك ئه‌وا ئه‌كتیڤى په‌یج به‌ به‌رزى ئه‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌ویش به‌ پۆستێك و دوان و بگره‌ به‌ ده‌یان هه‌زار كۆمێنتیش بێت ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئه‌كتیڤى به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ و دواتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌ ..

به‌ڵام دابه‌زینى ئه‌كتیڤى ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌ت هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نیه‌ و بابه‌ته‌كه‌ دووڕه‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ..

میكانزمى فه‌یسبووك چۆنه‌ بۆ بینینى پۆستى هاوڕێكانت !
ئایا ده‌كرێت تۆ پۆستى هاوڕێیه‌كت ببینت و ئه‌و هى تۆ نه‌بینێت ؟
وه‌لامه‌كه‌ى به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌ڵێ یه‌
ئه‌ى ئە‌كرێت هاوڕێیه‌كت پۆستى تۆ ببینێت و تۆ هى ئه‌و نه‌بینیت ؟
ئه‌مه‌شیان وه‌لامه‌كه‌ى به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌ڵێ یه‌

ئێستا با بزانین ئه‌و میكانزمه‌ چۆن كارئەه‌كات

گه‌ر هاوڕێیه‌كت پۆستى كرد ، جارێك ، دوان ، سیان ، چوار، گه‌ر تۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نه‌بوو له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ، واته‌ لایكت بۆ نه‌كرد و كۆمێنتت بۆ نه‌نوسی، ئه‌وا به‌ پێى تێپه‌ڕبوونى كات ته‌واوى پۆسته‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ لاى تۆ وون ئه‌بێت و به‌دیار ناكه‌وێت ...

به‌ هه‌مان شێوه‌ ، كه‌سى به‌رامبه‌رییش گه‌ر به‌رده‌وام كۆمێنت و لایكت بۆ نه‌كات ، ئه‌وا پۆسته‌كانى تۆ لاى ئه‌و وون ئه‌بێت ، ڕوونتر بڵێم به‌ دیار ناكه‌وێت ..

ئێستا له‌وه‌ تێگه‌یشتین كه‌ بۆچى ئێمه‌ زۆر جار پۆستى هاوڕێكانمان نابینین ، یان ئه‌وان هی ئێمه‌ نابینن ...

به‌ كورتى و به‌ پوختى : دابه‌زینى ئه‌كتیڤی فه‌یسبووك بۆ ئه‌كاونت هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نیه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن فه‌یسبووك ئاماژه‌ى پێنه‌دراوه‌ ، ته‌نها په‌یج نه‌بێت كه‌ ژماره‌ى ئینگه‌یجمێنت(engagement) ى هه‌یه‌ یان ریچ (reach) ى بڵاو كراوه‌كان ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ سه‌ر كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران بۆ پۆسته‌كانى په‌یج.

هاوڕێیان تا ئێستا نەمان زانیوە بەڵام دڵنیا بن ‌: ئه‌كتیڤى ئه‌كاونت ، هیچ‌ بنه‌مایه‌كى زانستى نیەو‌ ته‌نها كات كوشتن و ماندووبونمان بۆ ئه‌مێنیته‌وه‌ به‌ نوسینو خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو كۆمێنته‌........

سەرچاوە: تەکنەلۆژیای زانیاری

17/01/2018

چەند زانیاریەک کە زۆرینە نایزانن لە سەر بەڕادی ئاو، وەک لە وێنەکە ئاماژەی پێ کراوە خاڵی یەکەم لەزگەیەکە لایبە نوسراوە ساردو گەرم یان هێمای کۆ و ناقسی لە سەرە لە ژێر ئەو لەزگەیە بورغویەکە ئەگەر بتەوێ ئاوەکە زۆر سارد بێت بورغوەکە بە دەرنەفیز بۆلای کۆیەکە زائیدەکە ئەسوڕێنیت بتەوێ سارد نەبێ بۆلای ناقسەکە ئەی بەی بەمەش ناو بەرادەکە زۆر سارد نابێت,, وە خاڵی دووەم کە لە وێنەکە دیارە برغویەکە کاتێ بتەوێ بەرادەکە پاکەیتەوە ئەیکەیتەوە ئاوی ناو بەرادەکە هه مووی دەرەچێت پاش پاکردنەوەی ئەیکەیتەوە جێی خۆی...

17/01/2018

سوید ...
لەزۆربەی مارکێتەکان بەو شێوەیەو بەخۆرایی مۆز دادەنێن بۆ مندالان ...
لەبەر ئەوەی توێژینەوەیێک ھەیە دەڵێت گەربیت و مندال مۆز ببینێت و نەیخوا ئەوا توشی کێشەی دەرونی دەبێت ...

Videos (show all)

جیاوازی نێوان خۆمان و ئەوان
سروشتی شارەزوور
سروشتی شارەزوور
موتوربە یان پێوەند کردن بۆ رۆربەی دارەکان گونجاوە شێوازی چەتاڵ کردن....
پۆڕ
پۆڕ
ماهیر و مرۆڤی نیاندرتاڵ.

Location

Category

Telephone

Address

Diyqri Sharazoori
Halabjah
DIYARI 07501262006
Other Education in Halabjah (show all)
Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان ) Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان )
Kurdstan
Halabjah, HALABJA

Youth Intellectual Group is a group which works to accomplish the required goals of young people, and this group is supported by Homeland Youth Org

Zankoy halabja زانکۆی ھەڵەبجە Zankoy halabja زانکۆی ھەڵەبجە
بناری عەبابەیلیە
Halabjah, 64064

تاكةپه‌یجی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاگاداربوونی خوێندكاران له‌ كاروچالاكییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وزانكۆكانی دی كوردستان

Aim Project Aim Project
Halabja
Halabjah

هەڵەبجە/کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن/خوار مزگەوتی شافعی

Zanko halabja Zanko halabja
Halabjah

university of halabja

Ktebkhanai Halabja Ktebkhanai Halabja
Halabjah

كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ناوه‌ندێك بۆ فراوانكردنی ئاسۆی زانیاریه‌كانتان

خـــــودايـــه ليمان خـــــوش به خـــــودايـــه ليمان خـــــوش به
Halabjah, HALABJA

استغفر الله العظيم

BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja
General ,
Halabjah

پێگه‌یه‌كه‌ بۆ چالاكی و بره‌ودان به‌ چه‌مكی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی

داخيلى كوران ک.کشتوکال هە لە بجه داخيلى كوران ک.کشتوکال هە لە بجه
Halabja
Halabjah

داخيلى كوران ك.كشتوكال هه له بجه

گؤران خوازانی  بیاره گؤران خوازانی بیاره
Byara
Halabjah, +964

له پینا و ژیا نیکی ئا سوده بؤ رؤله کا نی نیشتیما نه که م