25/08/2026
کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە /Halabja Technical College-SPU
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە /Halabja Technical College-SPU, College & University, Halabja.
25/08/2026
24/08/2026
بەڕێوەچونی کۆرسێکی تایبەت بە تاقیگەی پزیشکی
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٤ / ٨ / ۲۰۲٦ بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د.محمد سعید) یەکەم ڕۆژی کۆرسی تایبەتی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە بەڕێوە چوو .
ئامانج لەم کۆرسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی
فێرخوازانی بەشی تاقیگەی پزیشکیە ، پێدانی ئەزموونە بۆ ناوەندی کار ، ئاشنا کردنیانە بە چۆنیەتی کارکردنی دروست و زانستی لەناو تاقیگەدا .
ئەم کۆرسە بە هەماهەنگی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە و لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
24/08/2026
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بە هەلی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان حکومی و ناحکومی بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
- پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://admitionspu.com/)
- ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٦) دەست پێدەکات تاوەکو (١٠/٩/٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
- پێداویستییەکانی پێشکەشکردن
- بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.
- کارتی نیشتمانی هەردوو دیوەکەى لەسەر یەک لاپەڕە.
- تەنها بۆ فەرمانبەران: نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەى بۆ مۆڵەتی خوێندن.
- ناوی چواری وەک کارتی نیشتمانی داخڵ بکرێت بە ڕێنووسی کوردی.
- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەشکردن لە ( ١ / ١ / ١٩٨٦ ) و بچوکتر، واتە لە (40 ساڵ) زیاتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (70%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە تەندروستییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ کۆلێجە تەکنیکییەکانى (کارگێڕی، ئینفۆڕماتیک، کشتوکاڵ) نمرەی دبلۆمی لە (60%) کەمتر نەبێت.
- وەرگرتن تەنها بۆ بەشی هاوتا دەبێت.
- کاتی خوێندن بەم سیستەمە بەیانیانە، وە کاندیدی سەرکەوتوو ئەوانەی وەردەگیرێن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوون پێویستە نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکانیان هاوپێچ بکەن وە زانکۆمان بەرپرس نییە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن.
- ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (4 ساڵە).
- خوێندکاری وەرگیراو لە (قۆناغی یەکەم)ەوە دەست بە خوێندن دەکات.
- دەرچووانی پەیمانگەکانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر - زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک - زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) لە ڕێگەی نزیکترین زانکۆی پۆلیتەکینکییەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان داواکاری پێشکەش دەکەن.
- سەبارەت بە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% زیاترە) لە ڕێگەى ئەم سیستەمەوە داواکاری پێشکەش نەکەن بەڵکو ئەو دەرچووانە پێویستە لە پەیمانگەکانیان داواکاری پێشکەش بکەن،
وە ئەگەر دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% کەمترە) ئەوا پێویستە لە ڕێگەى لینکی ئاماژە بۆکراوی سەرەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
- دەرچووانی (پەیمانگەی دوو ساڵی نا حکومی) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە مەرجێک بەشی هاوتای لە زانکۆمان هەبێت.
- هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- مهرج نیه ههر خوێندكارێك كه داواکارى پێشكهش كرد وهربگیرێت لهبهرئهوهی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە بهپێی پلانی بهشه زانستییهكان، وە تەنها (نمرهی دبلۆم و پلانی وەرگرتن) دهكرێت به پێوهر بۆ دهستنیشانكردنی خوازیاره سهركهوتووهكان وە هیچ پێوهرێكی تر بهكارناهێنرێت.
- دوای وردبینی کردنی زانیاری پێشکەشکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمانەوە ناوەکان لە لیستی پێشکەشکراواندا دەردەکەوێت.
23/08/2026
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/٢٣ ژمارەیەک فێرخواز لەچەند وڵاتێکی عەربیەوە سەردانی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجەیان کرد .
سەرەتا لەلایەن ڕاگری کۆلێج ( پ.ی.د محمد سعید ) پێشوازیان لێکراو لەوتەیەکدا ڕاگری کۆلێج ئەم جۆرە سەردانەی بەگرنگ وەسف کرد بۆ بەرەوپێش چوونی ئاستی زانستی خوێندکاران و پاشان ئاشنابوون بەکلتورە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
شایەنی باسە ئەم سەردانیکردنە لەچوارچێوەی بەرنامەکانی مەشق و ڕاهێنانی هاوینەدایە کە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی ڕێکیان خستووە.
23/08/2026
دەستپێکردنی خولێکی نوێی زمانی ئینگلیزی
زیاتر بخوێنهرهوه...
https://spu.edu.iq/ku/?p=65326
23/08/2026
23/08/2026
ژمارەیەک فێرخوازی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە بەشداریان لەمەشق و ڕاهێنانی هاوینەدا کرد لەزانکۆی ئوردنیەو زیتونیە لەوڵاتی ئوردن.
ئەم بەشداریکردنە بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای زانستی و پڕاکتیکی خوێندکارانە سەرەڕای فراوانکردنی پەیوەندیەکانیان بۆمامەڵەکردن لەگەڵ ژینگە ئەکادیمیەکان.
شایەنی باسە ئەم بەشداریکردنە لەچوارچێوەی بەرنامەکانی مەشق و ڕاهێنانی هاوینەدایە کە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ دەرەوەی وڵات ڕێکی خستوە.
ئاگاداری..........
کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی خولێکی تاقیگەی پزیشکی بۆ خوێندکاران .
لەم کۆرسەدا بەشدار بوو بە شێوەیەکی ئەکادیمی و کرداری ئاشنادەبێت بە بەشێک لە پڕۆسیجەرە پەیوەندی دارەکان بە بواری تــــاقیگە.
لەماوەی ئەم کۆرسەدا بەشداربوو ئاشنادەبێت بە بابەتەکانی
1- Case diagnosis and Standard pretest instruction
شیکارکردنی کەیسی نەخۆشی و باوترین ئەو پێوەرانەی کە پێش ئەنجامدانی پشکنینەکان کارمەندی تاقیگە پێویستە ڕەچاوی بکات .
2- Sample collection and phlebotomy
چۆنیەتی کۆکردنەوەی نموونە تاقیگەیەکان و وەرگرتنی سامپڵی خوێن (سحب ) بەشێوەیکرداری و ئەکادیمی.
3- General Stool Examination and General Urine Examination
تیشکدەخرێتە سەر چۆنیەتی وەرگرتن و ئامادەکردن و خوێندنەوەی هەردوو پشکنینی گشتی Urine and Stool
4_Urine culture
چۆنیەتی زەرعی نموونەی میز
خولەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بێبەرامبەرە لە کۆتای خولەکەدا بەشداربوو دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەشداری کردن کە لەلایەن کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە و لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستەیەوە پێشکەشیان دەکرێت.
ناونیشان:
هەڵەبجەی شەهید /گەرەکی دەروازەی شار/نزیک بازگەی زەمەقی
بۆ بەشداریکردن دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە خۆتان تۆمار بکەن👇🏻
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSftIn_pTCv2SCGaUd8Gfk2NNzclwR61qP2R4xZV1sKkjkZKWw/viewform?usp=publish-editor
هۆبەی ڕاگەیاندوچالاکیەگشتیەکان
19/08/2026
Click here to claim your Sponsored Listing.