13/06/2026
ئاگاداری (پەڵپ ـ گازندە ـ تانە (اعتراض)
هاوڕێکانتان تاگ بکەن...
ەو خوێندکارە بەڕێزانەی دەیانەوێت پەڵپ(اعتراض) لە نمرەکانیان بگرن ، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە تا کاتژێر(١٢:٠٠) ی نیوەڕۆ سەردانی کۆلێج بکەن ، بەمەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پەڵپ (اعتراض) ، و پاش ئەو کاتە لیژنەی پەڵپ دادەنیشن و بەدواداچون بۆ گازندەکان دەکرێت.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیز
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ
13/06/2026
ئاگاداری ـ وەرگرتنەوەی نمرە
هاوڕێکانتان تاگ بکەن....
خوێندکارانی ئازیزی بەشەکانی (ڕاگەیاندن ، گەشتو گوزار ، کارگێڕی کار ، بازرگانی نێودەوڵەتی) ( ئێواران) ـ لە زانکۆى هەڵەبجە ئاگادار دەکەین دەتوانن ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٦/١٣ کاتژمێر( ٣:٠٠ )ی پاشنیوەڕۆ ، لە ڕێگەی سیستەمی نمرەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە ، و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان فاینەڵی سمستەری بەهارە ببینن .
تێبیی / خوێندکارانی قۆناغی (یەک ، دوو ، سێ)ی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی نمرە وەردەگرنەوە و قۆناغی چوارەمی هەمان بەش ، لە کاتێکی دیکە نمرە وەردەگرنەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی ڕاگرایەتی خوێندنی ئێواران
11/06/2026
ئاگاداری ـ وەرگرتنەوەی نمرە
هاوڕێکانتان تاگ بکەن....
خوێندکارانی ئازیزی بەشەکانی (بنەماکانی ئاین ، مێژوو ، ڕاگەیاندن ، گەشت و گوزار) بەیانیان ـ سەر بە کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە ئاگادار دەکەین دەتوانن ئەمشەو ٢٠٢٦/٦/١١ کاتژمێر( ٨:٠٠ )ی شەو لە ڕێگەی سیستەمی نمرەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە ، و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان فاینەڵی سمستەری بەهارە ببینن .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان
29/05/2026
ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی فاینەڵی سمستەری بەهارە ، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ، و خشتەی دابەشبونی خوێندکارانی کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوە
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئازیز
(د. ڕێباز لوقمان)
سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ
15/05/2026
سووپاسنامەی بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردو (م،هیوا محمود) ، مامۆستای کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە بۆ زانکۆی هەڵەبجە
زانكۆى هەڵەبجە
بنەماڵە و خێزانی مامۆستا هیوا، زۆر سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین بەهۆی ئەو هاوخەمی و ڕێزلێنانەی کە لە دوای کۆچی دوایی مامۆستا پیشانتان دا.
هەست و هەڵسوکەوتی مرۆڤانە و هاوبەشی خەفەتەکەتان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دڵی خێزانەکەمان هەبوو، و ئەمەش نیشانەی ئەو وفاداری و ڕێزەیە کە بۆ مامۆستا هیواتان هەبوو.
داوا دەکەین خوای گەورە هەمووتان بپارێزێت و پاداشتی چاکەتان بداتەوە.
بە ڕێز و سوپاس
بنەماڵە و خێزانی مامۆستا هیوا
14/05/2026
ڕۆژی 2026/5/12 گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (دڵشاد فائق حمە تۆفیق) لە بەشی مێژووی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە، بە ناونیشانی (بازرگانی عێراق و شام لەسەردەمی یەكەمی عەباسی- لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی بەراوردكارییە) بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە:
ـ پ.د.ئاراس فریق زەینەڵ / زانکۆی گەرمیان/ سەرۆکی لیژنە
ـ پ.د. قادر محمد حسن/ زانکۆی سەلاحەدین / ئەندام
- پ.ی.د.حسین محمد صالح/ زانکۆی هەڵەبجە/ ئەندام
ـ پ.د.نەریمان عبدالله علي/ زانکۆی هەڵەبجە/ ئەندام و سەرپەرشتیار
پاش گفتوگۆیەکی وردی زانستی نامەکە پەسەند کرا.
سوپاسی بێپان بۆ سەرۆك و ئەندامانی لیژنە و پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ خوێندکاری ناوبراو.
13/05/2026
#چالاکی زانستی
ڕۆژی 2026/4/22 لە بەشی مێژووی کۆلیجمان گفتوگۆی ماستەری خوێندکار (هارون محمود کریم) بەڕێوەچوو، بە ناونیشانی (وەقف و کارە خزمەتگوزارییەکانی میرانی کورد لە هەردوو هەرێمی چیا و جەزیرەدا لە ماوەی نێوان ٣٣٤ک-٥١١ک / ٩٦٤ز-١١٧ز)
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە:
ـ پ.د.صلاح کانەبی اسماعیل لە زانکۆی سلێمانی/ سەرۆکی لیژنە
ـ پ.د.نەریمان عبدالله علي لە زانکۆی هەڵەبجە/ ئەندام
ـ پ.ی.د.رسول ابراهیم رسول لە زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام
- پ.ی.د.حسین محمد صالح لەزانکۆی هەڵەبجە/ ئەندام و سەرپەرشتیار.
پاش گفتوگۆیەکی زانستی نامەکە بە هەندێک گۆڕانکارییەوە پەسەند کرا.
پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراوو سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین.