23/07/2026
ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتن و تەمەن و ساڵانی کەوتنی خوێندکاران .
لاپەڕەی فەرمی خوێندنگەی ئامادەیی خورمـــاڵی تێكەڵ
ناو
23/07/2026
ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتن و تەمەن و ساڵانی کەوتنی خوێندکاران .
19/07/2026
جل و بەرگی خوێندکارانی ئامادەیی
بۆ ساڵی خوێندنی ( 2026-2027)
خوێندکارانی خوێندنگەکەمان ئاگادار دەکەین بۆ ئەمساڵی خوێندن ( 2026-2027) بە پێی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە ، پۆشینی جل و بەرگ بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت :
+++ کوڕان : قەمیس یان تیشێرتی ڕەساسی لەگەڵ پانتۆڵی ڕەش کە سادە بێت .
+++ کچان : قەمیسی ڕەساسی و تەنورە یان پانتۆڵی قوماشی ڕەش .
+++ ئەو خوێندکارانەی کە لەچک دەکەن دەبێت ڕەنگی لەچکەکە مارۆنی بێت .
+++ ئەو خوێندکارانەی کە نیقاب دەپۆشن دەبێت هەمان ڕەنگی جل و بەرگی خوێندکارەکان بێت .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
15/07/2026
خشتەی خولی دووەمی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی ( 2025-2026)
بەهیوای سەرکەوتن و بەرزکردنەوەی نمرەکانتان .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
10/07/2026
09/07/2026
ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com
🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦
27/06/2026
( ئەنجامی خولی دووەم )
ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی ( 10+11) ی زانستی وێژەیی دەکەین ڕۆژی ( یەک شەممە ) ڕێکەوتی ( 28/6/2026) سەردانی خوێندنگە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی خولی دووەم( کارتی نمرەکان) بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
دەوامی کوڕان کاتژمێر ( 3:00) ی پاش نیوەڕۆ .
دەوامی کچان کاتژمێر ( 4:00) ی پاش نیوەڕۆ ، بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی خۆشەویست .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
15/06/2026
ڕۆژی ( دوو شەممە ) ڕێکەوتی ( 15/6/2026) دەسپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم/ خولی دووەمی پۆلەکانی ( 10+11) بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی خۆشەویست .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
15/06/2026
لەبەر پشووی ڕۆژی ( 16) ی مانگ خشتەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ، تکایە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک .
( خولــــی دووەم )
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم / خولی دووەم بۆ هەردوو دەوامی ( کوڕان و کچان )
ساڵی خوێندنی ( 2025-2026)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران .
تێبینی / هەموو ڕۆژێک بەپێ ی خشتەکە تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (1:00 ) ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکەن .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
14/06/2026
( نوێکرایەوە )
خولــــی دووەم
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم / خولی دووەم بۆ هەردوو دەوامی ( کوڕان و کچان )
ساڵی خوێندنی ( 2025-2026)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران .
تێبینی / هەموو ڕۆژێک بەپێ ی خشتەکە تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (1:00 ) ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکەن .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ
13/06/2026
خشتەی تاقیکردنەوەگشتییەکانی پۆلی ( 12 ) ی زانستی و وێژەیی / خولی یەکەم ، ساڵی خوێندنی ( 2025-2026)
تێبینی / تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ( 7:30 ) ی خولەکی سەرلەبەیانی دەستپێدەکەن بۆیە پێویستە خوێندکاران بەلایەنی کەم کاتژمێر (7:15) خولەک لە خوێندنگە ئامادەبن .
بەهیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و نایان .
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ