Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ

Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ

Share

یەکەمین پەیمانگای پەروەردەیی لە هەڵەبجەی شەهید
بۆ ﴿فێربونی زمان، خولی بەهێزکردنی وانەکانی قوتابخانە، و خولی پیشەیی﴾.

یەکەمین پەیمانگای پەروەردەیی لە هەڵەبجەی شەهید..

23/08/2026

🎓 بەرەو هەشتەمین ساڵی زانکۆلاین لەگەڵ پەیمانگای لۆیاڵ
🗓 بەرواری دەستپێکردن: ٥ / ٩ / ٢٠٢٦ و ڕۆژانی دواتر 📍
.
ئاگاداری بۆ سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەر
بۆ ئەمساڵیش بڕیار عوسمان، شارەزا لە بواری زانکۆلاین و سەرجەم سیستەمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆ هەشتەمین ساڵ لە پەیمانگای لۆیال لەگەڵتان دەبێت بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و دیاریکردنی باشترین ڕیزبەندی بەپێی نمرەکانتان

✅باشترین ڕیزبەندی بەپێی نمرە و خولیای خۆت دادەنێین تا زۆرترین چانسی وەرگرتنت هەبێت
✅فۆڕمەکەت بەبێ هەڵەی تەکنیکی و بە وردی لەسەر بنەمای نوێترین ڕێنماییەکان پڕدەکرێتەوە
✅سوودمەندبوون لە ئەزموونی چەندین ساڵەی بڕیار عوسمان لە سیستەمەکانی زانکۆ و پەیمانگ
✅ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر سیستمەکانی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران، و کەرتی تایبەت
✅زانینی ئەگەری وەرگیران لە کۆلێژەکان پێش ئەنجامی کۆتایی بەپێی کەمترین نمرەی وەرگیراوی ساڵانی پێشوو

_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

22/08/2026

📌بەردەوامی خوولی خەیاتی لە پەیمانگای لۆیاڵ
✨ خوولی خەیاتی لە پەیمانگای لۆیاڵ؛ هەنگاوێک بەرەو سەربەخۆیی و داهێنانی کارامەیی! ✨
ڕێگەی سەرکەوتن بەردەوامە و خۆشحاڵین کە بە ڕێژەیەکی بەرز بەردەوامی بە خوولی پێشکەوتووی خەیاتی دەدەین لە پەیمانگای لۆیاڵ 🧵
👗 چی لەم دەورەیەدا فێر دەبین؟ ئەم خوولە بە شێوازێکی زانستی و پراکتیکی داڕێژراوە بەشداربووان لە سفرەوە (قۆناغی سەرەتای) دەست پێدەکەن و فێری دروستکردنی قاڵب و بڕینی ورد، چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، و شێوازە نوێیەکانی دوورینی جلوبەرگی ژنانە، سێتە فرە ڕەنگەکان، و ڕووپۆشە سەرنجڕاکێشەکان دەبن، بە جۆرێک کە توانای دروستکردنی هەرمۆدێلێکیان هەبێ کە خۆیان ئارەزوی دەکەن
👩‍🏫 بە شانازییەکی گەورەوە پرۆسەی فێرکاری لەم خوولەدا لەژێر چاودێری و ڕاهێنانی بەڕێز مامۆستا سەرچڵ دایە مامۆستا بە ئەزموونەکەی شاری هەڵەبجە خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵە لە دروومان و دڵسۆزی بێوێنەی، هەموو وردەکارییەک بە ئارامی و بە شێوازێکی زانستی دەگەیەنێتە بەشداربووان، بۆ ئەوەی هەرخوێندکارێک بە متمانەیەکی تەواوەوە دەست بە کار بکات
📜 لە هەمووی گرنگتر لە کۆتایی ئەم خوولەدا، بەشداربووان بڕوانامەیەکی فەرمی و باوەڕپێکراو لە پەیمانگای لۆیاڵ وەرئەگرن
ئەم بڕوانامەیە دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆیان تاوەکو بتوانن دەست بە کاری سەربەخۆی خۆیان بکەن، کارگەی بچووک یان دوکانی جلوبەرگی خۆیان دابمەزرێنن، یان لە باشترین پێشانگا و مارکەکانداپ دەرفەتی کار بەدەست بهێنن و ببنە خاوەن داهاتی خۆیان💼
بۆ بەشداریکردن و زانیاری زیاتر لەسەر خوولە نوێیەکان، دەتوانن سەردانی پەیمانگای لۆیاڵ بکەن یان پەیوەندیمان پێوە بکەن✨✨✨
___________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 21/08/2026

کاتێک هەوڵ و ماندووبوون دەبێتە تابلۆی سەرکەوتن!
✨کۆتا ئەلبومی وێنەی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکان😍
بەخشینی بڕوانامە بە خوێندکارانی قۆناغی
(٦،٥،٤)✨✨
خوێندکارە ئازیزەکانمان لە پۆلەکانی (٤، ٥، ٦)... تەنها ڕۆژی دابەشکردنی بڕوانامە نەبوو، بەڵکو کۆتایی هاتنێکی شکۆمەندانەیە بە چەندین کاتی پڕ لە کۆشیش، خەون و هەنگاوی بەردەوام بناخەی هەر سەرکەوتنێکی گەورە لەم قۆناغە هەستیارانەوە دەست پێدەکات؛ لێرە بوو کە یەکەم هەنگاوەکانتان بۆ تێگەیشتن لە ژیان، زانست وئامانجەکانتان نا، و فێربوون کە چۆن کۆڵ نەدەن✨
..
بێگومان 👩‍🏫
ناتوانین ئەم ساتە جوانە تێپەڕین بێ ئەوەی یادی ئەو مامۆستایە دڵسۆزانە بکەین کە وەک چرایەک ڕێگەیان بۆ ڕۆشن کردوون
مامۆستاکانمان تەنها وانەبێژ نەبوون، بەڵکو پەروەردکار و ڕێێنیشاندەر بوون؛ بە پشوودرێژی، هاندان و باوەڕبوونیان بە تواناكانی ئێوە، ئەم قۆناغەیان کردە پڕ لە وزەی ئەرێنی و فێربوونی ڕاستەقینە
دەستخۆشی و ڕێزی بێپایان بۆ ئەم دڵسۆزانە
📌مامۆستا ژیلا( وانەی ئینگلیزی)
📌مامۆستا ڤینۆس( وانەی ئینگلیزی)
📌مامۆستا تەوار( وانەی زانست)
📌مامۆستا هەڤەند( وانەی زانست)
📌مامۆستا شادی( وانەی بیرکاری)
......
وە بۆ ئەو خوێندکارە خۆشەویستانەی دەرفەت نەبوو بەژداربن لە ئاهەنگی وەرگرتنەوە بڕوانامە انشااللە ساڵی داهاتوو لە پەیمانگاکەمان دەبن و دووبارە کۆمەڵێ ساتی پڕ چێژ تۆمار دەکەین و ئێوەش بەژدار دەبن لەگەڵمان😍
.......

🌸
و لە هەمووی گرنگتر، سوپاس بۆ ئەو دایک و باوکە ماندوونەناسانەی کە هەمیشە پشتێنەی بەهێز و پاڵپشتی نەبڕاوەتان بوون
لئەمڕۆ لە چاوی ئەم ڕۆڵە سەرکەوتووانەدا ڕەنگدانەوەی هەبووە. ئەم سەرکەوتنە لە بنەڕەتدا بەرهەمی پشوو درێژی ئێوەیە
پیرۆزە لە هەمووتان، هیوادارم ئەم بڕوانامەیە دەستپێکی ڕێگایەکی پڕ ڕوناکی بێت بۆ بەدیهێنانی گەورەترین خەونەکانتان. هەمیشە شانازیتان پێوە دەکەین! ✨💫
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 21/08/2026

📌ئەلبومی بەخشینی بڕوانامەی سەرکەوتن
بە نازدارەکانی قۆناغی
(٣،٢،١)✨

پۆلەکانی (١، ٢، ٣) تەنها چەند پۆلێکی خوێندن نین، بەڵکو بناغە و سەرەتای هەموو خەونە گەورەکانن لە داهاتوو✨
❤️ سەرەتا سوپاس و پێزانینمان بۆ بۆ دایکان و باوکانی ئازیز هەیە
لە پشت هەر سەرکەوتنێکی منداڵێکەوە، ماندووبوون، ، و پشتیوانی بێوێنەی دایک و باوکەکان هەیە. سوپاس بۆ ئێوەی ماندوونەناس کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرەکی بوون لەم ڕێگەیەدا، سوپاس کە لەگەڵ هەنگاوەکانیاندا گەورە بوون و سات بە سات ئاگاتان لە سەرکەوتنەکانیان بووە
ئەم بڕوانامەیە پێش ئەوەی هی ئەوان بێت، مژدەی ماندووبوون و بەرهەمی خۆشەویستیی ئێوەیە🙏🏻♥️
.
لەم قۆناغە هەستیارو گرنگەدایە کە منداڵە ئازیزەکان فێری یەکەمین پیتەکان، یەکەمین ژمارەکان و بنەماکانی ڕەوشت و پێکەوەژیان دەبن ئەم قۆناغە وەک کێڵگەیەکە کە تێیدا تۆوی یەکەمین هیواکان دەچێنرێت، و ئەوان بە سەرکەوتوویی ئەم زەمینە پتەوەیان تێپەڕاند✨
👩‍🏫
چۆن دەکرێت باسی ئەم سەرکەوتنە بکەین و بەبێ سوپاس کردنی ئەو مامۆستایە دڵسۆزانە کە وەک دایکی دووەم بوون بۆ خوێندکارەکان بە پشوودرێژی، بە زەردەخەنە، و بە دڵسۆزییەکی بێوێنە، ڕۆژ بە ڕۆژ دەستیان گرتن و ڕێگەی زانست و زانیارییان بۆ ڕووناک کردنەوە ئێوە نەک تەنها وانەتان وتەوە، بەڵکو متمانەتان بە تواناكانیان بەخشیوە و داهاتووتان بۆ دروستکردن دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ هەموو ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی لە پێناو زانست و فێربوندا پێشکەشتان کردوە لە پەیمانگاکەمان🙏🏻
ئەم سوپاس نامەیە بۆ هەر یەک لە مامۆستایانی ئازیز:
📌مامۆستا ئاشنا ( مامۆستای وانەی کوردی)
📌مامۆستا بەخشین( مامۆستای وانەی بیرکاری)
📌مامۆستا ئاسودە( مامۆستای وانەی ئینگلیزی)
📌مامۆستا هەنار ( مامۆستای وانەی پەروەردە)
..........
پیرۆزە لە هەمووتان، هیوادارین ئەم بڕوانامەیە تەنهاسەرەتایەک بێت بۆ بەدیهێنانی گەورەترین خەونەکانیان لە داهاتوودا! 🎓✨
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 21/08/2026

📌کۆتایی هاتنی هەر وێستگەیەک، دەستپێکی سەرکەوتنێکی گەورەترە! 🎓
بە خۆشحاڵیەوە بەرواری
٢٠٢٦/٨/١٩✨
، بڕوانامەی سەرکەوتنمان بەخشە بە بەشداربووانی خۆشەویست و تێکۆشەری خوولی زمانی ئینگلیزی (گروپی D و گروپی E)
🏫 پەیمانگای لۆیاڵ، هەمیشە لانکەی پێگەیاندن، زانست و بەرەوپێشبردنی تواناکان بووە، و شانازی بەوە دەکات کە ژینگەیەکی لەبار بۆ فێربوون و گەشەپێدان بۆ نەوەی داهاتوو دەڕەخسێنێت
👩‍🏫 سوپاس و پێزانینی بێپایان بۆ مامۆستای ماندوونەناس و بەتوانامان، مامۆستا ئاڤان، کە بە دڵسۆزییەکی بێوێنە، و شێوازی فێرکردنی جوان و سەرنجڕاکێشی، توانی وزەیەکی پۆزەتیف و خۆشەویستی بۆ فێربوونی زمان بخاتە دڵی قوتابییەکانەوە
🌟 خوێندکارە ئازیزەکانی گروپی DوE ئێوە نموونەی جوانی، تێکۆشان و ورەبەرزین
بە چاوە درەوشاوەکانتان و پێداگریتان بۆ فێربوون، سەلماندتان کە دەتوانن هەر ئاستەنگێک تێپەڕێنن و سەرکەوتن بۆ خۆتان تۆمار بکەن شانازیتان پێوە دەکەین
🙏دایکان و باوکانی ئازیز سوپاس بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانتان، بۆ ماندووبوون و هاندانی هەمیشەیی منداڵەکانتان، چونکە بێ گومان بەشێکی گەورەی ئەم سەرکەوتنە قەرزاری ئێوەی خۆشەویستە
🚀 خوێندکارە ئازیزەکانمان ئێوە ئەستێرەی درەوشاوەی داهاتووی ئەم کۆمەڵگایەن هەرگیز ڕامەوەستن لە پێشکەوتن و خەونبینین، چونکە لوتکە چاوەڕێی هەنگاوە داهاتووەکانی ئێوە دەکات!
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 21/08/2026

✨ هەنگاوێکی تری گەورە بەرەو سەرکەوتن! ✨
بەرواری
٢٠٢٦/٨/١٩
بە خۆشحالی و شانازییەکی زۆرەوە، کۆتاییهاتنی خوولی زمانی ئینگلیزی (گروپی C) لە پەیمانگای لۆیاڵ ڕادەگەیەنین؛ ئەو شوێنەی کە هەمیشە لانکەی پێگەیاندن، زانست و پەرەپێدانی تواناکانە لێرەدا، فێربوون تەنها وانە نەبوو بوڵکە گەشتێک بوو پڕ لە فێربوون، پێکەنین و پەرەسەندنی بەردەوام بوو 🎓
🌟 سوپاس بۆ مامۆستای ئازیز و لێهاتوو مامۆستا ڤینۆس، بە شارەزاییەکی بێوێنە، ڕێنوێنی ئەم خوێندکارە سەرکەوتووانە بوو ماندووبوون و خۆشەویستیی ئێوە بۆ وانەوتنەوە، کلیلی ئەم سەرکەوتنە مەزنەیە 🤍
💫 خوێندکارە نایابەکان دەستخۆشی لە ئێوە دەکەین،بینینی پێشکەوتن و بوێریی ئێوە لە قسەکردن بە زمانی ئینگلیزیدا، گەورەترین شانازییە بۆ ئێمە دلنیاین ئایندەیەکی زۆر گەش چاوەڕێی هەمووتان دەکات! 🚀
سوپاس بۆ دایک و باوکە بەڕێزەکان، کە هەمیشە پشتیوان، هاندەر و هاوکاری سەرەکیی منداڵەکانیان بوون لەم گەشتە فێربوونەدا بێ بەشداری و چاودێریی بەردوامی ئێوە، ئەم سەرکەوتنە تەواو نەدەبوو🙏🏻

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارانی ئازیز✨
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 21/08/2026

📌بەخشینی بڕوانامە خوولی زمانی ئینگلیزی گروپیB
بەرواری
٢٠٢٦/٨/١٩✨
بە خۆشحاڵی و شانازییەکی زۆرەوە، کۆتاییمان بە یەکێک لە خولە سەرکەوتووەکانی زمانی ئینگلیزی هێنا و بڕوانامەی دەرچوون بە بەژداربووانی ئازیزمان لە پەیمانگای لۆیاڵ بەخشرا
ئەم ساتە تەنها وەرگرتنی پارچە کاغەزێک نەبوو، بەڵکو کۆتایی هاتنی قۆناغێکی پڕ لە فێربوون، ماندووبوون و گەشەسەندنی کەسی بوو✨✨
🏫 پەیمانگای لۆیاڵ هەمیشە شانازی بەوە دەکات کە ژینگەیەکی فێرکاری مۆدێرن، پڕ لە ئیلهام و گونجاو بۆ گەشەکردنی توانای قوتابییان دابین دەکات لێرە فێربوون تەنها لە سنووری پۆلدا نەمایەوە، بەڵکو بووە بە ئەزموونێکی زیندوو بۆ ژیان
👩‍🏫 سوپاس بۆ مامۆستای ئازیز و لێهاتوو مامۆستا ژیلا، کە بە زانست، ، و ڕێبازە سەرنجڕاکێشەکەی، نەک هەر زمانی ئینگلیزی، بەڵکو متمانەی بەخۆبوونی بە قوتابییەکان بەخشی. ماندووبوونی ئێوە لە یاد ناكرێت♥️
🌟 قوتابییە ئازیزەکانی گروپی B؛ ئەستێرە درەوشاوەکان ئێوە سەرچاوەی وزە و ئیلهامی ئێمە بوون هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین
🧑‍🧑‍🧒‍🧒 سوپاس بۆ دایکان و باوکانی ئازیز پشتیوانی بێوچانی ئێوە، ، بنەمای سەرەکی ئەم سەرکەوتنەیە سوپاس کە متمانەتان پێبەخشین و لە هەر هەنگاوێکدا هاوکار و پاڵپشتی ڕۆڵەکانتان بوون
ئەمە تەنها سەرەتای ڕێگایەکە؛ هیواداریم هەمیشە لە لووتکەدا ڕۆڵەکانتان ببینین! 🎓🚀

_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 20/08/2026

📌ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی زمانی عربی✨
بەرواری
٢٠٢٦/٨/٢٠✨

ئەمڕۆ کاتی تاقیکردنەوەی بەشداربووە خۆشەویستەکانمان بوو لە خولی زمانی عەرەبی
بینینی ئاستی بەرزی بەشداربووان و ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە ماوەی خولەکەدا بەدەستیان هێناوە، گەورەترین شانازییە بۆ ئێمە و باشترین بەرهەمی ماندووبوونمانە
👨‍🏫
بێگومان سەرکەوتووترین بەشی هەر خولێک، بوونی مامۆستایەکی بەتوانا و لێوەشاوەیە
دەستخۆشییەکی گەورە لە مامۆستای ئازیز و ماندوونەناس مامۆستا پێشەوا دەکەین بە شێوازە نایابەکەی لە گەیاندنی زانیاری، پشوو درێژی، و ژینگەی دۆستانەی پۆلەکەی، وای کرد کە زمانی عەرەبی بۆ بەشداربووان ببێتە زمانێکی ئاسان، خۆش و چێژبەخش
سوپاس بۆ هەموو هەوڵەکانی✨✨
ئێمە لە پەیمانگاکەمان هەمیشە هەوڵ دەدەین باشترین و گونجاوترین ژینگەی فێربوون بۆ بەشداربووان دابین بکەین؛ شوێنێک کە تێیدا ئاسوودەیی، ئامرازی مۆدێرن، و تیمی کارگێڕی بەردەوام لە خزمەتتاندا بن بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەستبهێنن✨♥️
شانازی دەکەین کە لەگەڵ ئێوەدا خێزانێکی گەورەی فێربوونمان پێکهێناوە
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Photos from ‎Loyal-Halabja:;پەیمانگای لۆیاڵ‎'s post 19/08/2026

ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتای خولی زمان
گروپی(B(✨✨
بەرواری
٢٠٢٦/٨/١٨✨
بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ گروپی B ئەنجامدرا
ئەم خولە تەنها فێربوونی زمان نەبوو، بەڵکو گەشتێکی پڕ لە زانیاری، هاوڕێیەتی و پێشکەوتن بوو کە پێکەوە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش چون
🏫 پەیمانگای لۆیاڵ هەمیشە وەک ژینگەیەکی فێرکاری نموونەیی، پێشکەوتوو و پڕ لە وزەی ئەرێنی ناسراوە
شوێنێک کە تێیدا تەنها وانە ناخوێنرێت، بەڵکو گرنگییەکی تەواو بە دروستکردنی کەسایەتی، گەشەپێدانی توانا و سەرخستنی قوتابییەکان دەدرێت لە هەموو روویەکەوە
👩‍🏫 مامۆستا ژیلا مامۆستای ئازیزمان، ؛ بە بوونی زانست، خەمخۆری و لێهاتوویی بێوێنەت، هەمیشە چرای ڕێگای خوێندکاران بوویت لەم گەشتەدا
سوپاس بۆ ماندووبوونت
❤️ سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز، دایکان و باوکانی دڵسۆز، کە لە هەموو ساتێکدا پاڵپشت و هێزی چاوگەشەکانتان بوون
_______________________________
✨📍 ناونیشان: هەڵەبجە - پشت مزگەوتی شەهیدان - سەروو باخچەی ڕۆشنا.
📞 پەیوەندی (واتساپ و ڤایبەر):
07501808325 | 07517485718 | 07702522285⁩⁩

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address

Shaheedan Street
Halabja

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 08:00 - 18:00
Wednesday 08:00 - 18:00
Thursday 08:00 - 18:00
Sunday 08:00 - 18:00