قوتابخانەی سەرسیانی بنەڕەتی Sarsyan Basic School

  • Home
  • Iraq
  • Hajiawa
  • قوتابخانەی سەرسیانی بنەڕەتی Sarsyan Basic School

قوتابخانەی سەرسیانی بنەڕەتی Sarsyan Basic School Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی سەرسیانی بنەڕەتی Sarsyan Basic School, School, ناونیشان: حاجیاوا _ گەڕەکی (٥)ی ئازار, Hajiawa.

سبەی یەک شەممە بەرواری ١٢ /٤ /٢٠٢٦ دەوامی فەرمییەدەوامی قوتابخانە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەست پێدەکاتتێبینی:١_پۆلەكانی(١+٢+٣+...
11/04/2026

سبەی یەک شەممە بەرواری ١٢ /٤ /٢٠٢٦ دەوامی فەرمییە
دەوامی قوتابخانە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەست پێدەکات
تێبینی:
١_پۆلەكانی(١+٢+٣+٤+٥دال+٥ها) كاتژمێر (٨)بەیانی.
٢- هەموو قوتابیەك بە جل وبەرگی فەرمی قوتابخانەوە بێت.
٢ - بەپێی هەمان خشتە و جدوەلی ڕۆژانەی پێشوو.

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە), بڕیارمان دا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

قوتابی خۆشەویست خوێندکاری ئازیز کەسوکاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران لەم بارودۆخەدا بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کەناڵی ...
31/03/2026

قوتابی خۆشەویست
خوێندکاری ئازیز
کەسوکاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران
لەم بارودۆخەدا بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کەناڵی پەروەردەیی سەرجەم وانەکان بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو پەخش دەکات و رۆژانە لە سەعات ۱٠ بەیانی بۆ ۱۱ شەو بەپێی ئەم خشتەیە ...

لەڕێی ئەم دوو لینكەوە بیكەنەوە 1_سڕیاڵ2_بەرواری لەدایك بوون 3_پیتەئێنگلیزیەكان وەك خۆی بنوسەوەئەندرۆیدە لە گۆگل بنووسەww...
30/03/2026

لەڕێی ئەم دوو لینكەوە بیكەنەوە
1_سڕیاڵ
2_بەرواری لەدایك بوون
3_پیتەئێنگلیزیەكان وەك خۆی بنوسەوە
ئەندرۆیدە لە گۆگل بنووسە
www.ewane.krd
ئەگەر ئایفۆنە لە safari بنووسە
www.ewane.krd

ئاگاداری بۆ  قوتابیانی دەوامی دووەم پۆلەکانی (٥+٦+٧+٨+٩) دەکەینەوە هەر قوتابیاک کۆدو وشەی نهێنی وەرنەگرتووە بەیانی ڕۆژی ...
30/03/2026

ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەوامی دووەم پۆلەکانی (٥+٦+٧+٨+٩) دەکەینەوە هەر قوتابیاک کۆدو وشەی نهێنی وەرنەگرتووە بەیانی ڕۆژی سێ شەمە سەردانی قوتابخانەبکات ، دەوامی یەکەم ئاگادارتان دەکەینەوە.

30/03/2026
29/03/2026

چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Ewane

چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Ewanehttps://ewane.krd
29/03/2026

چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی Ewane
https://ewane.krd

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ئــــــــاگاداری  دوای بریاردان سەبارەت بەدەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کەسبەی رۆژی یەک شەممە  ...
28/03/2026

ئــــــــاگاداری
دوای بریاردان سەبارەت بەدەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کەسبەی رۆژی یەک شەممە 29/3/2026 دەوامی فەرمییە ...
تێبینی/ ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین رۆژی دەسپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی تاقیکردنەوە ئەنجام نادرێت هەمان رۆژ لەخشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە سەبارەت بەتاقیکردنەوەکان.

(قوتابخانەی سەرسیان ) ی بنەرەتی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

qutabxanekem, qutabxanakam, qotabxanakam, KRG LMS, Interactive Learning KRG, خۆێندنى ئەلیکترۆنى, پلاتفۆرمێک بۆ فێربوونی کارلێککارانە, پلاتفۆرمەکە ژ بۆ فێربوونەکا کارتێکەر, An Interactive Learning Platform, قوتابخ....

Address

ناونیشان: حاجیاوا _ گەڕەکی (٥)ی ئازار
Hajiawa

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Thursday 09:00 - 13:00
Friday 09:00 - 13:00
Saturday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 13:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی سەرسیانی بنەڕەتی Sarsyan Basic School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category