29/10/2025
هەلی کار بۆ مامۆستای وانە وتنەوەی تایبەت - سەنتەری هەولێر
هۆم ستەدی هەلی دامەزراندنی مامۆستای تایبەت لە سەنتەری هەولێر ڕادەگەیەنێت بۆ هەر یەک لە سیستەمەکانی خوێندنی ئینگلیزی ناحکومی و نێودەوڵەتی لە گشت بابەتەکان. ئێمە بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێین کە خاوەنی کارامەیی بەرزی فێرکردنن.
ئەگەر ئارەزوو دەکەیت لەگەڵ ئێمە کار بکەیت تکایە لینکی خوارەوە بە وردی پڕبکەرەوە بەڵام پێش پڕکردنەوەی فۆرمەکە پێویستە بزانیت کە:
١. مەرجە لە سەنتەری هەولێر بژیت، کێشەی هاتۆچۆکردنت نەبێت، بتوانیت سەردانی ماڵی فێرخواز بکەیت، لە بوارەکەی خۆتدا زۆر باش بیت، ئاستی زمانی ئینگلیزیت زۆر باش بێت بۆ وانەکانی (ئینگلیزی - زانستەکان و بەشەکانی - بیرکاری).
سەنتەرەکەمان زیاتر پێویستی بە مامۆستای ئافرەتە بەڵام لە هەردوو ڕەگەز مامۆستا وەردەگرین.
لە ئێستادا گشت وانەکان بۆ سیستەمی ئینگلیزی و نێودەوڵەتی وەردەگرین بەڵام زیاتر پێویستمان بە مامۆستایە بۆ وانەکانی ( زانستەکان - بیرکاری - ئینگلیزی)
https://forms.gle/1UM2mhUwmJ1mqq4s6