هاوسەرگیری ژیــــــــــــــــانە

  • Home
  • Iraq
  • Duhok
  • هاوسەرگیری ژیــــــــــــــــانە

هاوسەرگیری ژیــــــــــــــــانە ته نهابه يه ك لايك ئه توانى زور شت له م به يجه ببينى

02/10/2021

با ئەمجارە بچینە سەر کچەکان
ئامۆژگاری بۆ کچەکان
بخوێنەوە زۆر گرینگە بۆت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیچ شتێک دەرمانی دەردی دوو خۆشەویست ناکات تەنیا هاوسەرگیری ڕاستەقینە نەبێت کچەکان باش ئەوە بزانن خۆشەویستی ئەم زەمانە هەمووی درۆیه باوەڕم پێ نیە ئەگەر کوڕەکە تۆی بە دڵە و تۆی خۆش دەوێ با بێتە داوات یان ئەگەر دەڵێ پارەم نیە خوێندنم لە پێشە یان دەڵێ خانوو و سەیارەم نیە با جارێ بێت تەنها دەستنیشانت بکات لای قازی و مەلا خۆ دنیا کاول نابێ کەی بۆی ڕەخسا بتگوازێتەوە .... پێویست ناکات بە تێل و بە نامە قسەی سێکسی و ڕۆمانسیت بۆ بکات بە ناوی خۆشەویستی و زەواج بۆ تێربوونی حەز و ئارەزووەکانی خۆی داوای وێنەی ڕووتت لێ بکات و داوای قسەی سێکسیت لێ بکات بەم جۆرە شتانە تۆ هۆگری خۆی دەکات دواتریش کە لێت بێزار بوو حەز و ئارەزووەکانی تێر بوو تێت هەڵئەیان ئەڵێ تۆم ناوێ ،، دواتریش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و قسەکانت لێ دەکات ئەگەر هاتوو داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ نەکەی وێنە و قسەکانت بڵاودەکاتەوە بۆیە کچینە لە ڕای خوا پێتان دەڵێم ئاگادار بن کوڕی لەم شێوەیە زۆر زۆر هەیه قەت نەکەن بکەونە داوی کوڕانەوە ، بە ناوی خۆشەویستی هەر کوڕێ سنووری بەزاند بلۆکی بکە لە ژیانت دووری بخەرەوە ، وە بڕواشم بە خۆشەویستی نیه لە ڕێگای فەیس بووک و انتستگرام و سناپ چات و پۆپجی و گشت تۆڕەکانی تر هەمووی درۆیه خۆشەویستی له ڕێگای فەیس بووک و ئەو جۆرە شتانە تەنیا بۆ کات بە سەربردن و ڕابوواردنە هیچی تر وە هیچ کاتێکیش بە بڕوای من زەواج سەرناگرێت لە ڕێگای فەیسبووک و تووڕە کۆمەڵایەتیەکان هەموو کوڕێک لە فەیسبووک و ئەمانە ئەتوانێ خۆی بە کەسێکی باش نیشان بدات کە مرۆڤێکی پاکە ، دوواتر کچی باش خۆ تۆ نان و پیازت لە گەڵ ئەم کوڕە نەخواردووە ئایا تۆ چووزانی ئەم کوڕەی ناسیووتە لە فەیسبووک کوڕێکی باشە یان خراپ هەموو کەسێک دەتوانێ لە فەیسبووک خۆی وەکو فریشتە نیشان بدات بەڵام لە ناخەوە وا نیە ئەم جۆرە کوڕانە ئامانجیان تەنها ڕابوواردنە بە کچان بۆیە کچەکان خۆتان تووشی داوی کوڕانی فەیسبووک مەکەن قەت بڕوایان پێ مەکەن ئەگەر خۆیان وەکو فریشتەش نیشان دا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمووتان ئەم ئامۆژگارییە شێری بکەن و بڵاوی بکەنەوە لە پێناوی خوای گەورە

مەرج نیە ئافرەتی تەڵاق دراو ئافرەتێکی خراپ بێتڕەنگە ڕزگاری بوبێت لە دەستپیاوێکی خراپ
17/06/2021

مەرج نیە ئافرەتی تەڵاق دراو
ئافرەتێکی خراپ بێت
ڕەنگە ڕزگاری بوبێت لە دەست
پیاوێکی خراپ

منداڵ کەی ددان دەرئەکات؟زۆربەی منداڵ لە ٦-۷ مانگی تەمەنی ددانی شیری دەرئەکات  بەردەوام دەبێت تا ٢-٣ ساڵی ، ددانی شیری ٢٠...
21/01/2019

منداڵ کەی ددان دەرئەکات؟

زۆربەی منداڵ لە ٦-۷ مانگی تەمەنی ددانی شیری دەرئەکات بەردەوام دەبێت تا ٢-٣ ساڵی ، ددانی شیری ٢٠ ددانە.

ئاساییە پش ٦-٧ مانگی ددان دەربێت(ئەگەری هەیە لە ٤ مانگیەوە ددان دەربێت) ، وەهەروەها ئاساییە تا تەمەنی ۱۳ مانگی ددان دەرنەیات ، بەڵام گەر دوای تەمەنی ۱۳ مانگی ددان دەرنەهات دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆری مناڵان بکات بۆ پشکنین.

بەگشتی کچان زووتر ددان دەرئەکەن.

شەیر و ئینڤایتی هاوڕێکانت بکە با ئەوانیش سوودی لێ ببینن.

ئێمەلەکۆمەڵگایەک دایندەبێت ئافرەت فێربکەین کەئاگاداربێت دەستدرێژینەکرێتەسەر بەڵامهیچ پیاوێک فێرناکەین کەدەستدرێژینەکاتەس...
18/11/2018

ئێمەلەکۆمەڵگایەک داین
دەبێت ئافرەت فێربکەین
کەئاگاداربێت دەستدرێژی
نەکرێتەسەر بەڵام
هیچ پیاوێک فێر
ناکەین کە
دەستدرێژی
نەکاتەسەرکەس..

سەید قطب

23/08/2018

لەهۆش چوون ( Fainting ) بورانەوە :- بریتیە لە حەڵەتی بورانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئەنجامی کەمی گەیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشك .

نیشانەکانی بورانەوە :
۱ - سەرسوڕان .
۲ - ئارەقەکردن .
۳ - چاو ڕەشکەو پێشکەکردن .
٤ - ژانەسەر .
٥ - هەست کردن بە سوڕانی شتەکانی دەوروبەر .
٦ - هێڵنج هاتن و ڕشانەوە .

چارەسەری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەسێك کە تووشی بورانەوە بووبێت :
۱ - دەبێ سەرەنج بدەین بزانین هەناسە دەدات .
۲ - نەخۆشەکە لەسەر پشت دا دەنێین قاچەکانی بەرز ئەکەینەوە ( قاچی بەرزتر بێت لەسەر زەوی .
۳ - بەشتێك باوەشێنی لێ دەکەین.

بە هیوای سوود .

هاوکارمان بن بە کۆمێنتەکانتان سوپاس 💜💜💜

پێم وایه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک ده‌قه‌ کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌یتئەو کەسەی کە ئەم ڕووداوەی دیوە دەڵێتئۆتۆ...
13/12/2017

پێم وایه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک ده‌قه‌ کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌یت
ئەو کەسەی کە ئەم ڕووداوەی دیوە دەڵێت
ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتنم دیت وە خەڵکێکی زۆر کۆببونەوە...
گەنجێك کە تەمەنی 26 ساڵ دەبوو دایانبەزاند کە نوقمی خوێن ببوو گیانی هەموو لاشەی بڕابوو پێیەکانی لە دەست دابوو هاواری دەکرد ....وە بانگی برایەکی دەکرد ...یان لەوانەیە کەسێکی نزیکی بوبێ ...کە بییری لای مردن بوو...دەترسا بچێتە جەهەننەم....وە دانیشت هاواری دەکرد...محمد...محمدددد من نوێژ ناکەم...من دەترسم....ان شاءالله نوێژ دەکەم ...هەتا ئەگەر بە بێ قاچیش بمێنم ....ئارام دەگرم لە سەری....بەڵام نامەوی بمرم و نوێژم نەکردبێ....سوێند بە خوا نوێژ دەکەم ....بەس نەمرم....لەم کاتە خەڵکی زیاتر کۆدەبوونەوە...وە من هەر وەستا بووم بە ترسەوە سەیرم دەکرد....باروو دۆخێکی زۆر دڵتەزێن بوو...ترسێنەر بووو...ئەم گەنجە نەزیف ببوو هەتا خوێنەکە وەستا...لاشەی شین هەڵگەڕابوو ..خوێنی ووشك ببوو..من سەیرم دەکردوو دەگریام....نزیکبوومەوە لێی گووتم شایەتوومان بێنە دەی ..شەهادە بڵێ... نەیدەتوانی زمانی قورس ببوو..هەناسەی قوڵی دەدا...گیانی دەردەچوو...دەنگی نزم بوویەوەو لاشەی لە جووڵە وەستا ..دکتۆرەکان لە گەڵ من هەڵیان گرت و خستیانە سەر گوێزەرەوە و لاشەیان داپۆشت ...دکتۆرەکە ڕووی کردە براکەی گووتی تەواو ،،،براکەت مرد و دوعای خیری بۆ بکە ..چوونکە ئەو نەزیف ببوو نەمانتوانی بیگەینینە نەخۆشخانە ..هەموو گیانی نەزیف ببوو ...وە بە تایبەت سەر ..وە حەوزی قاچییەوە شکابوو ..وە هەموو گیانی شەق شەق ببو.......لا حولة ولا قوة الا بالله..یەکەم جارە لە ژیانم دیمەنی وا ببینم وە بمرێت لە بەر دەمم ....هەتا نەیتوانی شەهادە بێنێ ....مردن لە ناکاو دێت....بۆیە پارێزگاری بکەن لە نوێژەکانتان مەڵێن بەیانی دەیکەین...کەس نازانێ چی بە سەر دێت،،،ناتوانم بخەوم ئێستا ،،،دەگریم وەکوو منداڵ،،هەر چەندە من نەمدەناسی بەڵام هەردەم ووشەکانیم دێتەوە یاد...((نوێژ دەکەم ،،،والله نوێژ دەکەم بەس نەمرم)) خودا لێی خۆش بێ وە ئاخییرەتی ئێمە خێر بکات ...ئامین
هەر ڕووداوەو پەندێکە بۆ ئێمە ئەوەش یەکێکە لەوان
بەهۆی ئەم پۆستەوە کەسێک دەستی بە نوێژ کردن کرد تۆش
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانتان تا پەندی لێوە وەربگرن و دەست بە نوێژ کردن بکەن!!!

تکاتان ڵێ دەکەم هاوڕێیان تەنها یەک جاڕ بیخوێنەوە سوێند بەخوا کە خوێندمەوە هەموو گیان دەلەڕزیئەوقۆناغانەی کە مردوو پێیدا ...
18/11/2017

تکاتان ڵێ دەکەم هاوڕێیان تەنها یەک جاڕ بیخوێنەوە سوێند بەخوا کە خوێندمەوە هەموو گیان دەلەڕزی
ئەوقۆناغانەی کە مردوو پێیدا تێپەڕدەبێت له ناو گۆڕدا}
﴿لەیەکەم شه و تاکو 25 ساڵ﴾
له یەکەم شەودا ـــــــــــــــــ
ئەندامه كانی ناوەوەو زاوزێ و گەده تێک دەچن و رەنگيان دەگۆڕێت.
ئەو ئەندامانەی كه هەميشه دەمان پاراستن بەرگەی شەوێک ناگرێ!!!
له دووەم رۆژ داـــــــــــــــــ
ئەندامەكانی (جگه ر و سيه كان و گورچيلەكان) بۆگەن دەبن.
لە سێیەم ڕۆژدا ـــــــــــــــــ
هەموو ئەندامەكان بۆنی ناخۆش بڵاو دەكەنەوه.
دوای هەفتەیەکـ ــــــــــــــــ
ئەندامەکانی دەم و چاوی وەکو چاو و زمان و ڕوومەتاکان ئەستوردەبن وەک ئەوە وایە فوودرابن.
دوای 10 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
ئەستوربوون لە گەدە و جگەر و سيەکان ڕوو دەدات.
دوای 2 هه فتە ـــــــــــــــــ
مووی پرچمان ده ست دەكەن بەهەڵوەرين.
دوای 15 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
زیندەوەر و كرمەكان له دووری 5 كيلۆ مەتر بۆنی له شمان دەکەن هەموو ئه ندامەکانی له شت دا دەپۆشن .
دوای 6 مانگ ـــــــــــــــــــ
هيچ ئەندامێك نا مێنێت ته نها ئێسكەكان نه بێت.
دوای 25 سال ــــــــــــــــــ
ئەو ئێسكانەی كه ماون ئه وانيش ورد ورد ده بن
ته نها 1 ئێسك ده مێنێتەوەپێی دەڵێن (عجب الذنب)
بەهۆی ئەو تەنها ئێسكەوه خوای گەوره زيندوومان دەکاتەوه له ڕۆژی قيامەتدا .
ئەمه قۆناغەکانی تۆ و من و ئەو و هەمووانە...
بەڵێ بةرئزان
گۆڕ پێنج جار بانگمان دەكات دەڵێت ؟؟؟
1من مالێکی ته نهام قورئان بخوێنه با هاورێت بێت.
2من ماڵێکی تاریکم به شەو نوێژ ڕۆناكم بكه وه .
3 من مالێکی خوڵم جێگاكەت خۆش بكه به چاكه .
4 من مالێکم لە مار و دوو پشک دژی ئەوان بسم الله بکە.
5 من ماڵی نكير و منكرم لا اله الا الله زۆر بڵێن
بڵاوی بكەنەوه
خۆت له خێر و پاداشتی ناو قبر بێ بەش مەکه
بيرهێنانەوه
ئەوەی زانستێك بشاريتەوه
به ئاگر سزا ده درێت... ... ... ... ... ... ... ... .
"سبحان الله وبحمده سبحان الله lلعظيم "
"تــکایە هاوڕیان ئیوەش بڵاوی بکەنەوە لەدوعاکانتان بێ بەشمان
مه كه ن
بە سوپاسەوە وەرگیراوە .

ئێمەلەکۆمەڵگایەک دایندەێت ئافرەت فێربکەین کەئاگاداربێتدەستدرێژینەکرێتەسەربەڵامهیچ پیاوێک فێرناکەین کەدەستدرێژینەکاتەسەرک...
08/11/2017

ئێمەلەکۆمەڵگایەک داین
دەێت ئافرەت فێربکەین
کەئاگاداربێتدەستدرێژی
نەکرێتەسەربەڵام
هیچ پیاوێک فێر
ناکەین کە
دەستدرێژی
نەکاتەسەرکەس..
سەید قطب

بۆچی ژن و مێردەکان بەردەوام شەڕیانە ؟؟ژن و مێردەکان بەگشتی ئازادی نادەن بەیەکتری چونکە ئەوان لە بنەرەتدا پڕۆسەی هاوسەر گ...
06/11/2017

بۆچی ژن و مێردەکان بەردەوام شەڕیانە ؟؟

ژن و مێردەکان بەگشتی ئازادی نادەن بەیەکتری چونکە ئەوان لە بنەرەتدا پڕۆسەی هاوسەر گیری بە (گرتن) تێگەشتوون نەک بە (بەخشین) مرۆڤ کاتێک کەسێکی خۆش دەوێت دەبێت ئازادی پێببەخشێت نەک (بیگرێت) .

ئەڵقەی هاوسەرگیری هیچ نیە جگە لە فۆرمێکی بچوکراوەی کۆیلایەتی یاخود گواستنەوەی (کەلەپچە)یە لە دەست و مەچەکەوە بۆ پەنجە ، ئەو مرۆڤەی کە هاوسەری خۆی خۆش بوێت پێویستی بەوە نیە بۆ خەڵک و کۆمەڵگای بسەلمێنێت چونکە خۆشەویستی لە دڵدا ئەزبەردە دەکرێ نەک لە رووکەش بازی ،

هەر ئەم گرتن و کەلەپچەیە کە :-

لەهەفتەی یەکەمی هاوسەر گیری لەبری ئەوەی خۆشەویستی دەست بەگەرم بوون و گەشەکردن بکات کەچی بە پێچەوانەوە رۆژ بەرۆژ بەرەو ساردبوونەوەی زیاتر دەچێت چونکە ژن و مێردەکان هیچ کات بواری یەکتری نادەن وەک دوو مرۆڤی ئازاد مامەلە لەگەڵ یەک بکەن ،

ئێ حەتمەن دیارە کە مرۆڤی کۆت و بەند کراویش هەمیشە چاوی لەوەیە رۆژێک ئازاد بێت ، ئەوکات دەبینین کە زۆرینەی خێزانەکان لەبری ئەوەی خۆش بەخت بن هەمیشە سکالا لەدەستی یەک دەکەن ، لەبری ئەوەی ژمارەی هاوسەرگیریەکان لە جیهاندا زیاد بکەن رۆژ بەرۆژ تەلاق و جیابوونەوەکان زیاد دەکەن.

چونکە لە راستیدا (ئازادی و خۆشەویستی) دوو چەمکی گرێدراون ، هەر شتێک ئازادیت پێ نەبەخشێت خۆشت ناوێت ،ئەو پێڵاوەی کە قاچت دەگرێت لەگەڵیدا رێ ناکەیت ، هەر بەو چەشنە هەر شتێکێش کە خۆشت نەویست ناتوانیت بەئازادی لەگەڵی بژیت و بدوێیت ،

لە کلتوری ئێمەدا ئامانجی هاوسەرگیری زیندانی کردنە نەک ئازاد بوون ، هەر پرۆسەیەک هەر بوونەوەرێک لەم سروشتە ئازادیت لێسەندەوە ئیتر خۆی ووردە ووردە دەمرێت

تەماشای ئەو باڵندەیە بکە کە بەئاسماندا بە ئازادی دەفڕێت، لەبەر تیشکی خۆردا چەند جوان دەنوێنێت چۆن یاری دەکات ، نمایش دەکات ، داهێنان دەکات ، هەمیشە دڵخۆشە ، بالەکانی ڕادەوەشێنێ

بەڵام هەر ئەو باڵندەیە بگرە و بیخەرە قەفەسێکی ئاڵتوونەوە ، دەست بەجێ جوانیەکەی دەمرێت ، فڕینی بیر دەچێتەوە ، باڵەکانی ئەپوکێتەوە ، دڵخۆشیەکەی دەبێتە دڵتەنگی ، قەفەسی ئاڵتوون رەنگە بۆتۆ بەهادار بێت بەڵام بۆ ئەو کە بەند کراوە هیچ بەهایەکی نیە ،

ژیانی ئەو ژن و مێردانەی کەیەکتریان بەند کردووە و ئازادی بەیەکتری نادەن هیچ بەهایەکی نیە گەرچی ماڵەکانیشیان هەمووی لەبەردی گرانبەها و قاپی ئاڵتوون و ئوتومبێلی کەشخە و ناو و ناوبانگی بنەماڵەی گەورە و بڕوانامەی قەبە پێک هاتىیت

قانع ووتەنی :-
(باغی بێ نێرگز عەزیزم سەد گوڵی ژاڵەی بەهیچ)

باخێک کە نێرگزی بۆنخۆشی تیا نەبێت سەد گوڵی رەنگا و رەنگی بێ بۆنی ژاڵەی بەهیچ ، ماڵێک کە خۆشەویستی و ئازادی یەکتری تیا نەبێت ، سەد بەردی حەلان و شانازی پووچی بنەماڵە و بڕوانامەی بەرز و سەد پشتێن و بازنی ئاڵتوونی بەهیچ .

باشترین چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشی کــۆڵـــۆنڕوەکی ئالۆڤێراو ئاکتیڤ پرۆبایۆتیکAloe vera gel✔✔✔forever active probiotic✔✔✔...
06/11/2017

باشترین چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشی کــۆڵـــۆن
ڕوەکی ئالۆڤێراو ئاکتیڤ پرۆبایۆتیک

Aloe vera gel✔✔✔
forever active probiotic✔✔✔

ئەم بەرهەمە پێکهاتووە لە (ڕۆنی خورما، گلیسرین، ژەلاتینی ڕووەکی، سۆیاو چەندین ڕووەک و سەوزەومیوەی تر) 🍎🍇🍆🍅🍄🍋🍊🍒
ئەم بەرهەمە ٦ جۆربەکتریای سودبەخشی تیدایە وەک (لاکتۆباسیلۆس، بیفیدۆباکتیریومنو٠٠٠٠٠) 👌👌
زۆر بەسودە بۆ چالاککردنی ڕیخۆلەوکرداری هەرس✔✔
هەرجۆرە بەکتریاو مادەیەکی زیانبەخش لە لەشدابێت لەناوی دەبات✔

شەربەتی ئالۆڤێرا (کە لە %۱٠٠ سروشتییەو لە ڕووەکی ئالۆڤیرا دروست کراوە)🌱🌱🌱 پیکدێت لە (۷۵ مادەی وخۆراکی و ۲٠ مادەی کانزایی و ۱۸ ترشی ئەمینۆو ۱۲جۆرڤیتامین و۲٠٠ جۆر پیکهاتەی چالاکی تێدایە) کە چارەسەری کیشەکانی کۆئەندامی هەرس و کۆڵۆن و برینی گەدە وکیشەکانی ڕیخۆڵە دەکات و ڕیخۆلەکان و سییەکان پاک دەکاتەوەو سیستەمی بەرگری لەش بەهیز دەکات✔

گەرتۆش بەدەست نەخۆشی کۆڵۆنەوەدەناڵێنیتودەتەوێت بەیەکجاری نەجاتت بێت ئەوا هەر ئێستا نامە بنێرەو لەماڵەوە وەری بگرە
یان دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەم ژمارانەوە

07824647401
گەیاندن مان هەیە بو هەموو شارو شارۆچکەکان🚗🚗🚕🚕

Address

Kalakchi
Duhok
[email protected]

Telephone

07824647401

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هاوسەرگیری ژیــــــــــــــــانە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to هاوسەرگیری ژیــــــــــــــــانە:

Shortcuts

Share

Category