Nichervan Essa Mohammed

Call Website Contact the school

Nichervan Essa Mohammed خەباتی ئەمڕۆمان، سەرلەنوێ بنیادنانەوەی نیشتمان و خۆشکردنی ڕێگای گەشەسەندنە. ئەوەی دەینووسم، هەڵقوڵاوی قووڵایی ڕۆحمە بۆیە لێرەدا بەدوای بیرۆکەکانی خۆتدا مەگەڕێ.

my mine purpose it is just i have information i want to somebody interest me to know by this tutorial.

لەگەڵمان بن بۆ بینییی باشترن  #کوردستان
14/10/2026

لەگەڵمان بن بۆ بینییی باشترن
#کوردستان

Software products, prices and video tutorials from BlackCodeSoft.

11/10/2026
20/09/2026

Never forget allah is only one can change everything

17/08/2026

نە ماڵمان ماڵی ئێمەیە و نە جێگەمان ھەرچییەک لەم دونیایەدا ھەیە ماندووکەرە و ھەرکەسێکیشی تێدایە ماندووە.
نە دونیا بۆ ئێمە بووە و نە ئێمەش بۆ دونیا بووین
ھەموومان ھی خواداین و بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە.

16/08/2026

لە نێوان دۆشەکە کایەکەم کە لەسەری دەخەوتم و لەسەر تەختەی سۆفاکەدا، پارچە کاغەزێکی باریک و زەردبووی ڕۆژنامەم دۆزیبووەوە. لەسەری چیرۆکی ڕووداوێک نووسرابوو کە سەرەتاکەی ون ببێت، بەڵام لە چێکۆسلۆڤاکیا ڕوویدابوو. ناوەرۆکەکەی ئەوە بوو کە پیاوێک گوندەکەی خۆی جێهێشتبوو بە دوای سامان و سەروەتدا، و دوای بیست و پێنج ساڵ بە سامانێک و ژنێک و منداڵێکەوە گەڕابووەوە بۆ گوندەکەی. دایک و خوشکی میوانخانەیەکی بچووکیان لە گوندەکەدا بەڕێوەدەبرد، پیاوەکەش ویستی سوپڕایزێکیان بۆ بکات، بۆیە ژن و منداڵەکەی لە شوێنێکی دیکە جێهێشت و چوو بۆ نزدیک دایکی، بەڵام دایکی لە کاتی هاتنەژوورەوەیدا نەی ناسییەوە، و خوشکەکەشی بە هەمان شێوە نەی ناسییەوە. بۆیە بیرۆکەی ئەوەی بە مێشکدا هات کە گاڵتەیان لەگەڵ بکات و ژوورێکی گرت، و پێشتریش سەروەتەکەی پێ نیشاندابوون. لە شەودا دایک و خوشکەکە بە لێدانی چەکوش پیاوەکەیان کوشت بۆ ئەوەی پارەکەی بدزن، و تەرمەکەیان فڕێدایە ناو ڕووبارەکەوە. لە بەیانیدا ژنەکەی هات، بێ ئەوەی بزانیت چی ڕوویداوە، و ناسنامەی مێردەکەی ئاشکرا کرد. لەو کاتەدا دایکەکە خۆی هەڵواسی، و خوشکەکەش لە بیرێکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا (خۆی خنکاند).
ئەو چیرۆکەم هەزاران جار خوێندەوە، چونکە لە لایەکەوە ئاسایی بوو، و لە لایەکی دیکەشەوە ڕوودانی دوور لە ڕاستی بوو. بە هەر حال، پێم وابێت گەشتیارەکە تا ڕادەیەک شایستەی ئەوە بوو کە بەسەری هات، چونکە من پێم وایە بە هیچ شێوەیەک نابی حەنەک و ڕاستی تێکەڵ بکرێن.
ئەلبێر کامۆ (بێگانە)

📍 ناونیشان: ناحیەی کەلەکچی – بەرامبەر کەی بازارعقاراتی ئەڤراز نوری – یاوەری تۆ لە هەڵبژاردنی دروستدا.
11/08/2026

📍 ناونیشان: ناحیەی کەلەکچی – بەرامبەر کەی بازار
عقاراتی ئەڤراز نوری – یاوەری تۆ لە هەڵبژاردنی دروستدا.

04/08/2026

ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێ بێت:
تەنیا کەس بوو کە بە ئاشکرا کۆچی کرد بۆ مەدینە نەک بە نھێنی، چونکە ڕایگەیاند کە کۆچ دەکات و تەوافی بە دەوری کەعبەدا کرد، پاشان وەک ئالنگارییەک بۆ قورەیش بە واتای قسەکانی گوتی: ئەگەر کەسێک دەیەوێت دایکی جەرگ سووتاوبێت و ژنی بێوەژن ببێت و منداڵی بێباوک بێت، با لە پشتی ئەم دۆڵەدا بێتە ڕێم.. لە بەردەمیاندا ڕۆیشت و هیچ کەسێک لە قورەیش نەیوێرا ڕێگری لە ڕێگاکەی بکات.
فارووقی ئوممەت ڕەزای خوای لێ بێت.

20/07/2026

له‌ منداڵیمدا، کاتێک لە پۆلی پێنجەم بووم،
لە قوتابخانە گەڕامەوە و لە پێنج مادە کەوتبووم . بەڵام کەوتنەکە تەنیا لەسەر کاغەزەکە نەبوو، بەڵکو وەکو بەردێک لەسەر دڵم نیشتبوو کە نەمەزانی چۆن بەرزی بکەمەوە و لە کۆڵی خۆمی بکەمەوە.
بە هێواشییەکی سەیرەوە دەڕۆشتم، وەک ئەوەی ڕێگاکە لە هەموو جارێک درێژتر بووبێتەوە، و وەک ئەوەی ماڵەوە لەو ڕۆژەدا بە ئەنقەست خۆی دوور خستبێتەوە.
سەیری سێبەرەکەی خۆمم دەکرد و بیرم دەکردەوە:
ئایا بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە؟
لەوێ باوکێک هەیە کە ترس لە چاوەکانمدا نابینێت، بەڵکو تەنیا نمرە کەمەکان و سزایەکی ئامادەکراو دەبینێت.
ئایا لە کۆڵان و شەقامدا بمێنمەوە؟
بەڵام شەقام نانی کەس نادات و ئامێز بۆ کەس ناکاتەوە، خۆرەکەش لەسەر سەرم وەستابوو وەک دادوەرێک کە هیچ بەزەیییەکی نەنیاسێت.
ئایا ئەنجامەکە بدڕێنم؟
ئایا درۆ بکەم؟
ئایا بڵێم ئەوان هەڵەیان کردووە؟
ئایا تەنیا بۆ یەک ڕۆژ نادیار ببم تاوەکو جیهان هێور دەبێتەوە؟
هەزاران پرسیار لە مێشکمدا دەهاتن و دەچوون،
هیچ کام لەوانیش بە دوای سەرکەوتندا نەدەگەڕان...
هەموویان تەنیا بە دوای کەمئازارترین ڕێگەدا دەگەڕان بۆ دانپێدانانی ئەوەی کە من تووشی شکست بووم.
ئەوەی ئازاری دەدام کەوتنم لە خویندن نەبوو، بەڵکو ئازارەکە لەوەدا بوو کە بۆ یەکەم جار خۆم بە چاوی خۆم دەبینی، نه ک بە چاوی کەسێکی تر.


٢١ پوشپەڕ ٢٧٢٧

20/07/2026

باشترە مرۆڤێکی ناڕازی بیت تاوەکو بەرازێکی ڕازی، و بوونی سوکراتێکی ناڕازی باشترە لەوەی گەمژەیەکی ڕازی بیت. ئەگەر گەمژەکە یان بەرازەکەش ڕایەکی جیاوازیان هەبێت، ئەوا تەنها لەبەر ئەوەیە کە جگە لە لایەنەکەی خۆیان هیچی تر دەربارەی هۆکارەکە ناڕوانن لە کاتێکدا لایەنەکەی تری ئەم بەراوردکارییە، بە باشیی هەردوو لایەنەکە تێدەگات و درکیان پێ دەکات...
جۆن ستیوارت میل

Address

Shekhan
Duhok
42000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nichervan Essa Mohammed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Nichervan Essa Mohammed:

Shortcuts

Share