قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی

قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی پەیجی قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی کاردەکات وەک ئەڵقەیەکی بەیەک گەیاندن لە نێوان قوتابیان و کەسوکاریان و مامۆستایاندا.

بەداخەوە جیگات بەهەشت بێت ئیشاللە
18/09/2020

بەداخەوە جیگات بەهەشت بێت ئیشاللە

23/08/2020
23/05/2020
بڕیار
07/05/2020

بڕیار

کات دەوام کات تاقیکردنەوەکان .......پەیامێک لەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :تێبینی : دەزگاکانی ڕاگەیاندن ...
02/04/2020

کات دەوام کات تاقیکردنەوەکان .......
پەیامێک لەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
تێبینی : دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، بەهەموو جۆرەکانیەوە دەبێت بەیەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ ئەم بڵاوکراوەیە بکەن و ناوەڕۆکەکەی پچڕ پچڕ نەکەن ، بە پێچەوانەوە مافی بڵاوکردنەوەیان نییە.
مامۆستایانی بەڕێز ، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ، خانەوادە بەڕێزەکانیان ، ئەم کاتەتان باش :
پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردەی دا ، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :
۱ـ ئەنجومەنی وەزیران ،بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی رێزدار قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .
۲ـ ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمووهەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەوحاڵەتەدا پلان وخشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :
ـ لە ۱۲ ی ٥ ی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .
ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.
ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ، بە قۆناغی ۹ ی بنەڕەتیشەوە ، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ی ٦ ی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ی ٦ی ۲۰۲۰ .
ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری ) بۆ قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ی ٦ی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت ، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .
ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ی ٨ ی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ی ٨ ی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.
۳ـ بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە ، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.
٤ـ وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکار و نا ئیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن ، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبەت بەخۆیان ، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن ، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت ، بە کوردی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت .
٥ـ مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانەحکومیەکان کەبەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون ، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.
٦ـ پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.
۷ـ ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی ۲ ی ئەم بڵاوکراوەیە ، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە ، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە ، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە روو ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

 #لەماڵەکانمان  دەمێنینەوە لە بەری ئەوەی ئازیزان لەدەست نەدەین
22/03/2020

#لەماڵەکانمان دەمێنینەوە لە بەری ئەوەی ئازیزان لەدەست نەدەین

بەیانی ڕۆژی ئاڵای كوردستانە، كە ساڵوەگەڕی 69 ساڵەی داگرتنی ئاڵای كوردستانە، لە 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان لەدوای رووخان...
16/12/2019

بەیانی ڕۆژی ئاڵای كوردستانە، كە ساڵوەگەڕی 69 ساڵەی داگرتنی ئاڵای كوردستانە، لە 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان لەدوای رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد داگیرا.

كەی ئاڵای كوردستان هەڵكرا
ئاڵای كوردستان هێمای شۆڕشە ڕزگاریخوازە یەك بەدوای یەكەكانی كورد بووە، تاكو لەڕۆژی 22\1\1946 و لەڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد (سابڵاغ) بۆ یەكەمجار بەفەرمی هەڵدراوە و بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان.

ئاڵا داگیرا
دوای كەمتر لە 11 مانگ و بەپیلانێكی دوژمنانی كورد، كۆماری كوردستان شكستی هێنا و لەرۆژی 1946/12/17 بەمەبەستی پاراستنی ئاڵاكە لەدوژمنان كە سووكایەتی پێنەكەن، ئاڵایەكەیان داگرتووە.

رۆژی ئاڵا
لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە، هاوكات پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1999 بە بڕیارێك بەئاڵای فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند.

سروودی نشتیمانی:
سروودی ئەی رەقیب لەلایەن شاعیری كورد یونس رەئووف ناسراو بە "دڵدار" لەساڵی 1940 دانراوە، بووەتە بەشێك لە كولتوور و فەرهەنگی میللەتی كورد و جێگەیەكی پیرۆزی لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جەماوەرەكەیدا هەیە و سیمبۆلی خەبات و بەرخۆدانی گەلی كوردە.

دڵداری شاعیر سروودی (ئەی رەقیب)ی نوسیوە، ناوی تەواوی یونس مەلا رەئوف مەلا مەحمود سەعیدەو لە 20/2/1918 لەشاری كۆیە لەدایكبووە و لە 12/7/1947 دا كۆچی دوایی كردووە.

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان
سوور : هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لە پێناو مافەكانیاندا.
سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخوازبووە.
سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.
زەرد : مەبەست لەڕۆژە بیست و یەك تیشكیەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كوردە.

ئاڵا جیاوازەكانی كورد
ئاڵای ئێستای كوردستان كە بەفەڕمی لەئاستی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دانیپێداندراوە لەباشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەكاردەهێندرێت،
بەسوپاسەوە وەرگیراوە

07/12/2018

ئاگاداری
گشت قوتابیه خؤشه ویسته کانی قوتابخانه که مان ئاگادارئه یه که ینه وه له سه ر بریاری به ریز قائمقامی قه زای ده ربه ندیخان سبه ینئ روژی شه ممه به رواری ۲۰۱۸/۱۲/۸ ده وامی قوتابخانه قوتابخانه بنه ره تیه کان نیه به هوی بارانی به خورو مه ترسی لافاوه وه

Address

دەربەندیخان/گەڕەکی شارەوانی/تەنیشت مەڵبەندی ی. ن. ک
Darbandikhan
[email protected]

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی:

Shortcuts

Share

Category