ئامادەیى دارەتووى كوران

ئامادەیى دارەتووى كوران پەیجى فەرمى ئامادەيى دارەتووى كوران

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
10/12/2025

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

کۆبۆنەوەی ئاسایی دایبابان ئەنجامدرا...بۆ ئاگادار بون لە رەوشی خوێندن وزانینی ئاستی قوتابیان ئەمرۆ 5/11/2025کۆبونەوەی ئاس...
05/11/2025

کۆبۆنەوەی ئاسایی دایبابان ئەنجامدرا...بۆ ئاگادار بون لە رەوشی خوێندن وزانینی ئاستی قوتابیان ئەمرۆ 5/11/2025
کۆبونەوەی ئاسایی دایبابان ئەنجامدرا وتیشک خرایه سەر رەوشی خویندن وچەندین رینمایی لەلایەن بەریوەبەری قوتابخانه:بەرێز مامۆستا قارەمان خرایه روو.

البقاء لله بەدڵێکی پڕلەخەمەوە پێتان ڕادەگەیەنین کەوا ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٥/١١/٥ مامۆستا ( عثمان مەلا صدیق عثمان) مامۆستا...
05/11/2025

البقاء لله
بەدڵێکی پڕلەخەمەوە پێتان ڕادەگەیەنین کەوا ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٥/١١/٥ مامۆستا ( عثمان مەلا صدیق عثمان) مامۆستای پسپۆڕی زمانی عەرەبی قوتابخانەکەمان ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین بەهۆی نەخۆشیەکی درێژخایەنەوە . بۆیە پرسەوسەرەخۆشی لەخۆمان و کەس و کاری خوالێخۆشبوو تەواوی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانەکەمان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەبەهەشتی خۆی شادبکاو ئارامی بەخانەوادەو کەس و کاری خوالێخۆشبێ ببەخشێ.

إنا لله و إنا إليه راجعون

05/10/2025

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

قوتابیان و خوێنکارانی دەرەکی پۆلی دە و یازدە و دوازدە ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەبەیانی ڕۆژی دووشەم دەست بەمامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن تا 25/ 10 ، وە بۆ ئەمساڵ قوتابیانی دەرەکی پۆلی دوازدە تاقیکردنەوەی بەرایی ناکەن بەڵکو تاقیکردنەوەی کۆڕسی یەکەم و دوەم ئەنجام دەدەن لەو قوتابخانانەی بۆیان دیاری دەکرێ .
وەئاگاداری ئەو قوتابیانەش دەکەینەوە کە یەک بابەتی و دووبابەتین لەگەڵ ئەوانەی چاککردنی تێکڕا ،ئەوا لە 1/11 بەدواوە بێن و دەست بەمامەڵەکانیان بکەن.

25/09/2025

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
قوتابیان و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدەی پار ئاگادار دەکەینەوە کەوا کۆدی زانکۆ ڵاین گەڕاوەتەوە ، بۆیە ئەمڕۆ کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی .

20/09/2025

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

قوتابیان و خوێندکارانی ئەزیزی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی دەوامی قوتابخانەکەمان بەیانیانە ( واتە یەک شەم و دووشەم) بەیانیانین و سێشەم و چارشەم و پێنجشەم ئێوارانین . وەبەیانی دەست دەکەین بەدابەشکردنی کتێب و کەس دوانەکەوێ.

مانەوە تەنها بۆ خودایە ( يا أيتها النفس المطمئنة ارجعي إلى ربكِ راضية مرضية فادخلي في عبادي وادخلي جنتي ) ئەمڕۆ پێنجشەمم...
24/07/2025

مانەوە تەنها بۆ خودایە
( يا أيتها النفس المطمئنة ارجعي إلى ربكِ راضية مرضية فادخلي في عبادي وادخلي جنتي )

ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٠٢٥/٧/٢٤ ( نعمان شەریف مەلاقەرەیی ) کارگوزاری قوتابخانەکەمان بەهۆی نەخۆشی ڕوحە پاکەکەی گەڕایەوە لای خودای بەخشندە و کۆچی یەکجارەکی کرد .
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەتا پرسەوسەرەخۆشی لەخۆمان ئينجا لەبنەماڵە و کەس و کار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبێت دەکەین و داواکارین خودا فیردەوسی بەقسمەت بکا بێ لێپێچینەوە.
إنا لله و إنا إليه راجعون

23/07/2025

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پیرۆزبایی لەقوتابیانی تازە وەرگیراو دەکەین لە پۆلی دەی ئامادەیی بۆساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥-٢٠٢٦) وەهەروەها مژدە دەدەینە قوتابیانی پۆلی دە کەوا قوتابخانەکەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ( ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ) بەشی زانستی کردۆتەوە.
ئەو قوتابخانەی کە وەریاندەگرین لەپۆلی دە بریتیە لە :
١- چواس
٢ـ ساسان
٣ـ ئامێز
٤ـ ژینی نوێ

13/07/2025

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

قوتابیان و خوێنکارانی پۆلی دە و یازدەی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی ڕۆژی دووشەم بەرواری ٢٠٢٥/٧/١٤ کاتژمێر ( 10 ) دەی بەیانی ئەنجامی خوولی دووەم دەدرێتەوە.

کتێبی بابەتەکان لەگەڵ خۆتان بێننەوە.

04/07/2025

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی دە و یازدە کەماونەتەوە بۆ خولی دوەم ئاگادار دەکەینەوە کەوا تاقیکردنەوەی بەیانی دەچێتە ڕۆژی دووشەم لەبەرئەوەی بەیانی شەممە پشووی فەرمییە و دووسبەیش یەکشەممە تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدەیە .

هاوڕێیانتان ئاگاداربکەنەوە.

بەناوی خوای بەخشندەومیهرەبان قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دە و یازدەی خۆشەویست ، ئەمەی خوارەوە خشتەی تاقیکردنەوەی خولی دو...
18/06/2025

بەناوی خوای بەخشندەومیهرەبان
قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دە و یازدەی خۆشەویست ، ئەمەی خوارەوە خشتەی تاقیکردنەوەی خولی دوەم ( ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ ) ە ، کەلەڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٢١-٦-٢٠٢٥ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکا.
بۆ ئاگاداری هەموولایەک.

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دەو یازدەی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمەی خوارەو...
03/06/2025

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دەو یازدەی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمەی خوارەوە خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتاییە / خولی دوەم بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥
تکایە ئاگاداربن
بەهیوای سەرکەوتن

Address

Daratu

Telephone

+9647504730451

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیى دارەتووى كوران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category