13/09/2026
✅️ کۆتا لاپەڕەی چیرۆکێکی تری دوو-مانگی سەرکەوتوو و پڕ سوود و چێژی زمانی ئینگلیزی بۆ چەند فێرخوازێکی ئازیز و بەڕێز لە وەرزێکی نوێ دا 💜💛
💯 ڕۆژی شەممە - (12/09/2026) - ڕۆژی دەرچوون لە:
🟣 (کۆرسی VIP زمانی ئینگلیزی 🇬🇧🇺🇸 - ڕانیە - 2026)
✴️ سوپاس بۆ خوای گەورە، ڕۆژی شەممە - (12/09/2026)، لە (وەرزی هاوین) دا، لە دوای دوو مانگی جوانی پڕ لە پەروەردە، فێرکردن، فێربوون، هەوڵدان، ماندووبوون، سوود، چێژ، و یادگاری، بە سەرکەوتوویی و ئەنجامێکی گەورە و دڵخۆشکەر، کۆتاییمان هێنا بە:
(کۆرسی VIP زمانی ئینگلیزی 🇬🇧🇺🇸 - ڕانیە - 2026)،
لەگەڵ چەند فێرخوازێک و هاوڕێیەکی تازەی ئازیز و بەڕێز بۆ (ئاستی سەرەتا) کە هەوڵێکی زۆریان دا و ئازایانە، هەنگاوێکی تر بۆ سەرەوە بەرەو ئایندەیەکی پڕشنگدارتر ڕۆیشتن بە باشترکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزییان، بە بەکارهێنان و تەواوکردنی مەنهەجێکی زۆر تایبەتی داڕێژراوی خۆمان کە پێکهاتبوو لە چەندین وانە، بابەت، و چالاکی چڕوپڕی گرنگ، بەسوود، و جیاواز، وەکو (گفتووگۆ، وشەسازی، دەستەواژەی باو، ڕێزمان، پرێزنتێیشن، خوێندنەوەی کورتە چیرۆک، ڕاهێنانی گوێگرتن، سەیرکردن و وەسفکردنی وێنە، سەیرکردن و وەسفکردنی ڤیدیۆ، و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، و چەندین بابەتی تری گرنگ، بەسوود، و جیاواز) لە (پەیمانگەی 'فام'ی ناحکومی - ڕانیە).
✔️ من وەک مامۆستای کۆرسەکەتان، زۆر خۆشحاڵبووم بە ناسین و وتنەوەی کۆرسێکی VIP زمانی ئینگلیزی بە ئێوەی ئازیز و بەڕێز. هیوادارم سوودێکی باشتان لە کۆرسەکە وەرگرتبێت. هەمووتان زۆر ئازیز و بەڕێزن لەلام، و بۆ هەمیشەش هەر بەو شێوەیە دەمێننەوە. 🧡
♦️ هەر لەو ڕۆژەش دا، (بڕوانامەی تەواوکردن)ی کۆرسەکەمان پێشکەشی تەواوی فێرخوازان و هاوڕێیان کرد. 🎓🎊😍💯
✅️ پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتە گرنگ و جوانە لە تەواوی فێرخواز و هاوڕێ تازەکانم دەکەم، و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و داهاتوویەکی گەش بۆ گشتیان لە تەواوی هەوڵەکانی داهاتوویان دەخوازم .خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات. 💜
✴️ لە کۆتایی دا، دوا وتەم بۆ فێرخواز و هاوڕێکانم:
✨️ ئەوەی کە دەمێنێتەوە لە دوای کۆرسەکە ناسینی ئێوەی ئازیز و بەڕێز و سوودی وانە و بابەتەکان، و هەروەها یادگارییە جوانەکانن کە تۆمارمانکردن لە کۆرسە. 💛
📢 ئاگاداری: ئەو فێرخوازانەی کە لە کۆتا ڕۆژی کۆرسەکە ئامادەنەبوون، دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.
✔️ لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستم بۆ هەمووتان، 😍💯
〽️️️ ئەژی کانەبی - ️مامۆستای ئەکادیمی زمانی ئینگلیزی