Shaho math academy

Shaho math academy لینکی تیلیگرام

https://t.me/Shaho_math_academy

📌 مژدەیەک بۆ پۆلی ١٢ی زانستی - ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ 🎓کۆتایی بە ترس و دڵەڕاوکێی وانەی بیرکاری بهێنە!ئێستا وانەی یەکەمی ...
13/04/2026

📌 مژدەیەک بۆ پۆلی ١٢ی زانستی - ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ 🎓
کۆتایی بە ترس و دڵەڕاوکێی وانەی بیرکاری بهێنە!

ئێستا وانەی یەکەمی بەشی چوارەم بە بەرزترین کوالێتی و بە شێوازێکی زانستیی ئاسان بەردەستە. چیتر پێویستت بە مامۆستای تایبەت (خسوسی) نابێت!

📗 ناونیشانی وانە: بەهای شلۆق و ماوەکانی ڕوولەزیادبوون و کەمبوون.

چی لەم وانەیەدا دەخوێندرێت؟
✅ پێناسە و سەلمێنراوە گرنگەکان بە وردی.
✅ وێنەی ڕوونکردنەوەی بۆ تێگەیشتنی قووڵ لە بابەتەکە.
✅ شیکارکردنی هاوکێشەی جۆراوجۆری نەخشەکان.
✅ شیکارکردنی پرسیارە وزارییەکان و ناسینی شێوازی پرسیار.
✅ دەستنیشانکردنی ئەو "هەڵە باوانەی" قوتابیان تێی دەکەون.

✨ تایبەتمەندی وانەکە:
ئەم ڤیدیۆیە بەجۆرێک داڕێژراوە کە هەموو کەموکوڕییەکانت پڕ بکاتەوە و ڕاستەوخۆ ئامادەت بکات بۆ تاقیکردنەوەکان.

🔗
https://youtu.be/4aZe0kTsiCE?si=-VPZpGJ6VZ9Zcnfw

کاتێک ڕەسەنایەتی (جلە کوردییەکە) و ژیری (زانستی بیرکاری) ئاوێتە دەبن، نەوەیەک دروست دەبێت کە هەم ڕەگی لە خاکدایە و هەم چ...
04/11/2025

کاتێک ڕەسەنایەتی (جلە کوردییەکە) و ژیری (زانستی بیرکاری) ئاوێتە دەبن، نەوەیەک دروست دەبێت کە هەم ڕەگی لە خاکدایە و هەم چاوی لە ئاسمان (پێشکەوتن)."

چۆنیەتی خوێندنی بیرکاری: ڕوخاندنی دیوارەکە) ئێوەش دەتوانن دیواری خۆتان بڕوخێنن. ئەمەش چەند کلیلێکە بۆ کردنەوەی دەرگاکانی...
02/11/2025

چۆنیەتی خوێندنی بیرکاری: ڕوخاندنی دیوارەکە) ئێوەش دەتوانن دیواری خۆتان بڕوخێنن. ئەمەش چەند کلیلێکە بۆ کردنەوەی دەرگاکانی تێگەیشتن:

١. تێڕوانینت بگۆڕە: مێشکت ماسولکەیە، نەک سندوقێکی داخراو!
یەکەم و گرنگترین هەنگاو ئەوەیە باوەڕ بەوە بهێنیت کە "مێشکی بیرکاری" بوونی نییە. زیرەکی لە بیرکاریدا بەهرەیەکی خواکرد نییە کە یان هەتە یان نیتە، بەڵکو ئەنجامی ڕاهێنان و کۆششی بەردەوامە. مێشکتان وەک ماسولکەیەکە، هەرچەندە ڕاهێنانی پێبکەیت و کێشەی قورستری بخەیتە بەردەم، بەهێزتر دەبێت. هەڵەکردن شکست نییە، بەڵکو بەشێکە لە پرۆسەی فێربوون. هەر هەڵەیەک دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێدا پێویستە
زیاتر تەرکیز بکەیت.

٢. تێبگە، لەبەر مەکە!
بیرکاری وەک شیعر نییە کە تەنها لەبەری بکەیت. ئەگەر تەنها یاساکان لەبەر بکەیت، بە بچووکترین گۆڕانکاری لە پرسیارەکەدا تووشی شۆک دەبیت. هەوڵبدە لە بنەمای "بۆچی"ی پشت هەر یاسا و هاوکێشەیەک تێبگەیت. بپرسە: بۆچی ئەم هەنگاوە دەنێین؟ ئەم یاسایە لە کوێوە هاتووە؟ کاتێک لە بنەماکە تێگەیشتیت، دەتوانیت سەدان پرسیاری جیاواز چارەسەر بکەیت، نەک تەنها یەک دانە.

٣. ڕاهێنانی ڕۆژانە و بەردەوام: قەترە قەترە دەبێتە دەریا.
خوێندنی بیرکاری وەک وەرزشکردن وایە. ناتوانیت شەوێک پێش پێشبڕکێیەک هەموو ڕاهێنانەکان بکەیت و چاوەڕێی بردنەوە بیت. ڕۆژانە تەنها ٣٠ خولەک ڕاهێنانی بەردەوام و تەرکیزکراو، هەزار جار باشترە لەوەی شەوێک پێش تاقیکردنەوە ٥ کاتژمێر بە ماندوویەتی بخوێنیت. بەردەوامی کلیلی سەرکەوتنە.

٤. فێری کەسانی تر بکە: باشترین ڕێگا بۆ فێربوون، فێرکردنە.
کاتێک هەست دەکەیت لە بابەتێک تێگەیشتوویت، هەوڵبدە بۆ هاوڕێیەک یان ئەندامێکی خێزانەکەتی ڕوون بکەیتەوە. ئەم کارە ناچارت دەکات بیرۆکەکانت بە شێوەیەکی ڕوون و لۆژیکی ڕێکبخەیت. ئەگەر توانیت بە سادەیی بۆ کەسێکی تری ڕوون بکەیتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە خۆت بە قووڵی لێی تێگەیشتوویت.

٥. مەترسە لە پرسیارکردن!
هیچ پرسیارێک گەمژانە نییە، بەڵام پرسیار نەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی گەورەترین کێشە. ئەگەر لە خاڵێک تێنەگەیشتیت، دەستبەجێ بپرسە. ڕەنگە پرسیاری تۆ، پرسیاری دە خوێندکاری تریش بێت کە لە ترسا نایوێرن دەنگیان بەرز بکەنەوە. پۆل شوێنی فێربوونە، نەک شوێنی خۆنواندن.

دوو پرسیاری  گرنگبەهای نەخشەکانسیفەتێکی گرنگی بەهای ڕووتچۆن بۆ هەڵبژرادن دەتوانیت ئەنجام بدۆزیتەوەکلیلەکە چۆنە؟ماڵێک بۆ ...
01/11/2025

دوو پرسیاری گرنگ

بەهای نەخشەکان
سیفەتێکی گرنگی بەهای ڕووت

چۆن بۆ هەڵبژرادن دەتوانیت ئەنجام بدۆزیتەوە
کلیلەکە چۆنە؟

ماڵێک بۆ هەمووان

https://t.me/Shaho_math_academy

30/10/2025

بەناوی خوای گەورە
بیرکاری ١٢ ی زانستی

بابەت/ مەودا

لەم ڤیدیۆییەدا زۆر بە ئاسانی و زانستی باسی مەودای هەریەک لە نەخشەی هەڵگەڕاوەی (هێڵی - دووجا - بەهای ڕووت - رەگی دووجا )
کراوە

مەلزەمەی ئاسانکراو بۆ هەمووان

بۆ بینینی ڤیدیۆ و پرسیاری وزاری و بەهێز
سەردانی چەناڵەکەمان بکەن

https://t.me/Shaho_math_academy

 ؟جیگۆڕکێی نەخشەکانبەهای نەخشەکان لە نەخشەی پەلداروە پرسیارێكی زۆر گرنگە لە کتابی مامۆستا هەیەبەڵام تەنها جێگۆڕکێیە هەیە...
28/10/2025

؟
جیگۆڕکێی نەخشەکان
بەهای نەخشەکان لە نەخشەی پەلدار
وە پرسیارێكی زۆر گرنگە لە کتابی مامۆستا هەیە
بەڵام تەنها جێگۆڕکێیە هەیە
گرنگی پێبدەن

جیگۆڕکێی نەخشەکانبەهای نەخشەکان لە نەخشەی پەلداروە پرسیارێكی زۆر گرنگە لە کتابی مامۆستا هەیەبەڵام تەنها جێگۆڕکێیە هەیەگر...
27/10/2025

جیگۆڕکێی نەخشەکان
بەهای نەخشەکان لە نەخشەی پەلدار
وە پرسیارێكی زۆر گرنگە لە کتابی مامۆستا هەیە
بەڵام تەنها جێگۆڕکێیە هەیە
گرنگی پێبدەن

پرسیارێکی زۆر زۆر گرنگ و فکریدۆزینەوەی بەهای نادیارلە نەخشەی پەلدار و  بەهای نەخشەی پەلدار
27/10/2025

پرسیارێکی زۆر زۆر گرنگ و فکری
دۆزینەوەی بەهای نادیار
لە نەخشەی پەلدار و بەهای نەخشەی پەلدار

Address

Chuar Qurna

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shaho math academy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category