قوتابخانەی بەردەنازی بنەڕەتی تێکەڵاو/Bardnaz Elementary Mixed School

  • Home
  • Iraq
  • Choman
  • قوتابخانەی بەردەنازی بنەڕەتی تێکەڵاو/Bardnaz Elementary Mixed School

قوتابخانەی بەردەنازی بنەڕەتی تێکەڵاو/Bardnaz Elementary Mixed School بەناوی خوای گەورە
لەم پەڕەیەدا کاروچالاکی قوتابخانەک?

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە : ♦️ ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و...
14/05/2026

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە :

♦️ ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) ی قوتابخانە حکومیەکان دەکەینەوە ، لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)ەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ی منداڵەکانتان وەربگرنەوە.

🔹 بۆ زانیاری زیاتر بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی بەڕێز : ژمارەی قوتابیانی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن بەم جۆرە بوو لە قوتابخانە حکومییەکان :

🔵 ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەم : ١٢٩،٩٩٥

🔴 ژمارەی قوتابیانی پۆلی دووەم : ١٢٥،٥٢٠

🔵 ژمارەی قوتابیانی پۆلی سێیەم :١٣٤،١٢٢

کۆی گشتیی : ٣٨٩،٦٣٧ قوتابی

پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە
١٤ ی ٥ ی ٢٠٢٦.....................

هەڵسەنگاندنی مامۆستایان  #ڕاگیرا :هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران ..هتد .بۆ ساڵی ٢...
13/05/2026

هەڵسەنگاندنی مامۆستایان #ڕاگیرا :
هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران ..هتد .
بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئەنجام نادرێت.

هونەری دانانی مامۆستای چاودێر بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە  بە دادپەروەری ١. کێ بەرپرسە لە دانانی خشتەی چاودێری؟ئەم ئەرکە لە لایە...
08/05/2026

هونەری دانانی مامۆستای چاودێر بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە بە دادپەروەری

١. کێ بەرپرسە لە دانانی خشتەی چاودێری؟
ئەم ئەرکە لە لایەن لیژنەی تاقیکردنەوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە ئەنجام دەدرێت.
پێویستە خشتەکە پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بە لانی کەم ٣ ڕۆژ ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان ئامادەکاری بکەن.
٢. ڕێکارەکان: چۆن بکرێت؟ (هەنگاوە زانستییەکان)
* دادپەروەری لە دابەشکردنی ئەرک: پێویستە ژمارەی کاتژمێرەکانی چاودێری بۆ هەموو مامۆستایان یەکسان بێت. نابێت مامۆستایەک تەنها چەند ڕۆژێک و مامۆستایەکی تر هەموو ڕۆژەکان چاودێر بێت.
* سیستەمی گۆڕینی هۆڵەکان : باشتر وایە مامۆستا لە هەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوەدا لە هۆڵێکی جیاواز بێت؛ ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداری یان توندی لە نێوان چاودێر و قوتابی لە هۆڵێکی دیاریکراودا دروست نەبێت.
* ڕەچاوکردنی پسپۆڕی (گرنگ): بەپێی ڕێنماییە پەروەردەییەکان، نابێت مامۆستای بابەت لە هۆڵی تاقیکردنەوەی بابەتەکەی خۆیدا چاودێر بێت. ئەمە بۆ پاراستنی بێلایەنی و ڕێگری لە هەر یارمەتیدانێکی ناڕاستەوخۆیە.
* دانانی چاودێری یەدەگ: هەمیشە لە خشتەکەدا ناوی (١ بۆ ٢) مامۆستا وەک یەدەگ بنووسرێت بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ (وەک نەخۆشکەوتن یان دواکەوتنی مامۆستایەک).
* دیاریکردنی چاودێری هۆڵ و چاودێری دەورە: جگە لەناو هۆڵەکان، پێویستە مامۆستایەک وەک چاودێری "دەورە" یان "ڕێڕەو" دیاری بکرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی هاتوچۆ و دابینکردنی پێداویستییەکان.
٣. چی "نەکرێت"؟ (قەدەغەکراوەکانی چاودێری)
* مۆبایل بردنە ژوورەوە: گەورەترین هەڵەی چاودێر سەرقاڵبوونیەتی بە مۆبایل لەناو هۆڵدا؛ ئەمە چاوکراوەیی کەمدەکاتەوە و بێزاری لای قوتابی دروست دەکات.
* دانیشتن و خوێندنەوە: مامۆستای چاودێر نابێت لە کاتی تاقیکردنەوەدا دانیشێت یان خەریکی خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامە بێت؛ دەبێت بەردەوام بە ئاگاییەوە چاودێری هۆڵەکە بکات.
* قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکەی تر : قسەکردنی دوو مامۆستای چاودێر لەناو هۆڵدا دەبێتە هۆی تێکدانی تەرکیزی قوتابیان.
* گۆڕینی کاتی (بێ ڕەزامەندی): مامۆستا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری لیژنەی تاقیکردنەوە، هۆڵەکەی یان ڕۆژەکەی لەگەڵ هاوکارێکی بگۆڕێتەوە.
٤. ڕێکارە نوێیەکان بۆ چاودێرییەکی کاریگەر
* چاودێری "بێدەنگ": چاودێری سەرکەوتوو ئەو مامۆستایەیە کە بەبێ دەنگەدەنگ و بە تەنها "چاو" کۆنتڕۆڵی هۆڵەکە دەکات. پێویستە مامۆستا پێڵاوی بێدەنگ لەپێ بکات بۆ ئەوەی دەنگی هەنگاوەکانی تەرکیزی قوتابی تێکنەدات.
* ڕێنمایی سەرەتایی: پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە، پێویستە چاودێر بە کورتی و بە هێمنی ڕێنماییەکان (وەک نەبردنی مۆبایل، چۆنیەتی پڕکردنەوەی زانیارییەکان) بۆ قوتابیان ڕوون بکاتەوە.
* مامەڵە لەگەڵ حاڵەتی گزی: لە کاتی گرتنی قۆپیەدا، چاودێر نابێت هاوار بکات یان دیمەنێکی ترسناک دروست بکات؛ دەبێت بەپێی ڕێنماییە یاساییەکان و بە بێدەنگی پەڕاوەکە وەربگرێت و ڕاپۆرتی خۆی بداتە لیژنە.
- پەیام بۆ مامۆستایانی چاودێر:
ئێوە پارێزەری ڕاستەقینەی دادپەروەری و هەوڵی قوتابیانن. چاودێرییەکی ورد و میهرەبانانە، واتا دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو قوتابییەکان.

دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەی بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە ئەرکەکانیان لە وەرزی دووەمدا جێبەجێ دەکەن.

سەردار حسێن
سەرپەرشتیار

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم - خولی یەکەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦پۆلەکانی (٤-٥-٦)تاقیکردنەوەی هەموو ڕۆژ کات ژمێر ١:٠٠...
03/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم - خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
پۆلەکانی (٤-٥-٦)
تاقیکردنەوەی هەموو ڕۆژ کات ژمێر ١:٠٠ یەکی دوای نیوەڕۆ
دەست پێ دەکات.

هەڵپەساردنی کاری مامۆستای ڕاهێنەر بۆ هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
24/04/2026

هەڵپەساردنی کاری مامۆستای ڕاهێنەر بۆ هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦

جل و بەرگی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
23/04/2026

جل و بەرگی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوا...
23/04/2026

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی

(هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ)

بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن

​سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.

​٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

​٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.

​٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.

​٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-

أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

20/04/2026
وتاری ئەو جارەمان :نەریت و پەروەردە: بونیادنانی نەوەیەك لە نێوان ڕەسەنایەتی و نوێگەریداپێم باشە وتارەكەم بەو پرسیارە دەس...
15/04/2026

وتاری ئەو جارەمان :

نەریت و پەروەردە: بونیادنانی نەوەیەك لە نێوان ڕەسەنایەتی و نوێگەریدا

پێم باشە وتارەكەم بەو پرسیارە دەست پێبكەم لە خوێنەرانی ئازیز، ئایا قوتابخانە تەنیاشوێنی فێربوونی پیت و ژمارەكانە، یان كارگەیە بۆ داڕشتنەوەی خووەكانی كۆمەڵگە؟
(جۆن دیوی) یەكێكە لە گەورەترین فەیلەسوف و زاناكانی ئەمریكی لە بواری پەروەردە دەڵێ"پەروەردە ئامادەكاری نییە بۆ ژیان، بەڵكو خودی ژیانە".
بێگومان پەروەردە تەنیا گواستنەوەی زانیاری وشك نییە، بەڵكو پڕۆسەیەكی درێژخایەن و دوورمەودایە بۆ ڕێكسختنەوە و داڕشتنەوەی خووەكانی تاك و مرۆڤ و ئاراستەكردنی نەریتە كۆمەڵایەتییەكان بەرەو ئاسۆیەكی ڕوونتر و جوانتر و گەشتر.
كۆمەڵگە لە سەر بنەمای كۆمەڵێك نەریت و خوو بودنیاد نراوە كە ناسنامە و ڕەگو ڕیشەی ئێمە پێك دەهێنن، بەڵام هەموو ئەو خوو نەریتانە لەگەڵ پێویستیەكانی سەردەمی نوێدا ناگونجێن. لێرەدا ڕۆڵی پەروەردە دەست پێدەكات وەكو فڵتەرێك كار دەكات بۆ جیاكردنەوەی ئەو بەها بەرزانەی وەك(ڕاستگۆیی و ڕێز و دڵسۆزی و هاوكاری و خیانەت نەكردن و شكۆ و زمانی دایك) لەو خووانەی كە ڕێگرن لە گەشەكردن وەك(پابەندی كوێرانە و ترس لە داهێنان و لاوازی لە كەسایەتی).
ئەلێرەدا ڕۆڵی مامۆستا لەو هاوكێشەیەدا خۆی دەبینێتەوە وەكو سەركردەیەكی پەروەردەیی بەرپرسیار كە تەنها وانەبێژ نییە، بەڵكو پێشەنگێكی كۆمەڵایەتی و سەركردەیەكی پەروەردەییە قوتابخانە دەكاتە ژینگەیەكی سەرنج ڕاكێش و هێور بۆ چاندنی خووی مەدەنی. كاتێك مامۆستایەك قوتابیەكانی فێر دەكات كە ژینگەی قوتابخانە وەك موڵكی گشتیی بپارێزن ئەوا هەستی بەرپرسیاریەتیان لا دروست دەكات. چونكە خەریكی گۆڕینی نەرتێكی كۆمەڵایەتییە لە (بەرژەوەندی تایبەت) بۆ بەرژوەندی گشتی.
لێرەدا نابێ ئەوە لە بیر بكەین كە باسی نەریت و پەروەردە دەكەین ڕۆڵی زمانی دایك ناكرێ فەرامۆش بكرێ. زمان هەر تەنها ئامڕازی تێگەیشتن نییە، بەڵكو هەڵگری هەموو مێژوو نەریتە جوانەكانی ئێمەیە. كاتێك سیستەمی پەروەردە گرنگیی بە زمانی دایك دەدات. لە ڕاستیدا نەوەیەك پێدەگەیەنێت كە خاوەن ناسنامەیەكی بەهێزەو دەتوانێت بە متمانەوە ڕووبەڕووی هەموو جیهان ببێتەوە.
لە هەمان كاتدا دەتوانرێ سوود لە تەكنەلۆژیا وەربگیرێ وەكو هاوكارێكی سەرەكی پەروەردە دەبینرێت بۆ گۆڕینی "خووی وەرگرتنی زانیاری" لە شێوازە كۆن و وشكەكە بۆ شێوازی چالاك و بنیاتنەر و داهێنەرانە، كە قوتابی فێر دەكات لەگەڵ پاڕاستنی ناسنامەی خۆی ڕێز لە جیاوازییەكانی تریش بگرێت. لە هەمان كاتدا قوتابی فێر دەكات لە "خووی وەرگرتن"بگۆرێت" بۆ "خووی گەڕان و دۆزینەوە".
گەر دوو نموونەی وڵاتانی جیهان وەربگرین لە سەر هەمان بابەت، لە وڵاتی ژاپۆن قوتابخانە تەنیا شوێنی فێربوون نییە،بەڵكو شوێنی چاندنی نەریت"بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتییە" قوتابیان خۆیان پۆڵەكانیان پاك دەكەنەوە و خواردن دابەش دەكەن. لێرەدا نەریتی" ڕێزگرتن لە كار و پاك و خاوێنی"، بۆتە بەشێك لە سیستەمی پەروەردە و نەوەیەكی لێ بەرهەم هاتووە كە بەرژەوەندی گشتی دەخەنە پێش هەموو شتێك واتە" نەریت وەك دیسپلین".
- فینلەندا : توانیویەتی متمانەیەكی زۆر بداتە مامۆستا و گرنگیەكی بێوێنە بە "زمانی دایك" بدات ئەوان پێیان وایە كە قوتابی كاتێك دەتوانێت داهێنان بكات كە لە ناسنامە و زمانی خۆی دانەبڕێت، ئەوە وایكردووە نەریتە كۆمەڵایەتییەكانیان ببێتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی ببنە خاوەن یەكێك لە باشترین سیستەمەكانی پەروەردە لە جیهان.
لە كۆتاییدا ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە پەروەردە شەڕ لەگەڵ نەریت ناكات، بەڵكو ڕێكی دەخاتەوە و پەرەی پێدەدات بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوومان هەبێت، پێویستە قوتابخانە ببێتە ئەو شوێنەی كە تێیدا "نەریتە مەدەنییەكان" لەدایك دەبن و لێرەدا مامۆستا ئەو كەسەیە كە ڕابردوویەكی ڕەسەن بە داهاتوویەكی گەش و ڕۆشن دەبەستێتەوە.

بەکر کەریم حەسەن
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

لۆگۆی نوێی وەزارەتی پەروەردە.
13/04/2026

لۆگۆی نوێی وەزارەتی پەروەردە.

13/04/2026

ڕۆژی یەکشەممە – 2026/4/12

ئەمرۆ رێنمایکاری قوتابخانە مامۆستا (عبدولقادر مراد) چەند ڕێنمایەکی گرنگی پێشکەش بە قوتابیان کرد.

قسە لەسەر مەترسییەکانی شەڕی ناوچەکەو هاویشتنی درۆن و موشەک کرا و ڕوونکرایەوە کە نزیکبوونەوە و سەیرکردن لەکاتی دەنگی ئەمانە ترسناکە یان مامەڵەی نادروست دەکرێت ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەلامەتی قوتابیان، بۆیە پێویستە هەموو قوتابیان بە تەواوی هۆشیار بن و بە شێوەیەکی دروست خۆیان لێی بپارێزن و لێی دوور بکەونەوە.

هەروەها ئامۆژگارییەکی گرنگ سەبارەت بە ئیمتیحان درا، کە نزیکبوونەوەی کاتی تاقیکردنەوەکان پێویستی بە هەوڵی زیاتر، دووبارەکردنەوەی وانەکان، ڕێکخستنی کات و ئامادەکارییەکی باش هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سەرکەوتوو.

هیوامانە هەموو قوتابییەکان بە پشتبەستن بە هۆشیاری، هەوڵی بەردەوام، سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنن.

Address

Hamilton Street
Choman
704035

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی بەردەنازی بنەڕەتی تێکەڵاو/Bardnaz Elementary Mixed School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category