18/07/2019
چەند ڕێنمایی و هەنگاوێکی گرنگ بۆ فێربوون و زمان پاراوبوون لە زمان دا (ئینگلیزی).
وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە: Hazhar M Salih
تێبینی ئەم خاڵانە بە ڕیزبەندییەکی دیاریکراو نەنووسراون، بەدڵنیایی دەتوانرێت پاش و پێش بکرێن.
1- مەترسە لە هەڵەکردن، متمانەت بە خۆت هەبێت. خەڵکی تەنها ئەتوانن هەڵەکانت ڕاست بکەنەوە کاتێک گوێ بیستی ئەبن.
2- دەروبەرت و ژینگەیەکی لە زمانی ئینگلیزی بۆ خۆت دروست بکە، ژینگەیەکی قسەکردن بۆ خۆت دروست بکە کە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ فێربیت. وە باشترین ڕێگاش بۆ فێربوون، قسەکردنە.
3- ڕۆژانە مەشقی بکە. وە پلانێکی خوێندن بۆ خۆت دابنێ. بڕیاربدە چەند لە کاتتی بۆ تەرخان دەکەیت لە هەفتەیەک دا و پێوەی پابەند بە. وەک کارێکی ڕۆژانە ئەنجامی بدە.
4- دەتوانیت بە خێزان و هاوڕێکانت بڵێیت دەربارەی پلانی خوێندنەکەت. با بننە هاندەرت وە مەهێڵە پلانەکە پێ ببڕن.
5- ڕاهێنان بکە لەسەر هەر چوار لێهاتووییەکەی زمان: گوێگرتن، قسەکردن، نووسین و خوێندنەوە. دەبێت کار لەسەر هەموویان بکەیت بۆ پەرەپێدانی توانای خۆت.
6- تیانوسێک بۆ فێربوونی ووشە نوێکان دابنێ کە فێری دەبیت. لە ڕستەدا بەکارییان بهێنە، هەوڵبدە بەلای کەمی 3 جار ووشەکە بڵێرەوە کاتێک قسە دەکەیت. وە باشترین شێوە بۆ فێربوونی خوێندنەوەی وشە ئەوەیە لە کەسێکی Native زمانی یەکەمی قسەکردنی ئەو زمانە بێت تۆ ئامانجە فێری ببیت.ا
7- بەلای کەم، ڕۆژانە تەماشای وانەیەک بکە و تەواوی بکە.
8- لەبەرکردنی لیسێک لە وشە یەکێکە لە باوترین ڕێگاکانی فێربوونی وشە بۆ تاقیکردنەوە.؛ ئەمە ڕاهێنانێکی باشە تەنها بۆ خوێندنێکی کورت مەودا چونکە ناتوانێت ئەو زانیارییە بهێڵیتەوە کە بۆ تاقیکردنەوەیەک فێری بوویت.
9- کاتژمێری جەستە بەکاربهێنە، ئەگەر کەسێک لەگەڵ خوێندنی بەیانیان ڕانە هاتوویت. لە ئێواران دا بخوێنە.
10- ئاسانتر وشەت لەیاد دەمێنێت ئەگەر هاتوو ووشەکەت لە نموونە دا بەکارهێنا، وەک لەوەی بە تەنها وشەکە لەبەر بکەیت کە زووتر لەیادت دەچێت.
11- پلانی تاقیکردنەوە دابنێ، بەمەش باشتر کار دەکەیت کاتێک دەزانیت دەبێت بخوێنیت.
12- بیربکەرەوو لەوەی خوێندنی ئینگلیزی تەنها لەپێناو کردنی تاقیکردنەوەدا نییە، بەڵکو لەپێناو بەرەو پێشبردنی ژیانت.
13- ئامانجێکی ماوە درێژ بۆ خۆت دابنێ، تەرکیزت بخەسەر بە دیهێنانی ئەو ئامانجە.
14- ئامانجی کورت مەوداش بۆ خۆت دیاری بکە. پاداشتی خۆت بکە کاتێک هەر ئامانجێک بەدیدێنی.
15- ژینگەیەک بۆ خۆت دروست بکە تێیدا بتەوێت فێربیت، نەک لەبەرئەوەی پێویستە. بەڵکو لەبەرئەوەی دەتەوێت فێربیت. بزانە کامیان بۆ تۆ باشتر کار دەکات.
16- بیربکەرەوە لەو ڕێگایانەی تێیدا سەرکەوتوو بوویت لە ڕابردوودا و پەیوەست بە پێوەیان.
17- بزانە چۆن فێردەبیت، دەکرێت بە (لەبەرکردن، خوێندنەوە، قسەکردن، کورتکردنەوە یان ڕێگای تر بێت). بزانە چۆن بە باشترین شێوە دەخوێنێت، ڕەنگە شوێنێکی هێمن بێت خۆت بەتەنها بیت. یان بە گروپ بێت.
18- داواکای هاوکاری بکە! ئەگەر لە شتێک تێنەگەشتیت. دەتوانیت لە کەسێک بپرسیت. پرسیار لە مامۆستاکەت، هاوڕێکانت، یان هاوپۆلەکانت بکە.
19- پێداچوونەوە بکە! پێداچوونەوە بکە! پێداچوونەوە بکە! دڵنیابە لەوەی دەبێت کات تەرخان بکەیت بۆ پێداچوونەوەی هەرشتێک کە لە ڕابردوودا خوێندووتە.
20- باش نییە ئەگەر زیاد لە 30 خولەک بەتەنها بخوێنیت بەسەر یەکەوە. بەشێوەیەکی ڕێک پشوو وەربگرە، هەوایەکی پاک هەڵبمژە، پشوو بدە بە جەستەت.
21- نابێت پەلە بکەیت لەوەی بچیتە هەنگاوی دواتر. تەرکیز بکە سەر ئەو ئاستەی ئێستا تێیدایت.
22- تەماشای بابەتێکی دابەزێنراو/ کۆگاکراو بکە باشترە لە تیڤی. باشتر وایە تەماشای شتێک بکەیت کە بتوانیت چەند بارە تەماشای بکەیت تا تەواوی زانیارییە لەدەست چووە کانی سەرەتا وەربگریت.
23- تەماشاکردنی تیڤی دەرفەتی ئەوەت دەداتێ شتێک ببیستی بەدروستی لە سەرەتا دا. ئەمەش بۆ ئەو خوێندکارانەی ئاستیان پێشکەوتووە باشە. دەکرێت ڕاهێنانێکی باش بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە بە زمانی مەبەست دەدوێت.
24- پەرتووکی ئاست دانراو بخوێنەوە، ئەم پەرتووکانە بەتایبەتی نووسراون بۆ ئاستێکی دیاریکراو ڕۆمانێک بخوێنەوە، دڵنیابە دەتوانن ئەنجامی بدەن، دواتر هەست بەگرنگی و کاریگەری ئەرێنی ئەو خوێندنەوە دەکەیت لە هاندانت بۆ بەردەوام بوونت. ئەگەر لە ئاستێکی زۆر سەرەتادا بیت، باشترە لە پەرتووکی منداڵانەوە دەست پێ بکەیت چونکە ئەمانە ووشەی ئاسان لەخۆدەگرن، دەتوانن ڕۆژنامە بخوێننەوە (بۆ ئاشتی مامناوەندی بۆ سەرەوە) چونکە ووشە و زاراوەی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت.
25- کاتێک دەخوێنیتەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە: سەرەتا واتای گشتی دەقەکە/تێکستەکە وەربگرە، نیگەران مەبە ئەگەر واتای سەرجەمی وشەکان نەزانیت. دواتر بگەڕێرەوە سەری و بۆ واتاکەی بگەڕێ. ئەگەر لە واتای وشەیەک تێنەگەیشتن لە ڕستەیەک دا، سەیری وشەکانی دەوروبەری بکەن. وشەکانی دەوروبەری واتای ئەو وشەیە نیشان دەدەن. باشتر وایە واتای وشەیەک لە (چوارچێوە/کۆنتێکست) ەکەوە وەربگریت/ مەزەندە بکەیت . چونکە هەر وشەیەک دەکرێت چەند واتای هەبێت. بۆنموونە، واتا سەرەکی وشەی make دەبێتە (دروستکردن)، بەڵام کاتێک لەگەڵ وشەیەکی تردا دێت وەك make money) واتای پارە پەیداکردن) دەدات نەک پارە دروست کردن. بۆ ئەمەش دەبێت سوود لە فەرهەنگی Idiom, Phrasal verb, Collocation)) وەبگیرێت، لە ئاستی دواتردا. یان دەکرێت واتای سەرەکی ڕەگی وشە فێربیت، بەهۆی زانینی واتای ئەو (ڕەگ، پاشگر، یان پێشگر)ەوە، واتا دەیان وشە فێربیت، بۆ نموونە ئەگەر زانیت پێشگری mini واتایی (بچووک) دەدات لە minimarket, minicomputer… یارمەتی تێگەیشتن دەدات لەزۆر بواردا.
26- کاتێک وشەیەک فێردەبیت، بیر لە تەواوی شێوەکانی تری بکەرەوه beauty, beautiful, beautifully) ) (جوانی، جوان، بەجوانی) دەبنە (ناو، ئاوەڵناو، ئاوەڵکاری چۆنیەتی) واتە کاتێک واتای beaty یت زانی، فێردەبیت ful ئاوەڵناو دادەڕێژێت، ly. ئاوەڵکاری چۆنیەتی دادەڕێژێت. مەبەست ئەوەیە تۆ بەهۆی زانینی واتای ڕەگی وشە، وە ئەو پاشگر و پێشگرانەوە فێری واتا و بەکارهێنانی سەدان وشەی تر دەبیت بەشێوەی ناڕاستەوخۆ.
27- لە زمانی ئینگلیزی دا (گوشاردانان stress ) لەسەر ووشە گرنگە. بۆنموونە ئەگەر ووشەیەک دوو بڕگە. سێ بڕگە... بڕگەیەکی بە دەنگی بەرز دەوترێتstress syllable . بەشێکی وشە بە دەنگی بەرز دەوترێت.
28- وەرگێڕانی بیرۆکە و قسەکانت مەکە بۆ ئینگلیزیلە زمانی قسەکردنی خۆتەوە. بەڵکو بە ئینگلیزی بیربکەرەوە بۆ پەرەپێدانی. دەکرێت لەگەڵ خۆت گفتوگۆ بکەیت کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ زمان پاراوبوون.
29- ناتوانیت فێری زمانی ئینگلیزی ببیت لە ڕێگەی پەرتووکەوە. واتە تەنها خوێندنەوە بەس نییە، بەڵکو چوار کارامەییەکەی زمان: گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین. واتە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەوە.
30- باشترین ڕێگە بۆ بۆ فێربوونی گرامەر/ ڕێزمان، لە ڕێگەی قسەکردنەوەیە. گرامەر بەشێوەیەکی زۆر لاوەکی بایەخی پێ بدە، تەنها یاسا و بەکارهێنانی ئەو دەمانەی کردار بزانە و بەس.
31- تیانوسێکی رۆژانە بۆ وشە نوێیەکان کە فێری دەبیت، تەرخان بکە. هەوڵبدە ڕۆژانە وشەکان بخەیتە ڕستەوە و پێداچوونەوەی ڕێک و بەردەوامییان بۆ بکە، بیکە خوو.
32- دەتوانیت ڕۆژانە بابەتێکی نووسراو، هی خۆت باشترە، کە ئارەزووی دەکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاوبکەیتەوە. لەم ڕێگەوە تۆ پەرە بەتوانا و بیرۆکەکانی دەدەیت و بیردەدەیتەت فراوانتر و دەوڵەمەندتر دەکەیت. زیاتر هانت دەدات تا ببیتە نووسەرێکی باشتر و خولیای نووسینت لا زیاتر دەبێت. تۆ لەم هەنگاوەدا ئامانجت فێربوونە، بۆیە لە هەڵەی گرامەر و سپێڵینگ مەترسە. کاتێک هاوڕێکانت یارمەتیت دەدەن لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، نیگەران مەبە. بەڵکوو لێوەی فێربە. زۆرترین هەڵە بکە، تا زۆرترین فێربیت. پاشان دەتوانیت جارێکی تر بینووسیتەوەچو هەڵەکانت ڕاست بکەرەوە. یان دەتوانیت پاش نووسینی بابەتێک، پیشانی هاوڕێیەکت یان مامۆستاکەی بدەیت بۆ ڕاستکردنەوە.
33- لە خوێندنەوە دا، خاڵبەندی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ڕوونکردنەوەی مەبەستی قسەکردن، بۆیە بایەخی پێبدە. لەم نموونە گرنگی خاڵبەندی ڕوون دەبێتەوە. (ئافرەت بەبێ پیاوەکەی هیچ نییە.) واتە "ئافرەت هیچ نییە. وە (ئافرەت: بەبێ ئەو "ئافرەت" پیاو هیچ نییە.) واتە" پیاو هیچ نییە بەبێ ژن". یان ( سێدارە، پێویست ناکات ئازادی بکە.) واتا بیدەن لەسێدارە. وە (سێدارە پێویست ناکات، ئازادی بکەن.) واتا ئازادی بکەن.
34- گوێگرتن لە میوزیک بە ژێرنووس ئەوە بۆ چەند جارێک وە پاشان بەبێ ژێرنووس. بۆ فیلم و بەرنامەکانیش بەهەمان شێوە.
35- قسەکردن لەگەڵ کەسێکی Native دا بە شێوەی راستەوخۆ، نامەی دەنگی، یان چاتکردن.
36- لاسایکردنەوەی ئەوەی گوێت لێبووە باشترینی ڕێگاکانی فێربوونە. هەوڵبدە بەتەواوی بەو جۆرە بێت کە دەیبیستیت. لەڕووی ئاوازی دەنگ و بەرزی و نزمی دەنگ.
37- گوێگرتن لە بەرنامە، گۆرانی، فیلم و ڕادیۆ... ئەگەر بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش بێت، باشە، زیاتر ڕاهێنانکردنە بە گوێگرتن و ئاشنابوون و ڕاهاتنە بە دەنگ و وشەی نوێ.
38- تاقیکردنەوەی نووسینەکەی خۆت بکە. گوێ لە بابەتێک بگرە و ئەنجامی بدە.
39- گوێ لە بابەتێک بگرە و دواتر تۆش دەنگی خۆت تۆمار بکە و هەمان بابەت بڵێرەوە. ئەوە یارمەتی دەرت دەبێت لە دەستنیشانکردنی گرفتی بابەتی گۆکردنی وشەPronunciation و خوێندنەوە. هەوڵبدە چەندبارەی بکەرەوە تا دەربڕینت وەک کەسێکی نەیتیڤ بێت. سەرەتا دەتوانیت وشە وشە دەریان ببڕیت لەسەرخۆ، پاشان ڕستەیەک، یان پارچە بابەتێک بڵێرەوە و خێراتر.
40- هەوڵبدە فەرهەنگی ئینگلیزی ـ ئینگلیزی بەکاربهێنە بۆ زانینی واتا; یارمەتیت دەدات بەردەوام وشەی نوێ فێرببیت، بە ئینگلیزیبیربکەیتەوە.، نەک وەرگێڕان بیرۆکە بکەیت لە کاتی قسەکردن دا. باشتر وایە فەرهەنگی فێرخوازی بەکاربهێنیت وەك: Oxford Advanced Learner’s Dictionary, Cambridge Learner’s Dictionary, Oxford Collocations Dictionary for Students of English, Oxford Learner’s Thesaurus: A Dictionary of Synonymous.
نابێت زۆر پشت ببەستی بە فەرهەنگ. فەرهەنگ دەبێت یەکێک بێت لە سەرچاوە لاوەکییەکانی فێربوون نەک سەرەکی بێت. هەوڵبدە واتای وشە مەزەندە بکەیت نەک ئەوەی ڕاستەخۆ بگەڕێیتەوە بۆ فەرهەنگ.
41- بەردەوامی بەردەوام و کۆڵنەدان نهێنی سەرکەوتنە لە هەموو بوارەکاندا، بۆیە ئەرێنی بە. هەندێک کات وا هەست دەکەیت کە وەک پێویست و بەخێرایی فێرنابیت، هەموو کەس بەم جۆرە هەست دەکەن، بۆیە پێویست ناکات نیگەران بیت. لەکۆتایی دا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و پێی بگەیت. هەر ئەرک و کردارێک دەیکەیت بە تامەزرۆییەوە بیکە، چێژی لێ وەربگرە. باشتر لە کارێکەوە فێردەبیت کاتێک ئارەزووی کردنی دەکەیت. بەردەوام هانی خۆت بدە بۆ بەردەوامبوون. تەماشای ئەو بابەتانە بکە کە پێشتر چەند خوێندووتە و ئێستا چەند ئاسانن.
42- هەرگیز کات درەنگ نەبووە بۆ فێربوونی هەر شتێک دەتەوێت. لەهەر تەمەنێک دایت، بیانوو هەمێنەوە بۆ فێرنەبوون. هەرگیز فێربوونت دوانەخە. دواخستنی کار و ئەرک و ئامانجەکانت دەرفەتی سەرکەوتنت لەناودەبات.
43- ئەگەر ئەو ئەنجامەت نەهێناوە کە چاوەڕوانی دەکەیت، لەبەرئەوە ئەوە نییە تۆ لە زمانەکە باش نیت، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێگای هەڵە لە فێربوون. گرنگە شێوازی زانستی و ئەکادیمی ڕاست و دروست بگریتەبەر.
44- ئەو سەرچاوانە بەکا بهێنەو سوودی لێ وەربگرە لەگەڵ ئاستی دەگونجێت. بۆیە گرنگە سەرچاوەیەک بەکارنەهێنی کە زۆر زۆر لەسەروو ئاستی تۆ بێت.، یان زۆر ئاسان بن و لە ئاستی پێشوودا بهێڵنەوە، بەڵام دەبێت سەرچاوەکان تاڕادەیەکی باش لە ئاستی تۆ بەزرتر بن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستت.
45- شێوەزارەکانی ئینگلیزی زۆرن لەوانە: ئینگلیزی بەریتانی، ئەمریکی، کەنەدی، ئوسترالی... هەموویان لە یەک تێدەگەن و کێشەیان لەگەڵ بوونی جیاوازی کەم لە ووشە، ڕێزمان و خوێندنەوەی وشە... بەڵام بەربڵاوترین و ئاسانترین شێوەزار بۆ فێربوون، شێوەزاری ئینگلیزی ئەمریکییە بەهۆی کاریگەری فیلم، تەکنەلۆژیا، ئابوری...
46- ڕێگەیەکی تر بۆ فێربوونی وشە بەبەکارهێنانی (کارد، کارت، کاغەزی لکاو) دەبێت. بۆنموونە دەتەوێت ئەو کەرەستانەی لە ماڵەوە لەچواردەورتن فێربیت، دەتوانیت ناوی هەر کەرەستەیەک لەسەری بنوسیت بیلکێنیت پێوەی تا دڵنیایی فێربوویت. کاتێک ڕۆژانە چەند جارێک ئەو وشانە دەبینیت، لە مێشکت دا دەچەسپێت.
47- ناکرێت (گرێی کرداریphrasal verb ) فەرامۆش بکرێت کە فەرهەنگی تایبەتی هەیە و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێن لە ئینگلیزی دا. کە بە واتا و وەرگێڕانی وشە بۆ وشە مەبەست نادات بەدەستەوە. پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی نوێ ببەستە، هەوڵبدە لەگەڵ قسەکەری ئینگلیز تێکەڵ بە. ئەکرێت سوود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەربگریت. هەوڵبدە ئەو کەسە بیت سەرەتا دەست بە گفتوگۆ بکەیت. متمانە بەخۆبوونت لادروست دەکات.
48- لەسەر بابەتێک بخوێنەوە و پاشان دەتوانیت گفتوگۆ و تاوتوێی بکەیت لەگەڵ گروپێک دا. بۆچوونی خۆت بڵێ و دڵنیابە لەوەی پەیامەکەت بگەیەنیت ئەگەر چی لەگەڵت هاوڕا نەبوون. وە بەئاگاییەوە سەرنج بدە.
49- بەکارهێنانی دروستی دەمەکانی کردار لە کات و شوێنی خۆیدا گرنگن چونکە هەندێکیان لە زمانەکانی دیکەدا نین.
50- فێربوونی کردارە شازەکان گرنگن.
51- قسەکردن گرنگترین و قورسترین بەشە لە فێربوونی زمانێکی نوێ دا، دەبێت بەردەوام قسەی پێبکەیت چونکە لەگەڵ دابڕانێکی کورت، هەست بە دابەزینی ئاستت دەکەیت.
52- بەهۆی خراپی نمرەی تاقیکردنەوەیەکەوە بێ ئومێد مەبە، زۆرجار فێرخواز توانایی دەرچوونی لە تاقیكردنەوەی ئینگلیزی بەڵام توانای گفتوگۆ و پەیوەندیکردنی نییە. ئەگەر توانای قسەکردنت هەیە بە ئینگلیزی، شانازی بە خۆتەوە بکە..
53- لەگەڵ هاوڕێیەکت فێری ئینگلیزی ببە و لەگەڵیدا بدوێ. هانی یەکتربدەن، یان کێبڕکێ کردنی یەکتر لەسەر فێربوونی زیاتر. لەیەکتربیندا، گفتوگۆ بکەن لەسەر بابەتێک و هەرکەسێک ڕۆڵێک وەربگرێت، وە دەورەکانتان پێچەوانەی بکەنەوە.
54- لە ئینگلیزی دا چی دەنووسین. ناخوێندرێتەوە. بۆیە کاتێک ووشەیەک دەبینیت سەرەتا، گرنگە وشەکە وەک شێوە ئینگلیزییەکە فێربیت.
55- بەردەوام لەبیرت بێت کاتێك لە ئاستێکی بەرزدایت، زیاتری دەوێت تا بەرەوپێش بچیت. بەزۆری خێراترین پەرەوپێشچوون ڕوودەدات کاتێك لە قۆناغی (دەستپێك Beginner)دایت. بۆیە نابێت پێت وابێت چیتر فێرنابیت. تەنها بەرەوپێشچوونێکی کەمتر هەستپێکراوە.
56- دڵنیابە کە ئینگلیزییەکەت لەگەڵ شوێن و کاتی گونجاودا بگونجێنە، مەبەست ئەوەیە ئاساییە بە ئینگلیزی (نافەڕمی Slang, colloquial) لەگەڵ هاوڕێکانت بدوێی، بەڵام نابێت لە کۆنتێکستێکی (فەڕمی formal)دا بەکاری بهێنیت، وەك؛ لە کارێکی بارزگانی، کۆبوونەوەیەکی فەڕمی... دەبێت بزانیت ئایا ئەو وشە و دەستەواژەی فێری بوویت گونجاوە تا لەو شوێنە دا بەکاری بهێنیت. زمانی پەرتووکی پرۆگرامی خوێندن بەزۆری جیاوازە لەوەی لەنێو خەڵکی ئاسایی دا لە دەرەوەی دامەزراوە میری/ حکومی و لەناو بازاڕ بەکاردێت. یا فێری شێوە زاری نافەڕمی ببیت، دەتوانیت زیاتر تەماشای 'فیلم' بکەیت، پەرتوک و فەرهەنگی تایبەتی هەیە.
57- بەکارهێنانی (ئیدیەم Idiom)، هەرچەندە قورسن بۆ فێربوون، بەڵام جوانی و هەمەڕەنگییەك دەدەن بە قسەکانت و زیاتر وەك کەسێکی ڕەسەن/ Native دەردەکەویت لە کاتی گفتوگۆ دا. لە بابەتەدا ناوتوانیت لە ڕێگەی زانینی مانای (وشە بە وشە)وە، مانای بیرۆکەکە وەربگریت. بۆ نموونە وەرگێڕانی (وشەیی) بۆ ئەم ڕستە (He kicked the bucket.) دەکاتە (ئەو شەقی لە سەتڵەکە هەڵدا.) ، بەڵام واتای (ئەو مرد.) دەدات.
58- بۆ باشترکردنی (کارامەی گوێگرتن و زارکردن)، دەتوانیت سوود لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت وەربگریت؛ وەك لە (یوتیوب) سەدان چانڵی تایبەت بە فێربوونی زمان، دەکرێت کەڵك لە BBC Learning English وەربگریت، بەرنامەی (پەرتوکی دەنگی AudioBook) لە (playStore و AppStore) بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستن، فیلم، یان بۆ ئەوانەی لە ئاستی سەرەتایی و ناوەنددان، دەکرێت کەڵک لە فیلمی (ئەنیمەیشن (Animation وەربگرن. کوالیتی دەنگی ڕوونە.
59- بیر لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانت بکەرەوە. بنووسە و دیاری بکە کام لایەنی فێربوونت لاوازە تا باشتری بکەیت، تا کاری زیاتری لەسەر بکەیت. خاڵە بەهێزەکانت بکە پاڵپشت بۆ هاندان و فێربوونی بەردەوام و زیاتر.
60- بۆ زمانپاراویت، وادابنێ تۆ دەتەوێت بچیتە خواردنگەیەك و داوای خواردن بکەیت. کەواتە لەگەڵ خۆت ئەو گفتوگۆ ئەنجام بدە سەرەتا، خۆت ڕۆڵی کڕیار و فرۆشیارەکە بگێڕە. دەچیتە لای دکتۆرێك... ئەندێشەی ئەو قسانە بکە لەو گفتوگۆیەدا ڕوودەدەن.
61- بۆ باشترکردن و خێراترکردنی توانای فێربوونت، پێویستت بە خوادنی تەندرست و خەوێکی باش هەیە تا زیاتر تەرکیزی هەبێت.
62- زۆر گرنگە کۆرسێك یان زیارتری فێبوونی زمان بخوێنیت. باشتروایە لەلای مامۆستای native بێت، یان لە پەیمانگایەکی باوەڕپێکراو و لای مامۆستای بەتوانا و شارەزا بێت.
63- ئەگەر لە دەرەوەی وڵات دەخوێنیت، یان لە وڵاتێکی ئینگلیز زمان دەژیت، بەڵام هێشتا ئاستت وەك پێویست نییە یان هەر باش نیت لە زمانەکەدا، بزانە دەبێت واز لە قسەکردن بهێنی لەگەڵ کەسانی هاوزمانت دا و تێكەڵ بوون لەگەڵ کەسانی بیانی و قسەکردن بە ئینگلیزی یا ئەو زمانەی دەتەوێت فیرببیت. ئەگەر لە بەشی ناوخۆیت لەگەڵ هاوزمانی خۆت مەبە، لەگەڵ بیانییەك بمێنەوە تا زمان، کەلتوری بزانیت و لێوەی شتی نوێ فێرببیت.
64- کەس نایەوێت فێری شتی هەڵە ببێت، بەڵام کەسیش ناتوانێت هەموو زمانی ئینگلیزی فێرببێت. کەواتە نیگەران مەبە. لە ئینگلیزی دا (هاوواتا (Synonym هەیە؛ واتە چەن/ چەندان وشە هەمان واتایان هەیە. تۆ دەبێت سەرەتا ئەوانەی زۆر باو و بەکاردەهێنرێن فێرببیت.
65- وشەی (هاودەنگ Homophone)؛ دوو وشە یان زیاتر بە هەمان دەنگ دەخوێنرێنەوە وەك(write, rite, right) بەڵام ڕێنوس و واتان جیاوازە. لە کاتی قسەکردن و مەبەستی قسەکەر دەزانین کامیان دەڵێت. بۆیە گرنگە بایەخ بە وشەکاری بدرێت.
66- (دژە واتا Antonym)کان گرنگن. بەڵنیایی ناتوانیت سەرجەمیان فێرببیت بۆیە هەندێك پاشگر و پێشگر هەن کە واتای وشەیەکت بۆ دەگۆڕن بۆ واتا دژەکەی. بۆ نموونە ئەگەر نەتزانی پێچەوانەی (happy) دەبێتە (sad)، دەتوانیت بەزیادکردنی پێشگری un، بیگۆڕیت بۆ دژەکەی (happy x unhappy.
67- هەڵبدە فێر ووتنی دەستەواژەی جیاواز ببە بۆ دەربڕینی هەمان مەبەست. بۆ نموونە کاتێك (دەست خۆش)ی لە کەسێك دەکەیت لە پایکردنی کارێکی باش، لەبری ئەوەی بەردەوام بڵێیت (well done)، جارێك بڵێ good job جارێکی تر بڵێ great, good work, excellent, amazing, it’s unbelievable ....
68- کاتێك لە کۆرسێك دا دەخوێنیت، ڕۆژانە بەباشی خۆت ئامادەبکە. ئەرکەکانت جێبەجێ بکە بەزووی و لە کاتی خۆی دا. لە ماڵ پ لە ماڵ و چەند خۆلەکێکی پێش چوونە پۆڵ، پێداچوونەوە بەو تێبینییانە بکە لە پۆل دا نووسیووتن، ئەوەش دووبارە یادگەت نوێ دەکاتەوە و باشتر ئامادەت دەکات.
69- لەکاتی گفتوگۆ دا یان لە پۆل دا، دەرفەتی بەشداریکردن لەدەست مەدە. خۆت لە قسەکردن لەسەر بابەتێک مەدزەوە. بۆچوونی خۆت بڵێ ئەگەر هەڵەش بێت، تۆ زمان فێردەبیت، لە دادگا نیت تا شتەکان هەموو ڕاست و دروست بڵێیت.
70- لە کاتی خوێندن و پۆل دا، بەتەواوی تەرکیز بکە لەسەر وانەکە. تەماشای دەرەوە مەکە، سەرنجی شتێکی لاوەکی مەدە تا لە وانەکە دانەبڕێیت. دوا مەکەوە. پێش دەست پێکردنی وانەکە بگە بە ماوەیەك. لەتەنیشت کەسێك دامەنیشە کە قسە دەکات و سەرنجت لە وانەکە دەبڕێت. مۆبایلەکەت بێدەنگ بکە یان بیکوژێنەوە چونکە ئێستا کاتی فێربوونە.
71- تا دەکرێت لە شوێنێکی تەواو ئارام و بێدەنگ دا بخوێنە تا بە تەواوی مێشكت، دڵت، زمان و گوێت لەگەڵ خوێندن دابیت.
بە هیوای سوود بینینتان