09/01/2026
کوردی || En
شێخ مەقسود: قەڵایەک کە بۆ هەموو داگیرکارێک گۆڕستان بوو
نووسینی بە کوردی و ئینگلیزی: ئاریان یوسف، خوێندکاری دکتۆرای ئەدەبی ئینگلیزی
لە گۆڕستانێکەوە بۆ قەڵایەکی ئەفسانەیی
لە چلەکانی سەدەی رابردوودا، کوردێکی دیندار و پیاوچاک بەناوی شێخ مەقسود، لە گوندەواری عەفرینەوە ڕوو دەکاتە حەڵەب و لە نزیک گردێکی کەنار شار کە بە گردی سەیدە ناسراوە، خانوویەک دروست دەکات.
لە ساڵی ١٩٥٢، شێخ مەقسود کۆچی دوایی دەکات و گۆڕەکەی دەبێتە مەزارێک کە خەڵک لە هەموو لایەکەوە بۆ زیارەتی دێن. ساڵ دوای ساڵ، گەڕەک گەورە دەبێت و دەبێتە بەشێک لە شاری حەڵەب.
پێشتر حەڵەب وەک مەکینەیەکی تەعریب کاری دەکرد - هەر کوردێکی ڕۆژاڤا ڕوویان تێکردبا، ناسنامە کوردیەکەی دەیهاڕییەوە و دەبوو بە عاڕەب. بەڵام شێخ مەقسود دەبێتە پەناگەیەک و هەزاران کورد لەوێ نیشتەجێ دەبن بێ ئەوەی نیگەرانی لەدەستدانی ناسنامە و زمانە زاگرۆسیەکەیان بن.
ڕەنگە نە بەخەیاڵی شێخ مەقسود و نە بەخەونی هیچ کام لە کوردە نیشتەجێکانی ئەوسادا هاتبێت کە ڕۆژێک دێت نەوەکانیان شێخ مەقسود دەکەنە قەڵایەکی بەرخۆدان کە بۆ هەموو داگیرکارێک دەبێتە گۆڕستان.
ئەیلول ٢٠١٢: دایکبوونی قەڵا
١٣ ساڵە شێخ مەقسود بەرزترین قەڵای بەرخۆدانە لەسەر ئاستی دونیا.
ئەم ئەفسانەی بەرخۆدانە لە ئەیلول و ئابی ٢٠١٢ دەست پێدەکات، کاتێک دانیشتووان یەکینەکانی پاراستنی گەلیان پێک هێنا و گەڕەکەکەیان لە سوپای داگیرکەری سوریا پاک کردەوە.
دوای ئازادبوون، سێ تایبەتمەندی ئەم گەڕەکە وایکرد لە ١٣ ساڵی رابردوودا ببێتە ئامانجی بەردەوامی داگیرکارە عاڕەبەکانی کیانە دەسکرد و فاشیەکە:
یەکەم: بەرزترین ناوچەی حەڵەبە - ئەوەی بەسەر شێخ مەقسودا زاڵ بێت، بەسەر هەموو حەڵەبدا زاڵە.
دووەم: بەسەر هەموو ڕێگا سەرەکیەکانەدا زاڵە کە حەڵەب بە گوندەواری و ناوچەکانی عەفرین و شەهبا دەبەستێتەوە.
سێیەم: بوونی کوردە لەو گەڕەکە - هێرش بۆی مەنفەزێک بووە بۆ عاڕەبە سوریەکان، بە فیرقەیی و بەعسیەوە، بە حاکم و مەحکومەوە، تا هەناسەی فاشیستانەی خۆیان تێدا بدەن.
ساڵی ٢٠١٢: یەکەم شەهیدان، یەکەم سەرکەوتنەکان
چیرۆکی بەرخۆدانی ئەم قەڵایە ڕێک لە ڕۆژی ئازادبوونیەوە دەست پێدەکات.
ئەیلول ٢٠١٢: بەرخۆدان دژی رژێمی بەعس
رژێمە فاشیەکەی بەعس لە هێرشێکی فراوان و بە بەکارهێنانی فرۆکەی جەنگی، هەوڵی دا شێخ مەقسود داگیر بکاتەوە. تەنها بە بۆردوومانی ئاسمانی زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی کورد شەهید بوون.
شەڕڤانان بە بەرخۆدانی کەموێنەیان توانیان ئەم هەوڵەی کیانە فاشیەکە بۆ داگیرکردنەوە پووچەڵ بکەنەوە. یەکەم جار بوو کە داگیرکەر فێری وایە: ئەم قەڵایە گۆڕستانی ئەوانە.
جەژنی قوربان ٢٠١٢: چەتە سوریەکان
دووەم بەرخۆدان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەوساڵەدا بوو - ئەمجارە دژی چەتە سوریەکان و کرێگرتە کوردەکانیان لە گروپی سەلاحەدینی ئەییوبی.
بەرخۆدانەکە هەفتەیەک درێژەی کێشا و لە کۆتایی ئۆکتۆبەردا بەتەواوی هێرشی چەتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کیانە فاشیستەکە تێکشکێنرا. دووەم جار بوو کە قەڵا بۆیان دەبووە گۆڕستان.
ساڵی ٢٠١٣: کیمیاویش دادی نەدا
سێیەم و سەختترین بەرخۆدانی شێخ مەقسود، شەڕی ١٥ ڕۆژە بوو لەگەڵ رژێمی داگیرکەری ئەسەد.
لەم شەڕە ١٥ ڕۆژەییەدا، رژێمە داگیرکەرەکە چەکی کیمیاوی دژی ئەم قەڵای خۆڕاگرییە بەکارهێنا و دەیان کەس بوونە قوربانی.
بەڵام کیمیاویش دادی نەدا. لە ١٨ی ئایاری ئەوساڵەدا، داگیرکەر بە تێکشکاوی لەسەر دەستی نەوەکانی شێخ مەقسود پاشەکشەی کرد.
هەر لەوێدا فێربوون: تەنانەت ژەهریش ناتوانێت ئەم قەڵایە بشکێنێت.
ساڵی ٢٠١٤: ساڵی بەرمیلە بارودەکان و جەنگ لە دوو بەرە
شێخ مەقسود سەختترین ساڵی بەڕێ کرد - ساڵی بەرمیلە بارودەکان ی رژێمە داگیرکەرەکەی ئەسەد.
سەختی ئەو ساڵە هەر لە بەرمیلە بارودەکاندا نەبوو، لەوەشدا بوو کە لە هەردوو لاوە داگیرکەرە سوریەکان گەمارۆیان خستبووە سەر شێخ مەقسود و ئەم گەڕەکە بەدرێژایی ساڵ لە حاڵەتی شەڕدا بوو.
لەم ساڵەدا، زۆرجار رژێم و چەتەکان لەیەک کاتدا و هەریەک لە لایەکەوە هێرشیان دەکردە سەر شێخ مەقسود. شەڕڤانان لەیەک کاتدا لە دوو بەرەدا جەنگان:
- لە ڕۆژهەڵات و باکور: عاڕەبە داگیرکەرە تیرۆریستەکان - جەبهەی ئەلنوسرەی جۆلانی و ئەحراری شام
- لە باشوور و ڕۆژاڤا: سوپا و شەبیحەکانی داگیرکەرە بەعسیەکان
بەڵام قەڵا لە دوو بەرەشدا گۆڕستان بوو بۆ داگیرکاران.
ساڵی ٢٠١٥: گەلەکۆمەکی دوژمنان بەرامبەر بە قەڵا
مانگی ئایار: ١٥ گروپی تیرۆریست یەکدەگرنەوە
مانگی ئایار مانگی گەلەکۆمەکی گروپە چەتە و تیرۆریستە عاڕەبەکان بوو.
لەو مانگەدا ١٥ گروپی چەتە کە تا ئەوساش خوێنی یەکتریان دەڕشت، بڕیاریان دا بەرەیەکی هاوبەش و ژووڕێکی ئۆپەراسیۆن دژی کورد لە شێخ مەقسود پێک بێنن. بەرەی نوسرە، جەبهەی شامی، جەیشی ئیسلام و نوردەین زەنگی بەشێک بوون لەم باندە تیرۆریستانە.
دوای بێئومێدبوونی هەموویان، قەڵا وەستا. گۆڕستانی داگیرکاران گەورەتر دەبوو.
ئۆکتۆبەر: تەنانەت داعشیش شکستی خوارد
دوای بێئومێدبوونی سوپا و شەبیحەکانی رژێمی داگیرکەر و چەتەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمجارە دەروازەیان بۆ داعش کردەوە ئەرکی داگیرکردنی شێخ مەقسود بگرێتە ئەستۆ.
داعش بە بێئومێدی کشایەوە. تەنانەت خوێناویترین ڕێکخراوی تیرۆریستیش دەرچوو قەڵا بۆی گۆڕستانە.
کۆتایی ساڵ: ناچاری ڕێککەوتن
لە مانگی ١٢دا جەبهەی نوسرەی جۆلانی دوا پەلامارەکەیان دایەوە. بە کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٥، دوا پەلامارەکانی جۆلانی شکستی خوارد و ناچار بوو ڕێککەوتنێک لەگەڵ شەڕڤانان واژۆ بکات.
یەکەم جار نەبوو و دوایینیشی نەبوو کە داگیرکاران فێربوون: دژی ئەم قەڵایە جەنگ، مانای شکست و مەرگە.
ساڵی ٢٠١٦: تورکیا و حیزبوڵلاش هاتن و شکستیان خوارد
شوبات: هێرشی ئاسمانی تورکیا
ساڵی ٢٠١٦ بە هێرشی ئاسمانی تورکەکان بۆ سەر شێخ مەقسود دەستی پێکرد. ئەم هێرشە لە مانگی شوباتدا هاوکات و هاوئاهەنگ بوو لەگەڵ هێرشی هەمەلایەنەی:
- چەتەکانی سوڵتان موراد و عەمشات
- جەبهەی نوسرەی جۆلانی
- باندە تیرۆریستە نێودەوڵەتیەکانی وەک ئۆیغور، تورکستان و چیچانی
لەناوەڕاستی مانگی تەموزدا، ڕووانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد کە چەند مانگێکە بەسەر یەکەوە و بێ پسانەوە و ڕۆژانە چەتە سوریەکان بە پشتیوانی چەک و تەقەمەنی و لۆجیستی تورکەکان گەڕەکی شێخ مەقسود بە تانک و تۆپ بۆردوومان دەکەن.
ئەیلول: تێکشکانی جۆلانی
دوا هێرشی بێئومێدانەی جەبهەی تەحریری جۆلانی لە ئەیلولی ئەو ساڵەدا بوو، کە بە هاوکاری زۆربەی گروپە چەتەکانی تر هێرشێکی فراوانی کردە سەر شێخ مەقسود.
لەم هێرشانەدا و بەتایبەتی لە هێرشەکەی ٢٦ی ئەیلولدا، چەتەکانی جۆلانی بە خراپی تێکشکان.
هەر لەو مانگەدا بوو، پەیامنێرەکان وێنەی ژاندرمەی تورکیان لە دەوروبەری شێخ مەقسود بڵاوکردەوە کە بەشداری و سەرپەرشتی هێرشێکی دیکەی هەمەلایەنەیان دەکرد.
ئاب: حیزبوڵلای لوبنانیش هات
لە شکستی تورکەکان و چەتە مورتەزیقەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن، لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا جارێکی دیکە رژێمە فاشیەکەی ئەسەد ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شێخ مەقسود دەست پێکرد.
لەم هێرشەدا حیزبوڵلای لوبنانیش تێوەگڵا و ڕایگەیاند شەڕکردن لەگەڵ کورد لە حەڵەب وەک شەڕکردن لەگەڵ زایۆنیستەکان لە ئیسرائیلە.
ئەمجارەش قەڵای بەرخۆدان شکستی بە داگیرکەر و حیزبوڵای لوبنانی هێنا.
تورکیاش، حیزبوڵلاش، رژێمیش، چەتەکانیش - هەموویان فێری ئەوە بوون کە شێخ مەقسود بۆ داگیرکاران گۆڕستانە.
ساڵی ٢٠١٧: هەناسەیەکی کورت
ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی ئارامتر بوو. شەڕڤانانی کورد بەری بەرخۆدانی ئەفسانەیی پێنج ساڵی ڕابردوویان چنییەوە و کەشێکی ئارامتریان بۆ خەڵکی ئەم قەڵای بەرخۆدانە دابینکرد.
بەڵام ئارامی مانای ڕازی بوونی داگیرکاران نەبوو - تەنها مانای ماندوویەتیان بوو.
٢٠١٨ تا ئێستا: گەمارۆ بەردەوامە، بەرخۆدانیش بەردەوامە
٨ ساڵی رابردوو تا ئێستا، ئەم قەڵایە لە لایەک لەژێر گەمارۆی ئابووری و هەمەلایەنەدا بووە:
- تا دیسەمبەری ٢٠٢٤ گەمارۆی رژێمە داگیرکەرەکەی بەعس
- لەوساشەوە گەمارۆی باندەکانی جۆلانی
جگە لەوە، لەم هەشت ساڵەدا جاروبار کەوتووەتە ژێر پەلامار و هێرشی سەربازی. هێرشەکەی شەوی ڕابردوو تازەترین هێرشە، بەڵام پێناچێت دواهێرش بێت.
کۆتایی: قەڵایەک کە هەموو دوژمنەکانی تێدا نێژراون
١٣ ساڵە ئەم قەڵایە بەرخۆدان دەکات:
- دژی رژێمی بەعس ✓
- دژی چەتە سوریەکان ✓
- دژی چەکی کیمیاوی ✓
- دژی داعش ✓
- دژی ١٥ گروپی تیرۆریست پێکەوە ✓
- دژی تورکیا و ژاندرمەکانی ✓
- دژی حیزبوڵلای لوبنانی ✓
- دژی گەمارۆ و برسیێتی ✓
هەموو داگیرکارێک هاتووە و هەموویان شکستیان خواردووە. شێخ مەقسود بۆ هەموویان گۆڕستان بووە.
Sheikh Maqsoud: A Fortress That Became a Graveyard for Every Invader
Written in Kurdish and English by: A***n Yousif, PhD Candidate in English Literature
From a Cemetery to a Legendary Fortress
In the early decades of the last century, a pious and righteous Kurd named Sheikh Maqsoud traveled from the villages of Afrin to Aleppo. Near a hill on the outskirts of the city, known as Sayyida Hill, where some Christians and Kurds had already settled, he built a house.
In 1952, Sheikh Maqsoud passed away, and his grave became a shrine that people from all directions visited seeking blessings. Year after year, the neighborhood grew and became an integral part of Aleppo.
Previously, Aleppo had functioned as an Arabization machine—any Kurd from Rojava who entered the city would lose their Kurdish identity, language, and culture in its streets and alleys, becoming Arab. However, Sheikh Maqsoud became a sanctuary where thousands of Kurds settled without fear of losing their identity and Zagrosian language.
Perhaps neither Sheikh Maqsoud nor any of the Kurdish residents of that time could have imagined that one day their descendants would transform Sheikh Maqsoud into a fortress of resistance that would become a graveyard for every invader.
September 2012: The Birth of the Fortress
For 13 years, Sheikh Maqsoud has been the highest fortress of resistance in the world.**
This epic of resistance began in September and August 2012, when residents formed the People's Protection Units and liberated their neighborhood from the occupying Syrian army.
After liberation, three characteristics made this neighborhood a continuous target for Arab occupiers of the fascist Syrian regime over the past 13 years:
First:It is the highest point in Aleppo—whoever controls Sheikh Maqsoud controls all of Aleppo.
Second: It dominates all major roads connecting Aleppo to the countryside and the regions of Afrin and Shahba.
Third: The presence of Kurds in this neighborhood made attacking it an outlet for Syrian Arabs, both sectarian Baathists and rulers and ruled alike, to vent their fascist hatred.
2012: The First Martyrs, The First Victories
The story of this fortress's resistance begins precisely on the day of its liberation.
September 2012: Resistance Against the Baath Regime
The fascist Baath regime launched a massive attack using warplanes, attempting to recapture Sheikh Maqsoud. Through aerial bombardment alone, more than 20 Kurdish civilians were martyred.
Through extraordinary resistance, the fighters managed to thwart this fascist entity's attempt at reoccupation. It was the first time the invader learned that this fortress would be their graveyard.
Eid al-Adha 2012: Syrian Militias
The second resistance occurred on the first day of Eid al-Adha that year—this time against Syrian militias and their Kurdish mercenaries from the Saladin al-Ayyubi group.
The resistance lasted a week, and by the end of October, the attacks by opposition militias of the fascist entity were completely crushed. It was the second time the fortress became their graveyard.
2013: Even Chemical Weapons Failed
The third and most severe resistance in Sheikh Maqsoud was the 15-day war against Assad's occupying regime.
During this 15-day battle, the occupying regime used chemical weapons against this self-defense fortress, and dozens became victims.
However, even chemical weapons failed. On May 18 of that year, the invader retreated in defeat at the hands of Sheikh Maqsoud's descendants.
It was then they learned: even poison cannot break this fortress.
2014: The Year of Barrel Bombs and War on Two Fronts
Sheikh Maqsoud experienced its most difficult year—the year of barrel bombs from Assad's occupying regime.
The difficulty of that year was not only in the barrel bombs but also in the fact that Syrian occupiers had besieged Sheikh Maqsoud from both sides, and the neighborhood remained in a state of war throughout the year.
That year, the regime and militias often attacked Sheikh Maqsoud simultaneously from different directions. The fighters battled on two fronts simultaneously:
- From the east and north: Arab terrorist occupiers—Jabhat al-Nusra led by Jolani and Ahrar al-Sham
- From the south and west: The army and Shabiha of the Baathist occupiers
Yet the fortress remained a graveyard for invaders on both fronts.
2015: The Coalition of Enemies Against the Fortress
May: 15 Terrorist Groups Unite
May was the month of coalition among Arab militia and terrorist groups.
That month, 15 militia groups that had previously been killing each other decided to form a joint front and operations room against the Kurds in Sheikh Maqsoud. Nusra Front, Levant Front, Jaysh al-Islam, and Nur al-Din al-Zenki were among these terrorist bands.
After all failed, the fortress stood firm. The graveyard of invaders grew larger.
October: Even ISIS Was Defeated
After the failure of the regime's army, Shabiha, and opposition militias, this time they opened the door for **ISIS** to undertake the task of occupying Sheikh Maqsoud.
ISIS retreated in despair. Even the bloodiest terrorist organization discovered that the fortress was their graveyard.
End of Year: Forced to Negotiate
In December, Jolani's Nusra Front launched their final assault. By the end of 2015, Jolani's last attacks failed, and they were forced to sign an agreement with the fighters.
It was neither the first nor the last time invaders learned that war against this fortress means defeat and death.
2016: Turkey and Hezbollah Also Came and Were Defeated
February: Turkish Aerial Attacks
2016 began with Turkish aerial attacks on Sheikh Maqsoud. These attacks in February were simultaneous and coordinated with comprehensive assaults by:
- Sultan Murad and Hamza militias
- Jabhat al-Nusra led by Jolani
- International terrorist bands such as Uyghurs, Turkestan, and Chechens
In mid-July, the Syrian Observatory for Human Rights revealed that for months, continuously and daily, Syrian militias with Turkish logistical, weapons, and ammunition support had been bombarding Sheikh Maqsoud neighborhood with tanks and artillery.
September: Jolani's Defeat
Jabhat Tahrir al-Sham's (Jolani) last desperate attack occurred in September of that year, when, with the assistance of most other militia groups, they launched a massive assault on Sheikh Maqsoud.
In these attacks, particularly the September 26 assault, Jolani's militias were severely defeated.
That same month, correspondents published images of Turkish gendarmerie around Sheikh Maqsoud, participating in and supervising another comprehensive attack.
August: Hezbollah Lebanon Also Arrived
Following the defeat of the Turks and mercenary opposition militias, in mid-August, Assad's fascist regime once again launched a ground and aerial operation against Sheikh Maqsoud.
In this attack, Lebanese Hezbollah also became involved and announced that fighting Kurds in Aleppo was equivalent to fighting Zionists in Israel.
Once again, the resistance fortress defeated both the invader and Lebanese Hezbollah.
Turkey, Hezbollah, the regime, and the militias—all learned that Sheikh Maqsoud is a graveyard for invaders.
2017: A Brief Respite
2017 was a relatively calm year. Kurdish fighters consolidated the epic resistance of the previous five years and provided a more peaceful environment for the people of this resistance fortress.
However, calm did not signify invaders' satisfaction—merely their exhaustion.
2018 to Present: Siege Continues, Resistance Continues
For the past 8 years until now, this fortress has been under comprehensive economic siege:
- Until December 2024, siege by the Baathist occupying regime
- Since then, siege by Jolani's bands
Moreover, during these eight years, it has repeatedly come under military attacks and assaults. The attack from the previous night is the latest, but it will certainly not be the last.
Conclusion: A Fortress Where All Enemies Have Been Buried
For 13 years this fortress has resisted:
- Against the Baath regime ✓
- Against Syrian militias ✓
- Against chemical weapons ✓
- Against ISIS ✓
- Against 15 terrorist groups combined ✓
- Against Turkey and its gendarmerie ✓
- Against Lebanese Hezbollah ✓
- Against siege and starvation ✓
Every invader has come, and all have been defeated. Sheikh Maqsoud has been a graveyard for them all.