بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر

Share

گرنگیدان و خزمەتکردنی بوارەکانی پەروەرەی وەرزش و هونەر و دێدەوانی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 02/11/2025

بەئامادەبوونی مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر و مامۆستا محمد خۆشناو بەرێوەبەری گشتی پەیمانگاکان، لەپەیمانگای کۆمپیوتەری هەولێر هەڵمەتێکی نەمام چاندن و گرنگیدان بەژینگە بەرێوەچوو کە ئامانج لێی بایەخ و رەخساندنی ژینگەیەکی پڕ لە سەوزایی و تەندروستە بۆ پەیمانگای ناوبراو وقوتابیان ، ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی بایەخی حکومەتی هەرێمە بۆ بواری ژینگەی هەرێمی کوردستان

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 14/09/2025

بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر و بەختیار بورهان بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزش و لوقمان جوهر بەرێوەبەی چاڵاکی هونەر مامۆستا دەرباز بەرێوەبەری چاڵاکی ژینگەیی کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزش و هونەری پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو بەئامانجی پلان و بەرنامەی پەروەردەی وەرزش و هونەرو ژینگە، دوای گۆرینەوەی بیروڕا سەرجەم بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزش وهونەری پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتیانکردەوە لەسەر پێویستی بەرێوەچوونی چاڵاکی وەرزش و هونەریەکان لەپێناو دەرخستنی تواناو بەهرەی قوتابیان

07/09/2025

بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش وهونەر پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەرپەرشتیاری چاڵاکی وەرزشی( دانا دلشاد جمشید )دەکەین بۆ کۆچیی دوایی باوکی بەرێزیان (دلشاد جمشید رواندزی ) خوای گەورە سەبوری خانەوادەکەی بدات و هاوبەشی خەمیانین

اناللە واناالیە راجعون

بەرێوەبەراتی گشتی چاڵاکی وەرزش وهونەر
2025/9/7

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 16/06/2025

بەچاودێری و ئامادەبوونی بەرێز ئالان حەمە سعید وەزیری پەروەردەو مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر بەرێوبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر پێشانگایەکی تایبەت بەکاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش وهونەر لە ماوەی ساڵانی ( (۲٠۱۸ تا ۲٠۲٥ )کرایەوە، لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ستایشی کاروچاڵاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەری کرد کە لەماوەی ساڵانی رابردوو توانیویانە بەئەرکی خۆیان هەڵسان لەبەرێوەبردن و کردنەوەی چاڵاکی جۆراو جۆر ، هاوکات دووپاتیکردەوە وەزارەتی پەروەردە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانە بۆ سەرجەم چاڵاکیەکان

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 04/05/2025

دوایی کۆتایهێنان بەچالاکیەکی هاوبەش کە بەهەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر و (بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایکاران )لە وەزارتی پەروەردە ڕێکخرابوو دواجار
لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت سوپاس و پێزانین لەلایەن بەڕێز بــــەڕێـــوەبەری گشـــتی چــــالاکی وەرزش و هـــونـــەر مـــامۆستا عــلی بــابکر هۆمــــەر بەخشرایە
هەریەک لە بە بەڕێزان
ئالان علی صالح
ئەژین حسن محمد
سروین ڕەشید سعید
کەوەک ڕێنمایکار و ڕاهێنەر خۆبەشانە چەندین سیمیناریان لە بواری تەندروستی دەروونی لەناوەندەکانی خوێندن پێشکەش بە قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و چەند قۆناغێکی تر کرا بۆ چۆنیەتی خوێندن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقی کردنەوە و زاڵ بوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێ لەکاتی خوێندن و ڕۆژانی ئەزمونەکان .

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 30/04/2025

بەئامادەبوونی مامـــۆستا عــەلی بابەکــر هـــۆمـــەر بەرێـــوەبەری گشتی چالاکی وەرزش و هونەر لەوەزارەتی پەروەردە خێوەتگای دیدەوانی پەروەردەی رانـیـــە ئەنجامدرا، لەخیوەتگاکە مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربوو کاروچاڵاکی دێدەوانی خۆیان نمایشی ئامادەبووان کرد، لای خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی چالاکی وەرزش وهونەر وێرای سوپاس و پێزانین هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ تەواوی بەشداربووانی ئەم خیوەتگایە خواست کە ئەرک و ماندووبونی زۆریان کێشاوە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو خیوەتگایە

30/04/2025

کۆتایی هێنرا بە چالاکی هاوبەش کە بەهەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و تەندروستی و (بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایکاران )لە وەزارتی پەروەردە ڕێکخرابوو چەندین سیمینار لە بواری تەندروستی دەروونی ئەنجامدرا لە ماوەی (1/29 /2025 تا 4/30 /2025 ) بۆ قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی چەند قۆناغێکی تر بۆ چۆنیەتی خوێندن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقی کردنەوە وە زاڵ بوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێ لەکاتی خوێندن و ڕۆژانی ئەزمونەکان ....

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 30/04/2025

کۆتایی هێنرا بە چالاکی هاوبەش کە بەهەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و تەندروستی و (بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایکاران )لە وەزارتی پەروەردە ڕێکخرابوو چەندین سیمینار لە بواری تەندروستی دەروونی ئەنجامدرا لە ماوەی (1/29 /2025 تا 4/30 /2025 ) بۆ قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی چەند قۆناغێکی تر بۆ چۆنیەتی خوێندن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقی کردنەوە وە زاڵ بوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێ لەکاتی خوێندن و ڕۆژانی ئەزمونەکان ....

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 20/04/2025

بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر و تەواوی کارمەندانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەرێز مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر بەرێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر دەکەین بۆ کۆچیی دوایی دایکی بەرێزان، لە خوای گەورە دەپارێینەوە گیانی کۆچککردو بەبەهەشت شاد بکات و سەبوری خانەوادەکەی بدات

اناللە واناالیە راجعون
یەک شەممە 20/ 4 /2025

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 15/04/2025

ئامادەکاریەکانی بەرێوەچوونی پێشانگای فۆتۆگرافی بەرێوەبەرایەتی چاڵاکی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر بەردەوامە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 16/03/2025

وەک وەفایەک بۆ یادی 37 ساڵەی کیمیا بارانی شاری هەڵەبجەی شەهید بەئامادەبوونی مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر و مامۆستا محمد خۆشناو بەرێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشق لەوەزارەتی پەروەردە سەرجەم فەرمانبەرانی هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی، پێنج خولەک وەستان بۆ رێزلێنان لەگیانی شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانیان ئەو کارەستا دڵتەزێنەو جینۆسایدەی دژ بەگەلی کورد، کە لەڕۆژی 16 ئاداری1988 ڕژێمی بەعس ئەو تاوانەی لەدژی نەتەوەی کورد ئەنجامیدا، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی وەرزش و هونەر‎'s post 26/01/2025

بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیە وەرزشیەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ڕۆشنبیری و لاوان مامۆستا عەلی بابەکر هۆمەر بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و هونەر لەوەزارەتی پەروەردە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ی کرد لەلایەن سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە کوردستان، پێشوازی لێکرا، لەم دیدارەدا هەریەک لە مامۆستا بەختیار بورهان بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی و ڕێبوار ئەحمەد ڕاگەیاندکاری وەرزشی ئامادەی دیدارەکە بوون، هەردوولا تیشکیان خستە سەر چەند پرس و تەوەرێکی تایبەت بەبواری وەرزش لەهەردوو دامەزراوەی حکومەتی هەرێمی کورستان، کەئامانج لێی خزمەتکردنی زیاتری وەرزش و وەرزشوانان بێت، هەروەها هەردوولا دووپاتیان لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگی چالاکی وەرزشیەکان لە ناوەندەکانی خوێندن، لەکۆتایی دیدارەکە دا ئاماژەیان بۆکرد تەواوکەری یەکترین و پاڵپشت و پشتیوانی یەکتر دەبین، بۆ هەر چالاکییەکی وەرزشی کە خزمەتی گشتی تێدابێت.

Want your school to be the top-listed School/college in Baghdad?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address

هەولێر/60 مەتری نزیك هۆڵی زەرد
Baghdad
964